بەرپرسانی پێشوی ئەمریکا و بەریتانیا و کەنەدا جەخت لە پشتیوانیی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران دەکەنەوە و رایدەگەیەنن کۆماری ئیسلامی بەهۆی شۆڕشی ژینا کەوتوەتە لاوازترین قۆناغی دەسەڵاتی خۆیەوە. مایک پێنس، جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لە کۆبونەوەی ساڵانەی (ئەنجومەنی بەرگریی نیشتیمانی ئێران) سەر بە رێکخراوی موجاهیدنی خەلق لە شاری پاریس، وتی: کۆماری ئیسلامی هیچ کاتێک هێندەی ئەمڕۆ لاواز نەبوە و کوژرانی ژینا ئەمینی شۆڕشێکی گەورەی بۆ ئازادیی لە ئێران لێکەوتوەتەوە. هاوکات لیزا تراس، سەرۆک وەزیرانی پێشوی بەریتانیا و ستێڤان هارپێر، سەرۆک وەزیرانی پێشوی کەندا هەر لەو کۆبونەوەیەدا پشتیوانیان بۆ ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی دەربڕی. ئەو سێ بەرپرسەی پێشوی ئەمریکا و کەنەدا و بەریتانیا لە وتارەکانیاندا ئاماژەیان بە رێککەوتن و چاوپۆشیی وڵاتانی رۆژئاوا لە کۆماری ئیسلامی کرد و ئیدانەی ئەو چاوپۆشیانەیان کرد کە بوەتە هۆی سەرکوتی توندتری خەڵک و خۆپیشاندەران. وتەکانی ئەو بەرپرسانە لە کاتێکدایە دانوستانە نهێنی و ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا بوە و هاوکات یەکێتی ئەوروپا تا ئێستا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی نەخستوەتە لیستی تیرۆری ئەوروپا.
لە پارێزگای ئەستەنبوڵی تورکیا ٩ کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی پە*کە*کە دەستگیرکران. بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ ١ی تەمووزی ٢٠٢٣، بە فەرمانی داواکاری کۆماری ئەستەنبوڵ، هێزە ئەمنیەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ١٣ کەس کە تۆمەتی ئەندامێتی پە*کە*کەیان ئاڕاستە کراوە. بەگوێرەی میدیاکان، ئۆپراسیۆنەکە لە ١٠ ناوچەی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچووە و هێزێکی زۆری بەشی دژە تیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە بەشداریان تێدا کردووە. باسی ئەوە دەکرێت کە تاوەکو ئێستا ٩ کەس دەستگیرکراون و ئۆپراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنی ٤ کەسی دیکە بەردەوامە. تاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی دەستگیکراوەکان نییە و دەگوترێت کە رێگە نەدراوە پارێزەر و خانەوادەکان چاویان بە دەستگیرکراوەکان بکەوێت. دوێنێش لە شاری ئیزمیر ١٤ کەس بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنە و نوسین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لەدژی حکومەت دەستگیرکرابوون، بەڵام سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ئازادکران.
پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت ژمارەیەکی بەرچاو لە گوندەکانی پارێزگای سنە کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە و چۆنیەتی گەیاندنی ئاویان هەیە. بەهزاد رەحیمی، نوێنەری شارەکانی سەقز و بانە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند؛ لە کۆی 205 گوند سەر بە شاری بانە لە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم 120 گوندی سەر بەو شارە روبەڕوی کێشەی کەمئاویی بونەتەوە و دەبێت کێشەی چۆنیەتی گەیاندن و دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو گوندانە چارەسەر بکرێت. بە وتەی رەحیمی: کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە تا ئێستا 690 گوندی سەر بە پارێزگای سنەی گرتوەتەوە کە حکومەت بەڵێنی چارەسەرکردنی داوە. لێدوانی نوێنەری سەقز و بانە بۆ کێشەکی کەمئاویی لە گوندەکانی رۆژهەڵات لە کاتێکدا رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە رابردو زیادی کردوە و ئەوەش بوەتە هۆی زۆربونی بەروبومە کشتوکاڵییەکان.
هاوڵاتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی ھاوپەیمانێتییەکانی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد. عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کۆمسیۆن دەستیکردووە بە وەرگرتنی داواکاریی تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتییەکان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان. بەپێی رێوشوێنەکانی کۆمسیۆن، تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتی و کاندیدەکان بە دوو قۆناغ دەبێت، ھاوپەیمانێتییەکان لە یەکی تەمموز دەستپێدەکات و لە ٣٠ی ھەمان مانگ کۆتایی دێت، قۆناغی دووەمیش لە ١٥ تەمموز دەستپێدەکات و لە ١٨ی ئاب کۆتایی دێت، بۆ تۆمارکردنی لیست و کاندیدەکان. ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ١٥ پارێزگا دەگرێتەوە، جگە لە پارێزگاکان ھەرێمی کوردستان، بۆ رۆژی دەنگدانیش ٧٠٠٨ ناوەندی دەنگدان و ٤٧ ھەزار و ٦٥٥ وێستگەی دەنگدان دەکرێنەوە.
هاوڵاتی رۆژنامەی تێلێگرافی بریتانی بڵاویکردەوە، ریشی سوناک، سەرۆکی وەزیرانی بریتانیا لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیراندا سیمۆن کەیس، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرسی خزمەتگوزاری شارستانی ڕەوانەی ئیتاڵیا کردووە بۆ ئەوەی دوو ڕۆژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئیتاڵیا کۆببێتەوە بەمەبەستی کارکردن لەسەر ڕێککەوتنێک سەبارەت بە کۆچبەرانی دەریای ناوەڕاست. ڕاشیگەیاندووە ئەگەر بمانەوێت سەرکەوتوەبین لە بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی، دەبێت لە سەرچاوەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بکەین و هەروەها گرنگی بە بەلەمی بچوک بدەین". بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی بریتانیا، ساڵی رابردوو 45 هەزار کەس بە بەلەمی بچوک لەسەر لە دەریای ناوەڕاستەوە چونەتە وڵاتەکە، لەمساڵیشدا تائێستا 11 هەزار گەیشتونەتە وڵاتەکە. ریشی سوناک لە پارتی پارێزگاران راگرتنی هاتنی بەلەمەکانی بۆ بریتانیا کردە یەکێک لە پێنج کارە لە پێشینەکانی خۆی، لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی حزبەکەی خۆی و جەماوەرەوە ڕەخنەی زۆری لێگیراوە، کە بە خێرایی جوڵەی نەکردوە بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی.
هاوڵاتی دایکانی شەممە لە گۆڕەپانی گالاتاسارای ئەستەنبوڵ کۆبونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام رووبەرووی دەستوەردانی هێزە ئەمنیەکان بوونەوە و ٢٢ کەس دەستگیرکران. دایکانی شەممە لە ٩٥٣مین حەفتەدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا کە داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو کەسانە دەکەن لە ماوەی نزیکەی ٣٠ ساڵی رابردوودا لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بێسەروشوێن کراون. دایکانی شەممە لە گۆڕەپانی گاڵاتاسارای ئەستەنبوڵ کۆبونەوە و لەگەڵ ئەوەی دادگای دەستوری تورکیا رێگەی بە چالاکی دایکان داوە، بەڵام پۆلیسی تورکیا رێگەی نەدا چالاکیەکە ئەنجام بدرێت. ئاژانسی میزۆپۆتامیا رایگەیاند، بەهۆی دەستوەردانی هێزە ئەمنیەکانەوە، ٢٢ ئەندامی دایکانی شەممە دەستگیرکراون کە ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤیشی تێدایە. دایکانی شەممە کێن؟ سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی "تانسوو چیللەر" دەستی بە تیرۆرکرن و بیسەروشوێنکردنی سیاسەتمەداران و هونەرمەندان، لایەنگرانی پارتە کوردیەکان و چەپەکانى تورکیا و کەسایەتیە ڕیفۆرمخوازەکانی باکووری کوردستان و تورکیا کرد. بە پێی ئامارە فەرمیەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا لەو هەڵمەتە ڕەشەدا نزیکەی ١٧ هەزار کەس تیرۆر و بێسەروشوێنکران کە زۆربەیان هاوڵاتیی کورد بوون، تا ئێستاش تەرمی زۆربەیان نەدۆزراوەتەوە. لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا کەسوکاری بێسەروشوێنکراوەکان دەستیانکرد بە لێپرسینەوە و گەڕان بەدوای کەسوکارەکانیاندا. لە ١٢ی ئازاری ١٩٩٥دا ژمارەیەک چەکدار کە دواتر ئاشکرا بوو سەر بە هەواڵگریی جەندرمەی تورکیان، هەڵیانکوتایە سەر چایخانەیەکی کوردە عەلەویەکانی گەڕەکی "گازی" شاری ئیستانبوڵ و ژمارەیەک هاوڵاتی کوردیان کوشت، دواتر شەڕ و ئاڵۆزی لە ناو چەند گەڕەکێکی ئەو شارەدا بڵاوبووەوە و بەهۆیانەوە ٢٢ کەس کوژران و سەدان کەس برینداربوون، حکومەتیش دەستی کرد بە دەستگیرکردنی هاوڵاتیانى کوردى شارەکە. دوای ڕووداوەکان، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا گەنجێکی کوردیان بە ناوی "حەسەن ئۆجاک" بە تۆمەتی 'تیرۆر' دەستگیرکرد و دوای ٥٨ ڕۆژ تەرمەکەی لە ناو گۆڕستانی بێکەسەکان دۆزرایەوە. خانەوادەی "حەسەن ئۆجاک" دوای هەوڵێکی زۆر بۆ ئاشکراکردنی بکوژانی کوڕەکەیان، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بە دەست نەهێنا. دایکی "حەسەن ئۆجاک" و ژمارەیەک لە کەسوکارەکەی لە گۆڕەپانی گاڵاتاسارای لە ئیستانبوڵ دەستیان بە چالاکی دانیشتنکرد و ڕایانگەیاند، تا بکوژانی کوڕەکەیان نەدۆزرێتەوە دەست لە چالاکیەکانیان هەڵناگرن. چالاکی دانیشتنی خانەوادەی "حەسەن ئۆجاک" لەلایەن ژمارەیەک پارت و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە پشتگیری لێکرا و ڕۆژ بە ڕۆژ فراوان بوو، کەسوکاری ئەو کەسانەى لەلایەن حکومەتەوە بێسەروشوێنکرابوون چوونە پاڵ خانەوادەی "حەسەن ئۆجاک" و داوای ئاشکراکردنى بکوژانی کەسوکارەکانیان کرد. دوای فراوانبوونی چالاکیەکان، بە ئیلهاموەرگرتن لە گروپی "دایکانی پلازا دی مایۆی ئەرجەنتینی" گروپی "دایکانی شەممە" دامەزرێنرا و هەموو ڕۆژانی شەممە لە مەیدانگی گاڵاتاسارای ئیستانبوڵ دەستیان بە چالاکی کرد. دوای کودەتای سەربازی ساڵی ١٩٧٦ لە ئەرجەنتین و بێسەروشوێنبوونی نزیکی ٣٠ هەزار کەس. کۆمەڵێک ژن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ڕۆڵەکانیان لە مەیدانی "پلازا دی مایۆی" شاری بۆیننس ئایرسی پایتەخت کۆبوونەوە و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسیان کرد و دایکانی شەممەش ئیلهامیان لە دایکانی " پلازا دی مایۆی" وەرگرت و کۆمەڵەکەیان دامەزراند.
هاوڵاتی شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە پلەکانی گەرما لە ئیدارەی گەرمیان دەگاتە 45 پلەی سلیزی. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ سەعاتی داھاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک لە کاتەکانی ئێوارەدا ھەیە، ھەروەھا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، راشیگەیاند، سبەینێ یەکشەممە پلەکانی گەرما بەبەرزیی دەمێننەوە، ھەروەھا پلەی گەرما لە ئیدارەی گەرمیان دەگاتە ٤٥ پلە و گەرمترین ناوچەی ھەرێمی کوردستان دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 41 سلێمانی : 39 دهۆک : 38 کەرکوک : 43 هەڵەبجە : 41 زاخۆ : 41 سۆران :39 گەرمیان : 45 ھاوکات دەستەی کەشناسیی عێراق، پێشبینییەکانی بۆ کەشی چوار رۆژی داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما لە بەغداد دەگاتە ٤٤ پلە و لە پارێزگاکانی کەربەلا و نەجەف و میسان دەگەنە ٤٦ و لە بەسرەش دەگاتە ٤٧ پلە. دەشڵێت، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلێکی کەمی خۆڵبارین ھەندێک لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەبەرزیی دەمێننەوە.
هاوڵاتی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند کە ئەوان لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا، لە هەموو پارێزگاکانی باکوری کوردستان و تورکیا کاندیدی خۆیان دەبێت و وتی، " هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوین." پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە و پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز ، لە وان لەگەڵ لایەنگرانی کۆبووەوە و باسی لە کەموکورتی پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ و ٢٨ی ئایاردا کرد و وتی، " لەم رووەوە بڕیاری نوێمان داوە. بڕیارمان داوە کۆنگرە ئەنجام بدەین. لە کۆنگرەکەدا پلانسازیەکی نوێ و بۆچوونێکی نوێ و پرۆسەیەکی نوێ دەست پێدەکات." بوڵدان ئاشکرای کرد کە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا کۆنگرە ئەنجام دەدەن و لە کۆنگرەکەدا بڕیار دەدرێت ئایا لەگەڵ هەدەپە بەردەوامی بە خەبات دەدەن یاخود لەگەڵ پارتی چەپی سەوزەوە بەردەوامی بە خەبات دەدەن. کۆمسیۆنێکیش دامەزرێنراوە کە لەبارەی کەموکورتیەکان کار دەکات. بوڵدان لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا وتی، " هەڵبژاردنەکانی شارەوانی بێگۆمان زۆر گرنگن. دەسەڵات هەموو تواناکانی بەکار دەهێنێت کە سەربکەوێت. ئێمەش لە هەموو شار و شارۆچکەکان کاندیدی خۆمان دەبێت. هەموو هەوڵێک دەدەین کە سەرکەوتن بەدەست بهێنین." هەدەپە بەهۆی مەترسی داخستنی لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا کردبوو و پشتگیریشی لە کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆن کرد لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا.
بەرپرسێکی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت: ئێران تێپەڕاندنی هێڵی سوری بۆ پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم راگرتوە و سەرۆکی ئاژانسی ئەتۆمیی دەڵێت: تاران وەک پێویست هاوکاریی ئاژانسەکە ناکات. زاچی هانێگبی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئاسایشی نیشتیمانیی رایگەیاند؛ لە ئێستادا بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی و رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمەکەی هێڵە سورەکانی تەلئەڤیڤ-ی تێنەپەڕاندوە بۆیە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکان نزیک نەبونەتەوە. بە وتەی هانێگبی: ئیسرائیل بە بەردەوامیی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە ئەگەری تێپەڕاندنی هێڵە سورەکان، هێرشی پێشوەختە بکرێتە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران. وتیشی: رون نییە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران چی دەبێت بەڵام ئەوەی رونە مەرج نییە ئیسرائیل پابەندی هیچ جۆرە رێککەوتنێکی نێوان واشنتۆن و تاران بێت. لە لایەکی دیکە رافائیل گروسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی رایگەیاندوە؛ ئاستی هاوکارییەکانی ئێران بۆ ئاژانسەکە کەمە و دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 بە تەواوی راگیراوە. گروسی ئاشکرای کرد ئەو ئاگاداری دانوستان و کۆبونەوەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی و رەخنەی لە ئێران گرت کە وەک پێویست هاوکاریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ناکات بۆ چاودێریی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە. پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێستای ئێران دەگاتە 60% لە کاتێکدا بە پێی رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015-ی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 نابێت رێژەی پیتاندنی ئەو وڵاتە لە 5% زیاتر بەرز ببێتەوە و بەرپرسانی ئیسرائیلیش رایانگەیاندوە؛ ئەگەر رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بەرز بکرێتەوە هێرش دەکەنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران.
هاوڵاتی حکومەتی روسیا بەنیازە موچەی کارمەندانی سوپای ڕوسیا زیادبکات، ئەوەش دوای چەند رۆژێک لە یاخیبونی چەکداری لەلایەن گروپی تایبەتی ڤاگنەرەوە. لە نوسراوێکی فەرمی حکومەتی روسیا دەرکەوتووە، بڕیاردراوە موچەی سەربازانی سوپای روسیا بە رێژەی ١٠٪ زیاد بکرێت و ئەو بڕیارەش لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە جێبەجێدەکرێت. ئەو بڕیارەی حکومەتی روسیا دوای دو هەفتە لە یاخیبونی چەکداری گروپی سەربازی تایبەتی روسی ڤاگنەر دێت، رۆژی شەممەی رابردوو گرووپی چەکداری ڤاگنەر کە بەشێک بوون لە سوپای رووسیا و لە جەنگی ئۆکرانیادا بەشدار بوون هەڵگەڕانەوەی خۆیان لە دژی رووسیا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ئەو وڵاتە راگەیاندوگروپەکە بۆ ماوەیەکی کورت دەستی بەسەر شاری ڕۆستۆڤ لە باشوری ڕوسیادا گرت و بە ئاراستەی مۆسکۆ پێشڕەوی کرد. دواتر بە نێوەندگیری سەرۆکی بێلاروسیا گرووپى ڤاگنەر کۆتایی بە یاخی بوونەکەی هێنا و سەرۆکی رووسیاش رایگەیاند، سەرجەم تۆمەتەکانی یاخی بوون لەسەر فەرماندەی گرووپی چەکداری ڤاگنەر هەڵگیراوە و چەکدارانیشی دەتوانن یان ببنە سەربازی سوپای روسیا یان بچنە بێلاروسیا.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، چوار هاووڵاتییان بە تۆمەتی سووتاندنی پووش و پاوانی ناوچەکانی وێڵەیەر، بەکرەجۆ و دێکۆن دەستگیرکردووە کە دووانیان بە "ئەنقەسەت" ئاگریان لە زەوییەکان بەرداوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 30ـی حوزەیرانی 2023، رایگەیاند، "چوار تۆمەتباری سووتاندنی پووش و پاوانی ناوچەکانی وێڵەیەر، بەکرەجۆ و دێکۆن دەستگیرکران". ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، دوای لێکۆڵینەوە و دەستکەوتنی زانیاری، دوێنێ پێنجشەممە بە فەرمانی دادوەر چوار تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایش، تۆمەتباران وەکو تۆمەتباری دروستکردنی سێ رووداوی ئاگرکەوتنەوە دەستگیرکراون، کە یەکێکیان لە ناوچەی وێڵەیەر روویداوە و دوو لە تۆمەتباران "دانیان بەوەدا ناوە دوای بەسەربردنی کات بە ئەنقەست ئاگریان لەو ناوچەیە بەرداوە و ئەوەش بووەتە هۆی سووتانی چەندین دۆنم پووش و پاوان". بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەروەها لە ناوچەی عەزیزئاوا کەسێک کە باری دەروونی "جێگیر نییە" بووەتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرێک؛ ئاگرێکی دیکەش هاووڵاتییەک هۆکار بووە کە ویستوویەتی باخەکەی لە گوندی دێکۆن لە ناحیەی بەکرەجۆ پاکبکاتەوە بۆ ئەوەش ئاگری کردووەتەوە و بووەتە هۆی سووتانی چەندنین دۆنم پووش و پاوان. ئاسایش ئاماژەی بەوەکردووە، دادوەر دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ هەر چوار تۆمەتبارەکە کردووەتەوە. ئەمساڵ لەکاتی پێگەیشتنی گەنمی جووتیاراندا، چەندین دۆنم زەوی بە گەنم چێندراو بە ئاگر سووتان و زیانێکی زۆری مادی بە خاوەن زەوییەکان گەیاند.
هاوڵاتی کوژرانی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە، بازنەی ناڕەزایەتییەکانی فراوان کردوە و پەلی هاویشتوە بۆ وڵاتانی دراوسێ، سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت کۆڵانەکان وەک مەیدانی جەنگیان لێ هاتوە و داوا لە دایک و باوکان دەکات رێگە بە هاتنەدەرەوەی گەنجان لەماڵ نەدەن. دوای ئەوەی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە کوژرا، خۆپیشاندەران سێ شەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە کوژرانی نایل لە شارە جیاوازەکانی وڵات رژاونەتە سەر شەقامەکان. میدیای فەڕەنسا بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە بڵاوی کردوونەتەوە، رایگەیاند لە رووداوەکانی شەودا ٨٧٥ کەس دەستگیرکراون. لە شاری نانتێرێی فەڕەنسا لەمیانی ئەو خۆپیشاندانەی دوێنی بۆ یادی گەنجە کوژراوەکە بەڕێوەچوو، گرژی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران رووی دا. بهپێی ئهو ههواڵەی له میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاوكراوهتهوه، چالاکوانانی ناوچەی ١٢ی پاریس یارییە ئاگرینەکانیان بەسەر بنکەیەکی پۆلیس تەقاند. لە شاری ئۆبەرڤیلیێرس-ی پاریسی پایتەخت ئاگر لە ١٢ پاس بەردرا و ئەوانەی لە شاری ریمز بەسەر بنکەیەکی پۆلیسیان دادا، جلوبەرگی پۆلیسییان لە بنکەکە دزی. لە شاری لیل باکووری فەڕەنسا بەشێک لە بینای شارەوانی سووتێنرا و ئاگر لە بینای سەنتەرێکی پەیوەندیکردن لە شاری لیل بەردرا. ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ژوری ئۆپەراسیۆنی بۆ روداوەکان دروست کرد، لە پەیامێکیشدا دەڵێت: کۆڵانەکانی فەڕەنسا وەک مەیدانی جەنگیان لێ هاتوە، داوای کرد "پۆستە هەستیارەکان" کە دەبنە هۆی زیاتر تەشەنەسەندنی توندوتیژییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵبگیرێن. لەلایەکی دیکەوە ئێلیزابێت بۆرن، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا لەبارەی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان رایگەیاند بۆ پاراستنی سیستەمی وڵات هەمو ئەگەرێک کراوەیە بە راگەیاندنی باری لەناکاویشەوە. رۆژی 27ی حوزەیران لە شاری نانتێرێی فەڕەنسا، لە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک کە سێ کەسی تێدابو و گوێیان بە ھۆشداری "بوەستە"ی پۆلیس نەدا، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بەھۆی دەستڕێژی گوللەی پۆلیسەوە کوژرا. لەبارەی روداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێ کرد و ئەو پۆلیسەی گومانی ئەوەی لێ کرا کە تەقەی کردبێت، دەستگیر کراوە.
هاوڵاتی ئەمریکا جارێکی تر وەک ئەندام گەڕایەوە ناو رێکخراوی یونسکۆ، دوای ئەوەی لەسەردەمی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە لە رێکخراوەکە کشایەوە. سانتیاگۆ ئیرازابال سەرۆکی رێکخراوی یونسکۆ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە لە رێکخراوی یونسکۆ کشایەوە، ئیدارەی ئێستای کۆشکی سپی بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن داواکارییەکی نوێی پێشکەشکرد بۆئەوەی جارێکی تر وەک ئەندام لە رێکخراوەکە وەربگیرێتەوە. لهمیانی بهڕێوهچوونی كارهكانی كۆنگرهی لهناكاوی رێكخراوی یونسكۆی سهر به نهتهوه یهكگرتووهكان 132 وڵات دهنگیان له بهرژهوهندی گهڕانهوهی ئهمهریكا دا بۆ ناو رێكخراوهكه، كه لهوهتهی سهردهمی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی پێشووی ئهمهریكاوه له رێكخراوهكه كشابووهوه، هاوكات 15 وڵاتی دیكهی ئهندام دهنگیان له بهرژهوهندی گهڕانهوهكه نهدا، له دیارترین ئهو وڵاتانهیش رووسیا، سووریا، ئێران و چین بوون. ئهمهریكا ئهندامی دامهزرێنهری یونسكۆیه و تاوهكو ساڵی 2011 یهكێك بوو له گرنگترین بهشداربووانی بوودجهی ئهو رێكخراوه، كاتێك ئهندامیهتی تهواوی به فهڵهستین دا لهناو رێكخراوهكهدا، ئهمهیش بووه هۆكاری وهستانی هۆكارهكانی بهگوێرهی یاسای ئهمهریكا. ئهمهریكا بهر له وهستان و ههڵپهساردنی بهشدارییهكانی له ساڵی 2011، بڕی نزیكهی 22%ـی بوودجهی ئهو رێكخراوهی دابین دهكرد، كه بڕهكهی دهگاته 75 ملیۆن دۆلار. دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی پێشووی ئهمهریكا ساڵی 2017 لهپاڵ ئیسرائیلدا، بڕیار كشانهوهی وڵاتهكهی له رێكخراوهكه رایگهیاند و ئهو رێكخراوهی به دژ و نهیاری ئیسرائیل له قهڵهم دا و ساڵی 2018 بڕیارهكهی برده بواری كردهیی.
