پەروین بوڵدان: ئەگەر یاسا دەربکرێت پـ.ـە.کەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە، تا مانگی حوزەیران پرۆسەی ئاشتیی تەواو دەبێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش




پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ئاژانسی (فورات): 

سەرۆک کۆمار (ئەردۆغان) جاری یەکەمبوو شاندی ئیمراڵی قبوڵ کرد. ماوەیەکی زۆرە چاوپێکەوتن دەکەین. لەگەڵ پارتە سیاسییەکان چاوپێکەوتنمان کردوە. سەرۆک کۆمار کەسێکە کە دەبێت لە ناوەندی ئەم کارە بێت، لەم بابەتەدا زۆر لە دوورەوە وەستاوە. لەم بابەتەدا هیچ شتێکی نەگوتبوو. هەربۆیە هەموو کەسێک چاوەڕوانبوو. شاندی ئیمراڵی قبوڵ کردو لەم بارەیەوە بۆچوونی خۆمان بە هاوبەشی دەربڕی. 

سەرۆك كۆمار گوێی لە بۆچوونەکانمان گرت کە لە ئاستێکدا پێشنیارەکانمان لە بەرچاو دەگرێت، خاوەندارێتی لە پرۆسە بکات. لە پڕۆسەی خاوەندارێتی کردن لەم پڕۆسەیەدا دەڵێین عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەو بڕیارێکی نیشاندا. ئەوەم بینی هەمان بڕیار لە لایەن حکومەتیشەوە هەیە. لەم لایەنەوە چاوپێکەوتنێکی مێژووی بوو.

هۆکاری ئەوەی بۆچی لەم پرۆسەیەدا لەدورەوە دەوەستێت لە  سەرۆك كۆمار نەپرسی. ئەویش شتێکی نەگوت. بە پێشبینی خۆم، دەیەوێت بەڕێوەچوونی پرۆسەکە ببینێت. بەهۆی ئەو رووداوانەی لە دوای پرۆسەی ٢٠١٥ ڕوویانداوە بیری دەکردنەوەی هەبوو. بۆ ئەوەی هەمان شت ڕوونەدات، کاتێک بینی پرۆسەکە دەتوانێت بەرەو پێشەوە بڕوات، چووە ناو ناوەندی پرۆسەکە. ئێمە لەسەر ئەمە قسەمان نەکرد، بەڵام پێشبینیەکانمان بەمجۆرەیە.

لە دیدارەکان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان تێبینی وەردەگیرێت، راپۆرت ئامادە دەکرێت. بەرپرسانی دەوڵەت بەشداری ئەم چاوپێکەوتنانە دەبن. چەندین کێشە هەیە، لە چەندین گۆڕەپان کێشە هەیە. 

چەندین یاسا هەیە دەبێت ئامادە بکرێن. لە بری ئەوەی یەک بە یەک باسی ئەمانە بکەین، گوتمان دەبێت زەمینەی یاسایی بئافرێنرێت. ئاماژەشمان بەوە کرد جێبەجێکردنی هەندێک گۆڕانکاری یاسایی بەشدار دەبێت لە پرۆسەکەدا. لە ڕاستیدا ئەوان لەم ڕووەشەوە نەرێنی نین، بەڵام جارێک نازانرێت ئەو چی دەکات.

هەندێک هەنگاو هەیە دەبێت بنرێت، هەندێک یاسا هەیە دەبێت دەربکرێت. دەمانەوێت لەسەر ئەمانە قسە بکەین، گفتوگۆیان لەسەر بکەین و لە هەمان کاتدا بەرەو پێشەوە بچین. چونکە ئەگەر کێشەیەک لەسەر ڕێگای ئاشتی هەبوو، ئەگەر شتێک هەبێت کە بتوانێت ڕێگری لێبکات، دەبێت سەرڕاست بکرێتەوە. بۆیە ڕێگریکردن لە ڕووداوی لەم شێوەیە گرنگە.

هەنگاوی دیموکراتیک دەبێت بە بێگومان بنرێت. بێگومان دەبێت لەم پڕۆسەیەدا نەک تەنها وەزارەتی داد هەروەها بەرپرسیارێتی گەورە دەکەوێتە ئەستۆی هەموو ئەوانەی لە پڕۆسەکەدان و سەرۆکە گشتییەکانی ئۆپۆزسیۆنیش. بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی پەرلەمانە. دەبێت پەرلەمان دەستبەجێ ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. زیندانەکان، کارەکانی قەیوم، زیندانییە نەخۆشەکان؛ باسی زۆر پرس دەکەین. ئەمە پرسە تەنها کوردو دەم پارتی پەیوەندیدار ناکات. پرسی ٨٥ میلیۆن مرۆڤە لە تورکیا. هەربۆیە دەبێت هەموو کەسێک لەم بابەتەدا هەوڵبدات و نزیکایەتی پیشان بدات بۆ ئەوەی هەنگاو بنرێت. دەبێت چوونە ئیمراڵی هەبێت، دەبێت دیدارێک لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجام بدرێت. هەنگاوێكی ڕوونبرێت و ئەگەر هەنگاو بە خێرای بنرێت، لە ناو چەند مانگدا ئەم پرۆسەیە تەواو دەبێت.

بە تێڕوانینم ئەگەر تاوەکو مانگی حوزەیران هەنگاوی خێرا بنرێت، ئەوا پرۆسەکە تەواو دەبێت.

ئەگەر یاسا دەربکرێت، پە*کە*کە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە بدات، هەلومەرجی گونجاو هەبێت، کۆنگرە ببەسرێت و بڕیار بدرێت، لە هەمانکاتدا دەسەڵاتداری ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدات و بەدی بێنێت، یاسا بە خێرای دەربکرێت ئەوا لە ناو چەند مانگدا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت باسی تەواو بوونی ئەم کارە بکات.

لەسەر دەركردنی یاساكان لەلایەن ئێمەوە کاری وەها دەکرێت. لەلایەن دەسەڵاتیشەوە هەیە، بەڵام ناتوانین ئەمە ئاشکرا بکەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار