هاوڵاتی سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه ڕایگەیاند قه‌یرانی سیاسی له‌عێراق چاره‌سه‌ری هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌موولایه‌نه‌كان ئیراده‌ی چاره‌سه‌ریان هه‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق، ئاماژەی بەوەشدەکات چاكسازی له‌چاكسازی ده‌زگاكان ده‌ستپێده‌كات. لەڕاگەیەندراوێکدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی عەمار حه‌كیم بڵاویکردۆتەوە " سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕەوتی حیكمه‌ی نیشتیمانی له‌نووسینگه‌ی خۆی له‌شاری به‌غدا پێشوازی له‌باربه‌را لیف یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك و ئیلینا رۆمانیسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق كرد وپێكه‌وه باسیان له‌و پرسانه‌ی كه‌جێگای بایه‌خی هه‌ردوولا و په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و وێلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و دواپێشهاته سیاسییه‌كانی له‌عێراق و ناوچه‌كه كردووه. حه‌كیم جه‌ختی كردووه كه قه‌یرانی سیاسی له‌عێراق چاره‌سه‌ری هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌موولایه‌نه‌كان ئیراده‌ی چاره‌سه‌ریان هه‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق، روونیشیكرده‌وه كه شه‌راكه بۆ دروستكردنی بڕیاری عێراقی گرنگه به‌ڵام ئه‌م شه‌راكه مه‌رج نییه به‌به‌شداریكردن بێت له‌حكومه‌ت. حه‌كیم جه‌ختی له‌ڕێزگرتن له‌ده‌زگا ده‌ستووریه‌كانی عێراق كرده‌وه و وتی" چاكسازی له‌چاكسازی ده‌زگاكان ده‌ستپێ ده‌كات و په‌یره‌وكردنی دیموكراسیه‌ت له‌ئه‌نجامی قوربانیدانێكی زۆری عێراقه‌وه هاتووه له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دیكتاۆریه‌ت و تیرۆر. سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ناوچه‌كه سه‌ید حه‌كیم وتی" هه‌ر گفتوگۆیه‌ك به‌ئامانجی هێوركردنه‌وه بێت له‌نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و هه‌موو لایه‌ك دایه و عێراق رۆڵی هه‌بووه له‌یه‌كنزیككردنه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌كان بۆ دروستكردنی بروا كه گفتوگۆ باشترین رێگایه و جیاوازیه‌كان چاره‌سه‌ریان هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك به‌م ئاراسته‌یه‌وه هه‌نگاو بنێت.
هاوڵاتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، لیز ترەس کرد و ئاشكرایكرد، "بە پەرۆشین بۆ پێکەوە کارکردن بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بەھێزەکانمان و بەھا ھاوبەشەکانمان". سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا پیرۆزبایی لە لیز ترەس کرد کە وەک سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ھەڵبژێردراوە. نێچیرڤان بارزانی لە تویتەکەدا نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە لیز ترەس دەکەم کە وەکو سەرۆکی پارتی پارێزگاران ھەڵبژێردراو دەبێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم و بە پەرۆشین بۆ پێکەوە کارکردن بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بەھێزەکانمان و بەھا ھاوبەشەکانمان".
هاوڵاتی گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە ناوچەی قەرەتەپە سەر بە خانەقین لە دوێنێ ئێوارەوە دیار نەماوەو کەسو کاری گومان دەکەن لە لایەن تیرۆرستانی داعشەوە ڕفێنرابێت. بە پێی زانیارییەکان ئێوارەى دوێنێ، شوانێکی کورد بە ناوی سەباح نوری رەشید لەسنوری شارەدێی قەرەتەپەی سەر بەشارۆچکەی خانەقین، دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری سەر بەشارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە لایەن تیرۆرستانی داعشەوە ڕفێنراوەو هیچ سۆراغێکی نییە. لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە سەرقاڵی بەدواداچونن لەبارەی کەیسەکەوە. جێگەی باسە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەمە سێیەم هاوڵاتی گوندی نارینە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دەڕفێنرێت، کە یەکێکیان بەپارە ئازاد کراو یەکێکی دیکەیان بەناوی جەلال، کە کارمەندی پۆلیسی گەرمیان بوو لەلایەن تیرۆرستانەوە کوژراو ڤیدیوەکەشیان بڵاوکردەوە.
