لەتیف ڕەشید: گروپە چەکدارەکان لەژێر کۆنتڕۆڵدان

2 هەفتە لەمەوپێش



لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئەشرق ئەلئەوسەت لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، قسەکردن لەسەر کاریگەریی ئێران لە وڵاتەکەیدا "زیادەڕەوییەکی گەورەیە"، جەختیشی لەوە کردەوە کە “هەمووگروپە چەکدارەکان لەژێر کۆنترۆڵى حکومەتی عێراقن.
سەبارەت بە پرسی نفوزی ئێران لە عێراق یان کۆنتڕۆڵکردنى گروپە چەکدارەکان، بە وتەی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمارى عێراق، "پرسێکی زۆر زیادەڕەوییە". ڕوونیشیکردەوە: بۆ ئێمە ئێران وڵاتێکی گرنگە، پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵیدا باشە، بەڵام ئێمە بڕیاردەرین لە عێراقدا، ئێمەش لەژێر کۆنتڕۆڵ و ئیرادەی هیچ وڵاتێکدا نین.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆ ئاسایش و سەقامگیری بۆ عێراق گەڕاوەتەوە و ئێمە نەک هەر هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ، بەڵکو بۆ پتەوکردنیان دەدەین. هەروەها هەوڵدەدەین دیدگاکانی وڵاتانی ناوچەکە لەیەکتر نزیک بکەینەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەمووان بکات”.

سەرۆک کۆماری عێراق قسەکردن لەسەر نفوزی ئێران لەسەر کوتلە چەکدارەکان بە "زیادەڕەوییەکی گەورە" زانی، وتیشی: ئەو گروپە چەکدارانە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقدان، پێموایە سەرکردەکانی ئەو گروپانە دوای کۆتاییهاتنی شەڕی غەززە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی پێویست بە چەک بەکارهێنان و بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی شەڕکردن ناکات، بەتایبەتی دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: حکومەت ئێستا سەپاندنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر گروپە چەکدارەکاندا بەپێی ئەو ڕێکار و میکانیزمانەی کە لایەنە پەیوەندیدارەکان کاریان لەسەر دەکەن، بۆ ئەوەی بگاتە دۆخێک کە کۆتایی بە هەر چالاکیەکی شەڕکردن لەم هەلومەرجەدا بهێنرێت.
سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپی هاوتاکەی بۆ کۆشکی سپی بۆ خولی دووەمی کرد. وتیشی، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باشە، سوپاسی هەڵوێستی ئەمریکاش دەکەین کە لە تەنیشتمان وەستاون لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، هێزەکانیان تا ئێستاش لە عێراق ئامادەن.
ڕەشید، کە بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی پیرۆزبایی ئاراستەی ترەمپ نارد، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دووەمیان چەندین جار وتوویەتی کە دەیەوێت هاوکار بێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکان لە ناوچەکە و جیهان، و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئاشتی لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش بە “هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ هەموو کەسێک."
لە کاردانەوە بە ڕادەی ئامادەیی سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا تا ساڵی ٢٠٢٦، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە دابەزینی توندی هەڕەشەی تیرۆریستی لە وڵاتەکەی کرد. وتیشی، ئێستا عێراق دوورە لە چالاکی تیرۆریستی و ئەوەی دەمێنێتەوە لە هەندێک گیرفانی داعش یان توخمە تیرۆریستییەکانی تر تێناپەڕێت و ئەمەش نزیکەی هەموو وڵاتانی جیهان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە هێزە ئەمریکییەکان، “ئەوان بەپێی ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکان، لەسەر داوای حکومەتی عێراق، و بە هەماهەنگی و ڕاوێژ لەگەڵ ئەو هێزە سیاسییانەی کە بنەمای پەرلەمانی عێراق پێکدەهێنن، ئامادەن و هەر ئەوانن کە بەشدارن لە پێکهێنانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار