هاوڵاتى قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:" یەکێتی لە 40ساڵی رابردوو گرفتی هەبووە و رووبەروی بۆتەوە، ئێستا و داهاتووش کێشە هەبێت یەکێتی زاڵ دەبێت بەسەریاندا" دەشڵێت، "کێشەی هاوسەرۆکانی یەکێتی لەڕێگەی حزبەوە چارەسەر دەکرێ". ئەمڕۆ یەکشه‌ممه 3ی تشرینی یەکەم 2021، چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی لەسەر مەزاری مام جەلال. قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:""ئەوەی قبوڵی ڕەخنە ناکات بابڕوات ئیشێکی تر بدۆزێتەوە واز لەسیاسەتبهێنێت". ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق تێدەپەڕێت، قوباد تاڵەبانی، کوڕی مام جەلال و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان کە لە یەکێتی و گۆڕان پێکهاتووە، بەو بۆنەیەوە لە وتارێکدا سووربوونی خۆی لەسەر یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی رادەگەیێنێت. لە وتارەکەیدا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە، مام جەلال بەر لەوەی لە ساڵی 2017 کۆچی دوایی بکات، لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان "خەونی یەكڕیزی و گێڕانەوەی برایەتی جارانتان هەبوو کە لە دەباشان هێڵە گشتییەکانتان بۆ راکێشاین، وا ئێمە هەنگاو بەرەو بەدیهێنانی ئەو خەونەی ئێوە دەنێین و سوورین كۆتایی بە هەموو دابەشبوونێك بهێنین و یەكێتی و گۆڕان بكەینە بەرە و هاوپەیمانێتییەكی سیاسی." جەلال حوسامەدین نوروڵڵا نووری، لە ساڵی 1933 لەدایکبووە و بە مام جەلال ناسرابوو، سکرتێری پێشووی یەکێتی و سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق بوو. لە ساڵی 2012 بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە رەوانەی ئەڵمانیا کرا، رۆژی سێشەممە 3ـی ئۆکتۆبەری 2017 لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد. بە وتەی قوباد تاڵەبانی، سووربوونەکەی بۆ ئەوەیە ئەو یەکگرتنەوەیەی یەکێتی و گۆڕان "ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو كۆمەڵانی خەڵكی کوردستان." قوباد تاڵەبانی لەبارەی باوکی و یەکێتییەوە نووسیویەتی، "دڵمان پڕە و هێشتا خەمباری ماڵئاوایی تۆین، بەڵام ئاسودەین كە لە هەوڵی گەیاندنی كاروانەكەتین بە دوا مەنزڵ، خەریكبوو ئەو یەكێتییەی هەموو ژیانی خۆتت لەسەر دانا بەرەو هەڵدێر بڕوات، بەڵام شانمان دایە ژێر باری راستكردنەوەی و ئێستا لەگەڵ ھەڤاڵان خەریكین هەنگاو بەهەنگاو بیخەینەوە سەر راستەڕێگەكەی تۆی مام و رابەر." لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کردووە کە "خەمێكی قووڵی" مام جەلال ئازادی و داكۆكیكردن بووە لە جیاوازییەکان، پاراستنی شکۆی نووسەران و رۆشنبیران، ئەو پێی وابووە، ئازادی مافێكی خۆڕسكە و "تەنانەت بۆ تانەدان و رەخنەی تووندیش لەخودی خۆت" بۆیە دەڵێت، "ئێمەش هەر لەسەر باوەڕی تۆین و گفت و بەڵێنمان ئەوەیە تا ئەو جێگایەی دەسەڵات و توانا‌مان هەبێت، نەهێڵین گیراوی بیر و رۆژنامەنووسی زیندانیكراو و سەركوتكردنی رەخنەگرتن هەبێت و هەر بۆ پرەنسیپی چەپكە گوڵەكە تێدەكۆشین."
هاوڵاتى عێراق لەماوەی رابردوودا چەندین جار هەوڵی داوە سیستمی بەرگی ئاسمانی S-400 ی روسی لە وڵاتانی جیهان بکڕێت و بەڵام لەلایەن و توركیا و ئەمریكاوە ڕێگری لێدەكرێت. پسپۆڕێکی بواری سەربازیی عێراقی ئاشکرایدەکات کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەپێناو ئەوەی کۆنترۆڵی بواری ئاسمانی عێراق بەتەواوەتی لەژێر دەستی خۆیدا بمێنێتەوە ڕێگریی لە عێراق دەکات بۆئەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی پێشکەوتوو لە وڵاتانی جیهان بکڕێت. هەروەک دەشڵێت هەریەک لە تورکیا و ئیسرائیلیش بۆئەوەی بتوانن بێ گرفت سەروەری عێراق پێشێل بکەن و بوارە ئاسمانییەکەی ببەزێنن، پشتیوانی ئەو خواستەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەن. عەدنان کینانی پسپۆڕی بواری سەربازیی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتویەتی:" سیستەمی بەرگرییەکانی سەر باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆر لە سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی عێراق باشتر و پێشکەوتووترن، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە واشنتۆن ڕێگە بە عێراق نادات سیستەمی بەرگری ئاسمانیی پێشکەوتوو بەدەست بهێنێت. کینانی ڕوونیشی کردۆتەوە کە هەر ئەمە وایکردووە تورکیا و ئیسرائیل بوێری ئەوەیان هەبێت بەبەردەوامی بواری ئاسمانیی عێراق ببەزێنن و سەروەریی خاکەکەی پێشێل بکەن، بۆیە ئەو دوو وڵاتە پشتیوان ئەو ئاڕاستەیەی ئەمەریکان بەرانبەر بەعێراق و دەیانەوێت عێراق بەلاوازیی بمێنێتەوە.
هاوڵاتى عێراق لەماوەی رابردوودا چەندین جار هەوڵی داوە سیستمی بەرگی ئاسمانی S-400 ی روسی لە وڵاتانی جیهان بکڕێت و بەڵام لەلایەن و توركیا و ئەمریكاوە ڕێگری لێدەكرێت. پسپۆڕێکی بواری سەربازیی عێراقی ئاشکرایدەکات کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەپێناو ئەوەی کۆنترۆڵی بواری ئاسمانی عێراق بەتەواوەتی لەژێر دەستی خۆیدا بمێنێتەوە ڕێگریی لە عێراق دەکات بۆئەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی پێشکەوتوو لە وڵاتانی جیهان بکڕێت. هەروەک دەشڵێت هەریەک لە تورکیا و ئیسرائیلیش بۆئەوەی بتوانن بێ گرفت سەروەری عێراق پێشێل بکەن و بوارە ئاسمانییەکەی ببەزێنن، پشتیوانی ئەو خواستەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەن. عەدنان کینانی پسپۆڕی بواری سەربازیی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتویەتی:" سیستەمی بەرگرییەکانی سەر باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆر لە سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی عێراق باشتر و پێشکەوتووترن، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە واشنتۆن ڕێگە بە عێراق نادات سیستەمی بەرگری ئاسمانیی پێشکەوتوو بەدەست بهێنێت. کینانی ڕوونیشی کردۆتەوە کە هەر ئەمە وایکردووە تورکیا و ئیسرائیل بوێری ئەوەیان هەبێت بەبەردەوامی بواری ئاسمانیی عێراق ببەزێنن و سەروەریی خاکەکەی پێشێل بکەن، بۆیە ئەو دوو وڵاتە پشتیوان ئەو ئاڕاستەیەی ئەمەریکان بەرانبەر بەعێراق و دەیانەوێت عێراق بەلاوازیی بمێنێتەوە.
هاوڵاتى "ده‌بێت له هه‌ڵبژاردندا پشتیوانى له یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان (یه‌نه‌که) بکرێت و ئه‌وه‌ش ببێته بناغه‌ى دروستکردن و بونیاتنانى به‌ره‌یه‌کى نیشتمانپه‌روه‌ری، چونکه یه‌کێتى بۆ هه‌بوون و دروستکردنى به‌ره‌یه‌کى وه‌ها زۆر گرنگه". سیروان ڤیان له وتارێکدا که تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌رى "هاوڵاتى" ناردووه به‌ناونیشانى(بۆ ده‌بێت پشتیوانى له یه‌کێتى بکرێت) ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که "ده‌بێت رێکخستنه‌کانى تر‌ى کورد به بێ ئه‌وه‌ى خۆیان بخه‌نه ناو حساباتى حیزبییه‌وه پشتیوانى له یه‌کێتى بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه روونه‌دات و رێکخستنه کوردییه دیموکراسیخواز و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان له هه‌ڵبژاردندا یه‌کێتییه‌ک و یه‌کگرتوویه‌ک دروست نه‌که‌ن ئه‌وا هێڵى کوردى یارمه‌تیده‌ر و خیانه‌ته‌کار له ناوچه سۆرانییه‌کان و سلێمانیدا ده‌بنه خاوه‌ن کاریگه‌رى و ئه‌وه‌ش بۆ هێڵى کوردى نیشتمانپه‌روه‌ر و دیموکراتیک شکست و له‌ده‌ستدان و ته‌نانه‌ت دۆڕانێکى زۆر گه‌وره ده‌بێت". ده‌قى وتارى سیروان ڤیان: بۆ ده‌بێت پشتیوانى له یه‌کێتى بکرێت سیروان ڤیان زۆر جار باسى ئه‌وه ده‌که‌ین، که کورد به قۆناغێکى گرنگدا تێده‌په‌ڕێت. کێشه و قه‌یرانه‌کانى سیستمى جیهانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دا وه‌رسوڕاوه بۆ شه‌ڕ. ئه‌و کێشانه‌ى که هه‌یه و ئه‌و شه‌ڕانه‌ى رووده‌ده‌ن شه‌ر و کێشه‌کانى رۆژگارى ئه‌مڕۆ نین، یانى هه‌موویان عایدى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نین، به‌ڵام ئه‌و شتانه لێره رووده‌ده‌ن. ئه‌وه راستییه‌که و ده‌بێت هه‌موو که‌س به‌پێى ئه‌و راستییه بجوڵێته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جموجوڵ نه‌کرێت له‌و کاته‌دا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى راستییه‌کان شکست به دواى خۆیدا ده‌هێنێت. ته‌نها شکستیش نا، به‌ڵکو دۆڕان و له ده‌ستدانى گه‌وره‌ش له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێت. له ماوه‌ى کورت مه‌ودا له کوردستان نمونه‌ى وه‌ها روویانداوه. ئه‌گه‌ر گه‌لى کورد به‌پێى ئه‌و راستییانه و به‌پێى ئه‌و شه‌ڕه، که له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و کوردستاندا رووده‌دات خۆى ئاماده نه‌کات و به‌پێى ئه‌وه‌ى نه‌جوڵێته‌وه، ئه‌وا له ده‌ستدان و دۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت. ئه‌و به‌ها و نرخ و ده‌ستکه‌وتانه، که به تێکۆشان به‌ده‌ستهاتوون له ده‌ست ده‌چن. ده‌بێت بزووتنه‌وه و رێکخستنه‌کانى کورد به‌پێى ئه‌و راستییه هه‌نگاو بنێن. ئه‌گه‌ر هه‌نگاوى سیاسى به‌پێى ئه‌وه نه‌نرێت ئه‌وه به ماناى ئه‌وه‌یه، که ته‌سکبینى و گرێکوێره‌یه‌کى سیاسیى هه‌یه، یانى غه‌فڵه‌ت هه‌یه. ئه‌و راستییه له ناو ئێمه‌دا هه‌یه بۆیه سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ری. پێویسته ئێمه راستیى خۆمان و راستیى دونیا له رووى کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسییه‌وه باش بناسین و لێى تێبگه‌ین. ئه‌وه هه‌ڵگرتنى هه‌نگاوى راست و دروست گرنگه. ئه‌وه راست نییه، که ئه‌و شتانه ئیهمال بکه‌ین و خۆمان به جیاواز نیشان بده‌ین. ئه‌وه شتێکى کرده‌یى نییه و پێویستیش به‌و ئیهمالکردن و خۆ به جیاواز زانینه نییه. له کاتێکى وه‌ها گرنگ و قه‌یرانایدا له عێراق و باشوورى کوردستان هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پێویسته بزووتنه‌وه‌کانى کورد له هه‌ڵبژاردندا له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسى و هێرشانه‌ى ئه‌نجام ده‌درێن و پلانیان بۆ دانراوه، به‌ره‌یه‌ک دروست بکه‌ن. پێویسته ناوه‌ندى ئه‌و به‌ره‌یه له ناوچه سۆرانییه‌کاندا بێت. ئه‌و به‌ره‌یه، یانى جه‌بهه و بلۆک، ده‌بێت له دژى دید و تێگه‌یشتى پاکتاوکارى به‌رامبه‌ر به هێڵى کوردى دیموکراتیک و نیشتمانپه‌روه‌ر دروست بکرێت. چونکه هێرش له‌سه‌ر هێڵى کوردى دیموکراتیک و نیشتمانپه‌روه‌ر هه‌یه. ئه‌و هێرشه گه‌وره‌ترین مه‌ترسیى نزیک و به‌رچاوه. په‌یوه‌ندیى به هه‌بوون و داهاتووى گه‌لى کورده‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشانه تێکنه‌شکێنرێن و مه‌ترسییه‌کان نه‌ڕه‌وێنرێنه‌وه، هیچ کوردێک و بزووتنه‌وه‌یه‌کى کورد ناتوانێت کارێکى جیاواز و گرنگ ئه‌نجام بدات، ناتوانێت پێشکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. له ئێستا به دواوه له کوردستان پێشکه‌وتن به تێکشکاندنى ئه‌و هێرشانه و له ناوبردنى ئه‌و مه‌ترسییانه به‌دى دێت. باشه چى رووده‌دات و مه‌ترسییه‌که چییه؟ بۆ ده‌بێت به‌ره له ناوچه سۆرانییه‌کاندا دروست بکرێت؟ ئه‌گه‌ر رووداوه‌کانى دونیا، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و کوردستان له به‌رچاو بگیردرێن ئه‌وا مه‌ترسییه‌که ده‌بینرێت. به ڕاستى له‌مساڵانه‌ى دوایدا تێگه‌یشتن له‌سه‌ر ئه‌وه باشتر دروست بوو، به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ش له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست عه‌قڵییه‌تى مۆدێڕنیته‌ى کاپیتالیستیى لیبراڵ بینینى راستییه‌کانى زۆر قورس و دژوار کردووه. ئه‌وه‌ش کاریگه‌ریى له‌سه‌ر رێکخستنه‌کانى کورد هه‌یه. بێگومان ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ش هه‌یه. ئه‌گه‌ر په‌رده‌که لاببرێت، ئه‌و راستییه‌ى که هه‌یه و رووده‌دا بۆ کورد باشتر ده‌بینرێت و روون ده‌بێته‌وه. ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌یه‌وێت هه‌بوونى گه‌لى کورد بسڕێته‌وه، چونکه ده‌وڵه‌تى تورکیا دوژمنه گه‌وره و سه‌ره‌کییه‌که‌ى گه‌لى کورده. ده‌وڵه‌تى تورکیا هه‌بوونى خۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى سڕینه‌وه‌ى کورد بونیاتناوه و خۆیشى به‌وه پێناسه‌ى کردووه، چونکه کورد و کوردستان به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌بوونى خۆى ده‌زانێت. له سه‌ره‌تاوه تاوه‌کو رۆژگارى ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌وڵه‌یان هه‌بووه و هه‌یه. ئێستا ده‌یانه‌وێت ئه‌و پرۆسه‌یه، یانى پرۆسه‌ى سڕینه‌وه‌ى هه‌بوونى گه‌لى کورد ته‌واو بکه‌ن، چونکه کورد ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته ئاستى ئازادی. ده‌وڵه‌تى تورک گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه، که ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌و پلانه‌ى خۆى جێبه‌جێ نه‌کات ئیدى کورد ئازاد ده‌بن و پێگه‌ى سیاسى و حقوقى و یاسایى به‌ده‌ست ده‌هێنن و به‌وه‌ش کۆتایى به تموحه‌کان و ئامانجه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا دێت. بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه روونه‌دات ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌ستى به پرۆسه و قۆناغى هێرشکردن و جێبه‌جێکردنى ئه‌و پلانه کردووه. رژێمى فاشیستیى ئاکه‌په – مه‌هه‌په بۆ ئه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر کار و ده‌سه‌ڵات. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاکتۆرى سیاسیى ئه‌و رژێم و پلانه‌یه. هه‌ندێک کورد و هه‌ندێک رێکخستنى کوردیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و راستییه بشارنه‌وه، یان به شێوه‌یه‌کى جیاواز نیشانى بده‌ن. له باشوور ئه‌و جۆره هه‌وڵ و نزیکایه‌تییه هه‌یه. له شوێنه‌کانى تریشدا هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مڕۆ ناوه‌ندى هێرشه‌کان باشووره، بۆیه له رووى سیاسیه‌وه ئێستا باشوور گرنگتره. ئه‌و که‌سانه‌ى، که ئه‌و کاره ده‌که‌ن بوونه‌ته هاوکار و یارمه‌تیده‌رى داگیرکه‌رى و چوونه‌ته ناو خیانه‌ت و مرۆڤه‌کان و ده‌ورووبه‌ره‌که‌ى خۆیان فرۆشتووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و هێڵه یارمه‌تیده‌ره بۆ داگیرکه‌رى له بادینان به زۆر زاڵکراوه و کۆمه‌ڵگه سه‌رکوت و بێده‌نگ کراوه، ده‌بێت له ناوچه سۆرانییه‌کان و به تایبه‌تى له ناوچه‌ى سلێمانى پێشه‌نگایه‌تى بۆ هێڵى کوردى دیموکراتیک و نیشتمانپه‌روه‌ر بکرێت، چونکه ناوچه‌ى سلێمانى و گه‌لى سلێمانى له بزووتنه‌وه‌ى رزگاریى کورد له باشووردا واتایه‌کى زۆر گرنگ و کاریگه‌رییان هه‌یه. گه‌لى سلێمانى له مێژوودا رۆڵێکى وه‌هایان گێڕاوه و ئه‌وان له باشوور بۆ بونیاتنان و چه‌سپاندنى هێڵى نیشتمانپه‌روه‌رى بوونه‌ته ژێرخان و به‌ردى بناغه. یانى هێڵى نیشتمانپه‌روه‌ریى باشوور له سلێمانیدایه. گه‌لى سلێمانى هێڵى نیشتمانپه‌روه‌ریى بونیاتناوه و له هه‌مان کاتدا پێشه‌نگایه‌تیشى بۆ کردووه. بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه فاشیستییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک تێکبشکێنرێن و مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌بوونى کورد کۆتایى پێ بێت، ئێستا پێویستى به پێشه‌نگایه‌تیى گه‌لى سلێمانى هه‌یه، چونکه ئه‌وه‌ى بۆ کوردان پێویسته هه‌ڵوێستى گه‌لى سلێمانییه. ده‌بێت هه‌ڵه تێگه‌یشتن دروست نه‌بێت، چونکه پێشه‌نگ بۆ سلێمانى پێویست نییه، به‌ڵکو پێشه‌نگایه‌تیى سلێمانى بۆ وڵات پێویسته. ده‌بێت له‌و جیاوازییه تێبگه‌ین. وڵات پێویستى به ناسنامه، هه‌ڵوێست و شێوازى سلێمانى و خه‌ڵکى سلێمانى هه‌یه. ئه‌گه‌ر سلێمانى له رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا ئه‌و پێشه‌نگایه‌تییه بکات ئه‌وا هه‌ڵوێست و شێوازى سلێمانى یانى هێڵى کوردى نیشتمانپه‌روه‌ر و ئه‌وه‌ش له سه‌رتاسه‌رى باشووردا ده‌چه‌سپێت و بۆ پارچه‌کانى تر‌ى کوردستانیش ده‌بێته هه‌نگاوێک و سه‌ره‌تاییه‌کى زۆر گه‌وره. بێگومان ئه‌وه خۆى له خۆڕا دروست نابێت و روونادات. ئه‌وه بابه‌تێکى سیاسییه و پێویسته رێکخستنه سیاسییکانى کورد به به‌رپرسیاریى خۆیان هه‌ستن و ئه‌وه جێبه‌جێ بکه‌ن. ده‌بێت رێکخستنه‌کانى کورد به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ناوچه سۆرانییه‌کان و سلێمانى هه‌ڵوێستێکى وه‌ها بگرنه‌به‌ر و هه‌نگاوى پێویستى بۆ بنێن، بۆیه پێویسته له هه‌ڵبژاردندا به‌ره‌یه‌کى وه‌ها دروست بکرێت. ئه‌م قۆناغ و سه‌رده‌مه پێویستى به هه‌ڵوێست و بۆچوونێکى سیاسى و ستراتیژیى هه‌یه. ده‌بێت هیچ که‌س و هیچ رێکخستنێک به شێوه‌یه‌کى ئاسایى له هه‌ڵبژاردن نزیک نه‌بێته‌وه. ده‌بێت له هه‌ڵبژاردندا پشتیوانى له یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان (یه‌نه‌که) بکرێت و ئه‌وه‌ش ببێته بناغه‌ى دروستکردن و بونیاتنانى به‌ره‌یه‌کى نیشتمانپه‌روه‌ری، چونکه یه‌کێتى بۆ هه‌بوون و دروستکردنى به‌ره‌یه‌کى وه‌ها زۆر گرنگه. ده‌بێت رێکخستنه‌کانى تر‌ى کورد به بێ ئه‌وه‌ى خۆیان بخه‌نه ناو حساباتى حیزبییه‌وه پشتیوانى له یه‌کێتى بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه روونه‌دات و رێکخستنه کوردییه دیموکراسیخواز و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان له هه‌ڵبژاردندا یه‌کێتییه‌ک و یه‌کگرتوویه‌ک دروست نه‌که‌ن ئه‌وا هێڵى کوردى یارمه‌تیده‌ر و خیانه‌ته‌کار له ناوچه سۆرانییه‌کان و سلێمانیدا ده‌بنه خاوه‌ن کاریگه‌رى و ئه‌وه‌ش بۆ هێڵى کوردى نیشتمانپه‌روه‌ر و دیموکراتیک شکست و له‌ده‌ستدان و ته‌نانه‌ت دۆڕانێکى زۆر گه‌وره ده‌بێت.
هاوڵاتى سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند:"بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆکی کۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بڕیاریانداوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە سەرتاسەری کوردستان هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرن. دەقی راگەیەنراوەکە: هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان جەماوەرە دڵسۆزەکەی هاوپەیمانی کوردستان؛ بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی ماڵئاویی سەرۆک مام جەلال، سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە سەرتاسەری کوردستان هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرێت. داواکارین کاندیدە بەڕێزەکانی هاوپەیمانی کوردستان و هەموو کادر و هەڵسوڕاوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هەموو چالاکییەکی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرن. هەروەها داوا لە میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتی و گۆڕان دەکەین لە ماوەی دیاریکراودا لە جیاتی رووماڵی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەرنامەکانیان تەرخان بکەن بۆ باسکردن لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵە تێکۆشەرەکانی و لەسەرووی هەمووشیانەوە سەرکردەی مەزن رەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا. سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستان 2/10/2021
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند:" له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردودا 6033 پشكنینى كۆرۆنا له‌هه‌رێم ئه‌نجامدراوه، 438 كه‌س توشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون. به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، 6033 پشكنینى كۆرۆنا له‌هه‌رێم له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا ئه‌نجامدراوه‌و 438 توشبوى نوێ تۆماركراوه، 1414كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، 19 هاووڵاتى له‌هه‌رێم به‌ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 12 كه‌س له‌هه‌ولێر 4كه‌س له‌سلێمانى 3 كه‌س له دهۆك بوه. به‌به‌راورد به ژماره‌ى پشكنینه‌كان ڕێژه‌ى توشبون دابه‌زیوه بۆ كه‌متر له 8% و پێشتر له‌نێوان له 13% تا له 16%بوه.
هاوڵاتى کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێررایگەیاند:" جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا باوەڕی تەواوی وایە کە ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پەیوەستە بە ئاسایشی عێراق و ئاسایشی عێراقیش پەیوەستە بە ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە. دەشڵێت، لە رێگەی کۆمپانیای HKNـەوە، بەرهەمی نەوتیی هەرێمی کوردستان زیاد دەکەن. ئەمرۆ شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021، رۆبێرت پالادینۆ، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی لە رێوڕەسمێکدا وتارێکی پێشکێش‌کرد، رایگەیاند، "ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەمێنێتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژیش لێرە دەمێنینەوە." ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەکو پالادینۆ باسی کرد، "پابەندە" بە هەرێمی کوردستان و عێراق و دەیانەوێ ئەم هەرێمە سەرکەوێت. وتیشی "سەرۆک بایدن، سەرۆکی ئەمریکا باوەڕی وایە کە ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پەیوەستە بە ئاسایشی عێراق، ئاسایشی عێراقیش پەیوەستە بە ئاسایشی ئەم هەرێمە مەزنەی کوردستان." شارۆچکەی چەمانکێ خاوەنی کێڵگەی نەوتییە، کۆنسوڵی ئەمریکاش لەوێ باسی بەرەوپێشبردنی بەرهەمی ئەو کێڵگانەی کرد، وتی، "ئەمریکا پاڵپشتی دارایی کۆمپانیای HKN دەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمی نەوتی لە هەرێمی کوردستان." بەدوای کۆنسوڵی گشتی ئەمریکادا، نوێنەری کۆمپانیای HKN گوتارێکی پێشکێش‌کرد، رایگەیاند، "تاوەکو هاوینی داهاتوو بەرهەمی نەوتی لە کێڵگە نەوتییەکەی چەمانکێ لە 32 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا دەگەیێنینە 55 هەزار بەرمیل نەوت." مات زیز وتی ئەو بڕە "دەکاتە [نزیکەی] 10٪ـی بەرهەمی نەوتی کە لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدێت." بەپێی راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020 دا 158 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە و هەشت ملیۆن بەرمیلیشی داوەتە پاڵاوگەکان بۆ ئەوەی بیکەنە سووتەمەنی بۆ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان. هەروەها 98 هەزار بەرمیل نەوت کە بڕێکی کەمە فرۆشراوە بە پاڵاوگەکانی نەوت لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان. ئەو نوێنەرەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە وتی "بەشانازییەوە" قەبارەی وەبەرهێانی کۆمپانیاکەیان لە 2007ـەوە چوار ملیار دۆلار بووە. پێشبینیشی کرد قەبارەی وەبەرهێنانیان لە ساڵیکدا بگاتە 1 ملیار دۆلار. بەوتەی مات زیز، کۆمپانیای HKN تاوەکو 2021 توانیویانە 7٪ـی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن. هاوکات بەهۆی کارکردنی کۆمپانیاکەیان هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کۆمپانیاکەیان 11 هەزار دەرفەتی کاریان لە هەر ساڵێکدا رەخساندووە، ئامادەیشی نیشاندا 2200 کەس لە رێگەی کۆمپانیاکەیان دابمەزرێنن. رۆبەرت پالادینۆ، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا ستایشی کارەکانی کۆمپانیای HKNـی کرد کە رۆڵیان هەبووە لە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و رێگەوبان رایگەیاند، "من ئاگادارم کە HKN لە شوێنەکانی دیکەش چالاکە، کار لەسەر باشترکردنی ژێرخان دەکات، رێگەکان بونیاد دەنێتەوە، بەڕاستی خزمەتی زۆری دهۆکیان کردووە." پالادینۆ وتی "ئەمریکا باوەڕی بەهێزی وایە کە ئەمە کەرتی تایبەتە کە مەکینەی راستەقینەی گەشەیە، 450 دەرفەتی کار راستەوخۆ بۆ ئێرە لەلایەن HKN ەوە رەخسێندراون، 2200 دەرفەتی کار ناڕاستەوخۆ رەخسێندراون، ئەمە شتێکی زۆر ناوازەیە، ئەمە رێک ئەو کارەیە کە هاوبەشی فەراهەمی دەکات." HKN کۆمپانیایەکی سەربەخۆی کەرتی وزەیە بنکەکەی لە داڵاسی تێکساس و هەولێرە، یەکێکە لە "چالاکترین" کۆمپانیاکانی ئەمریکا کە لە سنووری سەرسەنگ لەسەر رووبەری 420 کیلۆمەتر دووجا کار لەسەر زیادکردنی بەرهەمی نەوتی دەکات و هەردوو کێڵگەی سوارەتووکە و سوارەتووکەی رۆژهەڵات لەخۆدەگرێت.
هاوڵاتى جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند:" ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە و دەرگەیەکی نوێ دەکاتەوە، بۆیە داوای لە خەڵک کرد بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، بە دەنگدەرانی بازنەی سێیشی وت:" بەربژێرەکانی پارتی بنێرنە بەغدا تاوەکو داکۆکی لە مافەکانتان بکەن". ئەمرۆ شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021، نێچیرڤان بارزانی،جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی لە شێخان رایگەیاند:" ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە و دەرگەیەکی نوێ دەکاتەوە، بۆیە داوای لە خەڵک کرد بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، بە دەنگدەرانی بازنەی سێیشی وت:" بەربژێرەکانی پارتی بنێرنە بەغدا تاوەکو داکۆکی لە مافەکانتان بکەن". جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی هەوڵەکانی حزبەکەی بۆ کوردستان کرد، رایگەیاند، ئاوەدانییەکی گەورە لەسەر دەستی پارتی بەدیهاتووە.. لە هەر شوێنێکیش پارتی فەرمانڕەوابێت، ئارامی و خۆشگوزەرانیی لێیە. لەبارەی شێخانیش وتی، "گرنگە ئەو پێکەوە ژیانەی شێخان بمێنێت و... جوانی کوردستان بەو پێکەوەژیانەیە." نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی وت کە سەرکەوتنی پارتی، "سەرکەوتنی خەباتی میللەتی کوردە" و دەیانەوێت لە بەغدا سەنگی پارتی بچەسپێنن. هاوکات ئاماژەی بەوە دا کە "پارتی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد دەچێتە بەغدا." وەکو جێگری سەرۆکی پارتی باسی کرد، دەستکەوتی نووسراو لەسەردەستی پارتی بەدیهاتوون و بەردی بناخەی دیموکراسی لەم وڵاتە بە پێشنیازی پارتی بووە. باسی هەوڵی حیزبەکانی دیکەیشی کرد، بەڵام وتی، "پشکی شێر" بەر پارتی کەوتووە.
هاوڵاتى هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی رایگەیاند:" ئەوان پشتیوانی گفتوگۆی ناوخۆی خەڵکی سوریا دەکەن و ئیدارەی بایدن دڵنیاییان پێداوین کە هێزەکانیان لە سوریا ناکێشنەوە". ئەمرۆ شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021، ئیلهام ئەحمەد، لە ئەمریکاوە بە رۆژنامەوانانی راگەیاند: ئەوەی لە گەورە بەرپرسانەوە بیستوومە ئەوەیە کە ئەم ئیدارەیەی ئەمریکا هێزەکانی لە سوریا پاشەکشە پێناکات. هاو سەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات وتیشی “ئێمە زۆر حەزمان لە دیالۆگی ناوخۆیی نێوان سوریەکانە و ئەمە ئەو شتەیە کە جەختی لەسەر دەکەینەوە کاتێک باس لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ واشنتۆن و مۆسکۆ دەکرێت”. ئاماژەی بەوەشکرد: لە وتووێژەکانی ئاشتی لە جنێف و لە رێککەوتنە سیاسییەکانی دیکەی نێودەوڵەتیدا ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی نوێنەرایەتی ناکرێت وتیشی “ئەگەر ئێمە قسە لەسەر پرۆسەیەکی سیاسی جدی بکەین، پێویستە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات نوێنەرایەتی هەبێت”. هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکە کە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا دوای سەردانی دێت بۆ رووسیا باسی لەوەشکرد، کوردانی سوریا حەزیان لە وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا هەیە. هاوکات رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی کردووەتەوە، وەفدەکەی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی ئیلھام ئەحمەد لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە ئیدارەکەی بایدن کردووە، یاسای قەیسەر کە سەپێندراوە بەسەر حکومەتی دیمەشقدا، لەسەر ناوچەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا سوک بکات، تا ئەو وادەیەی گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ دیمەشق دەستپێدەکات.
