وردەکاری سەردانەکەی وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ ئیسرائیل

5 ڕۆژ لەمەوپێش



 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت سەردانەکەی ڕوبیۆ سعودیە و ئیمارات دەگرێتەوە، ناتانیاهۆ ئاشکرای دەکات بەم نزیکانە کۆبوونەوەیەک بۆ ئاستی سیاسی و ئەمنی ئەنجام دەدرێت بۆ بڕیاردان لەسەر هەنگاوی داهاتوو لە غەززە.
درەنگانێکى شەوى ڕابروو، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە یەکەم سەردانیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدوای دەستبەکاربوونیەوە گەیشتە تەلئەبیب، بڕیارە دواتر سەردانى هەریەکە لەوڵاتانى سعوودیە و ئیماراتیش بکات.

هەروەها بڕیارە ئەمرۆ یەکشەممە ڕوبیۆ گەشت بۆ قودس بکات، پێش ئەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیل گفتوگۆ بکات. لە گفتوگۆکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا داهاتووی کەرتی غەززە دەبێت، هەروەها پلانی دۆناڵد ترەمپ لەو بارەوە.
ڕوبیۆ پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو کە پلانەکەی ترەمپ تاکە پلانە کە لە ئێستادا بەردەستە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن ئامادەیە گفتوگۆ بکات لەبارەى پێشنیارەکانی وڵاتانى عەرەبى سەبارەت بە غەززە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هەر پلانێک کە حەماس لە غەززە بەجێبهێڵێت کێشەیەک دەبێت، چونکە ئیسرائیل تەحەمول بەو شتە ناکات، بەپێی دەربڕینەکەی. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە هەر پلانێکی عەرەبی بۆ غەززە کرد کە "باشتر" بێت لە پێشنیازی ترەمپ.
وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا وتیشى: هەموو ئەم وڵاتانە دەڵێن گرنگی بە فەلەستینییەکان دەدەن، بەڵام هیچیان نایانەوێت هیچ فەلەستینییەک ببەن، هەروەها هیچ کامیان مێژوویەکیان نییە کە هیچ کارێکیان بۆ غەززە کردووە لەم ڕووەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار