دوای ٢١ ساڵ؛ یۆنامی ماڵئاوایی لە عێراق دەکات

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمڕۆ شەممە، محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەفەرمی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی "نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق" (یۆنامی)ـی ڕاگەیاند. 

بەگوێرەی بڕیارەکە، ٣١ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ وادەی کۆتایی مانەوەی تیمەکەیان دەبێت و سەرجەم ئەندامانی نێردەکە عێراق بەجێدەهێڵن.

هەر ئەمڕؤ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا کۆبوویەوە

سەردانەکەی گوتێرس بەمەبەستی راگەیاندنی کۆتاییهێنان بە ئەرکی نێرده‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)یە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشیدا لەگەڵ سودانی لە بەغداد؛ بەبۆنەی تەواوبوونی ئەركی نێردەی نەتەوە یەكگرتووە لە عێراق.

🔹عێراق ئەمڕۆ وڵاتێکی جیاوازە، ئەمن و ئاسایشە.
🔹پیرۆزبایی لە عێراق دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی.

🔹شاهیدی بوێری و خۆڕاگری و ئیرادەی عێراق بووین لە زاڵبوون بەسەر تیرۆردا.
🔹لەگەڵ سەرۆک وەزیران باسمان لە بارودۆخی غەززە و ڕێزگرتن لە ئاگربەست کرد.

🔹ئامانجمان پشتیوانی عێراق و حکومەتەکەی بوو. نەتەوە یەکگرتووەکان شانازی دەکات کە ڕۆڵی لە عێراقدا هەبووە.
🔹ئێمە پابەندبوونی عێراق بەرز دەنرخێنین بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی لە کەمپی ئەلهول.
🔹عێراق ئێستا وڵاتێکی ئاساییە، پێویستە جیهان لەوە تێبگات. عێراق وڵاتێکی سەقامگیرە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار