هه‌رێم چاوه‌ڕێى ناردنى (680) ملیار دینارى بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌یه له‌لایه‌ن به‌غداوه
سه‌رۆکى هه‌رێم له مه‌راسیمى ده‌رچوانى خولى26مینى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌رانى کوردستان
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
(680) ملیار دینارى مووچەى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که له‌بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراقدا بڕیارى له‌سه‌ر دراوه هێشتا ره‌وانه‌ى هه‌رێم نه‌کراوه‌و حکومه‌ت چاوه‌ڕێى ناردنى ده‌کات.
حکومەتی عێراق (10) مانگە مووچەی پیشمەرگەی نەناردووە کە بۆ هەر مانگێک (68) ملیار دینار دەکات، کۆی گشتی (10) مانگەکەش دەکاتە (680) ملیار دینار.
مووچەى سێ مانگى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان دواکه‌وتووه‌و چاوه‌ڕێى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ن تا له‌ڕێگه‌ى ناردنى بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌وه مانگێک ئه‌و دواکه‌وتنه رێکبخرێته‌وه.
وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت «هه‌رکات ئه‌و بودجه‌یه بگاته هه‌رێم حکومه‌ت بڕیارى له‌سه‌رده‌دات بۆچى خه‌رجى ده‌کات، بۆ مووچە ده‌بێت یان پرۆژه‌و کارى دیکه«.
سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «گفتوگۆى له‌سه‌ر نه‌کراوه ئه‌گه‌ر مووچه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه نێردرا بۆ حکومه‌تى هه‌رێم، حکومه‌ت بیر له‌وه‌ده‌کاته‌وه که‌ئه‌و بڕه‌ى دێت بۆ مووچە به‌کاریبهێنێت یان نا، به‌ڵام ئه‌و بڕه به‌شى مووچەى مانگێک ناکات و مووچە (881) ملیار دینارى ده‌وێت بۆ مانگێک، تائێستا گفتوگۆى له‌سه‌ر نه‌کراوه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌ریبگرین له‌به‌غدا».
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا باسى دۆخى عێراق کراوه کهدۆخهکان دابمرکێته‌وه گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
سه‌میر هه‌ورامى وتیشى «له‌گفتوگۆکانى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجامى زۆر باش سه‌باره‌ت به‌داهات و نه‌وت و بودجه‌و مووچه هه‌بووه، له‌سه‌ر ئاستى لیژنه هونه‌رى و یاساییه‌کان نوقته خرایه سه‌ر ئه‌و کێشانه‌ى هه‌مانه هه‌مووى دیارى کرابوو، قۆناغى زۆر باشى بڕیبوو چاوه‌ڕێین گفتوگۆکان ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه، حاڵى حازر گفتوگۆکان راوه‌ستاوه«.