هاوڵاتی له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئەنجامی کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەسی ئاشکرا کرد‌و ڕایگه‌یاند به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت بڕیاریانداوه ئاستی به‌رهه‌م به‌ڕێژه‌ی ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێکدا که‌مبکه‌نه‌وه. ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وەزیری نەوتی عێراق، دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزاری (ئۆپێک +) لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیەوە، کە لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندووه: “(ئۆپێک +) پەرۆشە بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری زیاتر بۆ بازاڕەکانی جیهان، و کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی لە نێوان دابینکردن و داواکاری، لە ڕێگەی مامەڵەکردن لەگەڵ واقیع لەگەڵ ئەو بارودۆخ و هۆکارانەی کە کاریگەرییان لەسەرە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیاریاندا ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە رێككەوتنەكەدا بەڕێژەی (100 هەزار بەرمیل) لە رۆژێكدا كەمبكرێتەوە،کە لە مانگی 10ەوە دەستپێدەكات، دوای ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە بازاڕەکانی نەوت لەم دواییانەدا بەخۆیەوە بینی . وتیشی"كۆبوونه‌وه‌كه پێداچونه‌وه و تاوتوێكردنی راپۆرته ته‌كنیكییه‌كان و راسپارده‌كان بۆ پێشهاته‌كانی بازاڕی نه‌وت و هۆكار و كاریگه‌ره‌كان، و چاوه‌ڕوانییه‌كان له ماوه‌ی مانگه‌كانی داهاتوودا له‌خۆگرتبوو. ھەروەک ئاماژه‌ی به "گرنگی رێككه‌وتنی به‌كۆمه‌ڵ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕان و ئاڵنگارییانه کرد كه رووبه‌ڕووی بازاڕی نەوت دەبێتەوە . ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە " "حامید یونس" بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری تەسفیەكردن و دابەشكردن و "عەلا ئەلیاسری" بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت،و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەت و کۆمپانیای سۆمۆ بەشدار بونە لەکۆبوەکە وەک لایەنی عێراقی.
هاوڵاتی به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکی، لە شاری ئاگری باکوری کوردستان پێنج خوشک کە بە یەک سک لەدایکبوون، دوای ئەوەی تەمەنیان گەیشتە شەش ساڵ، بەیەکەوە چوونە بەر خوێندن. ئاژانسه‌که ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو خەدیجە و فاتیح چیفتچی، دایک و باوکی ئەو پێنج خوشکەن لە قوتابخانەیەکی ئاگری هەر پێنج خوشکەکەیان بەیەکەوە ناونووس کردووە کە ناویان، تەنزیلە، رابیعە، حەوا، بەرفین و هیرانوورە. پێنج خوشکە جمکەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە خۆیان بۆ چوونە قوتابخانە، ئامادە کرد و لەگەڵ دایک و باوکیان چوونە قوتابخانە. لە باخچەی قوتابخانەدا، پێنج خوشکەکە لەگەڵ قوتابییەکانی دیکە یەکتریان ناسی و پێکەوە دەستیان بە یاری کرد، دواتریش هەموویان چوونە ناو پۆلەکانیان. بەڕێوبەری پەروەردەی پارێزگای ئاگری، حەسەن کۆکرەک سەردانی قوتابخانەکەیانی کرد لە لێدوانێکیشیدا بۆ رۆژنامەنووسان، باسی لەوە کرد کە ئەمساڵ لە پارێزگای ئاگری، ٢٥ هەزار قوتابی دەچنە پۆلی یەکەمی سەرەتایی، گوتیشی: "بۆ ماوەی هەفتەیەک قۆناغی راهێنانی قوتابییەکان بەڕێوەدەچێت. لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا بەخێوکەری قوتابییەکان سەردانی قوتابخانەکان دەکەن و بەشەکانی ناوەوە و دەرەوەی قوتابخانەکان دەبینن. دەستکردن بە فێرکردنی ئەم پێنج خوشکە، ئێمەی زۆر دڵخۆش کرد. لە نزیکەوە بە خۆیان و خێزانەکەیان، ئاشنا بووین".
هاوڵاتی پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند خەڵکی هەڵەبجە هەرگیز قوربانیدانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەلی ئێران لەبیر ناکەن و هەمیشە سوپاسگوزاری میللەتی ئێرانین. ئاژانسی کورد پرێسی ئێرانی بڵاویکردۆته‌وه ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە دیدارێكدا لەگەڵ ئیسماعیل زارعی کووشا، پارێزگاری سنە، ستایشی خزمەتەكانی میللەتی ئێران و كۆماری ئیسلامیی بۆ خەڵكی هەڵەبجە كرد. ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە كاتی تاوانی سەدامدا ئەگەر یارمەتی گەلی ئێران نەبوایە، ئەم کارەساتە دەیتوانی قوربانیی زیاتری لەناو خەڵکی هەڵەبجەدا لێبکەوێتەوە. ئازاد تۆفێق جەختی کردەوە: "ئەوان هەرگیز ئەم فیداکارییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەلی ئێران لەبیر ناکەن". ناوبراو ئامادەیی پارێزگای هەڵەبجەی ڕاگەیاند بۆ کردنەوەی بازاڕی سنووریی "ملە خورد" و دەشڵێت: بواری بەرفراوان هەیە بۆ کاری فەرهەنگی و ئابووری و بازرگانی، بە تایبەتی لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و شاری سەوڵاوا لە پارێزگای کوردستان. لای خۆیەوە پارێزگاری کوردستان(سنه)، لەم کۆبوونەوەیەدا کە بە مەبەستی پشکنینی ژێرخانەکان و ئامادە کردنی پێداویستییەکان بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری باشماقەوە بەڕێوەچوو، ئاماژەی بە کیمیابارانی سەدام و ڕژێمی بەعس کرد بۆ سەر خەڵکی چەوساوەی هەڵەبجە و ڕایگەیاند: تاڵیی ئەم کارەساتە دڕندانەیە هەرگیز لە بیری خەڵکی ئێران ناسڕێتەوە و گەل و میدیاکانمان هەموو ساڵێک لە ساڵیادی ئەم تاوانە گەورەیەدا ئەو زوڵم و زۆردارییە بەسەر خەڵکی هەڵەبجەدا هات دێننەوە بیر. ئیسماعیل زارعی کووشا جەختی لە هاوبەشییە کولتوورییە قووڵەکانی نێوان خەڵکی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە باسیشی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و رۆشنبیرییەکان کرد. ناوبراو ئاماژەی دا بە توێژینەوە تەکنیکیەکان بۆ کردنەوەی بازاڕی "ملە خورد" و وتی کردنەوەی بازاڕە سنوورییەکان دەبێتە هۆی بووژانەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکان. هەروەها باسی لە هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین کرد لە مەرزی باشماخەوە کە بۆ یەکەمجارە و ئەوەشی بە فاکتەرێکی گرنگ لە پەرەسەندن و قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پارێزگای کوردستان و ناوچەکە هەڵسەنگاند.
هاوڵاتی لە پێنج مانگی ڕابردوودا ١٠ هەلیکۆپتەری سوپای تورکیا خراونەتە خوارەوە لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ وە بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینای باشووری کوردستان، هەتا ئێستا، بەلایەنی كەمەوە ١٠ هێلیكۆپتەری سوپای تورك لەلایەن گەریلاكانی پەکەکەوە خراونەتە خوارەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فورات نیوز لە سەرەتای مانگی ئەیلول ی ٢٠٢٢ هەتا ئێستە گەریلاکانی پەکەکە سێ هێلیکۆپتەری سوپای تورکیایان لە ناوچەکانی بەرخۆدان خستووەتە خوارەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە کە لە ڕۆژانی ٢ و٣ ی ئەیلولدا دوو هەلیکۆپتەر خراونەتە خوارەوە بە هەمان شێوەش لە شەوی ٤ی ئەیلول دا هێلیكۆپتەرێكی سكۆرسكیی لە ئامێدی خراوەتە خوارەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوەكانی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل –هەپەگە، شوێنی كەونتەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكانی دەوڵەتی توركیا بەم شێوەیە بووە؛ دوو هێلیکۆپتەر لە ئەشكەوتی برینداران لە زاپ دوو هێلیکۆپتەر لە شاخی شەهید فەداكار دوو هێلیکۆپتەر لە شاخی ئامێدی یەك هێلیکۆپتەر لە شاخی شەهید شاهین یەك هێلیکۆپتەر لە شاخی هەكاری یەك هێلیکۆپتەر لە شاخی ئێف ئێم یەك هێلیکۆپتەر لە شاخی جودی
هاوڵاتی / عه‌مار عه‌زیز بڕیاره سبه‌ی سێ شه‌ممه 6-9-2022 مامۆستایانی وانه‌بێژه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دواین په‌یام ئاراسته‌ی حكومه‌ت بكه‌ن كه ئه‌ویش دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ده‌رگای خوێندنگاكان به‌رووی خوێندنكاران ده‌كرێنه‌وه. عه‌لی ره‌ئووف مسته‌فا، نوێنه‌ری گشتی وانه‌بێژانی هه‌رێمی كوردستان به هاوڵاتی ی وت"رۆژی سێشه‌ممه ٦ ی ٩ ی ٢٠٢٢ كاتژمێر (10) ی به‌یانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانه‌بێژان له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات، ده‌بێت هه‌موومان به یه‌ك ده‌نگ رابگه‌یه‌نین چیتر وانه‌بێژیمان قبوڵ ناكه‌ین. وتیشی: ڕۆژی سێشه‌ممه ڕۆژی دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژه‌و، په‌یامێك ده‌ده‌ینه ده‌سه‌ڵات، تابزانن كه مامۆستایانی وانه‌بێژ بێ ده‌نگ نابین، ته‌نها یه‌ك داواكاریمان هه‌یه ئه‌ویش دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژه " عه‌لی ره‌ئووف راشیگه‌یاند: ژماره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ ساڵانه زیاد ده‌بن ته‌نها له پارێزگای دهۆك ژماره‌یان (11135) ، له‌پارێزگایه‌كانی تر به‌هه‌مانشێوه ژماره‌یان زۆره، تاكه‌ی به كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی ناڕاست رازیمان ده‌كه‌ن، تا بچینه‌وه هوڵه‌كانی خوێندن، ئه‌مجاره ته‌نها به‌دامه‌زراندن رازی ده‌بین".
هاوڵاتی دوای ده‌سپێشخه‌ری دیالۆگی نیشتمانی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5 ئه‌یلولی 2022) له‌سه‌ر بانگهێشتی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراق و سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه كه : ١- په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یی له پاراستنی سه‌قامگیری و پاراستنی وڵات له قه‌یران و پشتیوانیكردن له‌هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌و ڕێگرتن له توندوتیژی و گرتنه به‌ری دیالۆگی نیشتمانی بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ره‌كان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامبوونی دانیشتنه‌كانی دیالۆگی نیشتمانی ٢- بڕیاردرا تیمێكی ته‌كنیكی له‌هێزه سیاسییه جیاجیاكانه‌وه پێكبهێنرێت بۆ پێگه‌یاندنی تێڕوانین و بیرۆكه‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری نیشتمانی و نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان به چاوخشاندنه‌وه به یاسای هه‌ڵبژاردن و پێداچونه‌وه به كۆمیسیۆن. ٣- جه‌ختیان له‌سه‌ر كاراكردنی دامه‌زراوه‌كان و مافه ده‌ستوورییه‌كان كرایه‌وه. ٤- له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه‌كان بانگهێشتی