ئاگربەستى لوبنان و ئیسرائیل تاکو ١٨ـى شوبات درێژدەکرێتەوە

3 مانگ لەمەوپێش



ئەمرۆ دووشەممە، حکومەتی لوبنان ڕایگەیاند، دوای نێوەندگیریی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل تا ١٨ی شوبات.
هاوکات نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاتی لوبنان ڕایگەیاند: بەیروت بەردەوام دەبێت لەسەر ئاگربەستەکە و راگرتنى جەنگ تاوەکو ١٨ی شوبات .
درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەش دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل پابەندییەکانی بۆ کشانەوە لە خاکی لوبنان جێبەجێ ناکات، لە بەرانبەردا هێزەکانی حزبوڵای بە پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات.

کۆشکی سپی ئەمریکاش لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل و لوبنان دانوستان دەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دەستگیرکراوانەی لوبنانی کە دوای هێرشەکەی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بۆسەر ئیسرائیل دەستگیرکراون.
نەجیب میقاتی سەرۆکوەزیرانی چاودێر داوای لەو وڵاتانە کرد کە پشتیوانى و نێوەندگرى ڕێککەوتنی ئاگربەستیان کردووە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ڕێگریکردن لە هێرشەکانی ئیسرائیل بکەن.
ئیسرائیل ناچار بکەن بۆ کشانەوە لەو ناوچانەى کە گرتوویەتى، هاوکات هۆشداریشیدا لەوەی هەر پاشەکشەیەک لە پابەندبوون بە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە و جێبەجێکردنی بڕیار نامەکەى ١٧٠١ دەرئەنجامى خراپى دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار