قەیس خەزعەلی: توركیا هەزاران عێراقی وەک میلیشیای چەكداریی ڕێكخستووە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



سەرۆكی گروپی عەسایئبی ئەهلی هەق، دەڵێت: توركیا میلیشيای لە هەزران چەكداری عێراقى پێكهێناوەو لەناوخۆی توركیا راهێنانی پێكردون و سەركردایەتیكردن و دابینكردنی پارەو ئیدارەكردنیان، بەتەواوی لەلایەن ئەنكەرەوە بەڕێوەدەبرێت.

قەیس خەزعەلی، ئەمرۆ دووشەممە لەوتاری جەژندا وتی، چەندین هاوڵاتی عێراقی لەهەردوو پارێزگای كەركوك و نەینەواوە براونەتە توركیاو راهێنانیان پێكراوەو رێكخراون، كە تائێستا بەشێكیان تائەم ساتەش لەلایەن توركیاوە موچەكانیان دابین دەكرێت، ناوی فەرمیان، هێزەكانی پاسەوانی نەینەوا، لەپارێزگای نەینەواو، هێزەكانی قەڵغانی كەركوك، لە پارێزگای كەركوكە.

خەزعەلی وتیشی، بەشێك لەمانە بە قودەرتی قادر كە پێویستە لێكۆڵینەوەی لێبكرێت، خزێنراونەتە ناو هێزەكانی حەشدی شەعبی و، بەناوی حەشدی شەعبیەوە موچە وەردەگرن بۆ ئەوەی بارگرانی توركیا كەمبكەنەوە، بەتایبەت لە لیوای (59) لە نەینەوا.

جەختیشيكرد، باس لە تێوری پیلانگێڕی و شرۆڤەكردن ناكات، بەڵكو باسى بەڵگەو ژمارە دەكات، كە نابێت چاوپۆشی لێبكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێگای گەشەپێدان سودی چییە بۆ وڵاتێك كە بەشێكی خاكەكەی داگیركردبێتیت، بەپێویشتیشی زانی هێزەكانی بكشێنێتەوەو بەهانە بۆ شتێك نەهێنێتەوە كە خۆی خولقاندویەتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار