پوتین داوا لە سودانی دەکات سەردانى ڕوسیا بکات
.png)
یەک مانگ لەمەوپێش
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بانگهێشتنامەیەکی لەلایەن ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا پێگەیشت بۆ ئەوەی لە مانگی ئایاری داهاتوو سەردانی ڕووسیا بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە (26ی شوباتی 2025)، لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوەخراوەتەڕوو سودانی پێشوازی کردووە لە سێرگی تسیڤلێڤ وەزیری وزەی ڕووسیا، لەکۆبونەویەکدا تیایدا باسیان لە بوارەکانی هاوکاری هاوبەش کرد، بەتایبەتی لە بواری وزە و کەرتی نەوت.
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا ئەوەش ئاشکراکراوە سودانی "بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە وەزیری ڕوسیا وەرگرتووە کە لەلایەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیاوە بۆى نێردراوە بۆ ئەوەى بەشداری بکات لە ئاهەنگەکانی هەشتاهەمین ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر نازیزیەکاندا کە لە مانگی ئایاری داهاتوودا ئەو مەراسیمە بەڕێوەدەچێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو دیدارەدا جەختی لەوە کردەوە عێراق کار بۆ فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ لایەنی ڕووسی لە چەند بوارێکدا، و پەرەپێدانی هاوبەشی و شارەزایی لە بواری زیرەکی دەستکرد کاردەکات.
لای خۆیەوە، تسیڤیلێڤ ئەو پێشکەوتنانەی لە کۆبوونەوەکانی خولی دەیەمی لیژنەی باڵای عێراق و ڕووسیا، کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، کە سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات، و ئەو یاداشتانەی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکانی لە بوارەکانی گواستنەوەی دەریایی، تەندروستی، و کەرتی نەوت، هەروەها لەسەر ئاستی ژوورە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات دووپاتکردەوە، ئاماژەی بە خواستی حکومەتی وڵاتەکەی کرد بۆ هاوبەشی زیاتر دوو وڵات لە بوارە جیاوازەکانی بەرژەوەندی هاوبەشدا.
