هاوڵاتی چین ملیۆنه‌ها هاووڵاتی خۆی كه‌ره‌نتینه كرده‌وه به‌هۆی دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڤید-١٩ . میترۆپۆلیسی چین له‌ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه كه‌ره‌نتینه‌یه‌كی فراوانی شاری چێنگدووی ڕاگه‌یاندو 21 ملیۆن هاوڵاتی نیشته‌جێی ئه‌و شاره‌ی كه‌ره‌نتینه كرد. كه‌ره‌نتینه كردنی ئه‌م شاره گه‌وره‌یه له دوای ئه‌وه دێت كه ته‌نها له هه‌فته‌ی رابردوودا ٧٠٠ كه‌یسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه . پارێزگاری شاره‌كه‌ش ڕایگه‌یاندووه: هاوڵاتیان له كاتژمێر ٦ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌وه پێویسته له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌و هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ڤایرۆسی كۆڤید له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌وه تا یه‌كشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت. وتیشی: خێزانه‌كان ده‌توانن یه‌ك كه‌س بنێرنه ده‌ره‌وه بۆ بازاڕكردن له ڕۆژێكدا به مه‌رجێك پشكنینی بۆ كرابێت و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه یارمه‌تی خێرایان پێویسته، وه‌ك چاودێری پزیشكی پێویسته ڕه‌زامه‌ندی له لیژنه‌یه‌كی دیاریكراو به‌ده‌ستبهێنێت له‌نزیك شوێنی نیشته‌جێ بوونه‌كه‌یانه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌موو ناوچه‌كانی كاركردن ڕاگیراون، جگه له سوپه‌رماركێته‌كان، ده‌رمانخانه و نه‌خۆشخانه‌كان، ته‌نانه‌ت نانخواردنی ڕێستۆرانته‌كانیش ڕاگیراوه، ته‌نها ڕێگه به داواكردنی خواردن ده‌درێت. كه‌ره‌نتینه كردنی شاره‌كه ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك پێش جێبه‌جێ كردنی راگه‌یه‌ندراو ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروستكردنی ترسێكی زۆر‌و قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له بازاڕه‌كاندا.
هاوڵاتی / عه‌مار عه‌زیز زیاتر له‌مانگێكه شه‌پۆلێكی نوێی كۆچی ئێزدییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌شنگال و نێو كه‌مپه‌كان ده‌ستیپێكردووه، به‌پێی ئامارێكی رێكخراوێكی دهۆك ته‌نها له‌چوار هه‌فته‌ی رابردوودا 3 هه‌زارو 53 ئێزیدی كۆچیان كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌پارساڵیش به‌هه‌مان شێوه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئێزدییه‌كان كۆچیان كرد بۆ بیلارِوسیاو وڵاتانی تری ئه‌وروپا، تائێستاش نزیكه‌ی 100 هه‌زار ئێزدی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كردووه. عه‌لی عومه‌ر گه‌عبۆ ، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری ئاواره‌و رێكخراوه‌كان به هاوڵاتی راگه‌یاند: «زیاتر له‌مانگێگه شه‌پۆلێكی نوێی كۆچی هاووڵاتیانی ئێزیدی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستیپێكردوه ، به‌تایبه‌ت له‌نێو ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه هیچ ئامارێكی ره‌سمیمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه ، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچیان كردووه بۆ وڵاتی توركیا‌و له‌وێشه‌وه بۆ یۆنان و وڵاته ئه‌وروپیه‌كان، هه‌موو لایه‌ك ئاگاداری ئه‌و كۆچكردنه‌ی ئێزدیه‌كانن. به‌هۆی هێرشه‌كانی 2014 ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ شه‌نگال و ناوچه‌كانی تری نه‌ینه‌وا ، زیاتر له 350 هه‌زار هاووڵاتی ئێزیدی ئاواره‌بوون و نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌سیان هه‌ر ئه‌وكات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كرد، جگه لهرِفاندنی شه‌ش هه‌زارو 417 ئێزیدی كه‌هێشتا زیاتر له دوو هه‌زار رفێنراو، چاره‌نووسیان دیارنیه ، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوان . شێرزاد پیرموسا به‌رپرسی رێكخراوی ئه‌لند بۆ دیموكراسیكردنی گه‌نجان به هاوڵاتی وت: « له‌یه‌كه‌م رۆژی كۆچكردنی ئێزدییه‌كان تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وام ئاماره‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه ، به‌پێی دوایین ئامار كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه له 2ی ئاب تا 25ی ئاب هه‌زارو 273 ئێزیدی بهرِێگای قاچاغ و ناشه‌رعی لهرِێگای توركیاوه كۆچیان كردووه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م شه‌پۆله نوێیه‌وه كه لهناوهرِاستی مانگی حه‌وته‌وه ده‌ستیپێكردووه تاوه‌كو ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زارو 53 كه‌س، له‌م ژماره‌یه هه‌زارو 883 كه‌س گه‌یشتوونه‌ته یۆنان، ئه‌وانه‌ی تر له‌ئوتێله‌كانی توركیادان و به‌شێكیان بهرِێگاوهن بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌وروپا. « هه‌موویان بهرِێگای قاچاغ ده‌چن، له‌گه‌ڵ قاچاغچییه‌كان رێكده‌كه‌ون و دواتر كۆچ ده‌كه‌ن، له‌كۆی 700 هه‌زار ئێزیدی تائێستا 100 هه‌زار كه‌سیان كۆچیان كردووه، نه‌بوونی هه‌لی كار‌و نهگهرِانهوهیان بۆ زێدی خۆیان، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی شه‌نگال دیارترین هۆكاری كۆچكردنی ئێزدییه‌كانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات». شێرزاد پیر مو‌سا وای وت. عه‌لی عومه‌ر گه‌عبۆ جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا بۆ هاوڵاتی رایگه‌یاند: «هیچ هیوایه‌ك نه‌ماوه بۆ گهرِانهوهی ئێزدییه‌كان بۆ شه‌نگال ، هه‌شت ساڵه كێشه‌كانی شه‌نگال لهرِووی ئیداری و سه‌ربازی و خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌رنه‌كراون، ده‌یانجار به‌به‌رپرسانی به‌غداو نه‌ینه‌وامان وتووه، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام بێسوود بووه، ئه‌وانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه قه‌ره‌بوونه‌كراون، هێشتا سه‌دان رووفاتی قوربانیان له‌پزیشكی دادی به‌غدان و پشكنینه‌كانیان ته‌واو نه‌بووه، ده‌یان گۆرِی تر ماون هه‌ڵبدرێنه‌وه، كاتێك ئاواره‌یه‌ك هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌زانێت بێگومان كۆچكردن به‌باشترین بژارده ده‌زانێت». وتیشی:» دۆخی ئاواره‌كان رۆژ بهرِۆژ خراپتر‌و قورس‌تر ده‌بێت، خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌پێی پێویست نیه، داوامان له‌حكومه‌تی عێراق و رێكخراوه‌كان كردووه ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتر‌و زیاتر بكه‌ن، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامیان نه‌بووه». به‌رجس ره‌شۆ ، خه‌ڵكی شه‌نگاله ، دوای هه‌شت ساڵ له‌ئاواره‌یی، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت چیتر به‌رگه‌ی ژیانی ژێر خێوه‌تی نه‌گرتووه‌و و له 21ی تهمموز كه‌مپی ئاواره‌یی به‌ره‌و توركیا به‌جێهێشتووه، دوای 12 رۆژ گه‌یشتووه‌ته كه‌مپی سیرس له‌یۆنان، ئه‌و به‌هاوڵاتی وت: « هیچ مووچه‌یه‌كه‌م نه‌بوو ، رۆژانه ئیشی كرێكاریم ده‌كرد، جار هه‌بووه پاره‌م نه‌بوو حه‌فازه بۆ منداڵه‌كانم بكرِم، دوای تێپهرِبوونی هه‌شت ساڵ له‌ژیانی ژێر خێوه‌تدا چیتر به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو ناخۆشیه‌م نه‌گرت، بۆیه كۆچكردنم به‌باشترین بژارده‌م زانی». به‌رجس ره‌شۆ ، هه‌شت ساڵ له‌كه‌مپی كه‌به‌رتوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ده‌ژیا، خاوه‌نی پێنج منداڵه به‌ته‌نیا خۆی كۆچی كردووه ، به‌نیازه خێزانه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی خۆشی ببات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌و زیاتر دواو رایگه‌یاند: «هیچ كه‌سێك حه‌زناكه‌ت منداڵه‌كانی خۆی به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام هیچ رێگایه‌كی ترم نه‌بوو، زیاتر له 10 رۆژ بهرِێگاوهبووین تا گه‌یشتینه یۆنان ، سه‌ره‌تا چه‌ند رۆژێك له‌شاری ئه‌سته‌مبوڵ بووین دوای ئه‌وه‌ی بهرِێگایهكی قاچاغ به‌ره‌و یۆنان بهرِێكهوتین، جاری یه‌كه‌م له‌لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه ده‌ستگیركراین و جارێكی تر ئێمه‌یان گهرِاندهوه بۆ توركیا، دوای ئه‌وه‌ی بهرِێگایهكی تر خۆمان گه‌یانده یۆنان، ئێستا له‌كه‌مپی سێرسی ئه‌و وڵاته ده‌ژین. وتیشی: «رۆژانه ته‌نیا له‌م كه‌مپه‌ی من له‌یۆنان پێنج تاوه‌كو 10كۆچبه‌ری نوێ ده‌گه‌ن، ئه‌و كه‌مپه‌ی ئێمه‌ی تیادا ده‌ژین پێكهاتووه له 90 كه‌ره‌ڤانه، له‌هه‌ر كه‌ره‌ڤانه‌یه‌ك پێنج بۆ حه‌وت كه‌سن، سه‌رووی 90% ئێزیدین، نیوه‌یان پیاون و نیوه‌شیان منداڵ و ژنن، به‌رپرسانی كه‌مپ هه‌موو شتێكیان بۆ دابینكردووین، خواردن و جلوبه‌رگ به‌سه‌ر په‌نابه‌ران دابه‌ش ده‌كه‌ن، وابرِوات به‌شی زۆری ئاواره‌كان كۆچ ده‌كه‌ن، چونكه هیچ هیوایه‌ك بۆ گهرِانهوهیان بۆ شه‌نگال نه‌ماوه». به‌پێی ئامارێكی نووسینگه‌ی رفێنراوانی ئێزیدی كه ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، ژماره‌ی ئێزدییه‌كان 550000 كه‌س ده‌بن ، ژماره‌ی ئاواره‌كانی كه‌ئێستا له‌كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندان ده‌گاته 135 هه‌زارو 860 ئاواره، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپن نزیكه‌ی 189 هه‌زارو 337 كه‌س . ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش شه‌هیدبوون، تائێستا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار شه‌هیدن ، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ دایك و باوك بوون دوو هه‌زارو 745 كه‌سن، ژماره‌ی گورِه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌وانه‌ی تائێستا دۆزرانه‌ته‌وه 83 گورِی به‌كۆمه‌ڵن، له‌گه‌ڵ ده‌یان گۆرِی یه‌ك كه‌سی، ژماره‌ی ئه‌و مه‌زارو شوێنه ئاینیانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می داعش خاپوركران و ته‌قێنرانه‌وه 68 مه‌زارگاو شوێنی ئایینیه، ئه‌و ئێزدییانه‌ی چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ده‌بن. خه‌یری بۆزانی سه‌رپه‌رشتیاری دۆسیه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدی به‌هاوڵاتی وت :» تائێستا ژماره‌یه‌كی دروست و ته‌واو له‌باره‌ی كۆچكردنی ئێزدییه‌كان نیه، ئه‌وه‌ی هه‌یه له 2014 وه تائێستا سه‌رووی 100 هه‌زار كه‌س كۆچیان كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆچكردنی ئێستای ئێزدییه‌كان نارِهسمیه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت ژماره‌یان به‌دروستی ئاشكرا بكات، حكومه‌تیش نا‌توانیت ئه‌مه بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌یان لهرِێگای نافه‌رمی كۆچ ده‌كه‌ن». وتیشی: «ئێزدییه‌كان مافی ته‌واویان هه‌یه كۆچ بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئاواره‌كان، چونكه هه‌شت ساڵه له‌ژێر خێوه‌تداو ژیانێكی سه‌خت و قورس‌دا ده‌ژین، هه‌روه‌ها ناوچه‌كانیان لهرِووی ئه‌منییه‌وه سه‌قامگیر نین و هیچ كه‌سێك مزگێنی خۆش به‌ئه‌وان نادات، بۆیه كۆچ ده‌كه‌ن».
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش و دوو هاوكاری له كه‌ركوك ڕاگه‌یاند. ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه " له‌ڕێگه‌ی به‌دواداچوونی به‌رده‌وامه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای هه‌واڵگری له وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌باره‌ی هه‌بوونی شانه‌یه‌كی تیرۆرستان له ناوچه‌ی چیمه‌نی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك و لێكۆڵینه‌وه لێی له ڕێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانییه‌وه توانرا سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش و دوو هاوكاری بكوژرێن. ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی ئامانجی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، كاری كردووه بۆ دابینكردنی زانیاری و فڕۆكه‌ی ئێف-16 ، پاشان له ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه لێپرسراوێكی باڵای داعش به ناوی ئه‌بو دنیا و دوو هاوه‌ڵی كوژراون. له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: "هێزێك له ده‌زگای هه‌واڵگریه‌وه چونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه‌وپاشماوه‌ی كوژراوه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه
هاوڵاتی محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی یەکشەممە بۆ دانیشتنەکانی داهاتووی دیالۆگ دە خاڵی گرنگی بۆ هەڵپەسەندن بەرزکردەوە . حەلوبسی لە تویتێکدا لە تویتەر گوتی: پێویستە ئەجێندای دانیشتنەکانی داهاتووی دیالۆگی نیشتمانی کۆمەڵێک شتی تێدا بێت کە پرۆسەی سیاسی ناتوانێت بە بێ ڕێککەوتن لەسەریان بەڕێوە بچێت، ئەویش: ١- دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان دوای کۆتایی ئەمساڵ ٢- هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ٣- هەڵبژاردنی حکومەتێکی تەواو هەڵواسراو کە لەلایەن خەڵک و بێهێزی سیاسیەوە لەسەری ڕازی و متمانەپێکراو و دڵنیا بێت. ٤- مادەی 76ی دەستوور دووبارە دابنرێتەوە و دەستکاریکردنی ئەو ماددەیە هەڵبوەشێنێتەوە کە لە ژێر فشاری سیاسی‌دا دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2010 ڕوویدا. ٥- پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی ٦-هێشتنەوە یان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران. ٧- دەرکردنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و بەپێی مادەی 92ی دەستوور. ٨- دووبارە دابەشکردنەوەی هێزی سەربازی و ئەمنی بەهەموو جۆرەکانییەوە و وەزارەتی ناوخۆش بە تایبەتی لە هەموو شارەکاندا ئاسایش بڵاو دەکاتەوە و دەسەپێنێت و باقی هێزەکان لە شوێنی سروشتی خۆیانن لە کامپەکانی مەشق و بڵاوکردنەوەیان لەو ناوچانەی کە لە لایەن فەرماندەیی سەربازی و ئەمنییەوە دیاری دەکرێت بۆ ڕوبەڕو بونەوەی هەر حاڵەتێکی لەپڕو نەخوازراو. ٩- گەڕانەوەی دەستبەجێی هەموو ئاوارەکان کە لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون و تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان. ١٠- ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنێکی ئاشکرا بۆ خەڵک لە جێبەجێکردنی یاسای نەوت و گاز.
هاوڵاتی به‌پێی هه‌واڵی میدیاکانی روسیا سوپای تورکیا زانیاری داوەتە هێزی ئاسمانی روسیا سەبارەت بە ناوەندیکی گروپی چەکداره سوریەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی تورکیا و ڕوسیاش ئەو ناوەندەی بۆردومان کردووە، ئاماژه‌شی به‌وه‌کردووه هێرشەکەی ڕوسیا بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم ٣٠ کەس. ئاژانسی ڕوسی و دەزگای بەهاری ڕوسیا، کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتە سەربازییەکان بڵایانکردەوە کە سوپای ڕوسیا توانیویەتی بنکەیەکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی چەکداره سوریەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا تێک بشکێنێت کە پێشتر هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی ئاسمانی ڕوسیا لە حومەیم. دەزگا روسیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای تورکیا ئەو شوێنەی گروپی چه‌کداره‌کانی هەیئەی تەحریر شامی لە ناوچەی ئەریحا لە باشوری ئیدلب بۆ هێزەکانی روسیا لە سوریا دیاریکردووە. بەگوێرەی زانیاری ئاژانسە ڕوسیەکە هێرشەکەی ڕوسیا بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم ٣٠ کەس و ناوەندەکە کە تایبەت بووە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناوبراوە، بەڵام لە بارەی کاتی هێرشەکەوە هیچ زانیاریەکیان ئاشکرا نەکردووە. ئاژانسەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو زانیاریانە لەلایەن سوپای تورکەوە لە چوارچێوەی رێككەوتنی دژ بە تیرۆر لە سوریا دراوەتە سوپای ڕوسیا. دوای کۆبونەوەی سەرۆکی ڕوسیا و سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورکیا باس لە نزیک بونەوەی دەوڵەتی تورکیا و ڕژێمی سوریا دەکرێت و گروپە چەکدارییه‌کانی سەر بە دەوڵەتی تورکیش دژایەتی خۆیان بۆ ئەو ڕیککەوتنە ئاشکرا کردووە دەڵێن دەوڵەتی تورک خیانەتیان لێدەکات و دەیانفرۆشێت. لەبەرامبەردا دەوڵەتی تورک پشتیوانی خۆی بۆ ئەو گروپانە دوپاتکردوەتەوە و ڕایگەیاندووە ئەو دەستبەرداریان نابێت، لە ماوەی ڕابردووش وەک ناڕەزایەتی ئاڵای تورکیا لەلایەن ئەو گروپانەوە لە باکوری سوریا سوتێندرا.
هاوڵاتی/ عه‌مار عه‌زیز ئەمڕۆ 3ئەیلول ، کچە رفێنراوێکی ئێزیدی لە کەمپی هوڵی رۆژئاوا رزگارکرا و ئێستا لە ماڵی ئێزیدیانە له شارۆچکەی حەسەکە، دوای چەند رۆژێکی تر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە. دەروێش چوکی، بەرێوەبەری رێکخراوی تولا بۆ رزگاربووانی دەستی داعش بە هاوڵاتی ی وت "ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کەوا کچێک بەناوی وەفا عەلی عەباس لەکەمپی هوڵی رۆژئاوا ئازادکراوە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ ماڵی ئێزدییان لەشارۆچکەی حەسەکە، کەسۆکاری ئەم کچەیە لەکەمپی قادیا لەسنوری پارێزگای دهۆک نیشتەجێ نە". دەروێش چوکی ووتیشی"ئەم کچە خەڵکی گوندی کۆجۆیە لەدایک بووی ساڵی 2001یە،دایک و باوکی لە ئابی 2014 بەدەستی داعش کوژراون، لە خێزانەکەی تەنیا مام و داپیرەی ماون ، برایەکی هێشتا لە ژێر دەستی داعش دایە، دوای تەواوکردنی رێکارەکان دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگای دهۆک و لەرێورەسمێکدا رادەستی کەسۆکاری دەکرێتەوە". بەپێی ئامارێکی نوسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزیدی لەکۆی 6 هەزار و 417 رفێنراوی ئێزیدی تا ئێستا 3هەزار 554 کەس رزگارکراون، چارەنوسی 2 هەزار 717 کەس دیار نیە.
هاوڵاتی ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاماژەی دا بە بەیاننامەکەی ئەمدواییەی هێزی پێشمەرگەی هەرێم کە باسی لە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی پەکەکە کردووە و وڵامی بەیاننامەکەی دایەوە. کاوە شێخ موس ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی پەکەکە لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "بغداد الیوم"، ڕایدەگەیەنێت کە پارتی کرێکاران هەرگیز دەستی لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و بنکەی هێزە کوردستانییەکانی دیکەدا نەبووە. ناوبراو وتیشی: ئەم تۆمەتانەی هێزەکانی پێشمەرگە لە دژی پەکەکە ڕاست نین، چونکە هێزەکانی پارتی کرێکاران تەنها لە قووڵایی خاکی تورکیادا ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن. شایانی باسە کە سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە چەند ڕۆژ پێش ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستانی بە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە تۆمەتبار کرد و داوای لە هێزەکانی ئەو حیزبە کرد کە خاکی عێراق بەجێ بهێڵن.
هاوڵاتی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێک‌دا بە ناونیشانی" چۆن پیاوێکی ئایینی تەمەن ٩٢ ساڵ جارێکی دیکە رێگری کردەوە لە خلیسکانی عێراق بۆ ناو شەڕێکی خوێناوی؟"، نامەیەکی سیستانی بۆ سەدر ئاشکرا دەکات و نهێنی پشتەوەی راگرتنی پێکدادانەکانی ناوچەی سەوز ئاشکرا دەکات، ئاماژه به‌وه‌شده‌کات به‌رپرسێکی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ئاژانسه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه ئەگەر نووسینگەی سیستانی نەبوایە، موقتەدا سەدر کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەی بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە نەدەكرد. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، " کاتێک لێدوانێک لە لایەن پیاوێکی ئایینی عێراقی لە ئێران کازم حائیری" دۆخەکەی گەیاندە لێواری جەنگ، تەنیا یەک کەس هەبوو بتوانێت ئەوە بوەستێنێت، ئەو کەسەش پیاوێکی ئایینیی شیعەی تەمەن ٩٢ ساڵ بوو کە جارێکی دیکە سەلماندی بەهێزترین پیاوە لە وڵاتەکەی". ڕۆیته‌رز ئاماژەی بەوەشکردووە: " ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی بە ئاشکرا هیچ قسەیەکی لەسەر گرژی و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی عێراق نەکردووە، بەڵام بەرپرسانی حکومی ئاماژەیان بەوەکردووە هەڵوێستی سیستانی رێگریکرد دۆخەکە له‌ده‌ست ده‌ربچێت". ئه‌وه‌شده‌خاته ڕوو، قسەیان لەگەڵ نزیکەی ٢٠ بەرپرسی حکومەتی عێراق، رەوتی سەدر و گرووپە شیعەکان کردووە، زۆربەیان بە مەرجی ئەوەی ناویان نەهێندرێت، ئاماژەیان بە "دەستوەردانی یەکلاکەرەوەی سیستانی لە دۆخەکە کردووە". بەرپرسێکی حکومەتی عێراقی بە رۆیتەرزی گوتووە " سیستانی نامەیەکی بۆ موقتەدا سەدر ناردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر تووندوتیژییەکان نەوەستێندرێن ئەوا خۆی بەیاننامەیەک دەردەکات و داوای راگرتنی پێکدادانەکان دەکات، ئەمەش وایدەکرد سەدر لاواز دەربکەوێت، هەروەها وەها دەردەکەوت کە سەدر ئەو خوێنڕێژییەی لە عێراق دەستپێکردووە". هەرچەندە سێ کەسایەتی شیعە لە نەجەف کە نزیکن لە سیستانی ناردنی نامەکەیان پشتڕاست نەکردووه‌تەوە، بەڵام ئاماژەیان بەوەکردووە " لای سەدر روونبووە سیستانی قسەی دەبێت ئەگەر شەڕ و ئاڵۆزییەکان نەوەستن". هەروەها بەرپرسێكی لایەنەکانی نزیک لە ئێران بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، ئەگەر نووسینگەی سیستانی نەبوایە، "موقتەدا سەدر کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەی بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە نەدەكرد". جێگای ئاماژه‌یه رۆژی 28ـی ئابی 2022، کازم حائیری یەکێک لە مەرجەعه ئایینییەکانی شیعە لە عێراق رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشی و پیرییەوە، ناتوانێت وەک مەرجەع درێژە بەکارەکانی بدات و داوای لە لایەنگرانی کرد، ببنە شوێنکەوتووی عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران. بەیاننامەکەی حائیری، وایکرد موقتەدا سەدر واز لەکاری سیاسی بهێنێت و زۆربەی نووسینگە و بارەگاکانی رەوتەکەشی داخست، ئەوەش تورەیی لایەنگرانی لێکەوتەوە و چوونە سەر بەشێک لە کۆشکەکانی ناوچەی سەوز و شەڕ و پێکدادانی چەکداری دەستیپێکرد. بەڵام دوو رۆژ دواتر موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، داوای لە لایەنگرانی کرد، لە ماوەی کاتژمێرێکدا لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و کۆتایی بە پێکدادانەکان بێنن.
هاوڵاتی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی سوپای عێراق دەستپێکردنی قۆناغی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین"ی لە دژی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش راگەیاند. لەو راگەیەندراوەی کە لە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو، کە بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە یەکەکانی سەربە هەریەک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی، سەڵاحەددین، دیالە و سامەڕا، بە پشتیوانی ھێزی ئاسمانیی عێراق، قۆناغی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین" دەستی پێ‌کرد. وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش و ئەنجامدانی هەڵمەتی گەڕان و کێوماڵکردنە لە ناوچەی حاوی عوزێم کە سنووری جیاکردنەوەی چالاکی ئەو فەرماندەییانەیە کە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە. بەپێی راگەیەندراوەکە، دەستپێکردنی قۆناعی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین، هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی قۆناغی شەشەمی ئۆپەراسیۆنەکە کە لە ٢٧ی ئابی رابردوو لە پارێزگای کەرکووک دەستی پێ‌کرد. لە ماوەکانی رابردوودا، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی قۆناغەکانی دیکەی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین"یان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار، ئەنجام دا.
هاوڵاتی وەزارەتی بازرگانی عێراق پەسندکردنی میکانیزمی نوێی ڕاگەیاند بۆ دەستپێکردنی کاری بازرگانی لە هاوردەکردنی گەنم و دانەوێڵە بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ئاردی هاوردەکراو. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویکردۆته‌وه، محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، رایگەیاندووە، کە “کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە میکانیزمی نوێی گرتۆتەبەر بۆ دەستپێکردنی کاروبارەکان بە هاوردەکردنی گەنم و دانەوێڵە لە سەرچاوە جیهانییەکانەوە بۆ وڵاتەکە، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردنی ئارد، کە بە نرخێکی بەرز لە زۆر حاڵەتدا، هەروەها دابینکردنی کۆگایەکی ستراتیژی گەورە بۆ وڵات، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئابووری عێراق هەیە." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوردەكردنی گەنم و دانەوێڵە لەڕێگەی دیراسەكردنی ئۆفەر و كاتەكانی زۆری بۆ كڕین و هاوردەكردنی دانەوێڵە دەبێت، هەروەها پشت بەستن بە كارگە حكومی و تایبەتەكان لە عێراق بۆ كارەكانی فرێدان". ئاماژەی بەوەشدا، "كاری بازرگانی نابێتە جێگرەوەی كارتی بەشەخۆراكی، كە وەزارەتی بازرگانی وشەسازیی خۆی بۆ خەڵك دابین دەكات"، ئاماژەی بەوەشدا كە "سەركەوتنی ئەم تاقیكردنەوە رێگە خۆش دەكات بۆ هاوردەكردنی بەرهەمی دیكە جگە لە گەنم". و دانەوێڵە، ئەمەش لە ناوەڕۆکی کارەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە و لەناو ئەو پلانەی کە دانراوە بۆ پێشخستنی واقیعەکەی."
هاوڵاتی هەشت ملیۆن خێزانی كرێنشین لەئێران هەیەو بەوتەی بەرپرسانی وڵاتەكە نزیكەی یەك لەسەر سێی دانیشتوان كرێچین و زیاتر لەنیوەی داهات و موچەكانیان بۆ كرێی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەڕوات. ئامارەكانی ئێران باس لەوەدەكەن لەساڵی 1986 تەنها 12%ی كۆی دانیشتونی ئەو وڵاتە كرێچی بوون، بەڵام لەساڵی 2021 نزیكەی 38%ی دانیشتوانی وڵاتەكە بوون بەكرێچی. وەك لەئامارەكاندا دەركەوتووە لە 36 ساڵدا رێژەی كرێنشینەكانی ئێران 26% زیادیكردووەو تەنها 50%ی دانیشتوانیش لەخانوو و شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو‌دا دەژین كەسەرجەم خزمەتگوزارییەكانی تێدابێت. رۆستەم قاسمی، وەزیری رێگاوبان و شارسازیی ئێران دەڵێت؛ لەكۆی 84 ملیۆن دانیشتوی وڵاتەكە 32 ملیۆن كەس گیرۆدەی كرێنشینین كەهەشت ملیۆن خێزان دەكات. بەوتەی ئەو وەزیرە هەر خێزانێك لەئێران ناچارە 50%ی داهاتی رۆژانەی یان موچەكەی بۆ كرێی خانوو و تێچووی دابینكرنی شوێنی نیشتەجێیەكەی تەرخانبكات كەئەوەش دوو هێندە و نیوی ستانداردە نێودەوڵەتی و جیهانییەكانە. دیاردەی كرێنشینی لەسەر بانی بیناو باڵەخانەكان لەماوەی رابردوودا دەیان وێنە لەتارانی پایتەختی ئێران بڵاوبووەوە كەدەردەكەوێت لەسەر هەندێك بانی بیناو باڵەخانەكان كۆنتینەر یان خێمە جێگیركراون و ژیانی هەندێك كەس و خێزان لەو شوێنانەدایە. حكومەت روونیكردووەتەوە ئەو شوێنانە لەلایەن كەسانی هەژارو كەمدەرامەت وەك شوێنی نیشتەجێبوون بەكرێگیراوە، ئەوەش بەهۆی زۆریی كرێی خانوو بووەتە دیاردەیەك كە كۆنتڕۆڵكردنی ئاسان نییە. خانوو كڕین دوای 30 ساڵ لەئامارەكانی ئێران‌دا دەركەوتووە هەر هاوڵاتی و دانیشتوویەكی وڵاتەكە بۆ ئەوەی بەئاسایی ببێتە خاوەنی خانووی خۆی 24 بۆ 30 ساڵ كاتی پێویستە تا بەكۆكردنەوەی بەشێك