چاوپێکەوتنی دەزگای میدیایی" هاوڵاتی" لەگەڵ (د. شهباء العزاوي) ڕاوێژکاری "محمد شیاع السوداني" سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ژنان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ژنان.
د. شهباء العزاوي
2 ڕۆژ لەمەوپێش
دكتۆرە شهباء العزاوی ڕاوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئافرەتان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ئافرەتان بۆ ڕۆژنامەی هاوڵاتی دەدوێت و وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە، کە لە ئێستادا لە ناو عێراق و هەرێمی کوردستاندا مشتومڕی زۆریان لەسەرە و تا ئێستا وەک پێویست یەکلایی نەکراونەتەوە.
سازدانی: محمد فاتح حامد
پرسیار: خانمی خۆشەویست سەرەتا ئەمەوێت پرسیارەكەم بە یاسایەك دەست پێبكەم كە مشتومڕێكی زۆری لەسەرە.... پێشنیاری پڕۆژەیاسای هەمواركردنی یاسای باری كەسێتی، ناڕەزایەتی زۆر لە دژی ئەم یاسایە هەیە، ئایا ئەم یاسایە مافەكانی ئافرەتان گەرەنتی دەكات؟ هەڵوێستی ئێوە چییە بەرامبەر بەم یاسایە؟
دكتۆرە شهباء: یاسای باری كەسێتی لە عێراق یەكێكە لەو یاسایانەی بڕبڕەی پشتی نەك بە تەنها ئافرەتانە بەڵكو بڕبڕەی پشتی پاراستنی خێزانیشە، ئێمە بڕوامان بە نوێكردنەوەی یاساكان هەیە، بەشێوەیەك بگونجێت لەگەڵ گۆڕانكاری پێداویستیەكانی كۆمەڵگە، ئەوەش لەبەرچاو دەگرین كە مافی ئافرەتان و خێزان پارێزراوبێت، بەڵام هەموو هەمواركردنێك دەبێت گفتوگۆیەكی قوڵی لەسەر بكرێت و دەنگە ناڕازییەكان و پشتیوانیكەرەكان وەك یەك لەبەرچاو بگيرێت، هەڵوێستی ئێمە نەگۆڕە لە پاڵپشتی ئافرەتانی عێراق و گەرەنتیكردنی كەمنەكردنەوەی مافە دەستوری و شەرعییەكانی.
پرسیار: ئەو لەمپەڕانە چین كە تاكو ئێستاش ڕێگری لە ئافرەتانی عێراق دەكەن و ڕێگەیان نادەن هاوشانی پیاوەكان بگەن بە تەواوی دەستكەوتەكانیان؟
دكتۆرە شهباء: ئافرەتی عێراق ڕووبەڕووی ئاڵنگاری زۆر دەبێتەوە، گرنگترینیان نەریتە كۆمەڵایەتییەكانە كە ڕۆڵیانی سنوردار کردووە، ئاڵنگاری گەیشتن بە خوێندن و تەندروستی و خزمەتە سەرەكیەكان، بێجگە لە نەبوونی دەرفەت بۆ بەهێزكردنی بواری ئابووری و سیاسی، ئەم بەربەستانە پێویستیان بە پلانێكی گشتگیرە، و ئێمەش لە چوارچێوەیەكی نیشتیمانیی گشتگیردا كار لەسەر چارەسەركردنی هەموو كێشەكان دەكەین.
پرسیار: نوێنەرایەتیكردنی ئافرەتی عێراقی لە بوارە سیاسی و حكومی و حزبیەكان و هەموو بوارەكانی دیكەدا وەك پێویست نییە، هۆكارەكان چین؟
دكتۆرە شهباء: چەندین هۆكار لەپشت ئەم نوێنەرایەتیە لاوازەوەن، دیارترینیان كولتوری كۆمەڵایەتییە كە ڕەنگە ڕێگە بە ئافرەتان نەدات بچنە نێو كاری سیاسی و حكومیەوە، سەرەڕای ئەمە كەلێنێك لە سیاسەتە گشتیەكاندا هەیە كە پشتگیری لە بەهێزكردنی ئافرەتان دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی ئێستا گرنگیەكی تایبەت دەدات بە فراوانكردنی بەشداری ئافرەتان لە هەموو بوارەكاندا لەڕێگەی پڕۆگرامە جۆراوجۆرە جێبەجێكارییەكانیەوە.
پرسیار: ئایا ئێوە لە ئەدا و ڕۆڵی ئافرەتانی هەرێمی كوردستان ڕازین؟ ئایا هۆكاری هاوبەش لە نێوانتاندا هەیە و دەتوانن هاوكاریان بكەن؟
دكتۆرە شهباء: ئافرەتانی كوردستان نمونەی شەرفمەندانەیان لە هەموو بوراەكاندا پێشكەش كردووە، بەڵام ئاڵنگاریەكان تائێستاش بوونیان هەیە، ئێمە بەردەوام هەوڵی هاوكاری دەدەین لەگەڵ هەموو دامودەزگاكان بۆ پاڵپشتیكردنی ئافرەتان لە هەموو ناوچەكانی عێراقدا، بەهەرێمی كوردستانیشەوە و كاردەكەین بۆ پتەوكردنی هۆكارە هاوبەشەكان، لەڕێگەی یاسادانان و ئەو دەستپێشخەرییانەوە كە بەشدار دەبن لە باشتركردنی واقعی ئافرەتان.