هاوڵاتی وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاند ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 24 فڕۆکەی جەنگی چینی، لەنێویاندا فڕۆکەی جەنگی و بۆمبڕێژکراو، لە نزیک تایوان، تا کاتژمێر 8:00ی بەیانی بەدیکراون ڕاشیگەیاندووە تایوان فڕۆکە و کەشتیی ناردووە بۆ ئاگادارکردنەوەی چالاکییەکانی چین، لەکاتێکدا سیستەمی موشەکی چاودێرییان دەکرد. بەرپرسێکی باڵای ئەمنی تایوان بە ئاژانسی ڕۆیتەرز-ی راگەیاندوە، پێدەچێت چالاکییەکانی ئەمڕۆ هەینی چین لە وەڵامی سەردانێکی شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی مایک ڕۆجەرز، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تایپە بێت. چین لە مانگی نیساندا لە دەوروبەری دورگەکەدا مانۆڕی ئەنجامدا، ئەوەش وەک وەڵامێکی توڕەیی بۆ کۆبونەوەی سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێن لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا. ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی تەقەمەنی و پێداویستی لۆجستی بە تایوان بە دو گرێبەستی جیاواز بە بەهای تا 440 ملیۆن دۆلار پەسەندکرد.
هاوڵاتی ئەمڕۆ هەینی، لەدواى بانگەوازەکەى موقتەدا سەدر، هەزاران کەس لە بەردەم بینای باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا خۆپیشاندانیان کرد، بە خوێندنى قورئان و تونەوەى چەند دروشمێک، ئیدانەى سوتاندنى کۆپییەکى قورئانیان کرد. لاى خۆشییەوە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند؛ عێراق شوێنی سویدییەکان نیە، پێویستە حکومەتی عێراق دەستبەجێ هەمو تیمە دیپلۆماسیی و سەربازییەکانی سوید لە عێراق بکەنە دەرەوە. هاوکات هەر ئەمڕۆ، وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، باڵیۆزخانەى عێراق لە ستۆکهۆڵم نامەیەکى لە جان کنۆستن، بریکاری وەزارەتى دەرەوەى سوید پێگەیشتوە کە ئاڕاستەى عێراق و وڵاتانى ئەندامى رێکخراوى هاریکاریی ئیسلامى کراوە و تیایدا هاتوە "لە قوڵایی دڵەوە گوزارشت لە نیگەرانی خۆمان دەکەین سەبارەت بە روداوى سوتاندنى قورئان لەبەردەم مزگەوتى گەورەى ستۆکهۆڵم". هاوکات سەرۆکوەزیرانی سوید باسی لە کاردانەوەکان بەرامبەر بە سووتاندنی قورئان کرد لە دەرەوەی سوێد و باسی لە ئەگەری هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکانی سویدی کرد و رایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە ئەوە شتێکی قبووڵکراو نییە کە خەڵک لە وڵاتانی دەرەوەی سوید بەشێوەیەکی نایاسایی خۆیان بگەیێننە نێو باڵیۆزخانەی سوید." ئەو قسانەی سەرۆکوەزیرانی سوید دوای ئەوە هات کە خۆپێشاندەران لە بەغدا خۆیان گەیاندە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵآتە لە بەغدا. هەروەها لەبارەی سووتاندنی قورئان، سەرۆکوەزیرانی سوید دەڵێت: "تەنیا لەبەر ئەوەی ئەنجامدانی هەندێک شت یاسایین، مانای ئەوەی نییە گونجاو بێت." هەموو ئەم ڕوداوانە دوای ئەوە هات پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بە ناوی سەلوان مۆمیکا، لە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان، لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵم، کۆپیێکی قورئانی سووتاند. سووتاندنی ئەو کۆپییەی قورئان لە سەرانسەری وڵاتانی زۆرینە موسڵمانان و چەند وڵاتێکی دیکەش ناڕەزایی و سەرکۆنەکردنی بەدوای خۆیدا هێنا.
