هاوڵاتى دواى ئهوهى دوێنێ دووشهممه بهرههمهکانى کۆمپانیاى فهیسبووک ( فهیسبووک، ئینستاگرام، وهتسئهپ و ماسێنجهر ) بۆ ملیۆنهها بهکارهێنهر لهکارکهوتن چهند خولهکێک لهمهوبهر تهنها فهیسبوک هاتووهتهوه. تۆرى کۆمهڵایهتى فهیسبووک که بۆ ماوهى چهند کاتژمێرێک کارهکانى وهستاو دواى هاتنهوهى باس له زیانى دارایى زیاتر له نزیکەی شەش ملیار دۆلار دهکهن، سهرهراى دابهزینى لهسهدا 5%ى پشکهکانى. پهیجى فهیسبووک لهسهر تۆڕى کۆمهڵایهتى تویتهر بڵاویکردهوه که ئاگادارین که ههندێک له بهکارهێنهرهکانمان ناتوانن ئهپى فهیسبووک و بهرههمهکانى فهیسبووک بهکاربهێنن. ههروهها ئهوهیان ڕاگهیاند که تیمى فهیسبووک بهشێوهیهکى خێرا کار لهسهر فهیسبووک دهکهن بگهڕێتهوه بۆ باره ئاساییهکهى خۆی. ئهم کهوتنهى فهیسبووک ههموو ئهپهکانى فهیسبووکى گرتهوه وهک فهیسبووک و ئینستاگرام و وهتسئهپ و مێسنجهر و ئۆکیلهس(Oculus). تائێستاش دواى هاتنهوهى فهیسبوک به تهواوى ڕوون نهبوهتهوه ههرچهنده ههندێک له شارهزایانى سکیوریتى ئاماژه به تێکچوونى (DNS) (Domain Name System)ى کۆمپانیاى فهیسبووکه. لە رۆژی یەکشەممەوە فەیسبووک بەدەست دوو قەیرانەوە گیرۆدە بووە، کۆمپانیاکە لەکاتێکدا خەمی ئەوەی بوو چۆن وەڵامی بەکارهێنەرانی و جیهان بداتەوە لەبارەی ئەو زانیارییانەی یەکێک لە کارمەندە ئافرەتەکانی پێشووی ئاشکرای کردن، رووبەڕووی گەورەترین لەکارکەوتن بووەوە لەدوای ساڵی 2008. رۆژی یەکشەممە ژنێکی 37 ساڵان کە کارمەندی پێشووی فەیسبووک بوو و کاری شیکردنەوەی داتاکانە، هاوکات لە کۆمپانیا گەورەکانی وەکو گووگڵ و پینترێست کاریکردووە، رایگەیاند، "هیچ شتێکی وەکو فەیسبووکی" نەبینیوە لەوەی کە گوێ بەوە نادەن بەکارهێنەرەکانی تووشی چی دەبن. هاوکات تۆڕەکەیشی بە "ژەهراوی" بۆ گەنجان و هەرزەکاران پێناسەکرد. ئەو ژنە کە ناوی فرانسیس هاوجینە، رایگەیاند، بەڕێوەبەرانی ئینستاگرام کە سەر بە کۆمپانیای فەیسبووکە ئاگاداری ئەو کاریگەرییە نەرێنییانەن کە تۆڕەکە لەسەر کەسانی گەنجان و هەرزەکاران دایدەنێت. گوتیشی، ئەلگۆریزمی فەیسبووک رێگە بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە و چەندان شتی دیکە دەدات. ئەو ژنە داوای گۆڕانکاری و شۆڕشێکی کرد دژی تۆڕەکانی فەیسبووک. سى تى ئۆى (CTO)ى فهیسبووک (Mike Schroepfer)ى وتى " زۆر داواى لێبوردن لهههمووتان دهکهم بههۆى ئهو کهوتنهى فهیسبووک له ئێستادا، ئێمه کیشهى نێتۆرکمان ههیه و تیمهکانمان کار لهسهر چاکردن و دۆزینهوهى ههڵهکانى فهیسبووک دهکهن و بهخێراى ههموو شتێک چاک دهکهینهوه". فهیسبووک به گهورهترین سۆشیاڵ میدیا دادهنرێت له دنیادا دادهنرێت که له ساڵى ٢٠١٢ فهیسبووک ملیارێک بهکارهێنهرى چالاکى تێپهڕاند، بووبه یهکهم و گهورهترین سۆشیاڵ نێتۆرک له مێژووى مرۆڤایهتیدا. بۆ رکابەرانی فەیسبووکیش، رۆژێکی باش بوو، تویتەر زیادبوونێکی بەرچاوی لە ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆمارکرد، تۆڕی پەیوەندیی تەلەگرامیش لە ریزبەندی 56ـەمین ئەپلیکەیشن کە خەڵکی ئەمریکا بەکاریدەهێنن بۆ نامەگۆڕینەوە، هاتە ریزبەندی پێنجەم. تۆڕی سیگناڵیش لە تویتێکدا دەڵێت، "ملیۆنان" بەکارهێنەری زیادیکردووە.
