جه‌لیل زه‌نگه‌نه بۆ هاوڵاتى: وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى پاره ده‌داته ده‌رهێنه‌ره ئێرانییه‌کان و نایده‌ن به خۆمان
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن
ده‌رهێنه‌رى زنجیره دراماى گه‌رده‌لول ئاماژه به‌وه ده‌دات له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا به‌شى چوار و پێنجه‌مى به‌رهه‌مبهێنێت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌کات که ئاگادارى مێژووى ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوون.
جه‌لیل زه‌نگه‌نه، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ره‌خنه له وه‌زیرى پێشووى رۆشنبیرى و ده‌گرێت و ده‌ڵێت کاره‌کان ده‌درێنه کۆمپانیاکان و پاره بۆ ده‌رهێنه‌ره ئێرانییه‌کان خه‌رج ده‌کرێت و نادرێنه ده‌رهێنه‌ره‌کانى سلێمانى تا دراما به‌رهه‌مبهێننن.
جه‌لیل زه‌نگه‌نه له‌ساڵى 1969 یه‌که‌م سیناریۆى نوسیوه بۆ ده‌قێکى شانۆیى به‌ناوى برسێتى و په‌نجا ساڵه کارى هونه‌رى ده‌کات، وه‌ک ئه‌کته‌ریش یه‌که‌م کارى به‌ناوى کچه (ڵاڵ)ه‌که، رۆڵى حه‌مه‌ى حه‌ماڵ ى بینیوه، یه‌که‌م مامۆستاى هونه‌ری سه‌لمه فایه‌ق کاکه‌یى بووه، دایکى خه‌ڵکى سلێمانیه و باوکى زه‌نگه‌ییه.
هاوڵاتى: بڕیاربوو درامایه‌ک به‌ناوى ساتێک بۆ خۆشه‌ویستى به‌رهه‌م بهێنیت؟کاره‌کانى گه‌یشت به کوێ بۆ دواکه‌وت؟
جه‌لیل زه‌نگه‌نه: ته‌واو بووه و له 2014بردمان بۆ وه‌زیر و وتى بۆت ئه‌که‌م به‌ڵام به‌هۆى مه‌سه‌له‌ى داعشه‌وه نه‌یتوانى، تا مانگى10ى ساڵى رابردوو، وتى ته‌واو بووه و وه‌ره بیکه، بۆ درامایه‌کى 25بۆ30 ئه‌ڵقه‌ى وتى نیوه‌ى پاره‌که‌م بۆ داناویت، ئه‌وه‌ى تر‌ى له‌گه‌ڵ کوردسات بیکه، وتم په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ کوردسات باشه و بزانم چیم بۆ ده‌که‌ن، کوردسات زۆر باش هاتنه پێشه‌وه و هه‌رچى جیهاز و ئامێره‌کانه دابینیان کرد، واته ئه‌و پاره‌ى وه‌زیر پێى ئه‌داین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى کوردسات هیچى زیاتر نه‌بوو، واش دواى ماوه‌یه‌ک پرۆپۆزه‌لمان ته‌قدیم کرد‌و ویستمان کاره‌که بکه‌ین، به‌ڵام وه‌زیر په‌شیمان بۆوه و وتى ئه‌مه کارى حکومه‌ته و به‌نیازین ئه‌و پاره‌یه‌ى داومانه بیده‌ین به کۆمپانیا و ئه‌وان ئیشه‌که بکه‌ن و بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه نه‌یانویست بۆم بکه‌ن.
ئه‌و کۆمپانیایه که‌سى حزبى و حکومى تێدایه، ته‌نیا داواى من ئه‌وه بوو پاره‌ى من وه‌ک ئه‌کته‌رى سه‌ره‌کى بێت و له‌و که‌متر نه‌بێت وه‌ک ڕێزگرتنێک بۆ کاره‌که‌ى من، له کۆتایدا زانیم که وه‌زیرێک بۆمن له هه‌فته‌یه‌کدا سێ بڕیاری ده‌رکرد، بۆئه‌وه‌ى پاره‌که بدات به ئێرانیه‌ک شوعله شه‌ریعه‌تى، ئه‌وکاره‌که‌ى پێ بکات، بۆیه پاره‌که درا به ئیرانیه‌ک و کارى من دواخرا.
هاوڵاتى: چیرۆکى ساتێک بۆ خۆشه‌ویستى باسى چیده‌کات؟
جه‌لیل زه‌نگه‌نه: باسى خۆشه‌ویستى و تازه‌گه‌رى و ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌کات، باسى ئه‌وه ده‌کات کچ و کوڕێک یه‌کتریان خۆش ده‌وێت واز له یه‌کترى نایه‌نن و ته‌حه‌داى زۆر شت ده‌که‌ن و به‌یه‌کیش ده‌گه‌ن و خۆشه‌ویستى سه‌ر ده‌که‌وێت، ئایا ئه‌مانه کارى باشن یان کلتورى تورکى و به‌رهه‌مى ده‌ره‌وه.
هاوڵاتى: ده‌ستپێکردن و کارکردنى گه‌رده‌لولى به‌شى چوار باس ده‌کرێت؟ باس له چیرۆکى چ سه‌رده‌مێک ده‌کات؟
جه‌لیل زه‌نگه‌نه: له‌ئێستادا له‌کاتى قسه‌کردندام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ئێش و ئازارى ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان بینیوه و له‌و شۆڕشه‌دا به‌شدار بون و له ساڵى1984وه ده‌ست پێده‌کات تا1987 و دوابه‌دواى به‌شى چوار و به‌شى پێنج له 88وه ده‌ست پێده‌کات تاساڵى 1991 تا ڕاپه‌ڕین، باسى هه‌موو ئه‌و ستمه و زوڵمه ده‌کرێت که شه‌ڕیان به‌کورد فرۆشتووه و باسى به‌ره‌ى کوردستانیش ده‌که‌م.
هاوڵاتى: پێتوایه زیاتر گرنگى به کارى هونه‌رمه‌ند و که‌سه بیانیه‌کان ده‌درێت وه‌ک له کوردێک؟
غه‌دره پاره له هونه‌رمه‌ندێک بسه‌ندرێته‌وه بۆ که‌سێکى بیانى
جه‌لیل زه‌نگه‌نه: به‌داخه‌وه پاره له هونه‌رمه‌ندى کورد بسه‌نرێته‌وه بۆ هونه‌رمه‌ندى ئێرانى و بیانى و له‌کاتێکدا ئه‌مه پایته‌ختى ڕۆشنبیریه و بۆیه پایته‌ختى تاریکستان، ئێران خۆى ده‌وڵه‌ته و پێویستى به ئێمه نیه، بۆیه خه‌دره پاره له هونه‌رمه‌ندێک بسه‌ندرێته‌وه بۆ که‌سێکى بیانى.
هاوڵاتى: ئه‌مه مافخورانى هونه‌رمه‌ندى کوردستان ده‌زانیت؟
جه‌لیل زه‌نگه‌نه: ئه‌مه ماف خورانه، له‌م پێناوه‌دا بێده‌نگ نابم و شکاتیان لێده‌که‌م، ده‌یکه‌مه کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان هه‌یه له‌م کارانه‌دا ئه‌یانهێنم و ئه‌یاندامه دادگا، به‌سه تاکه‌ى ده‌بێت هونه‌ر و شانۆى سلێمانى کۆمپانیایه‌ک هه‌ڵسێت به به‌ڕێوه‌بردنى، ئه‌ى چۆن ده‌بێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى هه‌بێت و کۆمپانیا به‌ڕێوه‌ى ببات، ئه‌م کۆمپانیایه ته‌نیا بۆ پاره خواردنه و بۆ ئه‌وه‌ى کارێک چه‌ندى تێبچێت سێ ئه‌وه‌نده‌ى بۆ بنوسرێت.
هاوڵاتى: هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماکارانى کورد ده‌توانن له‌رێگه‌ى به‌رهه‌مه‌کانتانه‌وه کۆتایى به هه‌ژمونى فلیمى بیانى بهێنین؟
جه‌لیل زه‌نگه‌نه:ئه‌گه‌ر هاوکارى و هاندان هه‌بێت ده‌توانین شتى باش و گه‌وره بکه‌ین، هونه‌رمه‌ند و که‌سى زۆر باشمان هه‌یه، نه‌ک به به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌کان کلتورى ئێمه تێکبده‌ن و به‌مه‌به‌سته‌وه ئه‌وانه‌مان بۆ ده‌نێرن بۆئه‌وه‌ى ئه‌زمون و کلتورى ئێمه تێکبده‌ن.
هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت شوان عه‌توف پێشتر سیناریۆى به‌رهه‌مى ساتێک بۆ خۆشه‌ویستى تۆى خوێندۆته‌وه و بیرۆکه‌که‌ى به‌کارهێناوه بۆ فیلمى سینه‌ماى په‌یکه‌رى دڵ؟ئه‌م قسه‌یه ڕاسته؟
جه‌لیل زه‌نگه‌نه: ڕاسته شوان عه‌توف دووجار سیناریۆکه‌ى خوێنده‌وه و ویستمان ده‌ورى سه‌ره‌کى پێبده‌ین، ده‌ستکارى کردووه و سودى لێبینیوه و که‌سێکى زۆر خۆشه‌ویسته و ئاسایى بووه لام، بۆیه له وه‌زاره‌تیش ئه‌وه‌یان کرده به‌هانه بۆ شوان عه‌توف شته‌که‌ى بردووه و شکاتى لێ‌ناکات، هه‌ر هه‌مان ناوه‌ڕۆکه و منیش پێموابوو ئه‌مانه هه‌مووى به‌هانه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه بخۆن و بۆخۆیانى هه‌ڵگرن.
هاوڵاتى: ئایا به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا هونه‌رى کوردى پێشده‌که‌وێت؟
جه‌لیل زه‌نگه‌نه: ئه‌مانه‌ى ئێستا سه‌قافه‌ت و هونه‌ر و شانۆ و دراما و سینه‌ماى سلێمانیان تێکداوه و ئه‌گه‌ر ئاوا بێده‌نگ بین، به‌رده‌وام خراپتر ده‌بێت، مه‌ڵبه‌ندى ڕ‌ۆشنبیرى سلێمانى چۆن ده‌بێت که ڕۆشنبیریه‌کى تێدابێت له‌ناو خۆیدا کرم بچێنێت، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان.
هاوڵاتى: ئایا ئێمه سه‌رمایه‌ى مرۆیى باشمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى کارى جوان بکرێت؟
جه‌لیل زه‌نگه‌نه: له کارتێکدا کارێکى گه‌وره بکرێت ئاساییه که‌سێک بهێنرێت له ده‌ره‌وه وه به‌شدارى پێبکرێت که ئه‌وه له هه‌موو جیهاندا ده‌کرێت، به‌ڵام ئێمه که‌سى باشمان هه‌یه و گه‌نجى باش هاتۆته پێشه‌وه بۆ ئه‌کته‌رى خۆمان ئیبراز نه‌که‌ین، و جانس به ئه‌وانه‌ى خۆمان بده‌ین ده‌توانن کارى زۆر جوان و باش بکه‌ین.
هاوڵاتى: به‌رهه‌مێکى هونه‌رى زۆر تێده‌چێت بۆیه هاوکارى ناکرێن؟
جه‌لیل زه‌نگه‌نه: هونه‌رمه‌ندێکى وه‌ک کازم زاهیر کلیپێکى حه‌وت ده‌قه‌یى کرد ملیۆنێک دۆلارى تێچوو، من کارێک ده‌که‌م 20 ئه‌ڵقه 20 ده‌فته‌رم ئه‌ده‌نێ و ئه‌وه‌شم ناده‌نێ به‌ته‌واوى، نه‌خێر هیچ زۆرى تێناچێت، ئێمه به‌رهه‌مه‌کانمان وه‌ک ڕۆڵه‌ى خۆمانن ده‌بینین بۆیه به دڵسۆزى کارى بۆده‌که‌ین و کارى جوانیش به دڵنیایه‌وه کولفه‌ى ده‌وێت.
هاوڵاتى: ئایا به به‌رهه‌مى ده‌ره‌وه و بیانیه‌کان ئێمه پێشده‌که‌وین، ئایا ئه‌مه ئاڵوگۆڕى کلتوره؟
جه‌لیل زه‌نگه‌نه: شیرازه‌ى کۆمه‌ڵگه ته‌واو تێکچووه به تورکى و فارسى و بیانیه‌کان، ئێستاش ئه‌مان به‌س بۆ پاره ئیش ده‌که‌ن، بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه بۆ نه‌وه‌کانمان زه‌ره‌ره، ئه‌و لایانه هه‌مووى دوژمنمانن و هه‌مویان ده‌یانه‌وێت شیرازه‌مان تێک بده‌ن و خۆشه‌وستى یه‌کمان بیر به‌رنه‌وه، ده‌یانه‌وێت له‌ناو یه‌کدا بمانکه‌ن به دوژمن.
هاوڵاتى: هه‌ندێک هونه‌رمه‌ند کارى زۆر ده‌که‌ن؟ئایا ئه‌وانیش هاوکارى ناکرێن؟
جه‌لیل زه‌نگه‌نه: له‌م وڵاته‌دا ته‌نیا کاره هاوکارى ئه‌وانه ئه‌وانه ده‌کرێت که هونه‌رمه‌ند نین، چونکه مه‌عقوڵ نیه که هونه‌رمه‌ندێک به مانگێک 100کار بکات، ئه‌وه هونه‌رمه‌ند نیه، کار بۆ ئه‌وانه ده‌کرێت و ئه‌وانه‌یان پێباشه، به هیچ فلته‌رێکیدا ناڕوات.
هه‌موو وڵاتێک به هونه‌ره‌وه ده‌ناسرێن بۆ هه‌وڵى ئه‌وه نه‌ده‌ین خۆمانى پێ بناسێنین
هاوڵاتى:بۆ ئێمه‌ى کورد چى گرنگه و پێویسته، بتوانین پێشبکه‌وین له ڕ‌وى هونه‌ره‌وه؟
جه‌لیل زه‌نگه‌نه: خۆشه‌ویستى بۆ ئێمه زۆر گرنگه بۆ بمانه‌وێت ڕقمان له‌یه‌کترى بێت دڵنیابه پێشناکه‌وین، لایه‌کى کورد که‌وت هه‌مووى ده‌ڕوخێت و ئه‌م ئه‌زمونه ده‌ڕوات، ئه‌وان سه‌یرى داهاتوو ده‌که‌ن، کاتى ئه‌وه هاتووه هونه‌رمه‌ند هیلاکه و پێویسته قسه بکات، هه‌موو وڵاتێک به هونه‌ره‌وه ده‌ناسرێن بۆ هه‌وڵى ئه‌وه نه‌ده‌ین خۆمانى پێ بناسێنین هه‌مووى خه‌تاى خۆمانه و ناتوانین پێشى خه‌ین، بۆیه پێش هه‌موو شتێک دڵسۆزى و خۆشه‌ویستى گرنگه بۆ سه‌رکه‌وتن، ئێمه ته‌نیا له‌وه‌مان که‌مه.