گەنجانی باشوور ھێزن، پڕ باوەڕن ، خاوەن دیدێکی دەرەوەی دۆخی چەق..

2 كاتژمێر لەمەوپێش



گەنجانی باشوور ھێزن، پڕ باوەڕن ، خاوەن دیدێکی دەرەوەی دۆخی چەق بەستووی ناوچەکەن
بە پێچەوانەی ھەموو ئەو بانگەشانەی کە بۆیان کرابوو لە ڕابردوودا.

سان ساراڤان

 لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا هەمیشە کە باس لە نەوەی تازە پێگەشتوو کراوە جۆرێک کلێشەو و (لەیبڵ) و پێناسەی ئامادە خراوەتە پاڵیان،  هەر لەبێدیدگایی و  لاکەوتەیی و بێ ئینتمایی و نا وابەستەگی  سەبارەت بە پرسی کۆمەڵایەتی و سیاسی سەردەمەکە.   

پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ڕۆڵەکانیان نەبینراو بووە و هەستی پێنەکراوە؟ یان بە هۆی کە ململانێ تەسکەکان و دۆخی چەقبەستووی هەرێمەکەمان وای کردووەگەنج نەتوانێت پێگەیەک یان  پێناسەیەک بۆ خۆی دیاری بکات لە ناو خولگەکاندا و ببێتە بەشێک لە هاوکێشەکان؟ 

بۆ وەرگرتنەوەی وەلامەکان ڕەنگە گەڵێک لێکۆڵینەوەی جیاوازمان بوێت لە هەموو کایەکاندا، تا بگەینە دەرئەنجامەکان، بەڵام گەر بە خێرایی لە کەلێنی  کارەسات و ململانێکان  بڕاوانین دەبینین کە کارەساتەکان سەنگی مەحەکن، و زۆر وەڵاممان دەخەنە بەردەست.

لە ماوەیەی زیاتر لەم  دەیەی رابردووەدا، دۆخی هەرێم بە بەردەوامی بە چەقبەستووی مابۆوە، گۆڕانی کۆمەلایەتی و سیاسی بەرچاو و بەرجەستە ئامادەیی نەبوو.قەیران و ململێکان توندو پڕ لە ئاڵەنگاری بوو،  هەمیشە لە نێو کایەکاندا پرس لە نائامەدەگی گەنجان کراوە، کوا ڕۆڵی گەنجەکان؟ دونیابینینی گەنج بۆ بزرە؟زۆر جار بیستومانە کە  گەنجان هەر بەڕێکرن و خەریکی هەوەسی ڕۆژانەو و خەونی قەڵەون، یان مێکشیان سڕکراوە بە بیری حیزبایەتی تەسک و  وانەی ژوورە تاریکەکان.   

لە م بارودۆخەی کە ئەمڕۆ ناوچەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان پێدا گوزەر دەکات، شتێکی تر بەدیکرا. ئەوە بەدی دەکرێت کە گەنجان  توڕەییەکی زۆرییان پێوە دیارە، بە لێشاو لەسەر جادەکان و بەشەو بەرۆژ کار لە سەر وەرگرتنی هەڵوێست دەکەن، دەنگیان تاقی دەکەنەوە، پلاتفۆرمەکان  دەگرن بەدەستەوە  و پلاتکارتەکان بە دروشمی گەنجانەی خۆیان دەنوسنەوە. 

تورەیی، دەرئەنجامی ئەوەیە کە پێشتر گوێت لە دەنگت نەگیرا بێت، شتەکان بە و جۆرە نییە کە تۆ دەتەوێت، بەڵام دەرچەیەک دروست بووە کە گوزارشتی خۆیانی لێوە دەکەن. داوای ئینتمای دەکەن بۆ شتێک کە پێشتر دەرفەتیان نەبوەو و تاقییان نەکردۆتەوە، ئەویش  ئینتمای نەتەوایەتییە.

کەواتە دونیابینین بوونی هەیە لە نێو گەنجان، بۆمان دەرئەکەوێت کە لە کۆمەڵدا هەمیشە گەنج بە دوای مانا ڕاستەقینەکاندا خولاوەتەو هەمیشە تێرامانیان لە هەموو دەرئەنجامە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ناوچەکەمان کردووە، چاوەڕوانی کەلێنێک بووە تا خۆی بخاتە ناو سوڕ و هاوکێشەکانەوە و ڕەنگە زۆر هیوایان بەم دەرفەتە هەبێت تا بێنە ناو کایەکانەوە بە کردەوە. 

بۆیە پێم وایە گەنجانی باشوور ھێزن، پڕ باوەڕن، خاوەن دیدێکی دەرەوەی دۆخی چەق بەستووی ناوچەکەنبە پێچەوانەی ھەموو ئەو بانگەشانەی کە بۆیان کرابوو لە ڕابردوودا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار