سیامەند شاسواری: وه‌رگێڕان زانسته‌و ئه‌توانێ ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی به‌رهه‌مێک له زمانی یه‌که‌مدا هه‌یه‌تی بگوێزێته‌وه بۆ زمانی دووه‌م.
6 ساڵ لەمەوپێش
لە ئێستاداو لە هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە دونیای ئەدەبیدا شەپۆلێكی گەورەی وەرگێڕانی بەرهەمە بیانیەكان بەدی دەكرێت، كە ئەم بەرهەمانە هەیانە لە زمانی یەكەمەوەو هەیانە لە دووەم و سێیەمەوە وەردەگێردرێن، بەبێئەوەی بەدونیای ڕەخنەیداو بە بێ هیچ فلتەرێكی ئەكادیمیدا تێپەڕببن، بۆ زیاتر قسەكردن دەربارەی ئەم بابەتە بە پێویستمان زانی ئەم دیدارە، دەربارەی پرۆسەی وەرگێڕان و گرفتەكانی لە هەرێمی كوردستان، لە گەڵ وەرگێڕی بەتوانا (سیامەند شاسواری)دا ساز بدەین.
سازدانی: شاخەوان سدیق
*هەمیشە دەوترێت وەرگێڕان نووسینەوەى دەقێکى نوێیە لە لایەن کەسى وەرگێڕەوە، ئێوە چۆن لەمە دەڕوانن؟ پێتان وایە وەرگێڕان دەتوانێت ڕۆحى زیندووى تێکستەکان بگوازێتەوە؟
سیامەند شاسواری: من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌م. مه‌گه‌ر زۆر به ده‌گمه‌ن، ئه‌گینا که‌م وه‌رگێڕ هه‌یه شه‌یدا و خولیای پیشه‌که‌ی خۆی نه‌بێ و ئه‌وپه‌ڕی توانای بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کار نه‌هێنێ. دیاره ڕاده‌ی به‌هره و توانای وه‌رگێڕه‌کانیش سنوورداره و وه‌رگێڕی وا هه‌یه ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆی به‌کار ئه‌هێنێ، هێشتاش وه‌ک هیی وه‌رگێڕێکی تر ده‌رناچێ. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خوێنه‌رێکی کورد وه‌رگێڕانی کوردی چوارینه‌کانی خه‌یام بخوێنێته‌وه هه‌ست ناکا ئه‌و هۆنراوانه وه‌رگێڕدراون. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له چوراینهکانی خودی بابا هه‌ژاری موکریانی که له هه‌مان په‌رتووکدا هه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خه‌یام به‌راورد بکا لای سه‌یر ئه‌بێ، چونکه هیچ دیارده‌یه‌ک نابینی که ده‌ری بخات ئه‌میان وه‌رگێڕدراوه یان سۆلانی خودی زمانه‌که‌یه. دیسانه‌وه نموونه‌یه‌کی تر: چامه‌ی "پیره هه‌ڵۆ"ی "ئه‌لکساندر پۆشکین" هه‌م "هه‌ژار" کردوویه‌تی به کوردی و هه‌م "سواره". ئینجا هه‌رکه‌س که وه‌رگێڕانه‌ی هه‌ژار بخوێنێته‌وه چێژێکی دارماڵی لێ وه‌رئه‌گرێ و زۆی به‌دڵي ئه‌بێ. به‌ڵام وه‌ک برای ئازیزم کاک کۆچه‌ری شاسواری کاتی خۆی له ڕۆژنامه‌ی "گڕوگاڵ" که له کرماشان بڵاوی ئه‌کرده‌وه، ئه‌ماژه‌ی پێدابوو، خودی هه‌ژار کاتێک وه‌رگێڕانی "پیره‌هه‌ڵۆ"ی سواره ئه‌خوێنێته‌وه ئه‌ڵێ:
"بمزانیبا سواره ده‌یڵێ، من نه‌مده‌گوت!"
واته خودی هه‌ژار وه‌رگێڕانه‌که‌ی سواره‌ی له هینه‌که‌ی خۆی پێ جوانتره یان با بڵێین لای وایه سواره، باشتر"گیان"ی زیندووی هۆنراوه‌که‌ی گواستوه‌ته‌وه بۆ زمانی کووردی. له هه‌مان کاتدا ئه‌وه نیشانه‌ی بێتوانایی هه‌ژاریش ناگه‌یه‌نێ، چونکه بۆی هه‌یه سواره‌ش سه‌باره‌ت به خه‌یامی کوردی وه‌رگێڕانی هه‌ژار وای بوتایهت.
له‌وه‌ش زیاتر من پێم وایه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی ده‌ق و به‌هره و پسپۆڕی، وه‌کو سێ ڕه‌هه‌ندی گرنگی وه‌رگێڕان له لای وه‌رگێڕێک کۆ ببێته‌وه، بۆی هه‌یه، نه‌ک هه‌میشه، به‌ڵکو هه‌ندێ جار، له خودی ده‌قی سه‌ره‌کی باشتر ده‌ربچێ. بۆ نموونه من پێم وایه "ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگری" شوکر مسته‌فا له تورکییه‌که‌ی خودی یاشار که‌مال زیندووتر و وێژه‌ییتر و هۆنهرانهتر ده‌رچووه. (پێم خۆشه ئه‌وانه‌ی که ئه‌و دوو به‌رهه‌مه‌یان به کوردی و تورکی خوێندوه‌ته‌وه، بڵێن وایه یان نا!)
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، دیاره ته‌نها گواستنه‌وه‌ی "گیان"ی ده‌قێک بۆ زمانی دووه‌م مه‌رج نییه. هه‌ندێ که‌س هه‌یه ئه‌وه‌نده گیان و کاکڵ و ناوه‌رۆکی ده‌قی یه‌که‌می لا گرنگه، ئه‌گه‌ر زمانه‌که‌ی خۆی تێک بدات هیچ لای گرنگ نییه. به‌ڵام وه‌رگێڕ چه‌ندین ئه‌رکی جیاوازی له‌سه‌ر شانه و ئه‌بێ هه‌ر هه‌مووی ڕه‌چاو بکات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که گیانی ده‌قی یه‌که‌م ڕه‌چاو ئه‌کات، ئه‌بێ زمانه‌که‌ی خۆی و وشه و ده‌سته‌واژه و ڕه‌وانبێژیی و ڕێزمانی خۆیشی له به‌رچاو بێ. ئه‌بێ وابێ:
"نه سیخ بسووتێ و نه که‌باب!"
*ئەو بنەما سەرەکیانە چین کە دەبێت لە کەسى وەرگێڕدا هەبن، ئایا زانینى زمانێک بەتەنها دەتوانێ وا لە مرۆڤ بکات تواناى وەرگێڕانى تێکستەکانى هەبێت، وەرگێڕان پیشەیە یان زانستە یان هونەرە.
سیامەند شاسواری: دیاره ئه‌م پرسیاره به چه‌ند دێڕ وه‌ڵام نادرێته‌وه و هه‌زاران بۆچوونی جیاواز له‌مباریه‌وه وتراوه و نووسراوه. به‌ڵام وه‌رگێڕ ئه‌بێ لانیکه‌م شاره‌زای بوار و ده‌سته‌واژه‌ی بابهتهکهبێ، به‌رامبه‌ر به ده‌قی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌گدار بێ و فه‌رهه‌نگۆک و په‌راوێزی پێویستی بۆ بنووسێ به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆی ده‌رببڕێ، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به تێگه‌یشتنی خۆی به‌رداشت بکات. ئه‌بێ ڕێنووس و ڕێزمان و ئیدیت یان ئارایشت بزانێ...
ئینجا وه‌ک له نموونه‌ی هه‌ژار و سواره‌دا ئه‌ماژه‌م پێدا، زۆر جار وتراوه که وه‌رگێڕان ڕه‌وتێکی ئه‌ندێشه‌یی داهێنه‌ر و ئافرێنه‌ره و ناتوانێ له که‌وشه‌نی ڕێسایه‌کی سیستماتیکدا قه‌تیس بکرێ. که‌چی ئه‌شتوانرێ بوترێ وه‌رگێڕان زانسته، چونکه ئه‌توانێ:
ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی به‌رهه‌مێک له زمانی یه‌که‌مدا هه‌یه‌تی بگوێزێته‌وه بۆ زمانی دووه‌م و هه‌مان کاریگه‌ریی ببه‌خشێ. به‌ڵام به‌و پێیه‌ی که ئه‌بێ ئیستاتیکا و جوانی و کاریگه‌ریی هه‌ستی و ڕه‌وانبێژی له وه‌رگێڕاندا ڕه‌چاو بکرێ، وه‌رگێڕان هونه‌ره و له هه‌مان کاتدا که وه‌رگێڕ شێواز و بنه‌ماکانی وه‌رگێڕانی خوێندووه و فێر بووه و وه‌ک پسپۆڕێک به شێوه‌ی درێژخایه‌ن به‌و کاره هه‌ڵئه‌سێ ئه‌وا پیشه‌یه.
*وەرگێڕان دەتوانێت چ ڕۆڵێک لە بەرەوپێشەوەبردنى کتێبخانەى کوردی‌دا بگێڕێت؟ بۆ هەوڵ نەدراوە وەرگێڕانى پێچەوانە بکەن؟ واتە بەرهەمەکوردیەکان وەربگێڕنە سەر زمانە بیانییەکان، پێتان وانیە لە ئێستادا ئەوە پێداویستییەکى گەورەیە؟
سیامەند شاسواری: وه‌رگێڕان ئه‌توانێ ده‌رگای جیهانی فراوان و بێسنووری کوولتور و زانستی مرڤایه‌تی به ڕووی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بکاته‌وه و په‌رتووکخانه‌ی کوردی بگه‌یه‌نێته ئاستێک که خوێنه‌ری کورد بتوانێ پێداویستی خۆیله نامه‌خانه‌ی کوردی‌دا دهسبخات. به‌ڵام من خۆم به‌فه‌رمیکردنی زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی که ئه‌مڕۆ زمانی زانست و ئهنفۆماتیکه، له بزووتنه‌وه‌ی وه‌رگێڕان به گرنگتر و پێویست‌تر ئه‌زانم.
سه‌باره‌ت به وه‌رگێڕانی پێچه‌وانه ئه‌وه‌تا ده‌ستی پێکردووه و هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که هه‌ر نه‌ته‌وه و هه‌ر زمانێک چه‌نده به‌رهه‌می گرنگی هه‌یه و زمانه‌کانی تر هه‌ست به‌وه بکه‌ن ئه‌و به‌رهه‌مه، به زمانه‌که‌ی ئه‌وان چه‌نده شیاوی خوێندنه‌وه‌یه و چه‌نده کاریگه‌ری، له‌بواره‌که‌ی خۆیدا ئه‌بێ. ته‌نانه‌ت زمانه ئوورووپاییهکانیش تا کۆتایی سه‌ده‌کانی ناونجی،نه له بواری زانست و نه وێژه‌ی مه‌زندا به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆیان نه‌بوو. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می وێژه‌یی و مێژوویی و زانستی مه‌زن له‌دایک ئه‌بێ و پێداویستی ئافراندنی زمانی زانستی دێته ئاراوه، هه‌م ئه‌و زمانه وه‌ک زمانی کراوه‌ی مرۆڤ له‌دایک ئه‌بێ و هه‌م بزووتنه‌وه‌ی وه‌رگێڕان ئه‌وه‌نده په‌ره ئه‌سێنێ که زۆربه‌ی نووسه‌رانی بلیمه‌ت و هه‌ڵکه‌وتوو، وه‌رگێڕان به ئه‌ندازه‌ی ئافراندنه‌که‌ی خۆیان به گرنگ ئه‌زانن و کاتی بۆ ته‌رخان ئه‌که‌ن. بۆ نموونه جۆڕج ئێلیۆت، بۆدلێر و زۆری تر.
له زمانی کوردیش‌دا،ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ندی هۆنراوه و ڕۆمانی قه‌شه‌نگی کوردی په‌یدا بووه، ئه‌بینین که په‌رتووکی کوردیش خه‌ریکه ئه‌چێته په‌رتووکخانه‌ی زمانه‌کانی تره‌وه، وه‌ک چامه‌ی شێرکۆ بێکه‌س و ڕۆمانه‌کانی به‌ختیار عه‌لی و شێرزاد حه‌سه‌ن و... من خۆم له‌سه‌ر داخوازی خودی کاک شێرکۆ بێکه‌س، پێنج په‌رتووکی ئه‌وم کردووه به فارسی، که چاپ و بڵاو بوونه‌ته‌وه و کاک شێرکۆ پاش گه‌شتی بۆ تاران و بینینی کاریگه‌ری په‌رتووکه‌کانی له لای ڕووناکبیرانی ئێرانی زۆر دڵخۆش ببوو.
*له‌ماوه‌ى ڕابردودا دوو پڕۆژه‌ى جدیتان ئەنجامدا.که ئه‌وانیش وه‌رگێڕانى هەر دوو ڕۆمانی (گەڕان بۆ کاتی لەدەستچووی(مارسێل پرۆست)و (کلیدەر)ی(مەحمود دەوڵەت ئابادی). چۆن بوو بڕیارى ئه‌م پڕۆژه گهورانەتاندا؟ ئەنجامدانی کاری ئاوا گەورە ئاستەنگ و گرنگیەکانی چین؟ ئێستا پڕۆژه‌ى داهاتووتان بۆ وه‌رگێڕان چییه؟
سیامەند شاسواری: من لام وایه که وه‌رگێڕان پێویسته و ئه‌بێ تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕاژه‌ی وێژه‌ی کوردی بکات. داگیرکه‌ری کوردستان له درێژخایه‌ندا هه‌وڵی داوه زمان و فه‌رهه‌نگی خۆی به‌سه‌ر کورددا بسه‌پێنێ، بۆیه به‌شێکی زۆر له کورد به نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ته‌نانه‌ت بیرمهندیشیهوه تووشی نه‌خۆشینی "ئۆبلۆمۆڤیزم"[1]بوون و بڕوابه‌خۆیی و بڕوا به زمان و کولتووری خۆیان له‌ده‌ست داوه، وشه و وێژه‌ی خۆیان له لا که‌م و بێبایه‌خه. هه‌ر هه‌موو وشه‌ی (مراسم) به‌کار ئه‌هێنن که‌چی ئه‌وه‌تا چه‌ندین وشه‌ی وه‌کو (ئاهه‌نگ و ئایین و نه‌ریت و داب و باو و بۆنه)مان هه‌یه. ئه‌و نهخۆشینهش له پڕۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌ندا به‌رپه‌رچی ئه‌درێته‌وه و چاره‌سه‌ر ئه‌کرێ. بۆیه هه‌وڵ ئه‌ده‌م له چوارچێوه‌ی په‌رتووکی دوورودرێژدا ئه‌و کرداره دزێوه‌ی داگیرکه‌ر به‌رپه‌رچ بده‌مه‌وه. بۆ نموونه، من له بری وشه‌ی "حالت"ی عه‌ره‌بی ئه‌نووسم "داره‌ت". دیاره خوێنه‌ر
یه‌که‌م جار لای سه‌مه‌ره‌یه،
دووه‌م و ده‌یه‌م و بیسته‌م هێشتا لای نامۆیه،
سه‌ده‌م و دووسه‌ده‌مین جار لای ئه‌بێ به ئامۆ و ئاشنا،
که له ماوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان یان سه‌ربرده‌یه‌کی دوورودرێژدا ژماره‌ی به‌کارهێنانی وشه‌یه‌ک له هه‌زار تێپه‌ڕی، ئه‌گه‌ر کچه ئه‌و وشه‌یه وه‌ک کوڕی ماڵه دراوسێی لێدێ و، ئه‌گه‌ر کوڕه وه‌ک کچی ماڵه هاوسێ لای ئاشنا ئه‌بێ و ڕه‌نگه هه‌ندێ شه‌و خه‌ویشی پێوه ببینێ!
من ته‌نها له وه‌رگێڕانی ڕۆمانی "گه‌ڕان بۆ کاتی له‌ده‌ستچوو"دا 1798 جار، وشه‌ی "داره‌ت"م به‌کار هێناوه. دڵنیاشم ده‌یان وشه‌ی وه‌کو داره‌ت له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ئه‌چێته ناو ئه‌ندێشه‌ی خوێنه‌ره‌وه و،ئه‌وه‌ش ئه‌بینم که له لای زۆر نووسه‌ر و وه‌رگێڕ ئه‌و دیارده‌یه بووه به بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕۆشنبیری و زۆر وشه‌ی بێگانه جێگه‌یان پێ له‌ق بووه و زمانی کوردی له‌گه‌ڵ بڕوابوون به زمانی کراوه‌ی زانستی، به‌ره‌و پاقژبوونه‌وه‌ی زیاتری ڕواڵه‌ت و ناوه‌رۆک ئه‌ڕوا؛ که نه‌خوازه له‌م ڕه‌وته‌دا ئه‌وه‌ی که گرنگه ته‌نها وشه نییه، به‌ڵکو چه‌مکی کوردییه که زیاتر په‌ره ئه‌سێنێ و واتای قووڵتر په‌ره‌گر و به‌ناوه‌رۆکتر ئه‌بێ.
ئینجا پڕۆژه‌ی گه‌وره پێم وانییه ئاسته‌نگی هه‌بێ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ڵ نه‌بین. وه‌ک ئه‌وه‌یه چه‌ند په‌رتووک به دوای یه‌کدا وه‌ربگێڕی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که په‌یوه‌ندییان به یه‌که‌وه هه‌یه ڕه‌نگه کێشه‌ری زیاتریش بێ، ئه‌گه‌ر ئارمانجی دیاریکراومان هه‌بێ و ئه‌گه‌ر سوور بین له‌سه‌ر کاره‌که‌مان.
کاری داهاتووم:
له‌گه‌ڵ جارجاره هاوکاری گۆڤار و بڵاوکراوه‌ی وێژه‌یی، پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی شاسوار- وێنه‌دار، که کاتی زۆری ویست و له کوردیپێدیا دانراوه به بێبه‌رامبه‌ر[2]، 3 په‌رتووکم به‌ده‌سته‌وه‌یه که 11 به‌رگن:
هه‌ژده‌ی برومێری لویی بۆناپارت، له به‌رهه‌مه گرنگه‌کانی مارکس، که 38 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌رمگێڕابوو و له شاخ، وه‌ک زنجیره‌ی وه‌رگێڕانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان چاپ و بڵاو کرایه‌وه، جارێکی تر کردومه‌ته‌وه به کوردی و له ڕیزی پڕۆژه‌ی "ناوه‌خت"دا چاپ و بڵاو ئه‌بێته‌وه؛
دێکامێرۆن یان هه‌گبه‌ی 100 چیرۆک، نووسینی جیۆڤانی بۆکاچیۆ، کۆتایی هاتووه و له دوو به‌رگی 800 و 750 لاپه‌ڕه‌یی له لایه‌ن ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووسه‌وه بڵاو ئه‌بێته‌وه؛
یانهسای تیبۆThe Thibaults، ڕۆمانی 8 به‌رگی ڕۆژه مارتن دو گار، براوه‌ی خه‌ڵاتی وێژه‌یی نۆبێل، پڕۆژه‌ی سێیه‌می درێژه که به‌رگی یه‌که‌می گه‌یشتوه‌ته کۆتایی و له لایه‌ن ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووسه‌وه بڵاو ئه‌بێته‌وه.
ڕۆمان و نووسینی خۆیشم هه‌ن که کاریان له‌سه‌ر ئه‌که‌م...
[1]- ئۆبلۆمۆڤیزم: Oblomovism ئه‌م وشه‌یه له باری ده‌روونی و ئه‌دگاری، ئۆبلۆمۆڤ که‌سایه‌تی ڕۆمانی ئیڤان گهنجارۆف وه‌رگیراوه، به واتای سستی و بێ‌وازی نه‌خۆشانه و بێ‌بڕوایی، له‌ده‌ستدانی متمانه به خۆیی، خۆ به‌که‌مزانی و پشت هه‌ڵکردن له هه‌ست و ئه‌وین و ژیان، تا ئه‌و ڕادەیەی کە ئەبێ بە تایبەتمەندی نەتەوەیی.بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانه گۆڤاری (سه‌رده‌م) ژماره 70 وتاری (ئۆبلۆمۆڤیزم چییه؟) وه‌رگێڕانی سیامه‌ند شاسواری. هه‌روه‌ها ئه‌و وتاره له دیواری فه‌یسبووکی Siyamend Shaswari دانراوه.