مەغریب یەکەم ئۆتۆمبێلی هایبرید لە مێژووی خۆیدا بەرهەم دەهێنێت
3 كاتژمێر لەمەوپێش
مەغریب بەرهەمهێنانی یەکەم ئۆتۆمبێلی هایبریدی خۆی لە شاری تەنجە لەباکووری وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی وڵاتەکەدا، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزیری پیشەسازی مەغریب لە پۆستێکدا کە وەزارەتی پیشەسازی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردۆتەوە.
ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێ، کە سیستمی هایبریدە زیاتر لە سەرچاوەیەکی وزە بەکاردەهێنێت و بزوێنەری سووتەمەنی ئاسایی (بەنزین یان گازۆیل) لەگەڵ ماتۆڕێکی کارەبایی تێکەڵ کار دەکات.
ڕیاز مزوور وەزیری پیشەسازى مەغریب ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی "رۆژانە 200 ئۆتۆمبێلی لەم جۆرە بەرهەم دەهێنێت لە بازاڕەکانی ناوخۆ و ئەوروپا ساغیان دەکاتەوە". ناوبراو ئەم هەنگاوەی بە "گرنگ بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێلی وڵات" وەسف کرد و ئاماژەی بەوەدا کە "یەکەم هەنگاوە لە مێژووی وڵاتەکەدا".
وەزیرەکە پێشبینی دەکات ئۆتۆمبێلەکە بەناوبانگ بێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی وڵاتەکەی حەز دەکات چەند بازاڕێک بکاتە ئامانج. ئاماژەی بەوەشکرد، بەم ئۆتۆمبێلە نوێیە، مەغریب بەردەوامە لە گۆڕانکارییەکانی بەرەو جوڵەی کارەبایی و هایبرید.
چەند ڕۆژى ڕابردوو شارى تەنجەى مەغریب میوانداری مەراسیمێکی کرد کە لەلایەن گروپی فەرەنسی ڕێنۆ مارۆکەوە ڕێکخرابوو بۆ ڕاگەیاندنی بەرهەمهێنانی یەکەم ئۆتۆمبێلی هایبرید کە ناوی "دروستکراوی مەغریب"ی لەسەر بوو.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پیشەسازی، شانشینی یەکگرتوو بووەتە "یەکێک لە وڵاتە پێشەنگەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، ساڵانە 700 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت". لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ کۆمپانیای سیترۆنی فەرەنسی بەرهەمهێنانی یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی لە کارگەکەی لە شاری کێنیترای باکووری ڕۆژئاوای شانشینی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، مەغریب پەردەی لەسەر وێستگەیەکی شەحنکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی نموونەیی بەرهەمهێنراوی ناوخۆیی لادا.
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی لەو کاتەدا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "وێستگەی شەحنکردنەوە دەرئەنجامی پڕۆژەیەکی توێژینەوەیە کە لەسەر داوای پیشەسازی ئۆتۆمبێل پەرەی پێدراوە".
لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢١ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی کۆمپانیای ڕێنۆی لە کارگەی تەنجەر ڕاگەیاند.
