ئۆپێک: عێراق لە مانگی ئەیلولدا بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکات

5 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا بۆ ٤ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات، بەدەر لە پلانەکانی قەرەبووکردنەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوەکە کەئەمڕۆ یەکشەمە بڵاویکردەوە ئەوەدەخاتەڕوو پشکی ڕاستەقینەی عێراق لە مانگی ئەیلولدا 4 ملیۆن و 663 هەزار بەرمیل دەبێت لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بە بەراورد بە مانگی ئاب 12 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە.

ڕاپۆرتەکە ئەوەش باسدەکات ئەم زیادبوونە لە چوارچێوەی پلانی سوککردنی وردە وردە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشی زیادە دێت کە لە ساڵی 2023ەوە هەشت وڵات پابەندبوون پێیانەوە.

ئەو هەشت ئەندامەی ئۆپێک+ کە بریتین لە وڵاتانی سعودیە، ڕووسیا، عێراق، ئیمارات، کوێت، کازاخستان، جەزائیر و عومان، پێشتر لە مانگەکانی نیسان و تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستکاریی خۆبەخشی زیاتریان ڕاگەیاندبوو، لە ٣ی ئابی ٢٠٢٥ لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، بۆ پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی بازاڕی نەوت و ئاسۆکانی داهاتوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار