ترەمپ: غەززە وێران بووە باشترە خەڵکەکەى لەشوێنێکى دیکە بژین

3 مانگ لەمەوپێش



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پلانێکی بۆ "پاککردنەوەی" غەززە پێشنیار کردووە، دەڵێت غەززە وێران بووە، دەمەوێت میسر و ئوردن هاوڵاتى فەلەستینی لەو وڵاتەکانیان نیشتەجێبکەن و بە ئاشتیانە بژین.
ترامپ کە غەززەی بە "شوێنێکی وێران" وەسف کرد، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بابەتەیان لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن تاوتوێ کردووە و بڕیارە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسریش تاوتوێی ئەو بابەتە بکات.
سەرۆکى ئەمریکا، پێش ئەنجامدانى گەشتێک بە فڕۆکە، بە ڕۆژنامەنووسانی وت: "پێم خۆشە میسر دانیشتوانى غەززە ببات، پێم خۆشە ئوردن خەڵک ببات".

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: "باسی یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس دەکەین بۆ پاککردنەوەی تەواوی ناوچەکە، وەک دەزانن بەدرێژایی سەدەکان ئەم ناوچەیە ململانێی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، نازانم، بەڵام دەبێت شتێک ڕووبدات".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، گواستنەوەی دانیشتوانی غەززە دەکرێت "کاتی یان درێژخایەن" بێت، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە شوێنێکە کە بە شێوەیەکی ئاشکرا دیارە لە ئێستادا وێران بووە، هەموو شتێک لەناوچووە و خەڵک لەوێ دەمرن".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بۆیە، من پێم باشە دەستم بگاتە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی  لە شوێنێکی جیاوازدا خانویان بۆ دروست بکرێت کە لەوانەیە بتوانن بە ئاشتی بژین"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار