یەک لەسەر سێی خەڵکی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدان

2 هەفتە لەمەوپێش



ــ نرخی شتومەکی خۆراکی سەرەتایی زیاتر لە ٧٠% بەرزبووەتەوە
ــ تەماتە بەرزترین رێژەى بەرزبوونەوەی نرخی بەخۆیەوە بینیوە
ــ مریشک 40% بەرزبووەتەوە، گۆشتی سووریش بە ڕێژەی 39%.

ئیبراهیم سادقی فەر، سەرۆکی ئینستیتیوتی کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە ئێران ئاشکرایدەکات، نزیکەی 27%ی دانیشتووانی ئێران لەژێر هێڵى هەژاریدا دەژین و تواناى دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان نیەو ڕووبەڕووی ئاستەنگى گەورەبونەتەوە.
ئەو بەرپرسە، ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، هەژاری لە ئێران پرسێکی پەراوێزیی نییە، بەڵکو بووەتە واقیعێکی حاشا هەڵنەگر کە کاریگەری لەسەر بەشێکی زۆری کۆمەڵگا هەیە.
لێدوانەکانی ئەو بەرپرسە ئێرانییە بەو مانایەیە کە یەک لەسەر سێی دانیشتوانی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، ئەمەش شتێکە کە هەموو جیهان سەرسام دەکات.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو سەرچاوانەی کە ئێران خاوەنییەتی، چ لەڕووی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵییەوە، یان سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی لە کەرتی وزەداجگە لەوەش بۆ ناوبانگەکەی لە بواری پیشەسازی نەریتی و میراتی و پیشەسازی دەستیدا.
نرخەکان لە ئێران ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بە بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕ، بڕینی کارەباو گاز بۆ کەرتی پیشەسازی و ڕاپۆرتی میدیاکان سەبارەت بە هەڵاوسانی بێ وێنە لە بازاڕی خۆراکدا.
ماڵپەڕی نور نیوز کە نزیکە لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، تەماتە بەرزترین بەرزبوونەوەی نرخی لە نێو بەرهەمە کشتوکاڵییەکاندا بەخۆیەوە بینیوە کە بە ڕێژەی ٧٦% و لە دوای ئەویش پەتاتە بە ڕێژەی ٧٤.٣% و پیاز بە ڕێژەی ٧١.١% نرخەکانیان بەرزبۆتەوە.
بەگوێرەی داتا فەرمییەکان، نرخی شەکر لە مانگی کانوونی دووەمدا بە ڕێژەی ٦٦%، برنجی ئێرانی بە ڕێژەی ٥٦%، و زەیتی خواردن بە ڕێژەی ٤٠% بەرزبووەتەوە، نرخی مریشک بە ڕێژەی 40% بەرزبووەتەوە، گۆشتی سووریش بە ڕێژەی 39%.
کەمترین بەرزبوونەوەی نرخ پەیوەندی بە نانی “تافتۆن”ی دروستکراوی ئامێرەوە هەبووە بە ڕێژەی ٢٣%، و نانی “لەواشە” بە ڕێژەی ٣١.٥%.
ئەم بەرزبوونەوەی نرخە لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی ئێران لەم دواییانەدا ڕایگەیاند، ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ گەیشتووەتە ٣٦% کە نزمترین ڕێژەیە لە ماوەی ٥٠ مانگدا.
بەڵام شرۆڤەکاران کەلێنێکی گەورە لە نێوان ئامارەکانی بانکی ناوەندی و واقیعی بازاڕدا دەبینن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بانکەکە دەستکاری ئامارەکان دەکات بە گۆڕینی ساڵی بنەڕەتی بۆ ئەوەی داتای لەبار بدات بە دەسەڵاتداران.
ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە بەرزبوونەوەی نرخەکان بەردەوامە؛ یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕ.
لەو چوارچێوەیەدا، میدیاکان ئاماژەیان بەوەداوە زۆرێک لە کاڵاو کەلوپەلەکانی بەرهەمهێنان لە ئێران هاوردە دەکرێن، ئەمەش وا دەکات نرخەکان ڕاستەوخۆ کاریگەری گۆڕانی نرخی ئاڵوگۆڕیان لەسەر بێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕ دەبێتە هۆی زیادبوونی تێچووی بەرهەمهێنان و چاوەڕوانییەکانی هەڵاوسان بەرز دەکاتەوە، ئەمەش ناجێگیری بازاڕ توندتر دەکات و نیگەرانییەکانی بەکاربەران زیاد دەکات. 
هەروەها هۆشداریشیدا کە بەردەوامبوونی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دەتوانێت بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو، جگە لە گرفتی وەک کەمی کاڵا و قۆرخکاری لە بازاڕدا.
لەو چوارچێوەیەدا بەڵگەنامەیەکی میدیایی دەریخستووە کە نرخی زەیتی چێشتلێنان لە ماڵەکاندا بە ڕێژەی ١٥% بەرزبووەتەوە، هاوکات نرخی ڕۆنی پیشەسازی کە لەکەرتە پیشەییەکان بەکاردەهێنرێت بە ڕێژەی ٢١% بەرزبووەتەوە.
دوایین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران دەریخستووە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا ٢٦ کاڵا شایەتی بەرزبوونەوەی نرخیان لە ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی ٣١% تێپەڕاندووە، لە کۆی ٥٣ کاڵای خۆراکی هەڵبژێردراو لە ناوچە شارییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار