هاوڵاتی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی راگەیاند و ئەم قوتابییانە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستانن. بەشی زانستی: - رۆزی فەتحی، ئامادەیی شەهید جەباری نموونەیی، یەکەمی زانستی لەسەر ئاستی کوردستان. کۆنمرەی 698 - شاد شوان مەجید، ئامادەیی کۆلێژی سەلاحەدین، کۆنمرەی 698 - محەممەد نووری حەسەن، قوتابخانەی شەهید ئارام لە کەلار، کۆنمرەی 698 بەشی وێژەیی: - هەنار تەها نووری ساڵح، لە ئامادەیی مەستوورە لە قەزای چەمچەماڵ. کۆنمرە 97.43 بەشی پیشەیی: - فاتمە حوسێن قادر، پەروەردەی ناوەندی هەولێر. کۆنمرەی 631 - دیە مەهدی ئەکرەم، پەروەردەی سلێمانی، ئامادەیی کشتوکاڵ. کۆنمرە: 668 - ئیمان ستار عەلی، پەروەردەی سلێمانی، ئامادەیی پیشەیی گەشتوگوزار. کۆنمرە 711 - ئالان تۆفیق حەسەن، ئامادەیی پیشەسازیی سلێمانیی کوڕان. کۆنمرە: 697
هاوڵاتی یاسای پاشناو: یەکەم هەنگاوی بە تورککردن گەلان لە رێگەی یاسای پاشناوەوە کە دوای دامەزراندنی کۆماریپەسەند کرا، سیاسەتی تواندنەوەی کولتوری لە دژی گەلانی دیکەی تورکیا پەیڕەوکرا. یاسای پاشناو یەک لە کۆدەکانی دامەزراندنی دەوڵەتی تورکە، لە ٢١ی حوزەیرانی ١٩٣٤ پەسەند کرا، ٢ی تەمووزی ١٩٣٤ لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە و ٢ی کانونی دووەمی ١٩٣٥ کەوتەبواری جێبەجێ کردنەوە. بە گوێرەی یاساکە هەموو ئەو کەسانەی لە ناو سنوورەکانی دەوڵەتی تورکدا دەژیان پاشناویان هەبێت. کاتێک یاساکە دەرچوو رۆژنامەکانی ئەو سەردەمە بڵاویان کردەوە، 'چیتر کەس بە جیاوازی چینایەتی پێناسە ناکرێت، هەمووان دەتوانن پاشناوی دڵخوازی خۆیان هەبێت" بەڵام لە راستیدا بەو جۆرە نەبوو. دەوڵەتی تورک هەموو پێناسەکانی کوردان و گەلانی دیکەی لەناو دەبرد، لە رێگەی پاشناوەوە دەیبەستنەوە بە تورکبوونەوە. خۆی لە خۆیدا ئەو پاشناوانەشی لەسەر کوردان داندران هەر بە گوێرەی ئەو بیرۆکەیە دیاریکرابوون. تەنیا یەک کوردیش نەیتوانی پاشناوێک بە دڵی خۆی هەڵبژێرێت. بەهۆی ئەوەی لەیاساکەدا هاتبوو کە ئەو پاشناوانەی کەسەکان هەڵیدەبژێرن بە تورکیەکی پەتی بێت، هیچ کوردێک نەیدەتوانی بە زمانی خۆی پاشناوێک هەڵبژێرێت. بە پێچەوانەوە ئەو پاشناوەی کە دەوڵەت دیاریکردبوو لەسەر کوردەکان داندرا. نەک هەر ئەوە کاتێک دەوڵەت پاشناوی بۆ کوردەکان دانا ئەوانی لە سەرژمێریدا لە سەر تورکەکان هەژمار کرد، رۆژی لەدایکبوونیشیانی بە گوێرەی ویستی خۆی دیاریکرد. هەوڵدان بۆ سڕینەوەی رابردووی کوردان بە گۆڕینی پاشناو بەڵکوو بە رۆژی لەدایکبوون درێژەی پێدرا. دوای ئەوەی یاسای پاشناو کەوتەبواری جێبەجێ کردنەوە رۆژی لەدایکبوونی هەموو کوردەکان لە رەگەزنامەی تورکدا وەک یەکی کانونی دوەم دیاریکرا. لە گۆڕینی کۆمەڵگاوە بەرەو گۆڕینی پێکهاتە نەتەوەییەکان کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی کە لە پرۆسەی رووخانی عوسمانیدا بەهێزبوو و بەرامبەر بە عوسمانی وەستایەوە، وەک یەکەم کار دەستی بە گۆڕینی کۆمەڵگا کرد. بۆ ئەوەی گەلانی جیاجیا و گروپە ئایینەکانی ناو عوسمانی بکات بە تورک هەوڵەکانی خستەگەڕ و گەورەترین هێرشەکانیشی بەو ئاراستەیەدا کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان بوو لە ساڵی ١٩١٥. لەدوای ١٩١٥ەوە تا دروستبوونی کۆمار، کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی بۆ دەرکردنی ئەرمەن و رومانەکان لە خاکی خۆیان و جێگیرکردنی کەسانی دڵخوازی خۆیان لە سەر خاکی ئەوان چەندین هێرش و کۆمەڵکوژی دیکەی ئەنجامدا. گۆرینی کۆمەڵگا لەسەر دەستی ئیتحاد و تەرەقی لەدوای دامەزراندنی کۆمار گۆڕدرا بۆ گۆرینی نەتەوەیی. یەک لە سەرکێشەکانی ئیتحاد و تەرەقی بە ناوی د.نازم لە کۆبوونەوەیەکدا سەبارەت بە ئامانجەکانیان وتی، "بۆچی ئەم شۆڕشەمان کرد؟ ئامانجی ئێمە چی بوو؟ بۆ ئەوەی سوڵتان حەمید و هاوڕێکانی لە شوێنەکانیان لاببەین و لە شوێنی ئەوان دابنیشین؟ پێموانەبێت وابێت. بۆ ژیاندنەوەی تورکیا لەگەڵ ئەوان بوومە هاوڕێ و برا. من دەمەوێت کە تورک، تەنیا تورکبوون لێرە باڵادەست بێت. جگە لە تورک باهەموو پێکهاتەکانی دیکە لەناو بچن. لە چ ئایین و ئایینزایەک دەبن با ببن دەبێت ئەم خاکە لە کەسانی ناتورک پاکبکڕێتەوە. ئایین بەلای منەوە بەهای نییە. ئایینمان نییە. ئەگەر سڕینەوە و پاکتاوێک، لەناوبردنێکی تەواوەتی نەکرێت، بەداخەوەم بۆخۆمان! ئێمە ناتوانین لەو شوێنەی ئەمڕۆ تیایداین، دابنیشین. سبەینێ دوامان دەکەون و دەرمان دەکەن، نەک هەر دەرمان دەکەن، دەمانکوژن. شۆڕش بەزەیی نییە. دەبێت بەربەستەکانی بەردەم ئامانجەکەمان هەڵبگرین". کادرەکانی کۆمار کە هەوڵەکانی گۆرینی کۆمەڵگای ئیتحاد و تەرەقییان هەنگاوێک بەرەو پێش برد، دەستیان بە گۆرینی هەمەلایەنەی پێکهاتە نەتەوەییەکان کرد. ئەو قۆناغەش بە هێرش و کۆمەڵکوژی لە دژی کورد و گەلانی دیکە دەستیپێکرد. لەلایەکەوە هێرشی سەربازی ئەنجامدرا، لەلایەکی دیکەشەوە بە یاساکانی وەک یاسای پاشناو ، هەوڵیاندا گەلان بتوێننەوە. سەرژمێری و یاسای پاشناو لە تورکیا لەگەڵ ئەوەی یاسای پاشناو کەوتبووە بواری جێبەجێکردنەوە کوردەکان بۆ ماوەیەکی زۆر پاشناویان بۆ خۆیان دانەنا، بۆیەش بە بێ ئەوەی بچنە فەرمانگەکانی دەوڵەت درێژەیان بە ژیانی خۆیاندا. بەڵام دەوڵەتی تورک سەدان کارمەندی ئەرکدارکرد و رەوانەی ناوچەی کوردستانی کرد، هەم دەستی بە دانانی پاشناو لە سەر کوردان کرد و هەمیش ژمارەی دانیشتوانی کوردی بۆ دەرکەوت. ئامانجی ئەو کارمەندانە ئەوەنەبوو کە ئەو پاشناوانە تۆمار بکەن کە کوردەکان دەیانەوێت یاخود بۆ ئەوە نەبوو کە گوێ لە دەردەدڵەکانیان بگرن، ئامانجیان ئەوەبوو کە کوردەکان تۆمار بکەن و رێگە و شێوازی لەو جۆرە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی وەک کۆیلەی تورکەکانیان لێبکەن. بەو جۆرەش بوو. ئەو کارمەندانەی چوونە کوردستان کاری یەکەمیان گەڕان بە گوندەکان، تۆمارکردنی کوردەکان، هەوڵدان بۆ سڕینەوەی رابردوویان بوو. رۆژی لەدایکبوونی کوردەکانیان کردە رۆژێکی وەک بۆ نمونەی ٠١.٠١.١٩١٩ بەم جۆرەش ئەوانیان لە رابردووی خۆیان دابڕی. دووەم کاریشیان ئەوەبوو کە پاشناو بدەن بە کوردەکان و بە تەواوتی بیانخەنە ناسنامەی تورکبوونەوە. کاتێک ئەوەیان کرد بە گوێرەی تێگەیشتنی نەتەوەپەرستیان کرد کە وەزیری دادی ئەو کات محەمەد ئەسەد بۆزکورت بەم جۆرە پێناسەی کردبوو: "لە تورکیا نەژادەکانی جگە لە تورک تەنیا یەک مافیان هەیە. ئەوەش مافی کۆیلایەتیە بۆ تورکەکان". پاشناوی تورکییان لە سەر کوردەکان دانا: تورکەکول، تورکئۆغڵو و.. کوردەکان هەرگیز بە گوێرەی دڵی خۆیان پاشناویان بۆ خۆیان هەڵنەبژارد. نەک هەر پاشناو هەروەها نەیانتوانی ناوێک بە زمانی خۆیان بۆ خۆیان هەڵبژێرن. لە رێگەی یاسای پاشناوەوە لە دژی کورد سیاسەتی قەدەغەش دەستیپێکرد. لە تورکیا مرۆڤەکان بە گوێرەی خواستی خۆیان پاشناویان هەڵبژارد، بەڵام لە کوردستان کارمەندەکانی دەوڵەت بە گوێرەی لیستی بەردەمیان بە بێ ئەوەی پرسیار لەگەل بکەن راستەوخۆ پاشناویان بۆ دانان. ئەو کۆمارەی لەسەر لەناوبردن و سڕینەوەی رابردوو کوردان سیستمی دامەزران، گرنگترین هەنگاوی خۆی بەم جۆرە هەڵگرت. ئەو پاشناوانەی کە کوردەکان بچوک بکاتەوە، سوکایەتیان پێبکات، هەندێک جاریش بۆ ئەوەی وا نیشانی بدات کە تورکن، لەسەر ئەوان داندران. نمونەی بەشێک لەو پاشناوانەی ئەو کاتە لەسەر کوردەکان دانران بەم جۆرەی: "تورک، ئۆزتورک، تورکمان، ئۆغڵتورک، ئۆگزتورک، تورکۆغز، تورکئۆغڵو، کانتورک، کانتورک، شەنتورک، تورکۆز، تورکسۆی، تورکۆس، تورکیلماز، کۆرکمازتورک، ئۆلمەزتورک، تورکۆلمەز، ئۆز." تورکسلان، ئەسلانتورک، دۆغانتورک، تورکدۆغان، تورکێلی، تورکیری، یگیتورک، تورکۆغز ، داغتورک، تومتورک، گۆکتورک، سۆیتورک، پاکتورک، گۆچتورک، سۆیلو، ئاکسۆی، پاکسۆی، تورکسۆی، ئاکمانسۆی، ئاکارسۆی، ئولوسۆی، یوجەسۆی، یڵمازسۆی، کۆرکمازسۆی، تورکمەنسۆی، تەکینسۆی، چەتینسۆی، مێتینسۆی، ئاتاسۆی ، ئەسلانسۆی، گۆکسۆی، گورسۆی، دەرمانسۆی، تیموچین، گۆکەر، ئۆغوز، سۆیدەمیر، تۆیدەمیر، تەمیزسۆی، سۆیپاک، تەکینسۆی، شەتینسۆی، تەمورتاش، ئیلدان، ئیلدەنیز، گۆکدەنیز، گۆکالپ، تورانی، تورهان، ئەفشار، ئاڤشارۆغلو، یوکسێل، یڵماز، کۆرماز ئۆزکان، ئۆرهون، سۆیدان، سۆلماز، ئۆزجان، ئاتیلا، هون، مێتین، تەکین، چەتین، تامێرلان و هتد". سەرچاوە: فورات
هاوڵاتی بەئـامادەبوونی ئـالان حمە سعیدوەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12)ی ئامادەیی (زانستی / وێژەیی/ پیشەیی) ڕادەگەیەنێت. بەپێى ئەو زانیارییانەى لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوەکان بڵاوى کردەوەتەوە، بۆ ئەمساڵ چەند کاتژمێرێک دواى بڵاوکردنەوەى ئەنجامەکان، قوتابیان دەتوانن لاپەڕەى سۆماکانیان ببینەوە. لینکی وەرگرتنی ئەنجامەکان کە لە کاتژمێر (8:00) کارا دەبێت⬇ https://azmwnakan.com/ لینکی سەیرکردنی لاپەڕەی سۆما کە لە کاتژمێر (10:30) کارا دەبێت ⬇ http://soma.azmwnakan.com/
هاوڵاتی محممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سکاڵای یاسایی دژی 12 ماددەی یاسای بودجە تۆمار کرد. سەرۆکوەزیرانی عێراق تانەی لە 12 ماددەی یاسای بودجەی گشتیی (2023، 2024، 2025) داوە و داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی دەکات، بە فەرمانێک جێبەجێکردنی ئەو ماددە یاساییانەی بودجە بوەستێندرێت، تاکاتی بڕیاردان لەسەر دەستووریبوونی 12 ماددەکە. له تانهكاندا هاتووه: زۆرێك له بڕگه و ماددهكانی ناو یاسای بودجه، كه دوای رهوانهكردنی له حكومهتهوه بۆ پهرلهمان، لهلایهن لیژنهی داراییهوه دهستكاریكراون، بهشێوهیهك، كه لهگهڵ یاسا و دهستووری ههمیشهیی یهكناگرێتهوه و له زۆرێك له بڕگهكاندا دهسهڵاتهكانی حكومهت بچووككراونهتهوه و له بهرامبهر پارێزگاكان هیچ بههایهك بۆ وهزارهتهكان دانهنراوه و له بهشێك له ماددهكانیش ههموو دهسهڵاتهكان به پهرلهمان دراون و هیچ رۆڵێك بۆ حكومهت نههێڵراوهتهوه. بهگوێرهی نووسراوێکی دادگای فیدراڵی، دادگای فیدراڵ بڕیاری داوه، ههریهك له ماددهكانی (دوو، شازده، بیست، بیست و ههشت، پهنجاوحهفت، شهست و دوو، شهست و سێ، شهست و پێنج، حهفتا، حهفتا و یهك، حهفتا و دوو و حهفتاو پێنج) كاریان پێنهكرێت، تا ئهوكاتهی دادگا تانهكانی سهر ئهو ماددانه یهكلایی دهكاتهوه دوای مشتومڕێكی زۆر و ئاڵۆزییەكی زۆری هێزە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عێراق، دواجار لە ڕۆژی ١١ی حوزایراندا پرۆژە یاسای بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند كرا، لە ڕۆژنامەی وەقائع عێراق بڵاو كرایەوە، دوای پەسەندكردنی بودجە حكومەت چەند تێبینیەكی هەبوو لە سەر هەندێك بڕگە. سەرچاوەیەكی حكومی بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق تانەیەكی پێشكەش بە دادگای باڵای فیدراڵی كردووە، لە دژی كۆمەڵێك بڕگەی یاسای بودجە. سودانی لە سکاڵاکەیدا داوایشی کردووە، داواكاریی لە دادگا كراوە بڕیار دەربكات، بۆ ڕاگرتنی جێبەجێكردنی ئەو ماددانە، تا ئەو كاتەی بڕیار لە دەستووریبوونی ئەو تانەیە سەبارەت بەو ماددانە دەدات. دوای ئەوەی یاسای بودجەی سێ ساڵی داهاتوو لە ڕۆژنامەی وەقائع بڵاو كرایەوە، ڕەوانەوەی وەزارەتی دارایی كراوە بۆ ئەوەی كار بكات، بۆ تەرخانكردنی دارایی بۆ سەرجەم ئەو بڕگەو ماددانەی كە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە.
هاوڵاتی تورکیا راگرتنی گەشتەکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە درێژکردەوە، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، تا 3ی مانگی 1ی 2024 بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی تەممووزی 2023، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندوە، حکومەتی تورکیا ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ ڕۆژی 3ی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 درێژکردووەتەوە. لە 6ی (نیسان/4)ی ئەمساڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا سەرجەم ئەو گەشتانەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بەسەر ئاسمانی تورکیادا دەڕۆشتن راگرت و بڕیارەکە تاوەکو ئەمڕۆ 3ی (تەموز/7)ی ئەمساڵ کارا بوو، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاری راگرتنەکە درێژکرایەوە. لەماوەی رابردودا وەک رێگەی جێگرەوە هاوڵاتیانی سلێمانی بۆ گەشتکردن هێڵەکانی وڵاتانی قەتەر، ئیمارات و ئەردەنی بەکاردەهێنا، کە رۆژانە فڕۆکەی ئەو هێڵانە گەشتیاران لە سلێمانیەوە دەگوازنەوە. لەماوەی رابردودا پارێزگاری سلێمانی لەبارەی کردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تورکیا، رایگەیاند، "هەوڵەکان لە ئاستی حکومەتی فیدڕاڵی و وەزارەتی دەرەوەی عێراق و لەسەر ئاستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی و لەسەر ئاستی سیاسیش هەوڵەکان بەردەوامن، کێشەکان سیاسیین و سلێمانی ئارامە و فڕۆکەخانەی سلێمانی هیچ کێشەیەکی نیە و ئەو تێبینی و کێشانەی هەن سیاسیی ئەمنین".
هاوڵاتی پەرلەمانتارێکی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند، ئەمساڵ 26 کەس لە زیندانەکانی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیەکیان سزاکانیان تەواویش بووە. عەمەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە پارێزگای کۆجائەلی لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بە فشارەکانی نێو زیندانەکانی تورکیا کرد و رایگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، 26 زیندانی سیاسی گیانیان لەدەستداوە کە 11 کەسیان پێشتر زانراوە نەخۆشی مەترسیداریان هەیە. گەرگوریئۆغلۆ باسی ئەوەشی کرد کە بەرپرسانی حکومەت باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک لەو زیندانیانە خۆیان کوشتووە، بەڵام ئەمە نیشانەیەکی پرسیارە لای ئەوان، چۆنکە لە بارودۆخی زینداندا زەحمەتە کەس خۆکوژی بکات. پەرلەمانتارەکەی پارتی چەپی سەوز دەڵێت، " بەشێک لە زیندانیان نازانرێت کە چۆن گیانیان لەدەستداوە، لە کاتێکدا کە کامێرای چاودێری لەنێو زیندانەکەدا هەیە. ئێمەش ئەم زانیاریانە لە پارێزەران و خانەوادەی زیندانیان وەردەگرین."
نوێنەرێکی کورد لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند؛ حکومەتی ئێستای ئێران ئاماری ناڕاست بڵاو دەکاتەوە و وڵاتەکە چوەتە ریزبەندنی یەکەمی ئەو وڵاتانەی جیهان کە زۆرترین هەڵاوسانی ئابوریی بۆ نرخی خۆراک تۆمار دەکەن. جەلال مەحمودزادە، نوێنەری مەهاباد لە پەرلەماننی ئێران رایگەیاند؛ حکومەتی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری وڵاتەکە بەهۆی ئەو سنوردارکردنانەی لەسەر ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا دایناوە نۆ ملیۆن پیشە و هەلی کاری نەهێشتوە و ئەوەش هەڵاوسانی ئابوریی وڵاتەکەی بەرز کردوەتەوە. مەحمودزادە وتویەتی: رەئیسی و تیمە ئابورییەکەی و وەزیرەکانی سەرجەمیان ئاماری دور لە راستیی بڵاو دەکەنەوە و حکومەت بە ئاشکرا درۆ دەکات. ئاماژەی بەوەش کردوە ئامارەکانی حکومەت لەگەڵ ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران نایەنەوە و ئەوەش ئاشکرای دەکات کە ئامارەکانی حکومەت سەبارەت بە وڵاتەکە و هەڵاوسانی ئابوریی و هەلی کار دورن لە راستییەوە. لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هێڵەکانی ئینتەرنێت و مۆبایل بەهۆی فیلتەر و سنوردارکردنەوە روبەڕوی کێشە بونەتەوە و ژمارەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تۆڕەکانی پەیوەندیی وەک وەتس ئەپ و ئینیستاگرام و تویتەر بە بێ بەکارهێنانی (ڤی پی ئێن) کارا نابن ئەوەش زیانی بەو کەسانە گەیاندوە کە بە ئۆنلاین کاری کڕین و فرۆشتنی کاڵا و بەرهەمەکانیان کردوە.
ناوەندێكی پزیشکی پارێزگای هورموزگان لە ئێران رایدەگەیەنێت ژمارەیەکی زۆر لەو هاوژینانەی منداڵیان نابێت لە پارێزگاکە دەستنیشان کراون و هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدرێت. ناوەندی تەندروستیە سەر بە زانکۆی پزیشکی پارێزگای هورموزگان لە باشوری ئێران بڵاوی کردوەتەوە تەنها لەو پارێزگایە 12 هەزار و 936 هاوژین هەیە کە توانای منداڵبون یان وەچەخستنەوەیان نییە. عەبدولجەبار زاکری، جێگری تەندروستیی زانکۆی پزیشکی هورموزگان رایگەیاندوە؛ لە سێ ئاستدا هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو هاوژینانە دەدرێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەزۆکیی. بە وتەی ئەو هەوڵ دەدرێت لە چوارچێوەی پلانی گەنجبونەوەی ئێران هاوژینە نەزۆکەکان دەستنیشان بکرێن و دواتر چارەسەرییان بۆ بکرێت. پێشتر محەمەد تەباتەبایی، جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران رایگەیاندبو؛ لە بنکۆڵکارییەکان و توێژینەوەکاندا دەرکەوتوە رێژەی 20.3%ی هاوسەرەکان لە وڵاتەکە توانای منداڵبون و وەچەخستنەوەیان نییە و سێ ملیۆن و 260 هەزار کەسی نەزۆک لە ئێران دەستنیشان کراوە.
ئەمڕۆ 30 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی هۆتێل مادیماکدا تێپەڕی کە لە شاری سێواسی باکوری کوردستان ئەنجامدرا. لە زۆربەی شار و شاروچکەکانی باکوری کوردستان و تورکیا، رێکخراوەکانی کوردانی عەلەوی و رێکخستنی پارتە کوردیەکان چالاکیان ئەنجامدا و یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی مادیماکیان کردەوە. لە 2ی تەمووزی ساڵی 1993دا لە هۆتێل مادیماکی شاری سێواسی باکوری کوردستان، کۆبونەوەیەک بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ فیستیڤاڵی پیر سوڵتان عەبدال رێکخرابوو، بەڵام ئیسلامییە توندڕەوەکان ئاگریان لە هۆتێلەکە بەردا، لە رووداوەکەدا 37 کەس کە زۆربەیان نووسەر، هونەرمەند و کەسایەتی کوردانی عەلەوی بوون، گیانیان لەدەستدا. دووان لەو کەسانەی کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا ئەو کەسانە بوون کە هێرشەکەیان ئەنجام دابوو. ئەم هێرشە لە نێو خەڵکی تورکیا و باکوری کوردستاندا کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە و وەک کۆمەڵکوژی سێواس یاخود کۆمەڵکوژی مادیماک دەناسرێت. پارتی و لایەنە سیاسیەکانی باکوری کوردستان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوا دەکەن دووبارە دۆسیەکە بکرێتەوە و لێکۆلینەوە بکرێت. لەگەڵ ئەوەی 30 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە. دۆسیەکە لە 13ی ئازاری 2021 داخرابوو و ئەگەرێکی زۆر هەیە کە دۆسیەکە بۆ هەتا هەتایە دابخرێت، لەبەرئەوەی 30 ساڵ بەسەر رووداوەکە تێپەڕیوە و بەگوێرەی یاساکانی تورکیا هەر رووداوێک 30 ساڵ بەسەریدا تێپەڕ ببێت، بە تەواوی دادەخرێت. دانیشتووانی شاری سێواسی باکوری کوردستان زۆربەیان کوردی عەلەوی مەزهەبن.
هاوڵاتی نێچيرڤان بارزانى فهرمانى ههرێمى بۆ دامهزراندنى 45 دادوهر دهركرد كه دهرچووى خولى چوارهمى پهيمانگهى دادوهرين و له ماوهى دوو ساڵدا له رووى زاستى و پراكتيكييهوه بۆ پرۆسهى دادبينى، ئاماده كراون. دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند، دواى گهيشتنى داواكاريى ئهنجوومهنى دادوهری بۆ سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان به دامهزراندنيان، دادوهران له رۆژى دهرچوونى فهرمانى ههرێمى و واژۆكردنييهوه لهلايهن سهرۆكى ههرێمى كوردستانهوه، دادهمهزرێن و دواى سوێندخواردنى ياسايى، له دامودهزگاكانى دادوهرى له ههرێمى كوردستان، دهستبهكار دهبن. هەر لەو چوارچێوەیەدا، 15 جێگرى داواكارى گشتى له ههرێمى كوردستان دهستبهكار دهبن كه پێشتر فهرمانى دامهزرانديان لهلايهن سهرۆكى ههرێمى كوردستانهوه بۆ واژۆ كراوه، ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکە. دڵشاد شەهاب دەڵێت، "دامهزراندنى دادوهران و جێگرانى داواكارى گشتى وهک پێويستييهكى لهپێش دێت بۆ پڕكردنهوهى بۆشايى لهو بوارهدا و خزمهتكردن و ئاسانكارى بۆ هاووڵاتييان له بوارى دادبينيدا بهتايبهتى له شوێنه دوورهكان و له سنوورى ئهو ناوچانهى ئيدارهى تازهيان تێدا دامهزاروه وهك پارێزگارى ههڵهبجه و ئيداره سهربهخۆكان له ههرێمى كوردستان." لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەر ئهمڕۆ یەکشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فهرمانى ههرێمى بۆ كردنى شارۆچكهى خهليفان به قهزا و كردنى گوندى سرێشمه به ناحيه واژۆ كرد و له ئەمڕۆوه فهرمانهكه دهكهوێته بوارى جێبهجێكردنهوه.
هاوڵاتی لەسەر بڵاوبونەوەى هەواڵێک، پۆلیسى سلێمانى رونکردنەوە دەدات و دەڵێت: هیچ گرژییەک لە نێوان پۆلیس و هێزێکى کۆماندۆ روینەداوە. دواى ئەوەى لە سۆشیال میدیا و چەند پێگەیەک بڵاوکرایەوە کە گرژى لە نێوان هێزێکى کۆماندۆ و مەفرەزەیەکى پۆلیسى سلێمانى دروستبووە، پۆلیسى سلێمانى رەتیدەکاتەوە و دەڵێ: چەند پەیج و سایتێكی ئاژاوەگێرو بەمەبەست بۆ ناشرینكردنی شاری سلێمانی هەواڵێكى ئاوایان بڵاوکردووەتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە ئەو هەواڵە دورە لە راستى و هیچ گرژییەک روینەداوە. لەبارەى دروستى هەواڵەکەوە پۆلیس لە رونکردنەوەکەیدا رونیکردووەتەوە کە ،" ڕوداوەكە بەجۆرێك بووە کە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین سەرقاڵی دەستگیرکردنى تۆمەتبارێك بوون و لەوێ كارمەندێكی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان ئامادەیی هەبووە و هاوكاری هێزەكانی پۆلیسی كردووە، دواتر دوو مەفرەزەی هێزەكانی كۆماندۆ بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە، سەرەنجام توانراوە دەستبگیرێت بەسەر چەكێك و ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتبار بووە".
هاوڵاتی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ هاوڵاتی نێردراوە دەڵێت، " ماوەی پێنج ساڵە دوو گەنجی کوردی باکوری کوردستان بە ناوەکانی مەزلۆم داغ و عبدالرحمن ئەر بە تۆمەتی کوشتنی سیخۆڕێکی میت لە هەولێر زیندانی کراون"، و لە ئێستادا مانیان لە خواردن گرتووەو باری تەندروستییان ناجێگیرە. کەجەکە سەبارەت بەو دوو هاوڵاتییەی باکوری کوردستان باسلەوەدەکات، کە ئەو دوو هاوڵاتییە سزای لەسێدارەدانیان سەپێنراوە بەسەردا کە ئەمەش "دوورە لە هەموو پێوانێکی کوردەواری، نیشتمانی و مرۆڤایەتیدا". دەشڵێت، "وەک بڵێی سزای سێدارە بۆ ئەو دوو گەنجەی کورد بەس نەبێت، هەردوویان خستۆتە ژێر دژوارترین ئەشکەنجە و گوشاری جەستەیی و دەروونییەوە. ئەم ئەشکەنجە و گوشارەش هەمان شێوازی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە کە لە بەرامبەر گیراوانی کورددا بە کاری دەهێنێت". لە ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکەشدا ئەوە هاتووە کە ماوەی 44 ڕۆژە ئەو دوو زیندانییە مانیان لە خواردن گرتووەو باری تەندروستیان ناجێگیرە، هاوکات مەزڵۆم داغ و عبدالرحمن ئەر ئەمە جاری سێهەمە کە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە. کەجەکە دەڵێت، "دوو جاری پێشوو بە هۆی ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی پارتی بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دابوو، دەستیان لە مانگرتن هەڵگرتبوو. بەڵام پارتی بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیان هەڵسوکەوتیان کرد و نەک هەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرد، بەڵکۆ گوشارەکانیان زیاتر کرد." دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە: بۆ رای گشتی ماوەی پێنج ساڵە کە دوو گەنجی کوردی باکوری کوردستان بە ناوەکانی مەزلۆم داغ و عبدالرحمن ئەر بە تۆمەتی کوشتنی سیخۆڕێکی میت لە هەولێر زیندانی کراون. دەسەڵاتێک کە خۆی وەک دەسەڵاتێکی کوردی پێناسە دەکات، تەنیا لە پێناو جێبەجێکردنی داخوازییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەم دوو گەنجە نیشتمانپەروەرە دەرکردووە. تاوانی ئەم دوو گەنجە ئەوەیە کە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە تیرۆر و کوشتاری دەوڵەتی داگیرکەر لە باشوری کوردستان یەكێک لە سەرچەتەکانی تۆڕی تیرۆری تورکیایان سزاداوە. سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر ئەم دوو گەنجە کوردەدا دوورە لە هەموو پێوانێکی کوردەواری، نیشتمانی و مرۆڤایەتیدا. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو سیخوڕانەی میت کە تا ئێستا بوونەتە هۆی شەهادەتی بە دەیان شۆڕشگێڕی کوردی هەموو بەشەکانی کوردستان لە خاکی باشوردا، بە بێ ئەوەی کە بگیردرێن یان بچووکترین لێپرسینەوەیەکیان لە گەڵ بکرێت بە ئاسانی لە ناو شار و گوندەکانی باشوری کوردستاندا تەراتێن دەکەن. شارەکانی باشوری کوردستان پڕن لە کامێرای چاودێری و هەموو جموجۆڵێک تۆمار دەکرێت، بەڵام سیخۆڕی میت بە رۆژی رۆشنا و بە بێباکانە شۆڕشگێڕان لە سەر شەقام و لە ناو مۆڵەکان تیرۆر دەکەن و دڵنیا لەوەی کە دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم نایانگرن بە ئاسانی بۆی دەردەچن. وادیارە کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان رژاندنی خوێنی کورد بە دەستی دەزگا سیخوڕییەکانی دەوڵەتی تورکیا حەڵال دەبینێت، بەڵام سزادانی سیخوڕێک لە لایەن چەن گەنجێکی نیشتمانپەروەر و خاوەن هەڵوێستەوە پێ قبووڵ ناکرێت و دەتوانێت لە ناو چەند حەفتەیەکدا سزای سێدارەشیان بۆ دەربکات. ئەگەر بڕیار بێت سزای سێدارەدان دەربچێت، پێویستە بۆ ئەو کۆنە بەعسی و داعشی و موستەشارانە دەربچێت کە دەستیان بە خوێنی سەدان هەزار کوردی بێتاوان رەنگین بووە. بەڵام ئەمانە لە جیاتی ئەوەی لە سێدارەبدرێن, لە لایەن پەدەکەوە دەپارێزێن و لە گرانبەهاترین شوێنەکانی باشوردا بە هەزاران دۆنم زەوییان پێدەبەخشرێت تا بۆ خۆێان پرۆژەی تێدا بکەن و هەموو رۆژێک گاڵتە بە بیرەوری مێژوویی گەلەکەمان بکەن. وەک بڵێی سزای سێدارە بۆ ئەو دوو گەنجەی کورد بەس نەبێت، هەردوویان خستۆتە ژێر دژوارترین ئەشکەنجە و گوشاری جەستەیی و دەروونییەوە. ئەم ئەشکەنجە و گوشارەش هەمان شێوازی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە کە لە بەرامبەر گیراوانی کورددا بە کاری دەهێنێت. هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر زیندانیانی کورد ئەشکەنجەدان، شکاندنی ئیرادە، شکاندنی کەسایەتی، کوشتن و سێدارە بووە. لووتکەی ئەم سیاسەتە سەرتاکانی ساڵانی ١٩٨٠ بوو لە زیندانی ئامەد کە زیندانیانی کورد و ئازادیخوازان بە دڕندانەترین شێوە ئازار و ئەشکەنجە دران. لە بەرامبەر ئەمەشدا بە پێشەنگایەتی مەزلۆم دۆغان، کەمال پیر و سەکینە جانسز خۆڕاگرییەکی بێ وێنە ئەنجامدرا. زیندانی دیاربەکر هەم ئەشکەنجەکانی لە مێژوودا بێ وێنەن، هەمیش خۆڕاگری و قارەمانێتییەکەی نموونەیان نییە. بێگومان لە زیندانی خەلان و رایاتەوە بگرە تا زیندانی ئاکرێ و ئێستاش زیندانی هەولێر، پەدەکە بە هەمان زیهنییەت و سیاسەتەوە لەگەڵ شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەران هەڵسوکەوت دەکات و پەیڕەوی و لاسایی دەوڵەتی تورکیا دەکاتەوە. لە ئەشکەنجە دان و کوشتنی سەعید ئەلچیەوە بگرە تا سلێمان موعینی و سەدان نموونەی دی پەدەکە سەلماندوویەتی کە داگیرکەران چییان بوێت وا هەڵسوکەوت دەکات. ئەمڕۆش لە سەر داوای دەوڵەتی تورکیا هەمان سیاسەتی گوشار و ئەشکەنجە لە بەرامبەر مەزڵۆم داغ و عبدالرحمن ئەر پەیڕەو دەکرێت و بە فەرمانی تورکیاش پەدەکە سزای لە سێدارەدانی بەسەریاندا سەپاندووە. هەربۆیە مەزڵۆم داغ و عبدالرحمن ئەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گوشارانە ئەمە جاری سێهەمە کە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە. دوو جاری پێشوو بە هۆی ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی پەدەکە بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دابوو، دەستیان لە مانگرتن هەڵگرتبوو. بەڵام پەدەکە بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیان هەڵسوکەوتیان کرد و نەک هەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرد، بەڵکۆ گوشارەکانیان زیاتر کرد. هەربۆیە ئەوە بۆ ماوەی ٤٤ رۆژە کە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە و بەو هۆیەوە تا دێت دۆخی ژیان و تەندروستییان خراپترو خراپتر دەبێت. وێرای هەموو بانگەوازییەکان، بەتایبەتی بانگەوازی بنەماڵەکانی هەر دوو گەنجی زیندانی، پەدەکە سوورە لە سەر سیاسەتی گوشار و بەو هۆیەوە مەترسی جیددی لە سەر ژیانی هەر دووکیان هەیە. لێرەدا رایدەگەیەنین کە پەدەکە لە بەرامبەر تەندروستی و ژیانی مەزڵۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەر بەرپرسیارە و پێویست دەکات بەرلەوەی هەر دۆخێکی نەخوازراو بێتە ئاراوە، دەست لە سیاسەتی گوشار و سەپاندنی داواکارییەکانی تورکیا بە سەر ئەو دوو گەنجە هەڵبگرێت. هەروەها بانگەوازی دەکەین لە هەموو دەزگاکانی مافی مرۆڤ لە سەر ئاستی نێودەولەتی و عێراق و کوردستان، رۆشنبیران و کەسایەتی سیاسی و نیشتمانی و هەروەها هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کە بکەونە ناو هەوڵدانەوە و لەبەرامبەر ئەم سیاسەتەی پەدەکە هەڵوێست وەربگرن. کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
ڤانە باهیر لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە سەرەتای ئەمساڵدا دەستیانگرتووە بەسەر "دووسەد و هەشت هەزار و ٧٠٨ تەن" کەلوپەلی بەسەرچوو، پشکی شێریش بەر بازیان و بەکرەجۆ و عەربەت کەوتووە. بەپێی دواین ئاماری لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی کە دەست هاوڵاتی کەوتووە تەنها لە ماوەی چوار مانگی ساڵی ٢٠٢٣دا دەستیان بەسەر "دووسەد و بیست وهەشت هەزار و حەوت سەد" تەن کەلوپەل و بەرهەمی ماوەبەسەرچوودا گرتووە، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت پێویستە هاوڵاتیان خۆیان هۆشیاریان هەبێت چونکە ئەوان یەک رۆژیشی مابێت ناتوانین دەستی بەسەردا بگرین بەپێی یاسا. هەر بەپێی ئامارەکە لەکۆی ئەو کەلوپەلە خۆراکیانەی دەستی بەسەردا گیراوە، بەشێکی زۆریان خۆراکی خراپ وماوە بەسەرچوو بووە کە نزیکەی ١٧١ هەزار و ٥٣١ تەن خۆراک بووە کە لەناویاندا توتنی جگەرە و نێرگەلەش هەبووە، ئەمەش دەکاتە نزیکەی سێ یەکی بڕی ئەو کەلوپەلە بەسەرچوانەی دەستی بەسەرداگیراوە. ڕێکان جەمال سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بەهاوڵاتی وت: دواین بەرنامەی لیژنە هاوبەشەکانمان بۆ چاودێریکردنی کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو بەدواداچوونە بۆ کەرەستە بیناسازیەکانی وەک شیش و چیمەنتۆ و کەرەستەکانی دیکە، باسیشی لەوەکرد ئەم لیژنانە زیاتر لەدوای ڕوودانی بومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا و سوریاوە چالاک بوون، وتیشی لیژنەکانمان لە ڕۆژانی پشوشدا چاودێری شوینە گشتیەکان و بازاڕ دەکەن. ڕێکان جەمال، دەشڵێت: هەموو خواردنەکان مەرج نیە کە ماوەیان بەسەرچووش بێت، بەڵکو هەندێکیان لەبەرئەوەی بەخراپی هەڵدەگیرێن و بەپێی مەرجە تەندروستیەکان مامەڵەیان لەگەڵ نەکردووە. سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: دوابەدوای دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلە بەسەرچووەکان ئەو شوێنە دادەخرێت بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ، ئەو خواردن وکەلوپەلانەشی کە ساختەکاری لە بەروارەکانیاندا دەکرێت لەلایەن بازرگانەکانەوە دێتە ناوەوە دەدرێن بە دادگا بۆ لیکۆڵینەوە و بەدواداچوون.
بەهۆی تەقەکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک کاسبکار بریندار دەبن و سەرچاوەکانی هەواڵیش کوژرانی بریندارێکیان بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە بە بیانوی دەستبەسەرداگرتنی ئامێری کارەبایی نایاسایی هێزە ئەمنییەکانی ئێران روبەڕوی دوکاندار و کاسبکارانی ناوچەی تەلوری لە شاری خورەماوا-ی لوڕستان بونەتەوە و پێکدادان رویدا. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردوە؛ هاوکات لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، هێزەکانی سوپای پاسداران بۆ روبەڕوبونەوەی کاسبکاران تەقەیان کردوە و بەهۆی تەقەکردنەوە 15 کاسبکار برینداربون کە کەسێکیان بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە. باس لەوە کراوە کە هەر لەو روداوەدا سێ دوکاندار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون و کاسبکاران و دانیشتوانی ناوچەکەش بە بەرد بەرەنگاری هێزە ئەمنییەکان بونەتەوە.
هاوڵاتی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند لە ڕۆژانی جەژندا پێنج هەزار و267 کەس سەرەدانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و 206منداڵ لەدایکبوون. حەمزە رەزیکی، ووتەبێژی تەندروستی دهۆک لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتی " لە رۆژانی جەژن دا206 منداڵ لە دایک بوونە و پێنج هەزار و267 کەس سەرەدانی نەخۆشخانەکانیان کردووە" وتیشی لەو ژمارەیە " 513 کەس داغڵکراون لە نەخۆشخانەکاندا و 52 نەشتەرگەری کراوە، کە هەشت نەشتەرگەرییان خێرا بووە" . حەمزە رەزیکی باسیلەوەشکرد " لە ڕۆژانی جەژندا شەش حاڵەتی مردن هەبوون کە دوانیان بەهۆی تەزوی کارەباوە بووەو حەوت کەسیان بەهۆی ڕوداوی جۆراوجۆری دیکەوە بووە " سەبارەت بە پاراستنی تەندروستیش ڕایگەیاند ، "تیمەکانمان سەرەدانی98 شوێنیان کردووەو لە ناویاندا هۆشداری دراوەتە 32 شوێن و دوانزەی دیکەش داخراون، هاوکات بەراورد بە جەژنەکانی رابوردوو رێژەی مردن و ڕوداوەکان کەمتر بوون".