پرسیار: هەوڵی ئەوەتان داوە بڕگە بۆ یاسا و دادی عێراق زیاد بكەن بە جۆرێك لەبەرژەوەندی ئافرەتانی عێراقدا بێت؟
دكتۆرە شهباء: بەڵێ، كار لەسەر دیراسەكردن و پێشكەشكردنی چەند پێشنیارێك دەكەین بۆ هەمواری ئەو یاسایانەی پەیوەندیان بە ژیانی ئافرەتانی عێراقەوە هەیە، لەگەڵ گرنگیدان بە پاراستنیان لە توندوتیژی خێزانی و بەهێزكردنیان لە ڕووی ئابورییەوە و پتەوكردنی بەشداریكردنیان لە دروستكردنی بڕیار و ئاشتیدا.
پرسیار: دەستكەوتەكانتان چین بۆ ئافرەتانی عێراق لە دەوڵەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیراندا و چیتان پێشكەشكردوون؟
دكتۆرە شهباء: حكومەتی ئێستا چەندین پڕۆگرامی بۆ پاڵپشتیكردنی ئافرەتان لەئەستۆ گرتووە، دیارترینیان پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵایە بۆ كاروباری ئافرەتان و ئەو پڕۆگرامانەی كە لەم ئەنجومەنەوە سەرچاوەیان گرتووە بۆ بەهێزكردنی لایەنی ئابوری و كۆمەڵایەتی ئافرەتان و پێشكەشكردنی دەستپێشخەری بۆ پاراستنی ئافرەتان لە توندوتیژیی و بەشداریپێكردنيان لە دروستكردنی سیاسەتی نیشتیمانیدا، هەروەها كار لەسەر چەند یاسادانانێك دەكرێت بۆ پشتیوانیكردنی مافەكانیان لە هەموو بوارە جیاوازەكاندا.
پرسیار: هیچ وتەیەكتان هەیە حەز بكەن لەڕێگەی رۆژنامەكەمانەوە پێشكەشی بكەن، یان پرسیارەكان تێروتەسەل بوون؟
دكتۆرە شهباء: دوا وتەم ئەوەیە؛ پێمخۆشە سوپاسی رۆژنامەی هاوڵاتی بكەم بۆ ئەم چاوپێكەوتنە، سوپاسى ئافرەتانی عێراق دەكەم لەهەرچ شوێنێك بن بۆ خۆڕاگریی و سووربونیان... پەیامم ئەوەیە بۆیان، تۆ پایەی كۆمەڵگایت و ڕۆڵت سەرەكییە لە بنیادنانی پاشەڕۆژ، ئێمە لێرەین بۆ پاڵپشتیكردنت، بۆ ئەوەی بەردەوام هاوبەشێكی چلاك بیت لە دروستكردنی بڕیاردا.
لەكۆتاییدا:
ئەوپەڕی ڕێزم بۆ رۆژنامەكەتان و هەموو كارمەندانی رۆژنامەكە و سوپاستان دەكەم كه ئەم هەلەتان بۆ ڕەخساندم بۆ گەیاندنی دەنگمان و دەنگی ئافرەتانی عێراق.
ڕۆژنامەی هاوڵاتی: بەڕێز دكتۆرە شهباء العزاوی ڕاوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئافرەتان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ئافرەتان.
رۆژنامەی هاوڵاتیش دووبارە سوپاس و پێزانینت ئاڕاستە دەكات بۆ وەڵامدانەوەت و هیوادارین ئافرەتانی عێراق بە ئامانجەكانیان بگەن.
زۆر سوپاس
نص المقابلة باللغة العربیة
مستشارة السيد محمد شياع السوداني رئيس الوزراء العراقي لشؤون المرأة عضوة المجلس الأعلى للمرأة دكتورة شهباء العزاوي...
صحيفة المواطن (هاوڵاتی) في السليمانية تبعث لك اجمل التحايا وتتمنى لك الموفقية والنجاح في مهامك.. وتقدم لك الشكر والامتنان على منحك هذه الفرصة لها لاجراء لقاء صحفي معك لنقل صوتك الى اهالي اقليم كردستان.
صحيفة المواطن: سيدتي العزيزة بداية اريد ان ابدأ سؤالي بالقانون المثير للجدل... مقترح قانون تعديل قانون الأحوال الشخصية... هناك معارضات كثيرة ضد هذا القانون، هل هذا القانون يضمن حقوق المرأة؟ وماهو موقفكم تجاه هذا القانون؟
دكتورة شهباء: قانون الأحوال الشخصية في العراق يُعتبر واحدًا من القوانين التي تشكل عمودًا فقريًا لحماية الأسرة، وليس فقط المرأة ، نحن نؤمن بضرورة تحديث القوانين بما ينسجم مع احتياجات المجتمع المتغيرة، مع الأخذ بعين الاعتبار المحافظة على حقوق المرأة والأسرة لكن أي تعديل لا بد أن يخضع لنقاش عميق يراعي الأصوات المعارضة والمؤيدة على حد سواء موقفنا ثابت في دعم المرأة العراقية وضمان عدم انتقاص حقوقها الدستورية والشرعية وبما ينتجه المشرع .
صحيفة المواطن: ماهي العوائق التي مازالت تعترض المرأة العراقية وتمنعها من اكمال انجازاتها جنبا الى جنب الرجل؟
دكتورة شهباء: المرأة العراقية تواجه تحديات كثيرة، أهمها التقاليد الاجتماعية التي تقيد دورها، وتحديات في الوصول إلى التعليم والصحة والخدمات الأساسية، إضافة إلى قلة فرص التمكين الاقتصادي والسياسي ، هذه العوائق تحتاج إلى خطط شاملة، ونحن نعمل على معالجة كل قضية ضمن إطار وطني شامل.
صحيفة المواطن: تمثيل المرأة العراقية في المجال السياسي والحكومي والحزبي وفي المجالات كافة ليس بالمستوى المطلوب، ماهي الاسباب؟
دكتورة شهباء: هناك عدة أسباب وراء هذا التمثيل الضعيف، من أبرزها الثقافة المجتمعية التي قد تُثني المرأة عن الانخراط في العمل السياسي والحكومي إضافةً إلى ذلك، توجد فجوة في السياسات العامة التي تدعم تمكين المرأة ومع ذلك، فإن الحكومة الحالية تولي أهمية خاصة لتوسيع مشاركة المرأة في جميع المجالات و من خلال مختلف برامجها التنفيذية.
صحيفة المواطن: هل انتم راضون على الاداء النسوي ودور المرأة في اقليم كردستان؟ وهل هناك عوامل مشتركة بينكما وهل بامكانكم تقديم المساعدة لهن؟
دكتورة شهباء: نساء كردستان قدمن نماذج مشرفة في مجالات مختلفة، لكن التحديات لا تزال قائمة ، نحن نسعى دائمًا للتعاون مع كل المؤسسات لدعم المرأة في جميع أنحاء العراق، بما في ذلك إقليم كردستان ،ونعمل لتعزيز العوامل المشتركة ، من خلال التشريعات والمبادرات التي تُسهِم في تحسين واقع المرأة.
صحيفة المواطن: هل سعيتم الى اضافة مواد للقانون والقضاء العراقي تكون لصالح المرأة العراقية؟
دكتورة شهباء: نعم، نعمل على دراسة وتقديم مقترحات لتعديل القوانين التي تمس حياة المرأة العراقية، مع التركيز على الحماية من العنف الأسري، وتمكينها اقتصاديًا، وتعزيز مشاركتها في صنع القرار والسلام .
صحيفة المواطن: ماهي انجازاتكم في دولة رئيس الوزراء السيد محمد شياع السوداني للمرأة العراقية وماذا قدمتم لها؟
دكتورة شهباء: الحكومة الحالية تبنت عدة برامج لدعم المرأة، أبرزها تشكيل المجلس الأعلى لشؤون المرأة وماينبثق منه برامج التمكين الاقتصادي والاجتماعي، ومبادرات لحماية المرأة من العنف، وإشراكها في صنع السياسات الوطنية، كما يتم العمل على تشريعات تعزز حقوقها في مختلف المجالات.
صحيفة المواطن: هل لديك كلمة تحب ان تضيفها عبر صحيفتنا أم الاسئلة كانت كافية؟
دكتورة شهباء:
كلمة أخيرة:
أود أن أشكر صحيفة هاولاتي على هذا اللقاء، وأشكر المرأة العراقية في كل مكان على صمودها وإصرارها
ورسالتي لها ،، أنتِ ركيزة المجتمع، ودوركِ أساسي في بناء المستقبل نحن هنا لدعمك، ولتكوني دائمًا شريكًا فعّالًا في صناعة القرار.
ختامًا:
كل التقدير لصحيفتكم ولجميع العاملين فيها، وشكرًا لكم على إتاحة هذه الفرصة لنقل صوتنا وصوت المرأة العراقية.
مستشارة السيد محمد شياع السوداني رئيس الوزراء العراقي لشؤون المرأة عضوة المجلس الأعلى للمرأة المحترمة دكتورة شهباء العزاوي...
صحيفة المواطن تجدد شكرها وامتنانها لك ولحسن تجاوبك معها ونتمنى للمرأة العراقية ماتصبو اليها...
شكرا جزيلا