هاوڵاتى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە ئەنقەرە لەگەڵ هەردوو سەرکردەی سوننەی عێراق محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبووەوە. ئاژانسی هەواڵەکانی تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند: "رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی لە ئەنقەرەی پایتەخت پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد، دیدارەکەی نێوان هەردوولا دوور لە چاوی دەزگاکانی راگەیاندن بەڕێوەچوو." بەپێی ئاژانسەکە هەر ئەمڕۆ: "سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە خەمیس خەنجەر، ئەمینداری گشتی حزبی پرۆژەی عەرەبیی لە عێراق کرد." سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، خەمیس خەنجەر، کە هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمە، ئەمڕۆ، لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند: "دیدارێکی گرنگ بوو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە دۆخی سیاسی ناوچەکە؛ لەگەڵ گرنگی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و کۆماری تورکیای دۆست بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی ئابووریی عێراق." بە وتەی خەنجەر، هەردووکیان جەختیان کردووەتەوە کە "بەتووندی قۆستنەوەی سنووری عێراق لە لایەن رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەئامانجکردنی خاکی عێراق و تورکیا رەتدەکەینەوە." دەشڵێت، "هەر لە دیدارەکەمان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بە ناوی برایەتی نێوان هەردوو گەلەکەمان داوای نەهێشتنی ڤیزەمان کرد لە نێوان عێراق و تورکیا، هەر لەو چەند رۆژەدا رێکاری کرداری دەستپێدەکەن بۆ کەمکردنەوەی کۆتەکانی سەر گەشتکردن بە تایبەت بۆ نەخۆشەکان و خوێندکاران و دۆخە مرۆییەکان و وەبەرهێنەران." هاوکات ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ وێنەی دیداری ئەردۆغانی لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدومی عێراقی کرد"، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە ناوەڕۆکی دیدارەکە بڵاوبکاتەوە. سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا هەروەها وێنەی دیداری ئەردۆغانی لەگەڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم بڵاوکردەوە و رایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێشوازی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی عەزمی عێراقی کرد"، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە ناوەڕۆکی دیدارەکە بڵاوبکاتەوە.
هاوڵاتى کەمێک پێش ئیستا فڕۆکەکانی تورکیا بەموشەک هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گوندی سەیدانی خوارو لەناوچەی شوان بەو هۆیەوە شەهیدو بریندار هەیە. کەمێک پێش ئیستا فڕۆکەیەکى بێ فرۆکەوانى تورکیا لە نزیک گوندی سەیدانی خوارو لەناوچەی شوان سەر بە قەزای چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێکى کردوەتە ئامانج کە گومانى ئەوە دەکرێت گەریلاکانى پەکەکەی تێدا بووبێت. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆى ئەو بۆردومانەوە چەند کەسێک شەهید بوون و بریندار بوون، بەڵام تائێستا ئەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلە گەریلای پەکەکەی تێدا بووە یان نا. گوندەکە خەڵکی تەنیا بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری سەردانی دەکەن و ئاوەدان نییە. ئەو کەسانەیشی کە برینداربوونە، بۆ ئەو مەبەستە چوونەتە گوندەکە کە دەکەوێتە سەر چەمی خاسە. بۆردوومانەکەش هەر لە دەوروبەری چەمەکە بووە.
هاوڵاتى ئەنجوومەنی ئاسایش هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" گرووپێکیان دەستگیرکردووە بە ئامانجی وەرگرتنی پارە و باج لە گەنجان، وێنە و ڤیدیۆی ئابڕووبەرانە و نهێنیی تاکەکەسییان بڵاوکردووەتەوە. ماوەیەک لەمەوبەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند کەسێک ڤیدیۆی خۆیان بڵاوکردەوە کە تێیدا داوای لێبووردنیان لە کەسێک بە ناوی "گۆڤەند" دەکرد، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت کە گرووپێکیان دەستگیرکردووە کە سەر بە ئەو کەسە بوون و دانیان بە تاوانەکەیان ناوە. کوڕێکی تەمەن 24 ساڵ کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، لە ڤیدیۆکەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا دەڵێت، لە 16-08-2021 بە هۆکاری ئەوەی ئەدمین بووە لە پەیجی "گۆڤەند سی تی ئێس" دەستگیرکراوە. ئەو گەنجە ناوی چەند کەسێکی دیکە دەهێنێت و دەڵێت، "پەیجی گۆڤەند سی تی ئێس کە خاوەنەکەی گۆڤەند بوو چەند ئەدمینێکی هەبوو لە گرووپ چاتەکەی، یەکێکیان لەوانە من بووم کە بە ناوی لیۆ بووم". هەروەها دەشڵێت، شەعبان و عەلی ئەکسسیش بووە کە هەردووکیان هەر گۆڤەند بوون. ئەنجوومەنی ئاسایش دەڵێت، دەستیان بەسەر مۆبایلی یەکێک لە تاوانباران گرتووە کە هەزاران وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی هاووڵاتییانی تێدا بووە. کوڕێک لە ڤیدیۆکەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەڵێت، گۆڤەند هەڕەشەی لە خەڵک دەکرد، دەیوت، "ڤیدۆیەکی تۆم لەلایە لەگەڵ کچێکیت"، ئەگەر ڤیدیۆی کچێکی دیکەی بۆ نەنێرێت، بڵاوی دەکاتەوە و ئابڕووی دەبات، کەسەکەش لە ترسی خێزانەکەی ڤیدیۆیەکەی بۆ گۆڤەند دەنارد. دواتر داوای دەکرد کە ڤیدیۆی کەسی دیکەشی بۆ بنێرێت.
هاوڵاتى کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند:" ئاگاداری ئەو کێشەیەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە و ئەپەکانی روودەدات و بە زووترین کات هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن. كاتژمێر 06:45 خولەکی ئێوارە بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەپەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام لەکارکەوتن، دواتر وەتسئەپیش لەکارکەوت. لە تویتێکدا، کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند "ئاگادارین کە هەندێک کەس کێشەیان هەیە لە بەکارهێنانی ئەپەکانمان و بەرهەمەکانمان. کاردەکەین بۆ ئەوەی بەزووترین کات شتەکان بگەڕێنینەوە دۆخی ئاسایی، داوای لێبووردنیش دەکەین لە هەر نادڵنیاییەک." لەگەڵ لەکارکەوتنی فەیسبووک، ئەپلیکەیشنی مەسنجەریش کە تایبەتە بە نامەگۆڕینەوە لەکارکەوتووە. بەپێی ماڵپەڕی داون دیتێکتەر، بەکارهێنەران لە زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە ناتوانن خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای فەیسبووک بەکاربهێنن. لەکاتێکدا فەیسبووک لە روونکردنەوەکەی لە تویتەر گوتوویەتی هەندێک کەس، ئەوەش کاردانەوەی لەلای بەشێک لە بەکارهێنەران دروستکردووە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر وەڵامی کۆمپانیاکەیان داوەتەوە. تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامیش لە تویتێکدا لەبارەی کێشەکەوە نووسیویەتی "ئینستاگرام و هاوڕێکانی ئێستا بە کاتێکی کەمێک سەختدا تێدەپەڕن.. سەبرتان هەبێت لەگەڵمان و سەرقاڵی چاککردنەوەین."
هاوڵاتى سهرۆكی لیستی هاوپهیمانی كوردستان رایگەیاند:" هاتووین بەهەمان رۆح و ورەوە خاوەنداری ئەم شارە بکەین و بیگەرێنینەوە بۆ خەڵکە رەسەنەکەی". ئەمڕۆ دووشهممه 4ی تشرینی یهكهمی 2021، قوباد تاڵهبانی، سهرۆكی لیستی هاوپهیمانی كوردستان له میانی بهشداریكردنی له كهرنهڤاڵی لیستهكهی له شاری ههولێر رایگهیاند: "هاتووین بەهەمان رۆح و ورەوە خاوەنداری ئەم شارە بکەین و بیگەرێنینەوە بۆ خەڵکە رەسەنەکەی." وتیشی " بەدوبەی بونی هەولێر ئەوەیە کە لەدەرەوەی ناو شاری هەولێر ئاوی خواردنەوە نییە؟ بۆیە دەڵێین هەرچی لە چاوی ئەوان بە دوبەی دەچێت پیرۆزیان بێت". لهوتارهكهیدا بۆ ئامادهبوانی كهرنهڤاڵهكه، قوباد تاڵەبانی: خۆ بیرتان نەچوە کێ بوو بە گروبڵێسەی دوای کوژانەوەی شۆڕش لەم شارەدا ماینەوەو ئێمە بوین هەر لێرەبووین کە بەعس ئەم شارەی تەنیبوو ئەو کاتە هێزەکانی تر لە کوێ بوون؟ ئەی راپەڕینە مەزنەکەمان مامی کوردان و کاکە نەوە سەرپەرشت و ئەندازیاری نەبوون؟ چۆن بیرتان دەچێت شێرەکەی هەولێر جەنابی کاک کۆسرەت هەولێری کردە گڕی مەردایەتی؟ هاتووین بەهەمان رۆح و ورەوە خاوەنداری ئەم شارە بکەین و بیگەرێنینەوە بۆ خەڵکە رەسەنەکەی. هەر لە درێژەی وتەکانیدا وتی: ئێوەی هەولێر چەندە لە خێر و بێری ئەم شارە سودمەند بوون ؟ بەدوبەی بونی هەولێر ئەوەیە کە لەدەرەوەی ناو شاری هەولێر ئاوی خواردنەوە نییە؟ بۆیە دەڵێین هەرچی لە چاوی ئەوان بە دوبەی دەچێت پیرۆزیان بێت بەڵام هەموو بەشەکانی تر کە هی هاوڵاتیانی رەسەنی ئەم شارەیە هی ئێمەیە، وەک چۆن لە سەردەمی مام جەلال و کاکە نەوەو کاک کۆسرەت و هاوەڵانیان خاوەنی ئەم شارە بوین ئێستاش خەمخۆر و خاوەنی ئەم شارە دەبین و لەم هەڵبژاردنە بە سەرکەوتنە چاوەڕوانکراوەکەمان هاوسەنگی هێز دەگەرێنینەوە و لەبەغدا شەڕی هاوڵاتیانمان دەکەین. له بهشێكی دیكهی وتارهكهیدا، سهرۆكی لیستی هاوپهیمانیی كوردستان وتی: جۆرەها پڕوپاگەندە دەکەن دژی هاوپەیمانی چونکە دەترسن ئێوە بە دەنگەکانتان کۆتایی بەم ناهاوسەنگی هێزە بێنن و ئێمەش دڵنیایتان پێدەدەین لەم هەولێرەوە سەرکەوتنی گەورە رادەگەیەنین، پلانی ئێمە سەپاندنی سەقامگیرییە بەتایبەت لە رووی ئابورییەوە بۆ ئەوەی بازاڕی کار بۆ ئەم ناوچانە بگەڕێنینە و کۆتایی بە دەستدرێژی بۆ سەر هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان بهێنین و لەکۆتایشدا پێتان دەڵێین وەک هەمیشە خاوەنی ئەم شارە دەبین و پارێزگاری لێدەکەین. به خهڵكی ههولێریشی وت: ئەگەر دەتانەوێت شنەبای ئازادی بگەڕێنینەوە بۆ هەولێر و دەتانەوێت ئاواتەکەی مام جەلال و کاکە نەوە بێننە دەی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا رێکبخەینەوە کە پێشتر بە سیاسەتە هەڵەکان تێکدراوە دەنگ بدەن بە هاوپەیمانی کوردستان. له كۆتاییشدا وتی: ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتە بۆ ئەوەی هاوپەیمانیەتییەکەی مامی گەورەمان و کاکە نەوە سەربخەین و سەقامگیری بۆ هەرێمی کوردستان بگەرێنینەوە، چونکە گەراندنەوەی سەقامگیری بۆ هەولێر و هەولێرییەکان بە دەنگدانتان دەبێت بەم هاوپەیمانییە.
هاوڵاتى مەسرور بارزانی رایگەیاند:"ئێمە ئاغا و کوێخا نین و، هەروەها بە پێویستی دەزانین کەسانێک بنێرنە بەغدا کە خۆیان بکەنە قوربانی بەرژەوەندیی گەل و وڵات، نەک کەسانێک بن بۆ بەرژەوەندیی کەسی خۆیان و حزبەکانیان کوردستان بکەن بە قوربانی". ئەمڕۆ دووشهممه 4ی تشرینی یهكهمی 2021، مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە بانگەشەی حزبەکەی لە هەولێر بۆ پاڵپشتی لە بەربژێرەکان و سەرخستنیان بۆ پەرلەمانی عێراق گوتارێکی پێشکەشکرد و لە بەشێک لە قسەکانیدا رایگەیاند: "ئێمە هەمیشە خۆمان بە خزمەتکاری خەڵک زانیوە، قەت داوامان نەکردووە ببین بە ئاغا و کوێخا بەسەر هیچ لایەنێک و هیچ ناوچەیەکەوە". سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە پێشێلکراون، مەسرور بارزانی وتی: "دەبێت بزانین چ جۆرە کەسانێک بنێرینە بەغدا، تاوەکو شەڕ لەسەر ئەو مافە دەستوورییانە بکات، بۆ دەستەبەرکردنی ئەو مافە دەستوورییانەی لە دەستوور هاتوون و تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراون. بۆیە پێویستە کەسانێک بنێرینە بەغدا کە خۆیان بکەن بە قوربانی بەرژەوەندیی گەل و وڵات، نەک کەسانێک بن بۆ بەرژەوەندیی کەسی خۆیان و حیزبەکانیان کوردستان بکەن بە قوربانی". مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشدا، "پێشتر زۆر کەس بە دەنگی هاووڵاتیانی کوردستان هەڵبژێردران و چوونە بەغدا، زۆریان بە ئەمانەتەوە ئەرکەکانیان بەجێگەیاند، بەڵام هەندێکیشیان لە جیاتی ئەوەی داکۆکی لە دەستبەرکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن لەوێ داوای بڕینی مووچە و بودجەی خەڵکی کوردستان و دابەشکردنی کوردستانیان دەکرد، بەڵام بە پشتیوانی خودا و هێزی ئێوە نەمانهێشت و قەتیش واز لە هیچ مافێکی خۆمان ناهێنین و ناکەوینە ژێر هیچ پاڵەپەستۆیەک، بەردەوامیش دەبین لە دەستەبەرکردنی ئەو مافانەی کە تاوەکو ئێستاش نەهاتوونەدی". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەسرور بارزانی وتیشی، "هێشتا زۆر مافی ئێمە هەن کە بەداخەوە پێشێل کراون و نەهاتوونەدی، زۆر هەوڵدرا هەموو کێشەی کورد و کوردستان لە پرسی بودجە و مووچەدا بچووک بکەنەوە، بەڵام ئێمە قەت و قەت خەباتمان لەپێناو مووچە و بودجە نەبووە، راستە دەمانەوێت بژێوی خەڵک رۆژ بە رۆژ باشتر ببێت، کوردستان رۆژ بە رۆژ پێش بکەوێت، بەڵام زۆر مافی دیکە هەن کە نەهاتوونە دی، پێویستە بۆ ئەوانەش کارو خەبات بکەین".
هاوڵاتى وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند:" هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لەئێستادا دەبێت لەژێر سیستمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت". ئەمڕۆ دووشهممه 4ی تشرینی یهكهمی 2021، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا سەنتەری وەزارەتهكهی ئاشکرای كرد: "لە ئێستادا و بەهیچ شێوەیەک دامەزراندن لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بوونی نیە و نەکراوه". راشیدەگەیهنێت: "وەک هەر دامەزراوەیەکی تر، پرسی دامەزراندن لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگیراوە". وەزیری پێشمەرگە، ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە باس لەدامەزراندنی لێرە و لەوێی هاوڵاتیان دەکرێت وەک پێشمەرگە، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی راستی تیادانیە و هەر کاتێک دەرگای دامەزراندن بکرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە فهرمی رایدەگەیهنێت. وەزیری پێشمەرگه ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لە ئێستادا دەبێت لەژێر سیستمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت، هەر ناولێنانێکی دامەزراندن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو سیستمە، بێ بنەمایەو ناچێتە چوارچێوەی دامەزراندنی فهرمیەوە.
هاوڵاتى سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند:" رۆژی یەکشەممەی داهاتوو وادەی دروستکردنی گۆڕانکارییە". ئەمڕۆ دووشهممه 4ی تشرینی یهكهمی 2021، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا کە ئاراستەی گەنجانی عێراقی کردووە، داوایان لێدەکات بەشداربن لە هەڵبژاردنەکان و دەنگ بدەن. سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسیویەتی، "گەنجەکانمان ئەو پێشڕەوانەن کە گەل پشتیان پێ دەبەستێت. لەپێناو ئەنجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاری، بە هۆشیاری و نیشتمانپەروەریتان و سووربوونتان لەسەر دروستکردنی ئاییندە، هەڵبژاردن دەبێتە زەماوەندێکی نیشتمانی". کازمی داوا لە گەنجان دەکات دەنگ بدەن، دەشڵێت، "ئەو کەسانە هەڵبژێرن کە یەکپارچەیی عێراق و رێچکە و سەروەرییەکەی دەپارێزن، کەسێک هەڵبژێرە کە نوێنەرایەتیی رووحی نیشتمانی عێراقی بکات. 10ی تشرینی یەکەم وادەمانە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری". بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنەکان گەرمە و بڕیارە 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت. لەم هەڵبژاردنەدا 3249 بەربژێر بەشداربوون، تاوەکو ئێستا چەند بەربژێرێک دوورخراونەتەوە و بەربژێرێکیش گیانی لەدەستداوە، ئێستا 3242 بەربژێر ماون. بەشێکیان سەربەخۆ و ئەوانی دیکەشیان بەربژێری 21 هاوپەیمانی و 109 پارت و لایەنی سیاسین. ئەو بەربژێرانەش رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسیی پەرلەمان. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە مانگی ئۆکتۆبەری 2021 دا مافی دەنگدانیان هەیە 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 کەسە، کە لە 8 هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگدەدەن.
هاوڵاتى وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشە لەهەرێمی کوردستان دەکاتو ڕایگهیاند:" دانبەخۆداگرتنی ستراتیژیمان تاسەر نابێت". ئەمڕۆ دووشهممه 4ی تشرینی یهكهمی 2021، سەعید خەتیبزادە وتەبێژی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "خۆڕاگری ستراتیژی ئێران بەرامبەر بونی "کۆمەڵە تیرۆرستییەکانی" هەرێمی کوردستان خەریکە نامێنێت". سەعید خەتیبزادە داوا لەحکومەتی هەرێمو حکومەتی ناوەند دەکەم چەک لەدەستی ئەو کۆمەڵانە وەربگرنەوەو بنکەو بارەگاکانیان دابخەن " وتیشی:"حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق گوتوویانە لە هەوڵدان" ئەم بابەتە "چارەسەر بکەن"، بەڵام ئەم هەوڵانە "بەگوێرەی پێویست نین، چونکە کۆماری ئیسلامی لەوە زیاتر دەستدرێژی بۆسەر سنوورەکانی تەحەمول ناکات". خەتیبزادە بە ئاماژە بەوەی کە "ناکرێت لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا" هەندێک گرووپی دژبەری ئێران بنکەی سەربازییان هەبێت، گوتی، بە بەغدا و هەرێمی کوردستانیان گوتووە "ئەم گرووپ و بنکانە دەبێت کۆبکرێنەوە و چەک بکرێن و ئەگەریش کەڵکی خراپ لە سنوور وەردەگیرێت، هەرێم و حکومەتی ناوەندیی بەغدا دەبێت ئەرکی یاسایی خۆیان جێبەجێ بکەن". هۆشداریهكهى ئهمڕۆى وهزیرى دهرهوهى ئێران لهكاتێكدایه، ڕۆژى 6ى ئهیلولى ئهمساڵیش محەمەد پاکپور فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، "سەرەڕای چەندینجار ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چالاکیی هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، بەڵام هێشتا ئەو هێزانە چالاکییان هەیە، بۆیە دانبەخۆداگرتنی سوپاش کۆتاییهاتوە". لەڕاگەیهندراوێكیشدا ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی کوردستانی ئێران ئاماژهیان بهوهدا، "ئەو شوێنانەی کە ئێران هەڕەشەی کردنە ئامانجیان دەکات، شوێنی ژیانی پەنابەرانی سیاسیو خەڵکی مەدەنینو سەدان ژنو منداڵی پەنابەر کە بەهۆی سیاسەتی سەرکوتکەرانەی دەسەڵاتی ئێران خاکو وڵاتی خۆیان جێهێشتوە، لێیان دەژین". ئاماژهیان بهوهشدابوو، "کۆماری ئیسلامی بۆ کاولکارییو دەستێوەردانی زیاتر دەگهڕێتو دەیەوێت بەکەڵکوەرگرتن لەدۆخی ناوچەکەو دانبەخۆداگرتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر تاران، قەیرانێکی دیکە بخولقێنێت". ناوەندی هاوکاری بریتین لهههردوو حزبى دیموكراتهكهى ڕۆژههڵاتو کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانو کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
هاوڵاتى بهڕێوهبهرایهتى كارهباى سلێمانى رایگەیاند:"ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پارەی کارەبایان لە کاتی خۆیدا نەداوە بۆ دواجار بهنوسراوی فهرمی ئاگاداركراون، "ئەگەر پارەکان نەدەن کارەباکانیان دەبڕدرێت". ئەمڕۆ دووشهممه 4ی تشرینی یهكهمی 2021، بهڕێوهبهرایهتى كارهباى سلێمانى رایگەیاند: "لهسهر جهختكردنهوهی سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیران و وهزارهتی كارهبا بۆ كۆكردنهوهی داهاتی كارهبا لهكاتی خۆیدا، لهگهڵ ئهوهی هاوبهشێكی زۆری كارهبا پابهنده بهپێدانی پارهی كارهبا، بهپێى ئهو پسوڵانه بۆیان دهچێتهوه لهكاتى خۆیدا، بهڵام كۆمهڵێک هاوبهشی بازرگانی و پیشهسازی دوای گهڕاندنهوهی پسوڵهی كارهبا و پێدانی ئاگاداری پابهند نابن." بهڕێوهبهرایهتى كارهباى سلێمانى ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاش ئهوهی بۆ دواجار بهنوسراوی فهرمی ئاگاداركراون، كه ئهگهر قهرزهكانیان پاكتاونهكهن بهپێی رێنماییهكانی وهزارهتی كارهبا و حكومهتی ههرێم كارهباكانیان دهبڕدرێت تا ئهوكاتهی قهرزهكانیان پاكتاو دهكهن." بەڕێوەبەرایەتیەكە باسی لەوەشکردووە، "حكومهتى ههرێم بۆ دابینكردنی مووچهی مانگانه لهكاتی خۆیدا، پێویسته ئهو خهرجیانهی كردوویهتی جارێكی دیكه له رێگهی داهاتهوه پارهكانی كۆبكاتهوه و بهشێك لهو داهاته جارێكی دیكه بهكاردێتهوه بۆ هاوڵاتیان له رێگهی چاكسازیكردن له تۆڕهكانی كارهبا."
هاوڵاتى پارێزەری تایبەتی هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە ڕایگهیاند:"ئازادبونی دەمیرتاشو هاوڕێکانی نزیکە". ئەمڕۆ دووشهممه 4ی تشرینی یهكهمی 2021، ڕەمەزان دەمیر پارێزەری تایبەتی سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە کە لەنۆڤەمبەری ساڵی 2016وە لەزیندانی ئەدرنەدا زیندانیکراوە، سەبارەت بەکۆتاییهاتنی ئەو ماوەیەی لەلایەن لیژنەی وزاریی ئەنجومەنی ئەوروپاوە درابوو بەتورکیا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش کە ڕۆژی 30ی سێپتەمبەری ڕابردوو بوو، ڕونکردنەوەیداوە. دەمیر لەبەشێکی لێدوانەکەیدا دەڵێت:"تورکیا ناتوانێت تاسەر بەرەنگاری بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ببێتەوە، لەبەرئەوەی تورکیا لەو بابهتەدا گەیشتۆتە کۆتایی ڕێگاکە". پارێزەرەكەی وتویەتی:"جیهان ئێستا هەموو شتێک دەبینێتو دەزانێت لەبارەی دەمیرتاشەوە چی دەگوزەرێت، ئەو ئاگاییەش دەستەبەری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات، لەماوەیەکی نزیکدا ئەوو هاوڕێکانی ئازاد دەکرێن". لیژنەی وزاریی ئەنجومەنی ئەوروپا کە چاودێریی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەکات وتویەتی:"زیندانیکردنی 4 ساڵو 8 مانگی دەمیرتاش بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ تیرۆر ئامانج لێی تەنها هێشتنەوەیەتی لەزیندانو ڕێگریکردنییەتی بۆئەوەی بەشداری هەڵبژاردنەکان نەکات". سهڵاحهدین دهمیرتاش ھاوسەرۆكی پێشوی ھەدەپە له4ى 11ى 2016 لەگەڵ ژمارەیەك لەسەركردەو پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (ههدهپه) بهتۆمهتی ھاوكاریكردنو بانگەشەكردن بۆ پەكەكە، لەلایەن حكومەتی توركیا دهستگیركران.
