سلێمانی: 40 ملیۆن زياتر سزای ئەو شوێنانە دراوە کە سەرپێچیان کردووە

11 كاتژمێر لەمەوپێش



 

-17 تەن خواردن لەناوبراوە.

-29 شوێنیش داخراوه‌.

- پسوڵەی ئاگادارکردنەوە بە 150 شوێنکار دراوە.

 

قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا 17 تەن خواردن لەناوبراوە و 40 ملیۆن و 325 هەزار دینار سزای ئەو شوێنانە دراوە کە سەرپێچیان کردووە و 29 شوێنیش داخراوه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: لە درێژەی بەدواداچوونەکان بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە مانگی رابردوودا شەش هەزار و 825 سەردانی ئەنجامداوە و 570 سەرپێچی تۆمارکردووە و 29 شوێنیشی بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە داخستووە.

هاوکات هەر لە مانگی رابردوودا پسوڵەی ئاگادارکردنەوە بە 150 شوێنکار دراوە و 17 تەن خواردن و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراون، 40 ملیۆن 325 هەزار دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار