وێنه‌ی تازه‌ی ژنی کورد
2 كاتژمێر لەمەوپێش
ماردین ئیبراهیم
ئاماده‌یی ڕۆهلات عه‌فرین (سه‌رۆکی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان) له ته‌نیشت مه‌زڵوم عه‌بدی و به‌رامبه‌ر جۆلانی و شه‌یبانی و تۆماس باراک ساته‌وه‌ختێکی گرنگی مێژووییه که پڕه له مانای کرده‌یی و ڕه‌مزی. ئیتر ئه‌مه وێنه‌ی ژنێکه که نه‌ک هه‌ر هیچ که‌سێک قه‌یوم نییه به سه‌ریه‌وه به‌ڵکو خۆی سه‌رۆکی هێزێکی جه‌نگاوه‌ره و نوێنه‌رایه‌تی کێشه‌یه‌کی ڕه‌وای ئاڵۆز و قورسی دۆزێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات، ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌که ئه‌گه‌ر نێرسالاری ناوخۆ جارێک لێی بترسێت و پێی قه‌ڵس بێت.
ئه‌وا کۆڵۆنیالیزمی عه‌ره‌بی ناسیونال- فاشی ئیسلامی جۆلانی دووجار پێی قه‌ڵسه. جارێک له گۆشه‌نیگای کۆڵۆنیالیستێکه‌وه به‌وه‌ی کوردیش وای لێهات به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی خۆسه‌پێنه‌ری سه‌رده‌ست پێ بچه‌قێنێت و بڵێت ئه‌وه ده‌که‌ین و ئه‌وه‌یان ناکه‌ین، جارێکیشیان وه‌کو پیاوێکی نه‌ریتی که له‌ناو پاتریارکییه‌تدا گه‌وره‌بووه و گوراوه و ئه‌و به‌هاونرخانه‌ی به‌رگریان لێده‌کات هیچی تێکناکه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌هاو نرخانه‌ی ڕۆهلات بۆیان ده‌جه‌نگێت.
به‌ڵام ئه‌مه تاکه دیمه‌نی ئه‌م ڕوداوانه‌ی ئێستا نییه که له ڕۆژاڤا ڕوو ده‌ده‌ن و بڵێسه‌که‌ی گه‌یشتۆته هه‌موو کوردستان و هه‌موو کوردێک. ئه‌مڕۆ ژنی کورد له هه‌موو جێگایه‌ک ده‌بینرێت، ڕاپه‌ڕیوه و به‌ره‌نگاری ئه‌و وێنه نه‌ریتییه بۆته‌وه که کۆڵۆنیالیزمی عه‌ره‌بی ناسیونال ئیسلامی و پاتریارکییه‌ت بۆی کێشاوه. له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان، له ژێر خێوه‌تی مانگرتووان، له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌کان، له سه‌نگه‌ره‌کانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دڕترین و دڕنده‌ترین هێزه‌کانی دنیا، له میدیاکاندا و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی دیپلۆماسی، له هه‌موو جێگایه‌ک.
جگه له‌و جه‌نگه‌ی گروپه‌کانی جۆلانی و تورکیا دژی ڕۆژاڤا هه‌ڵیانگیرساندووه، جه‌نگێکی تر له دنیای مه‌جازیدا فڵۆگه‌ر و یوتوبه‌ر و چالاکوانه‌کانی دنیای عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن که له‌و جه‌نگه‌دا نوکته‌و قسه‌ی نابه‌جێ به‌رامبه‌ر ژنی کورد، به‌رامبه‌ر شه‌ڕڤانانی کچ و به‌رامبه‌ر فیگه‌ره ژنه دیاره‌کانی سیاسه‌ت له ڕۆژاڤا ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌و قه‌شمه‌ربازییه میکانیزمێکی ناوه‌کییه بۆ ڕاگرتنی ئه‌و ناهاوسه‌نگییه ده‌روونییه‌ی ژنی کورد بۆی دروست کردوون. ئه‌و گه‌نجه عه‌ره‌بانه که له‌ناو که‌شوهه‌وای ناسیونالیزمی عه‌ره‌بیدا چاویان کردۆته‌وه و گه‌وره بوون، له‌ناو دۆخی سه‌رده‌سته‌یی و وه‌همی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان 'ئه‌فزه‌لن" و په‌یامیان پێیه بۆ مرۆڤایه‌تی، له‌ناو ده‌وروبه‌رێکدا که ناره‌تیڤی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست تێیدا زاڵه، پاشان له‌ناو ژینگه‌یه‌کی کلتوری نێرسالاریدا که هه‌م ئاینه‌که به‌رهه‌می ده‌هێنێت، هه‌م کۆڵۆنیالیزمیش وه‌کو په‌یوه‌ندی ناهاوسه‌نگی نێوان داگیرکه‌ر و داگیرکراو هه‌موو ڕۆژێک به‌رهه‌می ده‌هێنێته‌وه.
ئه‌و نوکته‌و فشقیاته‌ی گه‌نجانی عه‌ره‌ب کاردانه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆجییه به‌رامبه‌ر ئه‌و وێنه پێچه‌وانه‌یه‌ی ژنی کورد نیشانیان ده‌دات. ژنی کورد وێنه‌یه‌کیان نیشان ده‌دات که هیچ له‌و وێنه‌یه ناچێت ئه‌وان له‌سه‌ر کورد و ژن هه‌یانه. ئه‌وان که له مه‌یدانی سیاسه‌ت و جه‌نگی سوریادا ده‌بینن به‌ره‌ی جۆلانی کۆمه‌ڵێک پیاوی دڕنده‌ی ڕیشدرێژی کۆنه داعشی، دوێنێ به‌ره‌ی نوسره و ئه‌مڕۆ هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام و هه‌مزات و عه‌مشات نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن، که‌چی له به‌رامبه‌ردا ده‌بینن به‌ره‌ی کورد له سیاسه‌تدا فه‌وزه یوسف و نه‌سرین عه‌بدوڵا و ئه‌یهان موراده‌کان، له دیپلۆماسیدا ئیلهام ئه‌حمه‌د و له‌یلا موسا‌کان و له جه‌نگ و به‌رگریدا ڕۆهلات عه‌فرینه‌کان نوینه‌رایه‌تی ده‌که‌ن، ئیتر بۆ ده‌رچوون له‌و ته‌نگژه ده‌روونییه‌ی ئه‌و دۆخه بۆیان دروست ده‌کات چی بکه‌ن؟ نوکته و قۆشمه‌ی نێرسالاری و کۆڵۆنیالیستی عه‌ره‌بی.
به‌ڵام ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب برینێکی تریشی هه‌یه که زۆر قوڵ ئازاری ده‌دات، ئه‌و ئازاره‌ش وا ده‌کات ڕه‌فتاره‌کانی زۆر توندوتیژ بێت. به‌پێی تازه‌ترین ئامار ژماره‌ی عه‌ره‌ب له دنیادا له چوارسه‌د و په‌نجا ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه. کاتێک ئاوڕ ده‌داته‌وه بۆ دوواوه هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه به ئه‌نتیسمیتیزم- دژایه‌تی جوله‌که په‌روه‌رده کراون به‌ڵام که ده‌بینن له هه‌موو دنیادا نه‌ک ته‌نیا له ئیسرائیل ژماره‌ی جوله‌که‌کان ناگاته هه‌ژده ملیۆن که‌س، ئه‌م ڕاستییه به سه‌ختی نارسیزمی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب بریندار ده‌کات. ئه‌م ژماره زۆره به‌رامبه‌ر ئه‌و ژماره که‌مه سه‌ت ساڵه (ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌زاران ساڵه) سه‌رقاڵ کراون و هه‌ر دۆڕاویشن، ئه‌مه دادڕانێکی ناوه‌کی ناڕه‌حه‌تکه‌ر بۆ لاوی عه‌ره‌ب دروست ده‌کات، ئینجا ئه‌و لاوه ناسیونالیست بێت، ئیسلامی بێت، یان ناسیونال-ئیسلامی.
ئه‌مجاره‌شیان له به‌رامبه‌ر ژماره‌ی که‌می کوردانی ڕۆژاڤا که‌وتونه‌ته هه‌مان دۆخه‌وه، دووجار هه‌راسان ده‌کرێن، جارێک وه‌کو کورد که ئه‌وان وایده‌بینن که کورد ده‌بێت به هه‌موو شتێک رازی بێت، جارێکیش ژن واده‌بینن که ژن ده‌بێت هه‌م ژێرده‌سته‌ی پیاو بێت و هه‌م ژێرده‌سته‌ی داگیرکه‌ران.
ژنی جه‌نگاوه‌ر و ڕاپه‌ڕیوی کورد ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه به په‌یوه‌ندییه‌کی مرۆڤانه بگۆڕێت، په‌یوه‌ندییه‌کی هێمن و بێ‌ئازار و هاوسه‌نگ، ده‌یه‌وێت ئه‌ندازه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تر دابڕێژێته‌وه و خۆی ڕزگار بکات، به‌ڵام به‌م کاره‌ی هه‌ر ته‌نیا خۆی ڕزگار ناکات به‌ڵکو هه‌م نه‌ته‌وه ڕزگار ده‌کات و هه‌م پیاویش له‌و وێنه نه‌ریتییه ناڕه‌وایه ئازاد ده‌کات.
