تره‌مپ: ئەمریکا كاری زۆریکردوە بۆ میسر‌و ئوردن، ئه‌وه‌ی داوامانكرد ئه‌نجامی ده‌ده‌ن
2 ڕۆژ لەمەوپێش
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی بە ڕۆژنامه‌نوسان ڕایگه‌یاند: هه‌ردو وڵاتی ئوردن و میسر پێشوازی له دانیشتوانی غه‌ززه ده‌كه‌ن و له‌ئێستاشدا بارودۆخی سوریا ناجێگیرە.
تره‌مپ وتیشی ئه‌مریكا زۆر كاری بۆ میسر و ئوردن كردوه، ئه‌وانیش ئه‌وه‌ی ئێمه داوامان كردوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به بونی ئه‌مریكاش له سوریا، تره‌مپ ڕه‌تیكرده‌وه هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكشێنێته‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه واشنتن ده‌ستی به‌و روداوانه‌دا نیه كه له سوریا ڕوده‌ده‌ن، به‌و پێیه‌ی پشێوی له‌و وڵاته‌دا زاڵه، ئێمه‌ش نه‌مانوتوه هێزه‌كانمان له سوریا ده‌كشێنینه‌وه، به‌ڵام بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه ده‌ده‌ین.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له هه‌ردو وڵاتی ئوردن و میسر كرد كه فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه ده‌كرێت چاره‌سه‌رێكی كاتی یان هه‌میشه‌یی بێت.
ئه‌م بانگه‌وازه‌ش له‌لایه‌ن ئەو دوو وڵاته‌وه ره‌تكرایه‌وه، چونكه ئه‌وان هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه به هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و تێكدانی مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ده‌زانن.
پەیوەست بەو بابەتە لەوەڵامى ئەو پێشنیارەى ترەمپ، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوثیکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "میهر"ی ئێرانی ئەمرۆ سێشەممە دەڵێت: پێم وایە ئەمە پڕۆژەیە کە زۆرێک لە ڕابردوودا هەوڵیان داوە بەڵام هەموویان شکستیان هێناوە، فەلەستین لە نەخشەی ناوچەکەدا ناسڕدرێتەوەو دەرناکرێن.
وەزیرى دەرەوەى ئێران وتیشى: کەواتە پێشنیارەکەم شتێکی ترە لەبری فەلەستینییەکان هەوڵبدەن ئیسرائیلییەکان دەربکەن، بیانبەن بۆ گرین‌لاند تا بتوانن بە یەک بەرد دوو باڵندە بکوژن. هەم کێشەی گرین‌لاند و هەم ئیسرائیلییەکان چارەسەر بکەن.