گرووپە چەكدارەكانی سوریا لە ناوەندی حەماە نزیكبوونەتەوە
گرووپە چەکدارەکانی سوریا لە حەما نزیکبوونەتەوە
4 ڕۆژ لەمەوپێش
- گرووپە چەكدارەكان بە سەركردایەتی دەستەی تەحریری شام 14 شار و شارۆچكەیان لە گوندی حەمای باكور كۆنتڕۆڵكردووە.
- كشانەوەیەكی تەواوەتی و گشتگیر هەیە لەلایەن سوپای سوریاوە بە فەرمانی سەركردایەتیە سەربازیەكانیان.
- گرووپە چەكدارەكانی سوریا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبیان كۆنتڕۆڵ كرد.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
بە سەركردایەتی دەستەی تەحریرى شام ، گرووپە چەكدارەكانی سوریا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبیان كۆنتڕۆڵ كرد و چوونە نێو گوندی حەماەوە.
ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند گرووپە چەكدارەكان بە سەركردایەتی دەستەی تەحریری شام 14 شار و شارۆچكەیان لە گوندی حەمای باكور كۆنتڕۆڵكردووە.
وتیشی: كشانەوەیەكی تەواوەتی و گشتگیر هەیە لەلایەن سوپای سوریاوە بە فەرمانی سەركردایەتیە سەربازیەكانیان و دەستەی تەحریری شام لەماوەی دوو كاتژمێردا ئەو 14 شار و شارۆچكەییان كۆنتڕۆڵ كردووە و تەنها 15 كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری حەماوە دورن.
گرووپە چەكدارەكان لەچەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاویان كردەوە كە چوونەتە نێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەماوە و كۆنتڕۆڵیان كردووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەسەدە ڕایگەیاند كە ئەو فڕۆكە خانەییان كۆنتڕۆڵ كردووە.