ئەربیل یەهود داوا لە نەتانیاهۆ و ترەمپ دەکات پابەندی ڕێککەوتنەکە بن

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ئەربیل یەهود، کچە سەربازێکی ئیسرائیلیە کە لەلایەن لیواکانی قودسی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسەوە بە دیل گیراوە، لەڕیگەى گرتە ڤیدیۆییەکەوە داوا لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا دەکات پابەندى ڕێککەوتن و ئاگربەستەکە ببن. 
ئەو کچە ئیسرائیلیە، لە کاتی هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو ڕفێنراوە، ئێستا بووەتە مەرجی ئیسرائیل بۆ ڕێگەدان بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ باکووری کەرتی غەززە.
ئەربیل لە درێژەى گرتە ڤیدیۆییەکەیدا پەیامێکی بۆ بنەماڵەکەی ناردووەو ڕایگەیاندووە کە ئەو باشەو  هیوادارە بەم زووانە بگەڕێتەوە بۆ لای ئەوان، یەهود ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ لیواکانی قودسە، وتى: باری تەندروستیم زۆر باشە و هیوادارم وەک هاوکارەکانی پێشووم منیش بگەڕێمەوە.

ئیسرائیلیەکان داوایان لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا کرد هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی ئاگربەستەکە وەک پلانی بۆ دانراوە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی سەرجەم زیندانیانی هەردوولا بتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەوە.
ئەو زیندانییە ئیسرائیلییە پشتڕاستی کردووەتەوە کە لە 1/25/2025 پەیامەکەی تۆمارکردووە، هەروەها ڕایگەیاندووە، لە 21ی حوزەیرانی 1995 لەدایک بووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ تا مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە سوپای ئیسرائیلدا بەشداریکردووە.

ئەربیل یەهود، لە کۆمەڵگەی کیبۆتیس نییەر عوزە لە باشووری ئیسرائیل، وەک ڕێبەری فەلەکناسی لە کۆمەڵگەی تەکنەلۆجی 'گرووپ تێک' کاری کردووە، بەڵام بزووتنەوەی حەماس، دەڵێت: ئەربیل بۆ سوپای ئیسرائیل کاری کردووە.
ئەو کچە دوو برای هەبوو بە ناوەکانی نیتاع و دولیف، لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە لە هێرشێکی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر کۆمەڵەگەکەیان، خۆی بە بارمتە گیرا و هەردوو براکەشی کوژران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان، ئەربیل پسپۆری بۆشایی ئاسمانییەو پێشتر لە ئەنجوومەنی ئەشکۆڵ کاریکردووە، بۆیە بەهۆی پسپۆرییەکەیەوە بەلای ئیسرائیلەوە کەسێکی گرنگە بە هەر نرخێک بێت دەیانەوێت ئازادبکرێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار