ئەمەریکا: نابێت حـ.ـزبوڵا لە حکومەتی داهاتووی لوبنان بوونى هەبێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



 جێگری نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مۆرگن ئۆرتاگوس ڕایگەیاند: ئەمەریکا هێڵێکی سووری داناوە لەسەر ئەوەی کە گروپی چەکداریی حزبوڵای شیعە نابێت بەشداری لە حکومەتی دواتری لوبناندا بکات، ئەوەش دوای شکستە سەربازییەکەی ساڵی ڕابردووی بەرامبەر ئیسڕائیل.
ئۆرتاگوس یەکەم بەرپرسی باڵای ئەمەریکایە سەردانی لوبنان بکات لە دوای دەستبەکاربوونی سەرۆک دانۆڵد ترامپەوە و لە دوای ئەوەشەوە کە جۆزیف عەون وەکو سەرۆکی لوبنان هەڵبژێردرا.

سەردانەکەی ئۆرتاگوس لە کاتێکدایە کە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە لوبنان چەقی بەستووە، لە کاتێکدا کە پۆستەکانی حکومەت لەسەر هێڵی تائیفی دابەش دەکرێن. حزبی ئەمەلی هاوپەیمانی حزبوڵا سوور بووە لەسەر پەسەندکردنی سەرجەم وەزیرە شیعەکان، ئەوەش وایکردووە پڕۆسەکە چەق ببەستێت.
دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی لوبناندا، ئۆرتاگوس وتی: لە حزبوڵا ناترسێت چونکە لە ڕووی سەربازییەوە شکستییان هێناوە." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک لەسەر شەڕەکەی ساڵی ڕابردووی نێوان ئیسڕائیل و حزبوڵا کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێت.

وتیشی " هێڵی سووری ڕوون و ئاشکرامان لە ئەمەریکاوە داناوە لەسەر ئەوەی نەتوانن گەلی لوبنان تیرۆر بکەن، بە ئەندامێتیشییانەوە لە حکومەتدا."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار