هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ کۆینێکی دانیمارکی دوای 100 ساڵ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت. کۆینەکە لەلایەن مۆزەخانەی نیشتمانیی دانیمارکەوە دەفرۆشرێت. بڕیارە زیادکردنە ئاشکراکە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بکرێت و لە ئێستاوە دەستکراوە بە ریکلامکردن بۆی. کۆینەکە لەلایەن لارس بروون، سەرمایەدار و شارەزای لیرە لە ساڵی 1922 کڕدراوە و دوای ساڵێک گیانی لەدەستداوە. پێشبینی دەکرێت 72 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بکات. هیڵی هۆرسنایس، سەرۆکی کۆکردنەوەی مەدالیا و کۆین لە مۆزەخانەی نیشتمانیی دانیمارک چیرۆکی لارس بروون دەگەڕێتەوە و دەڵێت، لەو کاتەدا کە جەنگی جیهانی یەکەم دەستیپێکردووە، بروون کۆینەکەی پێشکێشی مۆزەخانەی دانیمارک کردووە. لە دواتردا ترسی لەوە هەبووە بەهۆی جەنگەوە مۆزەخانەکە زیانی پێبگات و لیرەکە لەناوبچێت، بۆیە وەسێتی کردووە لە شوێنێکی پارێزراودا هەڵبگیرێت و 100 ساڵ دواتر نمایشبکرێت.

هاوڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی راگه‌یاند. كه‌مێك پێش ئێستا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "قوتابیان و خوێندکارانی ئازیزی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ئاگادار دەکەینەوە، لە ئێستاوە دەتوانن ئەنجامەکانی خولی یەکەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی( کۆششی ساڵانە و تاقیکردنەوەی نیشتیمانی) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ وەربگرنەوە". بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە: https://azmwnakan.com/

هاوڵاتی  جینین پلاسخارت نێردەی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان بەم زوانە وادەی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت، ئەو پرۆسەیە بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە و پێویستە دوا وادەی ئەنجامدانی لە چوار مانگ زیاتر نەخایەنێت. جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024 لە ئەنجوومەنی ئاسایش راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشكەش کرد و رایگەیاند،"هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت بە جۆرێک لە ئێستاوە زیاتر لە چوار مانگ نەخایەنێت و هەڵبژاردنێکی گشتگیر، شەفاف و متمانەپێکراو لە هەرێمی کوردستان زۆر پێویستە" جارێكی دیكە جنین پلاسخارت، هۆشداری بەبەرپرسانی هەرێم دایەوە؛ ئەگەر هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ئەنجام نەدرێت، هەرێم روبەڕوی ئایندەیەكی نادریا دەبێتەوە، هیوادارین پڕۆسەكە ئەنجام بدرێت و وادەیەكی نوێ بۆ رۆژی هەڵبژاردن دیاری بكرێت و جارێك دیكە دوانەخرێتەوە. سەبارەت بە دۆخی عێراقیش ڕایگەیاند، ،هەمو شتێكی عێراق نایاب نییە، گەندەڵی و گروپە چەکدارەکان لە دەرەوەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق بەردەوامن لە هەژمونیان، ژنانی عێراق لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە کورسییەکانی دەسەڵات، هەندێکیان گەیشتون و هەندێکی دیکەیان لە دروستکردنی بڕیار دوردەخرێنەوە. جێنین هێنیس پلاسخارت باسی لەوەش کرد کە "چەقبەستوویی سیاسی لە دیالە و کەرکووک بەردەوامە."  لەبارەی پەرلەمانی عێراقیشەوە قسەی کرد: "لەدوای شەش مانگ پەرلەمان شکستی هێناوە لە دیاریکردنی جێگرەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق."   

هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئایاری 2024 کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی ئاوایی "دەرەزیارەتی خواروو" سەر بە سەرشیوی سەقز، لە سنووری بانە لە لایەن هێزە سنوورییەکانەوە تەقەی لێکراو گیانی لە دەستدا. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست هاوڵاتی کەوتوون، واحید قادرپوور، کوڕی باییز، خەڵکی ئاوایی دەرەزیارەتی خواروو، لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە بە تەقەی راستەوخۆ هێزە سنوورییەکان کوژراوە. بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە 12 کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکان کوژراون و لە سەرەتای مانگی ئایارەوە ٧ کەس لە ناوچە سنوورییەکان بە تەقەی راستەوخۆ کوژراون کە پێنج کەسیان کۆڵبەر بوون و دوو کەسیان کاسبکار بوون.

هاوڵاتی لەسەر سکاڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق رەتدەکاتەوە کە لەبارەی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە هەڵبژاردن دەریکرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئایاری 2024، دەستەی دادوەری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ دا كه‌ رزگار حاجی حه‌مه‌، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی له‌باره‌ی بڕیاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ راگرتنی رێوشوێنه‌كانی سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماریكردبوو.  بەپێی بڕیارەکە بێت، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی له‌ بڕیاره‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پشت به‌ بڕیاری رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی نه‌به‌ستێت، به‌وپێیه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه‌ له‌به‌ره‌نجامی ئاماده‌كاریی و جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵدده‌ده‌ن پسپۆری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌ك دادگای فیدراڵی و هه‌ر سكاڵایه‌كیش هه‌بێت به‌ته‌نیا ده‌بێت له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن بخرێته‌ڕوو. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی ده‌ست به‌ رێوشوێنه‌كانی بكاته‌وه‌ بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان. لە رۆژی 7ی ئەم مانگە لەسەر سکاڵای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگیران.

هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی گردبوونەوەتەوە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەوەی ئەو شوێنەی کە لەئێستادا کاری لێدەکەن لەلایەن کۆمپانیاکەوە دەکرێتە پرۆژەی نیشتەجێبوون و بەبێ ئەوەی شوێنە نوێیەکان تەواوبووبێت داوادەکرێت مەیدانە کۆنەکە چۆڵ بکەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئایاری 2024، کاوە لەتیف، کاسبکار لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند، "بەبێ ئەوەی ئەو شوێنە نوێیەی کە بۆمان دابینکراوە تەواو بووبێت، ئەو کۆمپانیایەی کە جێبەجێکاری پرۆژەی نیشتەجێبوونە لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی ئێستای سلێمانی داوامان لێدەکات شوێنەکە چۆڵبکەین و دەستیان بە کارکردن کردووە لە پرۆژەکە". ئاماژەی بەوەشکرد، "شەش مانگی دیکە مەیدانە نوێیەکە کارەکانی تەواو دەبێت، هەروەها گرفتێکی دیکەش ئەوەیە زەوییەکان بە نرخی گرانتر دەفرۆشرێت بە ئاژەڵفرۆشان کە نرخی 200 مەتر زەوی 10 ملیۆن دینارە، پێشتر لە مەیدانە کۆنەکە بۆ دۆنمێک زەوی تەنها بە 30 وەرەقە دەفرۆشرا". ئەو کاسبکارە وتی، "کێشەیەکی دیکە لە مەیدانە نوێیەکە ئەوەیە بیری ئیرتیوازی تێدا نییە، حکومەت بەنیازە ئاو بفرۆشێتەوە بە کاسبکاران ئەمەش ئەرکی ئێمە زیاتر قورستر دەکات". وتیشی، "لایەنی پەیوەندیدار لە کێشەکان ئاگادارکراونەتەوە، بەڵام هیچ وەڵامان نادرێتەوە و بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانمان ناکرێت".

هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک رایگەیاند، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەریان لە شاری دهۆک دەستگیر کردووە، دەستیشیان بەسەر 51 کیلۆگرام شەلەمەنیدا گرت، کە مادەی هۆشبەری تێدا حەشاردرابوو. دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 15ـی ئایاری 2024) ئاسایشی دهۆک لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە "لە مانگی 02ـی 2024، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سێمێل سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک دەست بەسەر 51 کیلۆگرام شلەمەنی گیرا، کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا حەشاردرا بوو." ئاسایشی دهۆک دەڵێت، دوای دەستبەسەرداگرتنی مادەکە و ناردنی بۆ پشکنین، دەرکەوت لە شلەمەنییەکەدا مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ هەبووە. ئەوەشی خستە روو، هەردوو تۆمەتبار لە ئیستادا دەستبەسەر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوەتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، چەندین جار لە سنووری دهۆک بازرگانی مادەی هۆشبەر دەسگیر کراوە و چەند جارێکیش رووبەڕووبوونەوە روویداوە، لە یەکێک لەو رووداوانەدا مانگی ئابی ساڵی رابردوودا لە سێمێل باندێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان تەقەیان لە هێزێکی ئەمنی کرد و هەڵهاتن و یەکێک لە ئەندامانی ئەو باندە کە دەستگیرکرا و 45 کیلۆ ماددەی هۆشبەری پێبوو بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکان، تاوەکو کۆتایی ساڵی رابردوو، لە هەر شەش چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا، لە نزیکەی 5500 سزادراو، 1180 کەسیان بەهۆی بەکارهێنان و بازرگانیی بە مادەی هۆشبەرەوە حوکم دراون.  

هاوڵاتی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا هاوڕاین لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، یاسای ئیدارەدانی دارایی و یاسای بودجەی گشتیی عێراق. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم تیایدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 15ی ئایاری 2024، بەئامادەبونی شاندی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەی لیژنەی باڵای پێداچونەوە بە خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2024 لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەڕێوە چوو.  ئاماژەبەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا ژمارەیەک دۆسیەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و رێکارەکانی گواستنەوە و ئاڵوگۆڕکردنی تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کورستان لە ناو خشتەکانی یاسای گشتیی بودجەی ساڵی 2024 گفتوگۆی لەبارەوە کرا. راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا هەردولا هاوڕا بوون لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتیەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسای ئیدارەدانی دارایی و یاسای بودجەی گشتی عێراق.  

هاوڵاتی موعین تۆفیق پوور، کاسبکارێکی ناوچەیەکی سنووریی سەر بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دوێنێ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا. بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەممە 14ی ئایاری 2024، هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران جێگیر لە سنووری چۆمان-ی سەر بە شاری بانە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی بەناوی موعین تەوفیق‌ پوور گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانە، موعین تەوفیق‌ پوور، تەمەن 24 ساڵ و خێزاندار بووەو هێزە چەکدارەکانی ئێران ناوبراویان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی (تۆیۆتا) بەبێ هۆشداریی پێشوەخت و بە بیانووی گواستنەوەی شت و مەکی قاچاخ بە چەکی کڵاشینکۆف داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. ناوبراو خەڵکی گوندی چۆمانی شاری بانەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانە و لە ئێستادا تەرمی ئەو کاسبکارە کوردە بۆ نەخۆشخانەی بانە گوێزراوەتەوە و تائێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تاوەکو ئێستا شەش کەس لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون، دووانیان کاسبکار و چوار کەسیش کۆڵبەرن.  

هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی ئایار، ئه‌و شۆفێرەی كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ى دوێنێ ده‌ستى شكاندووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و مینی پاسه‌ى كه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكاره‌وه‌ له‌ رێگاى كه‌لار- كفری وه‌رگه‌ڕا، دەستگیرکراوە و ئۆتۆمبێلەکەشی دەستیبەسەرداگیرا. له‌وباره‌یه‌وه‌ موقەدەم سامان عه‌لی وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگەیاند، ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ى‌ تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ى دوێنێ ده‌ستی شكاندوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و مینی پاسه‌ى كه‌ به‌ژماره‌یه‌ك قوتابییەوە له‌ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفری وه‌رگه‌ڕا، ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌و شۆفێره‌كه‌یشی دەستگیركراوە‌. ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە شۆفێرەکەیان لەڕێی کامێراى چاودێرییەوە دۆزیوەتەوە و لە ئێستادا شۆفێرەکەی دەستبەسەرە و ئەو چوار سەرنشینەکەی دیکەش کە لەگەڵیدا بوون  بانگ دەکرێن و وتەیان لێوەردەگیرێت و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت. دوێنێ سێشەممە، لەسەر رێگەی کەلار- کفری بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە چوار خوێندکار گیانیانلەدەستدا و حەوت خوێندکاری دیکە و شۆفێری پاسەکە برینداربوون، خوێندکارەکان خوێندکاری ئامادەیی باکووربوون  لە کەلار وهەموویان کچبوون بۆ گەشتی زانستی چووبونە کفری. هاوکات هەر دوێنێ دوا بەدوای ڕوداوەکە شۆفێری مینی پاسەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو،" ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گوندی حەسیرە، لە نێوان کەلار و کفری دەستی شکاندووە بەسەر ماندا و کۆنترۆڵمان لەدەستداوە و مینی پاسەکە وەرەگەڕاوە".  

هاوڵآتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن. به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی ئایاری 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، له‌ ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت. هاوكات پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە. ئەمڕۆ پلەکانی گەرمان بەم شێوەیە دەبێت: سەبارەت بە کەشی سبەی پێنجشەممە کەشناسی ئەوەی خستووەتە روو، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرز دەبنەوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ پێنجشەممە : هەولێر : ٢٨ سلێمانى: ٢٨ دهۆک : ٢٧ هەڵەبجە : ٢٨ کەرکوک: ٣١ گەرمیان : ٣٣ زاخۆ : ٢٧ سۆران : ٢٤ حاجی ئۆمەران: ١٦

هاولاتی لە راگەیەندراێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد سبەی دەست بە دابەشکردنی مانگی چوار دەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 14ی ئایاری 2024، نزیکەی 168 ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق". ئاماژە بەوەشکراوە، "سبەی چوارشەممە 15ی ئایاری 2024 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و مووچەی ئەو چین و توێژانە دابەش دەکرێت کەلە بەغداوە تەمویلەکانیان گەیشتووە".

هاوڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەستیپێکردووەتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئایاری 2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هەموو ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر سوودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی و خزمەتییان لە هەشت ساڵ کەمتر نییە، بەگوێرەی رێنماییەکان زەوییان پێ دەدرێت". ئاماژە بەوەشکرد، "دابەشکردنی زەوی، فەرمانبەرانی خانەنشین دەگرێتەوە کە پێشتر لە ژیانی فەرمانبەریدا لە  وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبوون". ئەوەشخراوەتەڕوو، "بە گوێرەی زەویی پێویست لە سنووری هەر شارەوانییەک فەرمانبەران سەرپشک دەکرێن بەوەی زەوی لە شوێنی لەدایکبوونیان یان لە شوێنی کارکردنی ئێستایان وەردەگرن".

هاوڵاتی وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.  وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە. وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ، فەرمانگەی ژمێریایی دەستیکردوە بە تەمویلکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ (فەرمانبەرانی مەدەنی و چاودێری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان و خانەنشینانی سەربازیی و مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و فەرمانبەرانی گرێبەست). ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پاره‌كه‌ بۆ موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی 2024 خه‌رجكراوه‌، له‌ چوارچێوه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی فیدڕاڵی عێراقدا. جێگەیباسە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بە ناردنی موچە بۆ هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە نەکردوە.

هاوڵاتی د.بریار ره‌شید، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق ڕایگەیاند، بانكی TBI نەچووەتە ناو پرۆژەی هەژماری من و بە بانكیكردن تەنها لەرێگەی بانكە عیراقیەكانەوە دەبێت. د. بڕیارە رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جۆرێک لە فشار یان لۆبی هەیە بۆ ئەوەی بانکە راسپێردراوەکانی تەوتینی موچەی فەرمانبەران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نەکرێنەوە. ئەوەشی خستەڕو، بۆیە بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراق بۆ تەوتینی موچە هەڵبژێدراون، بۆ ئەوەیە ئەو کێشەیەی ماوەی 10 ساڵە فەرمانبەرانی هەرێم پێوەی دەناڵێنن، دوبارە نەبێتەوە لەلایەن ئەو بانکانەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رێککەوتنیان لەگەڵ کراوە. ئەوەشی ئاشکراکرد، بەرێوەبەری بانکی بازرگانی عێراق (TBI)ی پێی وتون، بانکی بازرگانی عێراق بەشداری لە پڕۆژەی "هەژماری من" نەکردوە و ناشی کات، هێستا دەست بە بە نیشتمانیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەکراوە، بەڵکو تەنها چەند گفتوگۆیەک لە نێوان هەردولا کراوە.