لەداهاتەكەی بتوانێت شوێنێكی نیشتەجێبوونی لانیكەم 70 مەتریی دابینبكات. ئەو ئامارە لەكاتێكدایە بەپێی پێوەرەكانی 38 وڵاتی گەشەسەندووی جیهان هەر كەسێك یان خێزانێكی چوار كەسی لەكەمتر لە 12 بۆ 15 ساڵ دەتوانن ببنە خاوەنی خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان. بەپێی ئەو ئامارانە، بوون بەخاوەنی خانوو لەئێران بووەتە خەون و ئاواتی یەك لەسەر سێی دانیشتوان كە بەدیهاتنی ئاسان نییەو دوورە لەجێبەجێكردن. پاییز بەرگی هەژارەكانی ئێران زیاتر دەدڕێت لەگەڵ هاتنی وەزی پاییزدا زۆربەی گرێبەستەكانی بەكرێگرتنی خانوو لەئێران دەبێت نوێبكرێنەوەو گومان دەكرێت بەرزبوونەوەی كرێی شوێنی نیشتەجێبوون ببێتە مایەی ئاوارەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لەكرێنشینانی وڵاتەكە. پێشبینیدەكرێت لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا كرێی خانوو و شوقە لەئێران بۆ زیاتر لە 25% بەرز ببێتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە هاوشانی ئەو بەرزبوونەوەیە هەڵاوسانی ئابوورییش 60%ی تێپەڕاندووە.
هاوڵاتی/ تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كی شێخانی شاری سلێمانی، بۆمبێكی لكێندراو له حه‌وشه‌ی ماڵێكدا به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قیه‌وه‌و به‌ھۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوو. په‌یامنێرمان له‌سلێمانی رایگه‌یاند، رووداوه‌كه نزیكه‌ی سه‌عات ٩ی به‌یانی ئه‌مڕۆ روویداوه، خاوه‌نی ماڵه‌كه له‌كاتی ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، بۆمبه‌كه‌ی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌ھۆیه‌وه برینداربووه‌و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند، ھێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ھۆكاری و پاڵنه‌ری رووداوه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام ئه‌و هاووڵاتییه‌ی بۆمبه‌كه‌ی بۆ دانراوه، كادێری ئۆفیسی سلێمانی به‌ره‌ی توركمانه. به‌ھۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه زیان به‌ر ماڵه‌كه و چه‌ند ماڵێكی دراوسێی كه‌وتووه. له‌دژی ئه‌و كرده‌وه‌یه، به‌ره‌ی توركمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 03-09-2022 بڵاویكرده‌وه، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ كادیرێكیان له ئۆفیسی سلێمانی له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا مینێكی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و "رووبه‌ڕووی كارێكی تیرۆریستی" بووه‌ته‌وه. به‌ره‌ی توركمانی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا داوا له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه "رێوشوێنی پێویست" بۆ ئاشكراكردنی تۆمه‌تباری رووداوه‌كه بگرنه‌به‌ر و ره‌وانه‌ی دادگه بكرێن، "بۆ ئه‌وه‌ی سزای یاسایی خۆیان" وه‌رگرن. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆمب به ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قیوه‌ته‌وه، ناوی نه‌جمه‌دین وه‌لی عه‌بدوڵڵایه، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه بریندار بووه و له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
هاوڵاتی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌زیندانه‌وه په‌یامێك بۆ ئه‌و باوكه ده‌نێرێت كه له زیندانی ئه‌دێرنه له‌ناو گوێنیه‌كدا روفاتی كوڕه‌كه‌یان ته‌سلیم كرده‌وه. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گه‌لان – هه‌ده‌په له‌زیندانه‌وه له په‌یامێكدا بۆ ئه‌و باوكه‌ی كه له زیندانی ئه‌دێرنه له‌ناو گوێنیه‌كدا روفاتی كوڕه‌كه‌ی ته‌سلیمكرایه‌وه، رایگه‌یاندووه، كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ردا دابه‌ش ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی بڕوایان به دیموكراتی و به‌ها گه‌ردوونی و مرۆڤایه‌تییه‌كان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی بڕوایان به فاشیست هه‌یه. له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له‌باكوری كوردستان باوكێكی كورد بانگهێشتی زیندانی ئه‌دێرنه‌ی ئامه‌د ئاماده كرد‌و رووفاتی كوڕه گه‌نجه‌كه‌ی كه‌له ساڵی 2015 له‌لایه‌ن پۆلیس توركیاوه ده‌ستگیر كرابوو له‌ناو گوێنیه‌كدا وه‌رگرته‌وه و ژماره‌یه‌كی كه‌م میدیاكار له‌به‌رده‌م زیندان ئاماده‌بوون و وێنه‌ی ئه‌و باوكه‌یان بڵاوكرده‌وه. هه‌رچه‌نده له‌ناوخۆی توركیا سه‌ره‌تا ڕووداوه‌كه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌دواوه نه‌بوو، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌میدیا جیهانیه‌كان ئێستا كاردانه‌وه‌ی تووندی دژ به‌پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له‌توركیا دروستكردووه‌و به‌دروستكردنی چه‌ندین كاریكاتێر ڕه‌خنه‌یان له‌سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نكه‌ره گرتووه.
هاوڵاتی له كه‌مپێكی كۆچبه‌ران له شارۆچكه‌ی (لۆن پلاگ) له‌نزیك ده‌نكیركی له باكوری وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان كۆچبه‌ره‌كاندا ٩ كه‌س بریندار بوون كه برینی هه‌ندێك له كۆچبه‌ره‌كان سه‌خته. به‌پێی وته‌ی شایتحاڵه‌كان چه‌ند كۆچبه‌رێكی كورد هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر چه‌ند كۆچبه‌رێكی سودانی و ته‌قه‌یان به ئاڕاسته‌ی كه‌مپه‌كه كردوه به‌و هۆیه‌وه برینداری لێكه‌وتۆته‌وه ، تا ئێستاس هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كه دیار نیه . به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای لوتكه كه‌مپی شارۆچكه‌ی (لۆن پلاگ) كهنزیك (٤٠٠) بۆ (٥٠٠) كۆچبه‌ر له‌و كه‌مپه‌دا نیشته‌جێن كه هاوڵاتی ئه‌فغانی و ئێرانی و سودانی وئه‌ڵبان و عێراقی تێدایه كه زیاتر له ٪٧٠ كۆچبه‌ری كورد و عێراقین له‌و كه‌مپه نیشته‌جێن، كه ئێستا به هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ڕووداوه‌كه ئه‌و كه‌مپه چۆڵكراوه‌و سه‌رجه‌میان گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپێكی دیكه . له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه ڕایگه‌یاند، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی كه‌مپه‌كان ترسێنه‌رن و ڕوو له زیاد بوون ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێه‌ته‌وه بۆ خراپی باری گوزه‌رانی كۆچبه‌ره‌كان نه‌بوونی پێداویستیه سه‌ره‌تایه‌كان، كه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو چه‌ند گه‌نجێك له نزیك كه‌ناڵی بۆربۆرگ له كاتی مه‌له كردن‌دا خنكاون به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی گونجاو بۆ خۆشتن.
هاوڵاتی له كه‌مپێكی كۆچبه‌ران له شارۆچكه‌ی (لۆن پلاگ) له‌نزیك ده‌نكیركی له باكوری وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان كۆچبه‌ره‌كاندا ٩ كه‌س بریندار بوون كه برینی هه‌ندێك له كۆچبه‌ره‌كان سه‌خته. به‌پێی وته‌ی شایتحاڵه‌كان چه‌ند كۆچبه‌رێكی كورد هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر چه‌ند كۆچبه‌رێكی سودانی و ته‌قه‌یان به ئاڕاسته‌ی كه‌مپه‌كه كردوه به‌و هۆیه‌وه برینداری لێكه‌وتۆته‌وه ، تا ئێستاس هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كه دیار نیه . به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای لوتكه كه‌مپی شارۆچكه‌ی (لۆن پلاگ) كهنزیك (٤٠٠) بۆ (٥٠٠) كۆچبه‌ر له‌و كه‌مپه‌دا نیشته‌جێن كه هاوڵاتی ئه‌فغانی و ئێرانی و سودانی وئه‌ڵبان و عێراقی تێدایه كه زیاتر له ٪٧٠ كۆچبه‌ری كورد و عێراقین له‌و كه‌مپه نیشته‌جێن، كه ئێستا به هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ڕووداوه‌كه ئه‌و كه‌مپه چۆڵكراوه‌و سه‌رجه‌میان گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپێكی دیكه . له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه ڕایگه‌یاند، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی كه‌مپه‌كان ترسێنه‌رن و ڕوو له زیاد بوون ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێه‌ته‌وه بۆ خراپی باری گوزه‌رانی كۆچبه‌ره‌كان نه‌بوونی پێداویستیه سه‌ره‌تایه‌كان، كه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو چه‌ند گه‌نجێك له نزیك كه‌ناڵی بۆربۆرگ له كاتی مه‌له كردن‌دا خنكاون به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی گونجاو بۆ خۆشتن.