هاوڵاتى بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری-زانیاریی هەرێمی كوردستان لە چوارەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مام جەلال، سكرتێری پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند:" مام جەلال، سەرۆكایەتی پەڕینەوەی عێراقی كرد لە كۆماری تیرۆر‌و ترسەوه بۆ كۆمارێكی فیدراڵ ". ئەمرۆ شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021،ئەژی ئەمین بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری-زانیاریی هەرێمی كوردستان لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە:" سەرۆك مام جەلال، صەمامی ئەمانی عێراق، ئەندازیاری ئاشتیی هەرێمی كوردستان و خوڵقێنەری پرۆژەی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكان بوو لە كەركوك و ناوچە كێشەلەسەرەكان." دەقی پەیامەكە لە چوارەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سكرتێری گشتی یەكێتی و یەكەمین سەرۆكی هەڵبژێردراوی عێراقی فیدراڵ‌دا، سەری رێز‌و وەفا بۆ حەفتا ساڵ خەباتی نەپساوەی مامی گەورەی كوردایەتی دادەنەوێنین. سەرۆك مام جەلال، لە تەمەنی پڕ بەرهەمی خۆیدا، بە ئامانجی مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی كوردستان و دیموكراتی و فیدراڵی بۆ عێراق، بۆ سەروەریی یاسا، بۆ ئاشتی و ئازادی گەلانی عێراق و ناوچەكە تا دوا نەفەس بێ وچان تێكۆشا. ئەم كەسایەتییە بێ وێنە و كاریگەرەی مێژوومان، داهێنەری چەمكی سیاسەتی حەكیمانەبوو. لە كایەی سیاسی و بەڕێوەبردن و بەشداریی نیشتمانیی كوردستانی و عێراقیدا، رەخسێنەری زەمینەی چەپكە گوڵی بەشداری بوو بۆ هەموو هێز و لایەن و كەمینەكان. سەرۆك مام جەلال، صەمامی ئەمانی عێراق، ئەندازیاری ئاشتیی هەرێمی كوردستان و خوڵقێنەری پرۆژەی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكان بوو لە كەركوك و ناوچە كێشەلەسەرەكان. لە كۆنترۆڵكردنی قەیرانە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكانیشدا، رۆڵی گەورە و یەكلاكەرەوەی دەبینی. تا سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، بزوێنەری خەباتی بەرەیی، پشتیوانی مافی ژنان و هەڤاڵی هەموو دەنگدەر و ئەندام و كادرێك بوو. میوان و خانەخوێی هەموو چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكان بوو. لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، باڵیۆزی پڕ ئەزموونی ناساندنی ئێش و ئازار و داوا ڕەواكانی گەلی كورد بوو. چاو‌دێر بوو بەسەر حیزبەوە و لەرێی بەشداریی سیاسییشەوە، ئەندازیاری ئاوەدانیی كوردستان. بەهۆی قووڵایە رۆشنبیریی و خەباتە بێ وێنەكەشیەوە، پاڵپشتی هەموو ئەفراندن و پێشخستن و كرانەوەیەكی رۆشنبیریی و سەنگەری بەهێزی بەرگری بوو لە ئازادی رادەربڕین. لە پێگەی سەرۆكایەتی كردنی عێراقی فیدراڵیشدا، مامی گەورەمان، سەرۆك مام جەلال، سەرۆكایەتی پەڕینەوەی عێراقی كرد لە كۆماری تیرۆر و ترسەوه، بۆ كۆمارێكی فیدراڵ و فرەدەنگ و تەوافوقی و دیموكرات. هەوڵی زۆری‌دا بۆ پاراستنی ئاشتەوایی و رێگرتن لە ترازانی تانوپۆ كۆمەڵایەتی و نیشتمانییەكانی گەلان و پێكهاتەكانی عێراق. لە كاتێكدا كە رووبەڕووی تیرۆر راوەستابوو، رێگەیشی نەدە‌دا كەمینە مەزهەبی و نەتەوەییەكان بەو بیانوانە ریشەكێش و قەڵاچۆ بكرێن و كارایی و كاریگەرییان نادیدەبگیرێت. گەرچی بەغدادی بە پایتەختی بەرگریی لە مافە نەوەتەوەییەكانی گەلی كوردستان و عێراقیش دەبینی، بەڵام لەسەر یەك بست لە خاكی كوردستان، سازشی نەكرد و هەموو هەوڵێكی دا مافەكانی گەلەكەمان لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا بچەسپێنێت و لەگەڵ هەڤاڵ و هاوسەنگەرانیدا، بۆ پاراستنی ئەم گەلە بەشمەینەتە لە زوڵم و زۆر و داگیركاریی، بناغەیەكی پتەویان داڕشت. هەڤاڵ مام جەلال، مامۆستا و رێبەرێكی نمونەیی و مێژووكردی گەلی كوردستانە و ئێمە كە خۆمان بە خوێندكاری ئەو رێبازە نیشتمانی و كوردستانییەی سەرۆك مام دەزانین، لە بۆنەیەكی ئاوادا، بەڵێن دەدەین حیكمەت و مرۆڤدۆستی و ئامانجە باڵا نیشتمانییەكان بكەینە شاڕێگەی خەباتمان و بۆ هەمیشه، یادی ئەم سەركردە ناوازەیەی یەكێتی و گەلی كورد، یادی ئەم سەرۆكە مەزنەی عێراق، بەرز رابگرین و بۆ ئێمە ڕێنما و نموونەی باڵای كار و خەباتمان بێت.
هاوڵاتى عەبدولـلەتیف ئەحمەد لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە و چەندین پێشنیارێك بۆ بەرژەوەندی گشتیی و خزمەتکردنی ئایین و کۆمەڵگە دادتە مەسرور بارزانی. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد بە پێویستیی زانی، زانایانی ئایینی، رۆڵی ئەرێنی خۆیان، لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بگێڕن. هەروەها باس لەوە کراوە کە عەبدولـلەتیف ئەحمەد کۆمەڵێک پێشنیازی "بە سوودی" بۆ بەرژەوەندی گشتیی خستووەتەڕوو. ئەمرۆ شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە د.عەبدولـلەتیف ئەحمەد ناسراو بە عەبدولـلەتیف سەلەفی کرد. لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە گرنگیی رۆڵی زانایانی ئایینی کوردستان کردووە لە "بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و رەتکردنەوەی هزری تووندڕەوی و برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان". مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێویستیی زانیوە "زانایانی ئایینی، رۆڵی ئەرێنیی خۆیان، لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بگێڕن". بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە لە دیدارەکەدا د.عەبدولـلەتیف ئەحمەد، "کۆمەڵێک پێشنیاری بە سوودی بۆ بەرژەوەندی گشتیی و خزمەتکردنی ئایین و کۆمەڵگە" خستووەتەڕوو.
هاوڵاتى یاساناس‌و ئەندامێكى پێشوی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم سەبارەت بە خۆپیشاندانەكان بۆ پشگیری لە زیندانیانی بادینان رایگەیاند: "گرنگه جه‌ماوه‌رى هه‌موو حزبه‌كان به‌شداربن، ھیوادارم سەرپەرشتیاران ڕێگه‌نەدەن ئەو کەیسە بکرێتە کەیسێکی سیاسی‌و بانگەشەی ھەڵبژاردن لەلایەن ھیچ کاندیدو حزبێکەوە". حاكم شێخ لەتیف یاساناس‌و ئەندامى پێشوی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"خۆپیشاندان‌و گردبونەوەکەی ڕۆژی 4ی مانگ بۆ سزادراوانی بادینان كه کۆمەڵێک چالاکوان سەرپەرشتیدەکەن‌و پێی ھەڵدەستن، گرنگه ڕه‌چاوى سێ خاڵ بكه‌ن". ده‌شڵێت:"یه‌كه‌میان، کاتەکە ھەستیارەو سەروبەندی ھەڵبژاردنەو مەترسی زۆرە، ئەم کەیسە مرۆییە لەلایەن حزبەکان‌و کاندیدەکانەوە بکرێت بەبابەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن، خۆزگە دوادەخرا بۆدوای ڕۆژی دەنگدان". ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "دوه‌میش، ئەگەر دوانەخرێ‌و لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێ، ھیوادارم سەرپەرشتیاران ڕێگه‌نەدەن ئەو کەیسە بکرێتە کەیسێکی سیاسی‌و بانگەشەی ھەڵبژاردن لەلایەن ھیچ کاندیدو حزبێکەوە، بەڕاستی کارێکی نائەخلاقیە ھەر کاندیدو حزبێک ئەم کەیسە بکاتە بانگەشەی ھەڵبژاردن‌و یاری بەئازارەکانی خەڵک بکات بۆ بەرژەوەندی سیاسیی خۆی". وه‌كو ده‌ڵێت:"بەڵام گرنگە حزبەکان‌و جەماوەرەکەیان بەشداری بەرچاوو فراون بکەن بێئەوەی بیقۆزنەوە بۆ بەرژەوەندی سیاسیی‌و ھەڵبژاردن، لێرەدا دەردەکەوێ کە بەڕاستی دژی نادادپەروەرین یان نا، بەڕاستی لەبەرەی خەڵکن یان نا؟". له‌سێیه‌م تێبینیدا حاكم شێخ له‌تیف ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، "ھیوادارم واش پیشان نەدرێ کە ئەمە دژی لایەنێکە «بەتایبەتی ئەگەر ھەر لەشارو شارۆچکەکانی ناوچەی سلێمانی ئەنجامدرا»، چونکە لەھەردوو ناوچەکە پێشێلکاریی‌و دەستتێوەردانی دادگا وەک یەک ھەیە، سەرەڕای ئەوە سەرۆکی حوکمەت وەک سەرۆکی حکومەت تەدەخولی کردوە لەکەیسەکە، حوکمەتیش ھەمولایەنە بەشدارەکانی وەک یەک بەرپرسن، چونکە کاتی خۆی بێدەنگبون‌و قبوڵیانکردوە، «ئێستا گرنگ نییە بۆ بانگەشە قسەیەک دەکەن». به‌وته‌ى ئه‌و، "تەنانەت ھێزەکانی تری دەرەوەی دەسەڵاتیش بەرپرسن کە تائێستا نەماندیوە ھەڵوێستێکی جدیان ھەبێ بۆ نمونە داوای کۆبونەوەیەکی پەرلەمان بکەن بۆ ئەو مەبەستە یان کۆبونەوەیەکی پەرلەمانی لەسەر تێکبدەن یان ھەر ھەڵوێستێکی تری جدی وەک حزب‌و کوتلە نەک وەک ھەڵوێستی فەردی تاک پەرلەمانتار".
هاوڵاتى کەنەکە، ڕەخنە لە بێدەنگی دەوڵەتانی جیهان دەگرێت لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کمیایی لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە و داوای هەڵوێست دەکات. کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەبارەی تاوانەکان و پێشێلکردنى یاساکانى جیهان، کە لەلایەن دەوڵەتى توركیاوە ئەنجام دەدرێت و تێیدا گاز و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە سەرەتاى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دەوڵەتی توركیا لە دژی گەلی كورد شەڕێكی دژوار و قورس بەڕێوەدەبات و هەر رۆژێك كە تێپەڕ دەبێت داگیركارییەكانی خۆی لە رۆژئاوا و باشوورى کوردستان فراوانتر دەكات و كامپی پەنابەرانی مەخموور و هەرێمی شەنگال بە شێوەیەكی بەردەوام دەکرێنە ئامانجی هێرشی فرۆكەی جەنگى و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، کە بەهۆیانەوە بە دەیان هەزار مرۆڤ گوندەكانی خۆیان چۆڵ كردووە و ژمارەیەكی زۆر شەهید و برینداریشی لێكەوتووەتەوە. لە بەشیکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى کەنەکەدا هاتووە، لە هێرشەکانیشدا تەنها گەلی كورد و خۆڕاگرانی ئەم گەلە كۆمەڵكۆژ ناكرێن، بەڵكو سەروەریی وڵاتانی عێراق و سوریاش پێشێل دەكرێت بە شێوەیەكی ئاشكرا یاسای نێودەوڵەتیى و سەروەری وڵاتان پێشێل دەكرێت، بەڵام نەتەوە یەكگرتووەكان، ناتۆ، ئەمریكا، یەكێتی ئەوروپا، شورای ئەوروپا، پەرلەمانی ئەوروپا و رووسیا تەنها سەیر دەكەن و دەوڵەتی عێراقیش بە بێدەنگیی خۆی پشتیوانی لەم هێرشانە دەكات. کەنەکە، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە مەتینا و زاپ ئاڤاشین، دەوڵەتی تورک یاساكانی جەنگ بە شێوەیەكی ئاشكرا پێشێل دەكات و لە دژی مرۆڤایەتی تاوانی گەورەی جەنگ ئەنجام دەدات. ڕاشیگەیاندووە: نزیکەی شەش مانگە ئەو سوپایە نەیتوانیوە بەو شێوەیەی كە دەیویست هەرێمەكانی گەریلا داگیر بكات، بۆ ئەوەی كە بتوانێت بچێتە ناو تۆنێلەكانی شەڕی گەریلاوە تا ئێستا ١٦٣ جار گازی كیمیاوی بەكار هێناوە و سەرەڕایی ئەوەی كە راپۆرت و بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی ئەم هێرشە كیمیاییانە لەبەر دەستن، هێزە نێودەوڵەتییەكان هێشتاش هەر بێدەنگن، کە بەهۆیانەوە تا ئێستا بە دەیان گەریلا گیانیان لە دەستداوە. لە درێژەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، لە رۆژی ٤ی ئەیلولی ٢٠٢١یش لە گوندی هرۆری سنورى دهۆك دەولەتى داگیرکەرى تورک هێرشی كیمیایی ئەنجامدا و خەڵكی گوندەکە كەوتنە بەر ئەو گازە ژەهراوییانە و بەهۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان كران. لەبارەى هەڵویستى وڵاتانى جیهانەوە کەنەکە باسی لەوەکردووە، نەتەوە یەكگرتووەكان و هێزە نێودەوڵەتییەكان بە بێدەنگیی خۆیان لە بەرامبەر دەوڵەتى داگیرکەرى تورک ئەم تاوانانە قبوڵ دەكەن و بوونەتە هاوكار و پشتیوان و ئەو هێزانەی كە فڕۆكە و بۆمب و چەكی كیمیاوییان داوە بە بەو دەوڵەتە و ئەو هێزانەی كە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگن، هەموویان هاوبەشی تاوانەكانی دەوڵەتى داگیرکەرى تورکن. لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا کەنەکە داوا لە وڵاتانى جیهان دەکات، کە لە بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەرى تورك بۆ سەر كورد و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی، هاوكاری حكومەتی وڵاتەكەتان بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرن و پێویستە رێكخراوەكانى كۆمەڵگای مەدەنی، پەرلەمانەكانى وڵاتان، پارتە سیاسییەكان، زانكۆكان و هەر مرۆڤێك كە هەستی مرۆڤایەتی تێدایە لە بەرامبەر هێرشی ئەو دەوڵەتە بۆسەر بە كورد و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی هەڵوێست وەربگرن.
هاوڵاتى ڕۆبەرتۆ پاڵه‌دینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند:" سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە دۆخی ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستە بەسەقامگیریی عێراق‌و هەرێمی کوردستانەوە". ڕۆبەرت پاڵەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :"ئەمریکا پابەندە بەهاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان‌و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە، دۆخی ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستە بەسەقامگیریی عێراق‌و هەرێمی کوردستانەوە". کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان وتیشی:"ئەمریکا هاوکار دەبێت بۆ سەقامگیریی هەرێم لەلایەنی ئەمنی‌و پەرەپێدانی لەڕوی ئابورییەوە". ڕۆبەرتۆ پاڵه‌دینۆ جەختیشیکردەوە : "کاردەکەین بۆئەوەی کۆمپانیا گەورەکانی بواری وزە بێنە هەرێمی کوردستانەوەو ڕۆڵیان هەبێت لەبواری وەبەرهێناندا".
هاوڵاتى قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:" بەشێكی زۆرتان بێ مامی و بێ كاك نەوشیروانیتان پێوەدیار بێت، هەر كەسێكمان نەمانتوانیبێت ئەو بۆشاییەتان بۆ پڕبكەینەوە، داوای لێبوردنتنا لێ دەكەین، چونكە ئەو بۆشاییە بەهەموومان پڕدەكرێتەوە". ئەمرۆ شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021، قوباد تاڵەبانی، لە كەرنەڤاڵی پێشمەرگە دێرینەكانی هاوپەیمانی كوردستان رایگەیاند، دەزانم بەشێكی زۆرتان گلەییی و تێبینتان هەبێت، بەشێكی زۆرتان بێ مامی و بێ كاك نەوشیروانیتان پێوەدیار بێت، هەر كەسێكمان نەمانتوانیبێت ئەو بۆشاییەتان بۆ پڕبكەینەوە، داوای لێبوردنتنا لێ دەكەین، چونكە ئەو بۆشاییە بەهەموومان پڕدەكرێتەوە. قوباد تاڵەبانی وتیشی، بۆ هەڵبژاردن دروشمی بەیەكەوە بەهێزترینمان هەڵبژاردوە، چەند ساڵی رابردوو پێكەوە نەبووین، لەسلێمانی بۆ هەڵبژاردن ململانێیەكی نابەجێی ناخۆیمان هەبوو كە زیانی بەخۆمان و شۆڕشەكەی ئێوەو ئەم ناوچەیە دەگەیاند، بەڵام ئەمجار پێكەوەین، ئەم ناوچەیە پڕە لەكەسی دڵسۆزی وەك ئێوە، بۆیە بەیەكەوە باشتر دەتوانین داكۆكی لەماف و شایستەكانی ئێوە بكەین و داكۆكی لەقەوارەی هەرێم بكەین. قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، پێكەوە دەتوانین بەرگری لەو خاكی كوردستانە بكەین كە ئێوە شۆڕشتان بۆ كرد، بۆیە دەتوانین لەبەغدا كە ناوەندی بڕیارە گرنگەكانی ئەم وڵاتەیە بەرگری لەئێوەو ماڵ و منداڵتان بكەین، لەماوەی دوو ساڵی رابردوو لەبەغدا لایەنی عیراق و كوتلەی پەرلەمانی نەما نەیبنین، ئەوەی بۆمان دەركەوت نیەتێك هەیە بۆ سنورداركردنی قەوارەی هەرێم و لاوازكردنی، بۆیە تەنها ناتوانین لەسلێمانی و هەولێر روبەڕووی ئەو مەترسیە ببینەو‌ە، بۆیە دەبێت لەبەغدا روبەڕووی ببینەو‌ە، بۆیە بەیەكڕیزی ئێمە لەبەغدا توانیمان بەشێك لەمافەكان بپارێزین. سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، داوا لەپێشمەرگە دێرینەكان دەكەین خۆتان و كەسوكارتان متمانەی خۆیان بەهاوپەیمانی بدەن و رۆژی 10ی 10ی 2021 بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بەهاوپەیمانی كوردستان بدەن، ئەوانەشی ناڕازین و دەڵێن دەنگ نادەین، دڵنیام بەهیچ شێوەیەك پشت لەحزبەكەی خۆیان ناكەن و رۆژی دەنگدان دەنگ هاوپەیمانی کوردستان دەدەن. ئاماژەی بەوەشکرد، بە متمانەدان بەهاوپەیمانی دەتوانین خزمەتگوزاری زیاتر بكەین، چونكە دەنگدانی ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە، ئەمجارە لەسەر ئاستی بازنەیەو هەر ناوچەیەو كاندیدەكانی دیاریكراون و دەبێت بەوریاییەوە رۆژی دەنگدان دەنگبدەن و لەسەر كاغەزی دەنگدان لۆگۆی هاوپەیمانی هەیە كە هاوپەیمانییەكەی مام كاك نەوشیروانە، بۆیە دەبێت دەنگ بەهاوپەیمانی و كاندیدەكانی بدەن.