برایانیان له ڕه‌وتی سه‌در كرد بۆ به‌شداریكردن له‌كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له ناكۆكه‌كان و گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێك. ٥- جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه نیشتمانییه‌كان كرایه‌وه، تاپێكه‌وه رێگری بكرێت له تێكدانی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و پاراستنی كه‌رامه‌ت و هه‌ستی گه‌لانی عێراق و ڕێزگرتن له به‌ها ئایینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. ٦- جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی به‌دیهێنانی چاكسازی له‌پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و گرنگیدان به داواكارییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر ناهاوسه‌نگییه‌ك له‌چوارچێوه‌ی سیاسی یان ئیداریدا له‌ڕێگه‌ی یاسادانانی پێویست كرایه‌وه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووركرایه‌وه
هاوڵاتی/ كاوه ره‌ش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، لیز تره‌س وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌كۆنفراسی حزبه‌كه‌یدا بوو سه‌رۆكی حزبی پارتی پارێزگاران و دواتریش وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نویَی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كارده‌بێت. خانمه لیز ترۆس، ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، دوای ئه‌وه‌ی له كێبرِكێی سه‌ركردایه‌تی پارتی تۆریی، شكستی به‌رِیشی سوناك هێنا. ئه‌نجامه‌كانی پێشبینی زۆر نزیك نوون له‌وه‌ی زۆرێك له شاره‌زایان چاوه‌رِوانیان ده‌كرد، تروس به 57%ی ده‌نگی ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی رِه‌وایه‌تی وه‌رگرت، له‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی پارتی كۆنسه‌رڤاتیڤ و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا. له وته‌یه‌كیداو له‌ناوه‌ندێكی كۆنفرِانس له‌وێستمینسته‌ر، سوپاسی رِكابه‌ره‌كه‌ی رِیشی سوناكی كرد بۆ "هه‌ڵمه‌تێكی سه‌خت" و به‌ڵێن دا به پلانێكی بوێرانه حوكمه‌تی نوێ رِێكبخاته‌وه. تروس رِۆژی سێشه‌ممه، ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی به‌گه‌شتێك ده‌چێته دیداری شاژن، له شاری بالمۆرال له‌سكۆتله‌ندا. سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ، دوای ده‌ستبه‌كاربونی ده‌ستبه‌جێ ده‌خرێته ژێر فشاره‌وه، بۆ رِاگه‌یاندنی پلانێك ده‌رباره‌ی رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی وزه له وڵات. یه‌كێك له‌پلانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه‌ئه‌و ده‌خوازێت نرخی پاره‌ی وزه له‌وه‌زیاتر به‌رز نه‌كرێته‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ رِاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، پارتی رِكابه‌ر، پارتی كرێكاران رایگه‌یاندوه، خه‌ڵك بێهیوان له‌پارتی ده‌سه‌ڵه‌تدار، له‌وه‌ی كه‌وه‌ك پێویست، له‌و قه‌یرانی خۆراك و ووزه‌دا، به‌پێی پێویست هاوكاری ناكرێن و ده‌بێت خه‌ڵك پلانه تایبه‌ت و نهێنیه‌كان بزانن. لیز ترەسی تەمەن 47 ساڵان، لە ماوەی 12 دیبەیتی بانگەشەی سەرۆکوەزیراندا بەڵێنیدا، تێچووی ژیان و باجی سەر خەڵک کەمبکاتەوە، لەسەر ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا بەردەوامبێت و بە رووی کۆچبەرانی نایاساییدا بوەستێتەوە و بیاننێرێت بۆ رواندا و چەند وڵاتێکی دیکە. كلیك بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕوبەڕوبونەوەی ماددەھۆشبەرەکانی عێراق بەپێی ئامارێکی فەرمی لەسەر مادەی ھۆشبەر لەمساڵدا ڕایدەگەیەنێت لەماوەی ھەشت مانگی ڕابردودا، ٣٣٠ کیلۆ مادەی ھۆشبەر و ١٤ ملیۆن حەبی ھۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە. ڕاشیگەیاند ئۆپراسیۆنەکان لە دژی بازرگانانی مادە ھۆشبەرەکان بەردەوامە و تەنھا لە مانگی ڕابردوودا ١٣٥٠ تۆمەتبار لەسەر مادەی ھۆشبەر دەستگیر کراون. جێگەی باسە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند کە عێراق ڕوبەڕوی دوو مەترسی گەورە بۆتەوە، یەکەمیان مەترسی تیرۆر ودووەمیان مەترسی مادەھۆشبەرەکان.
هاوڵاتی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له نوێترین په‌یامیدا ده‌ڵێت: نه رۆژهه‌ڵاتین و نه رۆژئاوایی، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازیش به‌رده‌وام ده‌بین. ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلوولی 2022، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەرد لە تویتێکدا نووسیویەتی: "نە رۆژهەڵاتین نە رۆژئاوایی و بەردەوام دەبین لە چاکسازی". دەشڵێت، "رێگا نادەین کەسێکی بێ بنەما حکومی عێراق بکات." ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان بەتایبەتی نێو ماڵی شیعە دوای نزیکەی 11 مانگ تائێستا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت، رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیش ئامادەنین بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکەوە گفتوگۆ بکەن. لە 30/8/2022، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە لایەنگرانی کرد لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بێنن. ئەو پەیامەی سەدریش دوای ئەوە هات لە 29ی ئابی 2022، وازهێنانی خۆی لەکاری سیاسی راگەیاندبوو.
هاوڵاتی فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بێ بەرامبەر نەخۆشەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکانی چارەسەر دەکات، و ئەو نەخۆشانەی کە لە نەخۆشخانە حکومییەکان چارەسەرییان نییە، پارەی نەشتەرگەرییان لە دەرەوەی نەخۆشخانە حکومیەکان بۆ خەرج دەکات. دکتۆر بێستون سەیفەدین، بەڕێوەبەری سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بە تیشک لە هەولێر بە ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە ''ڕۆژانە ١٤٠ بۆ ١٦٠ نەخۆش بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە سەردانی سەنتەرەکەمان دەکەن و لە دوو شیفتی یەکەم و دووەم لە کاتژمێر ٨ بەیانی تا ٥ ئێوارە، چارەسەری نەخۆشەکانی شێرپەنجە (نەشتەرگەری و چارەسەری کیمیایی و تیشک) بێ بەرامبەرە. وتیشی تەنها لە شیفتی سێیەم بە شێوەی تایبەتییە، بەڵام تێچووەکەی زۆر کەمترە لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان. لە %٧٥ تا %٨٠ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە هەردوو شیفتی یەکەم و دووەم دەکرێن و بێ بەرامبەرە.'' دکتۆر بێستون سەیفەدین راشیگەیاند:''ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجە کە لە نەخۆشخانە حکومییەکان چارەسەرییان نییە، بە ڕەزامەندیی لیژنەیەکی پسپۆر، لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت و خەرجییەکەشی بە ڕەزامەندیی وەزارەتی تەندروستی و لە ڕێگەی سندووقێکەوە، لە لایەن حکومەتەوە بۆ نەخۆشەکە خەرج دەکرێتەوە.'' بەڕێوەبەری سەنتەری ئاوات سەبارەت بە بەربڵاوترین نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەڵێت:''لە هەرێمی کوردستان شێرپەنجەی مەمک و سییەکان و سەر و مل و پرۆستات و کێشەی ئافرەتان بەربڵاوترین نەخۆشییەکانی شێرپەنجەن.'' بەرواری چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجە لەنێوان نەخۆشخانە حکوومییەکان و نەخۆشخانە ئەهلییەکان بە وتەی د.بێستون سەیفەدین هەموو جۆرە چارەسەرییەکی نەخۆشیی شێرپەنجە لە سەنتەری ئاوات لە کاتژمێر ٨ ی بەیانی تا ٥ ی ئیوارە بێ بەرامبەرە، تەنها لە شیفتی تایبەتی سەنتەری ئاوات لە دوای کاتژمێر ٦ تا ٩ ی شەو نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک بە ٤٠ تا ٦٠ هەزار دینار نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، و ئەم نەخۆشییە بە کۆی ١٥ دانیشتن (جەلسە) بە ٦٠٠ تا ٩٠٠ هەزار دینار چارەسەر دەکرێت. نەخۆشیی شێرپەنجەی سەر و مل بە کۆی ٣٣ دانیشتن (جەلسە) بە یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دینار چارەسەر دەکرێت. بەڵام لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانی عێراق، نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک دوو ملیۆن تا چوار ملیۆن دیناری تێ دەچێت، و چارەسەریی کیمیاییش بۆ هەر دانیشتنێک (جەلسە) ٧٠٠ تا هەزار دۆلار، و تیشکەکەشی لە ٣هەزار دۆلار کەمتر نییە. چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجەی سەر و مل لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان نەشتەرگەریەکەی ١٠ تا ١٢ هەزار دۆلاری تێدەچێت. و تیشکەکەی ٦ تا ٧ هەزار دۆلارە و کیمیایەکەشی بۆ هەر جەلسەیەک هەزار دۆلارە. بەڕێوەبەری سەنتەرەکە دەڵێت:''٣٠% نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک پێویستییان بە دەرمانی بیۆلۆژی هێرسپتن (Herceptin) هەیە و نەخۆشەکە پێویستە بۆ ماوەی ساڵێک ئەم دەرمانە وەربگرێت و هەر دانیشتنێک (جەلسە)یەکی لەسەر حکومەت ١٢٠٠ دۆلاری دەوەستێت و بێ بەرامبەر بە هاوڵاتییان دەدرێت. نەخۆشەکانی شێرپەنجە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەندکتۆر بێستون سەیفەدین حەسەن، بەڕێوەبەری سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە رایگەیاند:''لە موسڵ نەخۆشییەکی یەکجار زۆری شێرپەنجە سەردانی سەنتەرەکەمان دەکەن. وتیشی لە %٣٠ نەخۆشەکانی شیفتی یەکەم و دووەمی سەنتەرەکە کە چارەسەرییەکە بێ بەرامبەرە لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە دێن. بەڵام لە شیفتی تایبەتی نیوەیان خەڵکی ناوچەکانی دیکەی عێراقن. ئامارەکانی نەخۆشی شێرپەنجە ڕێژەی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان لە چاو دانیشتواندا زیادی نەکردووە، و شێوازی دیاریکردنی نەخۆشییەکەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشتر زیاتر لە %٤٠٠ فەرقی کردووە. لە ساڵی ٢٠١٥ تەنها لە هەولێر ١٣٠٠ نەخۆشی شێرپەنجە دیاریکراوە. بەڵام ساڵی رابردوو ٢٨٠٠ نەخۆشی شێرپەنجە لە هەولێر تۆمار کراون. بە شێوەیەکی گشتی لە ساڵی ٢٠١٠ تا ئێستا ٢٣ هەزار نەخۆشی شێرپەنجە لە هەوڵێر تۆمار کراون.
هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە کە ئێران دەستی لە کاروباری عێراق وەردابێت ،ڕاشیگەیاند ھیچ نامە و پەیامێکیان بۆ موقتەدا سەدر نەناردوە. ناسر کەنعانی ، وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، تاران داوا لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات لە دیالۆگەوە ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن و لە ململانێ دور بکەونەوە. وتیشی، پێشھاتەکانی عێراق بۆ ئێران زۆر گرنگە و پێیان وایە عێراق وڵاتێکی گرنگە لەناوچەکەدا، ھەروەھا دوپاتیکردەوە کە ئێران ھیچ نیازێکی نیە دەست لەکاروباری ناوخۆی عێراق وەربدات. ناسر کەنعانی سەبارەت بە دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمیش رایگەیاند، گەیشتن بە رێککەوتن پەیوەستە بە ئیرادەی ئەمریکاوە و ئێران لە دانوستانەکاندا دوو مەرجی ھەیە کە ئەوانیش ھەڵگرتنی سزاکان و دورخستنەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمە لە ھەڵسوکەوتی سیاسی.
یۆرۆ نزمترین نرخی لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردودا تۆمار کرد ئەمڕۆ دووشەمە نرخی یۆرۆ نزمترین ئاستی بە خۆیەوە بینی، لە بازاڕەکانی جیهان بە ٠.٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوە کراو ٠.٧٠٪ی نرخەکەی لەدەستدا. میدیاکان هۆکاری دابەزینی یۆرۆ بۆ پچڕانی هەناردەکاری گازی روسیا لەڕێگەی بۆری نۆردستریمەوە دەگەڕێننەوە، بەتایبەت کە کاتێکی دیاری کراو دانەنراوە بۆ دوبارە خستنەوە کاری ئەو بۆریەو ناردنی گاز بۆ ئەوروپا .ئەمەش بۆتە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە نرخی یۆرۆدا. جێی ئاماژەیە دراوی یۆرۆ لە ساڵی ڕابردووەوە نرخەکەی لە دابەزیندایە .
