عێراق داهاتى هەناردەکردنى نەوتى مانگى شەش ڕادەگەیەنێت

دوێنێ



 

وەزارەتی نەوتى حکومەتى عێراق، ئەمڕۆ هەینی، ئاماری کۆتایی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەست هاتووى بۆ مانگی حوزەیرانی ڕابردوو ڕاگەیاند کە بڕەکەى زیاتر لە  زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی دەستکەوت بۆ مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، بەپێی ئاماری کۆتایی کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) دەرچووە بەمجۆرەیە.

نەوتی خاو بڕی (98) ملیۆن و (882) هەزار و (613) بەرمیل بووە، لەگەڵ داهاتی زیاتر لە (6) ملیار و (698) ملیۆن و". (21) هەزار دۆلار.

بەگوێرەی بەیاننامەکەى وەزارەتى نەوت، ئامارەکە ئەوەدەردەخات کە کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی حوزەیران لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (97) ملیۆن و (718) هەزار و (994) بەرمیل بووە.

هاوکات هەناردەکردنی کێڵگەی قەیارە (946) هەزار و (741) بەرمیل بووە، لەکاتێکدا بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن گەیشتووەتە (216) بەرمیل. هەزار و (878) بەرمیل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار