لە ٣٠%ى پەنابەرە سووریەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان 

3 مانگ لەمەوپێش



کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نزیکەی لەسەدا ٣٠ی ئەو ملیۆنەها پەنابەرە سوورییەی کە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژین، دەیانەوێت ساڵی داهاتوو بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، لە کاتێکدا پێش ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەسەدا سفر بووە.
ئەم گۆڕانکارییە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی یەکدایە، کە چەند هەفتەیەک دوای ڕووخانی ڕژیم و کۆتایی هاتنی شەڕێکی ناوخۆیی ١٣ ساڵە کە یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکانی پەنابەرانی لە سەردەمی هاوچەرخدا بەجێهێشت.
فیلیپۆ گراندی، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا لە دیمەشق وتی، ژمارەی ئەو سووریانەی ئارەزووی گەڕانەوەیان هەبووە نزیکبووە لە سفر، بەڵام ئێستا لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا نزیکبووەتەوە لە سەدا 30. لێرەدا پەیامێک هەیە، کە پێموایە زۆر گرنگە، و دەبێت گوێی لێبگرین و کار لەسەر ئەوە بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای کەوتنی ئەسەدەوە لە ٨ی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا نزیکەی ٢٠٠ هەزار پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی ٣٠٠ هەزار پەنابەر لە لوبنانەوە لە کاتی شەڕی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل هەڵاتوون بۆ سوریا هێشتا زۆربەیان لەو وڵاتە ماونەتەوە.
گەڕانەوەی نزیکەی شەش ملیۆن سووری کە لە دەرەوەی وڵات هەڵاتوون و ملیۆنان کەسیش کە لە ناوخۆدا ئاوارە بوون، ئامانجێکی سەرەکی ئیدارەی نوێی سوریایە. بەڵام شەڕەکە وێرانکارییەکی بەرفراوان و داڕمانی سیستەمی خزمەتگوزاری گشتی و زۆرینەی ڕەهای دانیشتووانی لە هەژاریدا بەجێهێشت، ئەمە جگە لە سزا توندەکانی ڕۆژئاوا.
فیلیپۆ گراندی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویست بە هاوکاری زیاترە لەلایەن خێرخوازانەوە، داوای پێداچوونەوەی بە سزاکان کرد، بەڵام ڕاستەوخۆ هیچ لێدوانێکی لەسەر ڕاگەیاندنی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی بەرنامەکانی هاوکاری دەرەکی نەدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار