هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستی ههرێم لە نووسراوێکی فەرمیدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پەیجە ساختانە بگرنەبەر کە رێکلام بۆ مادەی جوانکاری و بەهێزکردنی هەستە سێکسییەکان دەکەن. ئەمڕۆ هەینی 10ی ئایاری 2024، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات، "رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پەیجە ساختانە بگرنەبەر کە رێکلام بۆ گیا دەرمانی، مادەی جوانکاریی رووخسار و پێست و بەهێزکردنی هەستە سێکسییەکان دەکەن و دایانبخات". لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەش هاتووە،كارەكانیان بەشێوەی ئۆنلاین و دور لە پرەنسیپی پزیشكی و دەرماسازی ئەنجام دەدەن كەئەمەش زیان بە تەندروستی و ئابوری بە مرۆڤ دەگەیەنن، هەروەها هەندێ كەسیش بەناوی پزیشكی و دەرمانسازییەوە بازرگانی دەكەن.
هاوڵاتی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی گوندی پەڵکانە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات لە دەرهەق ئەو ستەمەی بەرامبەر جووتیاری کورد دەکرێت، بێ دەنگ نەبێت. ڕۆژی هەینی (10ـی ئایاری 2024) دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: "بەداخەوە ماوەی دوو ڕۆژە عەرەبی هاوردە بەناڕەوا و دوور لە هەموو بنەمایەکی ئاشتییانە و پێکەوەژیان هاتوونەتە گوندی پەڵکانە و خێمەیان هەڵداوە". لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سوپاش دەرفەتی دروێنە بە جووتیارانی کورد نادات بەری ڕەنج و ماندووبوونی شەش مانگی ڕابردوویان بچنەوە، ئەمە لەکاتێکدا لە پایزی ساڵی ڕابردوو لەسەر ڕەزامەندی قیادەی عەمەلیاتی کەرکووک جووتیارانی کورد وەرزی دانەوێڵەیان دەست پێکرد". دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئێمە وەک حکوومەتی هەرێم لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان، بە بەردەوامی لەسەر هێل بووین تا دەستوور و یاسا دوابڕیار بێت و چیتر بە یاسای کۆن گیانی برایەتی تێک نەدرێت و دەرفەت بدرێت دانیشتووانی ناوچەکە درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان بدەن". هاوکات دەستەکە ڕوونیکردووەتەوە: "بەداخەوە تا ئێستا گرفتەکان وەک پێویست چارەسەر نەکراون، بۆیە داواکارین لە حکوومەتی عێراق، دەرهەق بەم ستەمەی بەرامبەر جووتیاری کورد دەکرێت بێ دەنگ نەبێت و فراکسیۆنە کوردییەکانیش لەم بارەیەوە پێویستە هەوڵەکانی خۆیان چڕتر بکەنەوە" دەقی راگەیەندراوەکە: بەداخەوە ماوی دوو ڕۆژە عەرەبی هاوردە بەناڕەواو دوور لە هەموو بنەمایەکی ئاشتیانەو پێکەوە ژیان هاتوونەتە گوندی پەڵکانەو خێمەیان هەڵداوە، سوپاش دەرفەتی دروێنە بە جوتیارانی کورد نادات بەری ڕەنج و ماندوو بوونی شەش مانگی ڕابردوویان بچنەوە، ئەمە لەکاتێکدا لە پایزی ساڵی ڕابردوو لەسەر ڕەزامەندی قیادەی عەمەلیاتی کەرکوک جوتیارانی کورد وەرزی دانەوێڵەیان دەست پێکرد،ئێمە وەک حکومەتی هەرێم لە دەستەی ناوچە کوردستانیەکان بەبەردەوامی لەسەر هێڵ بووین تا دەستورو یاسا دوابڕیاربێ و چیتر بە یاسای کۆن گیانی برایەتی تێک نەدرێت و دەرفەت بدرێت دانیشتوانی ناوچەکە درێژە بەژیانی ئاسای خۆیان بدەن،بەداخەوە تا بەئێستا ئەگات گرفتەکان وەک پێویست چارەسەر نەکراون بۆیە داواکارین لە حکومەتی عێراقی دەرهەق بەم ستەمەی بەرامبەر جوتیاری کورد ئەکرێت بێ دەنگ نەبێت و فراکسوێنە کوردێکانیش لەم بارەیەوە پێویستە هەوڵەکانی خۆیان چڕتر بکەنەوە، لە هەمان کاتیشدا داواکارین شایستەی دارای پێویست بدرێتە عەرەبەهاوردەکان و بیان گەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، هەموو لایەک دڵنیا ئەکەین دەستەی ناوچە کوردستانیەکان لە هەوڵەکانی خۆی بەردەوام ئەبێت تا چیتر زوڵم و ستەم لە جوتیاری کورد نەکرێت لە گوندی پەڵکانەو تەواوی ناوچەکانی سەرگەڕان، لەهەمان کاتدا ڕای ئەگەیەنین جێ بەجێ کردنی دەستورو پابەند بوون بە بنەماکانی مادەی ١٤٠ زامنی چارەسەر بوونی تەواوی کێشەکانی ئەو ناوچانەیە. دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ١٠-٥-٢٠٢٤
هاوڵآتی فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ناسنامهی سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەی بڵاوکردەوە ، كه لە شهڕ و پێكدادان له دژی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان شەهیدبوون. ئەمڕۆ هەینی 10ی ئایاری 2024 ناوەندی راگەیاندن و چاپهمهنیی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە ناسنامەی ئەو سێ گەریلایەی بڵاوکردەوە کە لە رۆژی 30ی ئەیلوولی 2022، لە ناوچەی مەتینا لە هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لە دژی سوپای تورکیا شەهیدبوون. ناسنامەی گەریلاکان بەم شێوەیە: ئۆرهان دەمیر ناسراو بە قارەمان موراد لەدایکبووی رووها، محەممەد دەرویش ناسراو بە رووبار خەمگین لەدایکبووی ماکۆ و محەممەد هەلیچ ناسراو بە فیراز ئارتێش لەدایکبووی کۆبانێ. ناسنامەی گەریلا شەهیدەکان بەم شێوەیەیە: ناسناو: قارەمان موراد ناو و پاشناو: ئۆرهان دەمر شوێنی لە دایک بوون: ڕحا ناوی دایک و باوک: خانم – حاجی بەکر کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ / مەتینا ناسناو: ڕووبار غەمگین ناو و پاشناو: محەمەد درەوش شوێنی لە دایک بوون: ماکوو ناوی دایک و باوک: ئایشە – ئەنوەر کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ / مەتینا * ناسناو: فیراز ئارتەش ناو و پاشناو: موحەمەد خلیچ شوێنی لە دایک بوون: کۆبانێ ناوی دایک و باوک: غەزال – منیح کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ / مەتینا
هاوڵاتی لەنێوان جوتیارانی کورد و عەرەب لە گوندی پەلکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری پارێزگای کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، دوو جوتیار دەستگیکراون. ئەمڕۆ هەینی، 10ی ئایاری 2024، بە وتەی چەند جوتیارێکی دانیشتووی ئەو ناوچەیە کە ناویان لای هاوڵاتی پارێزراوە، لەنێوان جوتیارانی کورد و عەرەب لە گوندی پەلکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری پارێزگای کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە و دوو جوتیاری کورد لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیکراون. ماوەی دوو هەفتەیە لە ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری پارێزگای کەرکوک سوپای عێراق رێگری دەکات لەوەی جوتیارانی سنوورەکە بەرهەمەکانیان دروێنە بکەن. ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری پارێزگای کەرکوک لە ژمارەیەک گوند پێکهاتووە، لەوانە، گوندەکانی پەلکانە، شەناغە، سەربەشاخ، خەرابە و گابەرەکە چەند گوندێکی دیکەش. لە دوای ساڵی 2017وە هەموو ساڵێک لە کاتی دروێنە و تۆوکردن ئەو کێشانەیان رووبەڕوو دەبێتەوە؛ زەوی ئەم گوندانە بەشێکن لە زەوی کەرکوک و کێشەیان لەسەرە لەنێوان کورد و عەرەبی هاوردەدا.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان بێت سبەی شەو ئەگەری بارینی نمە باران هەیە. ئەمڕۆ هەینی، 10ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ". ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ شەممە، 11ی ئایاری 2024، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ". بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی شەممە: هەولێر : 30 سلێمانی: 29 دهۆک : 30 زاخۆ : 32 هەڵەبجە : 31 کەرکوک: 34 سۆران : 29 حاجی ئۆمەران: 19 گەرمیان : 35
هاوڵاتی کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شارۆچکەی رەبەت بە ناوی سالار ئەحمەدی لە کاتی کۆڵبەری و لە ناو سنووری هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە چەکی قورس تەقەی لێ کراوە و کوژرا. رۆژی پێنجشەممە 9ی ئایاری 2024، هەنگاو بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوپای پاسداران کە لە سنووری سەردەشت جێگیرکراون، بە چەکی دۆشکا تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی سالار ئەحمەدی دەستبەجێ کوژراوە. ئەم کۆڵبەرانە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان بوون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سالار ئەحمەدی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی نەڵاسی سەر بە شارۆچکەی ڕەبەتە لە سەردەشت و تا ئێستا تەرمەکەی بۆ سەردەشت نەگەڕێندراوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە لە سەرەتای ئەم مانگەوە، واتە لە ٩ رۆژی رابردوودا، لانیکەم پێنج کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی بانە، سەقز و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی پارێزگای ههولێر ئهمڕۆ پێنجشهممه رایگهیاند، دوای دو رۆژ له كوژرانی گهنجێك لهسهر شهقامی 100 مهتری ههولێر، هێزهكانیان دو تۆمهتباری سهرهكیان دهستگیركرد و گهڕانیش بهدوای تۆمهتباری سێیهمدا بهردهوامه. ئاسایشی ههولێر لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوهدوای ئەوەی رێککەوتی (7/5/2024) لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر نزیک زانکۆی جیهان، هاوڵاتییەک بەناوی (ک.ک.م) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن سێ کەسەوە کوژرا، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکان هەڵاتبون بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و خۆیان حەشاردابو. ئاماژه بهوهشكردوه، "له ئهنجامی بهدواداچون لهلایهن هێزهكانمانهوه ناسنامه و شوێنی تۆمهتبارهكان دهستنیشانكران كه ههڵاتبون بۆ سنوری بناری چیای قهرهچوغ، دواتر بهفهرمانی دادوهری لێكۆڵینهوهی ئاسایشی ههولێر توانیمان ههردو تۆمهتباری سهرهكی بهناوهكانی (م ،گ ،م) و (ه ، گ،م) دهستگیر بكهین". ئهوهشیخستهڕو، "لهگهڵ دهستگیركردنی تۆمهتبارهكاندا، دهستمان گرت بهسهر ئهو ئۆتۆمۆبێلهی كه لهدوای تاوانهكه پێی ههڵاتبون، ههروهها بهدواداچون بهردهوامه بۆ دهستگیركردنی تۆمهتباری سێیهم".
زریان فەرەیدوون رێکخراوێکی ئەمریکی CPT لە هەرێمی کوردستان، داتای ئەو هاوڵاتییانەی کۆکردۆتەوە، کە بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێرانەوە گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون و ئەندامێکی رێکخراوەکە دەڵێت، "بۆ قەرەبووکردنەوە داتاکان دەدەنە بەغدا." ئەمڕۆ چوارشەممە 9/5/2024، کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە رێکخراوەکە لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی رایگەیاند، راپۆرتێکی گشتگیریان سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی پەلامارەکانی تورکیا و ئێران ئامادەکردووە و بە مەبەستی قەرەبوکردنەوەی قوربانییەکان و خێزانەکانیان دەیدەنە بەغدا. وتیشی، ئەو راپۆرتەی ئامادەیانکردووە زۆر وردە و ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەکانی ئێران و تورکیای تێدایە لە ساڵی 1990 وە تا ساڵی 2024 بە ژمارەی ژن، پیاو و منداڵ و بەڵگەنامەی گیانلەدەستدان، وێنە، ناسنامە و راپۆرتی پزیشکی برینداران و چەندین وردەکاری سەبارەت بە شوێن و چۆنییەتی بۆردومانەکانی تێدایە. بەگوێرەی داتاکانی رێکخراوەکە کە بە هاوڵاتی وتراوە، بەهۆی بۆردوومانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتانی تورکیا و ئێرانەوە، لە ساڵی 1990وە زیاتر لە 850 هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و کامەران عوسمان گوتی، "زۆرینەی زۆری شەهیدەکان بەهۆی بۆردوومان و هێرشی تورکیاوە بووەو و لە پارێزگای دهۆکیش بوون". سەبارەت بە قەرەبوکردنەوەی قوربانییەکانی بۆردومانەکان لە عێراقەوە، کامەران عوسمان بە هاوڵاتی وت، " بەپێی یاسای ژمارە دووی ساڵی 2009 دەبێت هەموو هاوڵاتییەکی مەدەنی کە بەهۆی لەشکردکێشی وڵاتانی دراوسێوە شەهید یاخود بریندار دەبن دەبێت قەرەبوو بکرێنەوە و ئێمەش دەمانەوێت ئەو یاسایە جێبەجێبکرێت". باسی لەوەشکرد، کە لە هەرێمی کوردستانیش یاسای تایبەت هەیە بە قەرەبوکردنەوەی ئەو قوربانیانە و ئامانجی رێکخراوەکە ئەوەیە هاوڵاتییانی کورد و عەرەب کە بەهۆی ئەو هێرشانەوە زیانیان پێدەگات وەک یەک قەرەبوو بکرێنەوە. بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە CPT ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە لە هەرێمی کوردستان وەکو شەهید ژمێردراون و قەرەبووی کەسوکاریان دەکرێتەوە، بەڵام هەموویان یان پارتی بوون یان یەکێتی بوون و ئەو هاوڵاتییانەی سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی نین هیچیان بۆ نەکراوە یان قەرەبوویەکی زۆر کەم کراونەتەوە. بەشێک لە ئامارەکانی رێکخراوی CPT بۆ ساڵی 2023 و 2024، بەم جۆرەن: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 1ی نیسان، تورکیا 358 و ئێرانیش 15 بۆردومان و هێرشیان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان کردووە. لەو پەلامارانەدا، 8 هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە شەهیدبوون کە شەشیان دانیشتوی هەرێمی کوردستانن و دوانیشیان رۆژهەڵاتی کوردستان. بەکۆی گشتی لە ساڵی 2023، تورکیا بەنزیکەیی 1548 جار پەلاماری خاکی هەرێمی کوردستانی داوە، بەمشێوەیە: 1159 پەلامار بە فڕۆکەی جەنگی، 228 بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، 144 جار تۆپباران، بە هەلیکۆپتەر 12 جار، تەقەکردنی زەمینی 3 جار کراوە و تەقینەوەی مینی تورکی 2 جار تەقیوەتەوە. کۆی گشتی ئەو پەلامارانەی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانیان کردووە لە 2023، بریتییە لە 1548 جار. ژمارەکەش بەم جۆرە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون، هەولێر 575، دهۆک 517، سلێمانی 420 و نەینەوا 36 جار پەلامار دراون.
هاوڵاتی وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاری حكومهتی ههرێم ههنگاوه كرداریهكانی دابهشكردنی زهوی دهخاتهبواری جێبهجێكردنهوه و ماوهی ههفتهیهكیش مۆڵهت دهداته شارهوانیهكان بۆ ئامادهكردنی راپۆرتێكی ورد لهسهر ژمارهی فهرمانبهران و شوێنی دابهشكردنی زهوی. ئهمڕۆ پێنجشهممه به سهرپهرشتیی ساسان عهونی وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار كۆبونهوهی دووهمی ئهنجومهنی شارهوانی، بهمهبهستی دهستپێكردنی ههنگاوه كردارییهكانی بۆ دابهشكردنی زهوی بهسهر فهرمانبهران بهڕێوهچو. بە گوێرەى راگەیێندراوى وەزارەتى شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی داوای لێكردوون تاوەکو هەفتەی داهاتوو سەرجەم شارەوانییەكان راپۆرتێكی "تەواو و تێروتەسەل" ئامادە بكەن و تێیدا ژمارەی فەرمانبەران و شوێنی دابینكردنی زەوی لەسەر نەخشە دیاری بكرێت. ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە 27ى ئادارى 2024 بڕیاریدا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوون. وەزارەتى شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر زەوی لە سنووری ماستەرپلاندا بەردەست نەبوو، پێویستە ماستەرپلانی شارەوانییەکان فراوان بکەن و زەوی دابین بکەن. بۆ ئەوەی "زۆرترین ژمارەی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەویدا سوودمەند ببن"
هاوڵاتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییە هاوردەکراوەکانی پێشمەرگە دەرکراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ی ئایاری 2024، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دوای کۆبوونەوەی دوێنێ 8ی ئایاری 2024ی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی و بەبەشداری فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگه بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک بریار و راسپاردە دەرکران لەوانە، لێخۆشبوونی گومرگی بوو لەو کەرەستە سەربازییانەی کەوەزارەتی پێشمەرگە دەتوانێت هاوردەیان بکات لەچوارچێوەی پرچەککردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان". ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەم بریارە دەبێتە دەسکەوتێکی گرنگ بۆ مێژوی هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان". ئەوەشخراوەتەڕوو، "دوای بەرەوپێشچونی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سووپای عێراق هاوکات بەشداربوونی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەکۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و پاڵپشتی راستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تێگەیشتنی زۆری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هۆکاری سەرەکی بوون بۆ دەرکردنی ئەم بریارە".
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد ماوەی دوو هەفتەیە لە ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری پارێزگای کەرکوک سوپای عێراق رێگری دەکات لەوەی جوتیارانی سنوورەکە بەرهەمەکانیان دروێنە بکەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ی ئایاری 2024، محەمەد ئیسماعیل، نوێنەری جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان بە هاوڵاتی راگەیاند، "دوێنێ چوارشەممە عەرەبە هاوردەکانی ئەو سنوورە بڕیاریاندا خێمەیەکی مانگرتن هەڵبدەن لە دژی ئێمە بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانمان، ئێمەش بەرەنگارییان بووینەوە هەندێک گرژی دروستبوو". ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای دروستبوونی گرژییەکە سوپای عێراق هاتە نێوانمان، ئێستا عەرەبە هاوردەکان لە گوندی پەلکانە خێمەیان هەڵداوە، بڕیارە ئەمڕۆش لیژنەیەکی وزاری بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، تائێستا نازانین لیژنەکە لە کێ و کێ پێکهاتووە". نوێنەری جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان وتی، "ئەو بەڵێنانەی پێمان دراوە چاوەڕوانین جێبەجێ بکرێت، بەهۆی ئەوەی لەو ناوچانە سوپای عێراق بڕیاردەرە چاوەڕوانی بڕیاری سوپا دەکەین و بزانین بڕیارییان چییە". ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری پارێزگای کەرکوک لە ژمارەیەک گوند پێکهاتووە، لەوانە، گوندەکانی پەلکانە، شەناغە، سەربەشاخ، خەرابە و گابەرەکە چەند گوندێکی دیکەش، لە دوای ساڵی 2017وە هەموو ساڵێک لە کاتی دروێنە و تۆوکردن ئەو کێشانەیان رووبەڕوو دەبێتەوە، زەوی ئەم گوندانە بەشێکن لە زەوی کەرکوک و کێشەیان لەسەرە لەنێوان کورد و عەرەبی هاوردەدا.
هاوڵاتی بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت. بەپێی ئەو زانیارییانەی هاوڵاتی لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی کوردستان وەریگرتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئایاری 2024 مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، ژمێریاری وەزارەت نووسراوێکی ئاڕاستەی لیواکان کردووە فەرمانی کردووە، کە مووچە بەو پێشمەرگانە نەدرێت کە ناویان لە هەژماری من تۆمار كردووە، بەڵام تا ئێستا كارتەكەیان وەرنەگرتووەتەوە. بەپێی ئەو نووسراوە بێت ئەمڕۆ تەنها مووچەی ئەو کەسانە دەدرێت کە کارتی هەژماری من- یان هەیە و پێویستە لەکاتی وەرگرتی مووچەکە ئەو کارتەیان پێبێت. هەروەها بەپێی وتەی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی پارەی مووچە لە بەغداوە نەماوە، پێدەچێت لەم چەند رۆژەدا بەغدا پارە بنێرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووت بڵاوکردەوە، رێژەی بارانبارینەکە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە ملم: ئاکرێ 0.2 ئاميدي 1.4 بامةرني 1.4 بارزان 0.6 بازیان0.2 حاج ئۆمەران 1.2 هەڵشۆ 0.2 سۆران 0.2 پێنجوین 3.2 مێرگەسۆر 0.6 سیدەکان 0.2 سلێمانی 0.6 دهۆک دڵۆپ زاخۆ دڵۆپ ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش بۆ ئەمشەو سەقامگیر دەبێت بۆ زۆربەی ناوچەکان تەنها ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور نەبێت کەمێک نمە باران دەبارێت".
هاوڵاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و کاسبکاران و دوکاندارەکانی ناو بازاڕ دەکاتەوە کە شەقامی ژێر پردەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەربەست دەکرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئایاری 2024 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەمەبەستی کارکردن و چاککردنی بەشێک لە قیری شەقامی مەحوی لە ناو بازاڕ، رۆژی شەممە رێکەوتی 2024/5/11 لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی تا شەقامی سەیوان نزیک بازاڕی دۆلارەکە، شەقامەکە بەربەستدەکرێت. هەروەها، ئاگاداری سەرجەم خاوەن دوکان و خاوەن گەنجینەکانی ئەو شەقامە دەکاتەوە، کە ھەرکارێکی گواستنەوە و ھێنانی کاڵایان ھەیە لە رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی ئەنجامی بدەن.
هاوڵاتی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوو بەربەست لەبەردەم نەهاتنی مووچەی مانگی چواردا هەیە، یەکەم داهاتی ناوخۆ و دووەم تەوتین بوو، هەردوو بەربەستەکە لابراو، ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵی بە هەمیشەکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەدرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئایاری 2024، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دوو بەربەست لەبەردەم نەهاتنی مووچەی مانگی چواردا هەیە، یەکەم داهاتی ناوخۆ و دووەم تەوتین بوو، هەردوو بەربەستەکە لابراوە و لەئێستادا هیچ بەربەرستێک لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نەماوە". ئاماژەی بەوەشکرد، "تا کاتژمێر 4:00ی ئەمڕۆ 16 کەس داوای فۆڕمی بانکی تی بی-یان کردووە بۆ بەشداریکردن لە هەژماری من، هەروەها فەرمانبەران سەرپشکن لە هەژماری من چ بانکێک هەڵدەبژێرن". ئەوەشی خستەڕوو، "زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێمی کوردستان هەیە و حکومەت هەوڵی بە هەمیشەیکردنیان دەدات". لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی هەر رێگرییەکە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی قەزای شنگال". وتیشی "حکومەتی هەرێـی کوردستان لە هەوڵدایە هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت".
