وەزارەتى دارایی عێراق: دەستمانکرد بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 10

4 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی دارایی حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە (20ی تشرینی یەکەمی 2025)،  دەستمان کرد بەڕێکارەکانى دابەشکردنى مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی دە.

لە بەیاننامەیەکی کورتدا وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراق، ڕایگەیاندووە، "وەزارەتی ژمێریاری دەستیکردووە بە خەرجکردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی تشرینی یەکەم".

دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى حکومەتی عێراق لەکاتێکدایە هێشتا بڕیاری لە خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان نەدراوە.

حکومەتی عێراق دەیەوێت مووچەی مووچەخۆرانی خۆی دابەش بکات و کێشەی پارەی نەقدی نەبێت، ئینجا مووچەی مانگی هەشتی کوردستان خەرج بکات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار