ئەمریکا بۆ هاوڵاتییانی: بەپەلە سوریا بەجێبهێڵن

4 ڕۆژ لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق داوا لە سەرجەم هاوڵاتییانی لە سوریا دەکات، دەستبەجێ وڵاتەکە بەجێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە هاوڵاتییانی ئەمریکی ئاگاداردەکاتەوە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی سوریا لە جەژنی رەمەزاندا، کە لەوانەیە باڵیۆزخانەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە گشتییەکانی دیمەشق، بکرێتە ئامانج.
لە بەیاننامەکەدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق، داواش لە هاوڵاتییانی ئەمریکیی دەرەوەی سوریاش دەکات، بەهۆی مەترسیی شەڕ، نائارامی، رفاندن، بەبارمتەگرتن و ئاڵۆزییەکان بەگشتی، لەپێناو سەلامەتییان، گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق لە ساڵی 2012ـەوە چالاکییەکانی راگرتووە و حکومەتی ئەمریکا ناتوانێت هیچ خزمەتگوزارییەکی کونسوڵگەریی فریاگوزاری، پێشکەش بە هاوڵاتییانی ئەمریکی لە سوریا بکات، لەئێستادا کۆماری چیک نوێنەرایەتیی دەسەڵاتی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکات.
هەر بۆیە باڵیۆزخانەکە دەڵێت، “ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی لە سوریا پێویستیان بە هاوکاریی بەپەلەیە، پێویستە پەیوەندی بە بەشی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەی کۆماری چیک بکەن”.