هاوڵاتى وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند:" 200 ملیار دینارەکە لە بەغداوە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان". ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی رۆژی 23-09-2021 کۆبووەوە و بڕیاریدا 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان بۆ سێیەم مانگی لەسەریەک رەوانەی هەولێر بکات. پێشتریش جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ئەگەر لە بەغداوە 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان بگات، مووچەی مانگی 9 بەبێ لێبڕین بەسەر فەرمانبەر و خانەنشینان دابەشدەکرێت. ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیکەی 10 رۆژە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ لێبڕینی مووچە دەستی بە دابەشکردنی مووچە کردووە. لە کۆتایی مانگی ئادار پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسندکرا. بەپێی یاساکە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتبوون لەسەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان رادەستی بەغدا بکات، عێراقیش لە بەرامبەردا مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.
هاوڵاتى سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەردانێكیدا بۆ عەنكاوە بڕیاریدا ناحیەكە بكرێت بە قەزا. ئەمڕۆ دووشهممه 4ی تشرینی یهكهمی 2021، مەسرور بارزانی، لەوتارێكدا لە عەنكاوە رایگەیاند: "وەزیری ناوخۆ و پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رادەسپێرین، بۆ ئەوەی ناحیەی عەنكاوە بكرێت بە قەزا، تا خزمەتی زیاتری دانیشتوانەكەی بكرێت". سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتیشی: "خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم كە جارێكی دیكە سەردانی شارۆچكەی عەنكاوەمان كرد، كە بووەتە ناوەندێكی گرنگ بۆ پێكەوەژیانی ئایینی و كۆمەڵایەتی و شوێنی ئاشتەوایی، هەروەها بووەتە ناوەندێك زۆر لەو خوشك و برا كریستیانانەی كە لە ناوچە و شوێنەكانی دیكەی عیراق لەبەر هەر هۆكارێك نەیتوانیوە لەوێ بمێننەوە روویان كردووەتە ئێرە و لێرە نیشتەجێبوون. مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوەكرد:" شارۆچكەی عەنكاوە یەكێكە لەو شارۆچكانەی كە دەبینین رۆژ بە رۆژ پێشڤەچوونێكی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و گەورەتر دەبێت، ئێمەش بەناوی حكومەتەوە هاتووین و من لێرەوە پێتان رابگەیەنم كە جەنابی وەزیر و جەنابی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رادەسپێرین، بۆ ئەوەی ناحیەی عەنكاوە بكرێت بە قەزا، تا بتوانرێ خزمەتێكی زیاتری دانیشتوانی بكرێت، هیوادارم هەمووتان سەركەوتووبن، ئەوەی لە دەستی ئێمەش بێت یارمەتیتان دەدەین، بەڵام ئەمە بێگومان بەرپرسیاریەتی زیاتریش دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی ئەم قەزایە كە دەبێ لە هەموو رووێكەوە هەوڵی ئەوە بدەن، كە خزمەتی دانیشتوانی ئەم قەزایە و هەولێر و كوردستان بە گشتی بكەن."
هاوڵاتى ڕێبهرى ڕهوتى سهدر ڕایگهیاند:" دهبنه هێزى یهكهم له پهرلهمانى عێراق و كارنامهیهكى نوێیان داناوه جێبهجێى دهكهن". ئەمڕۆ یەکشهممه 3ی تشرینی یەکەم 2021، موقتهدا سهدر ڕێبهرى ڕهوتى سهدر ڕایگهیاند:" له ههڵبژاردنى پێشوهختهى پهرلهمانى عێراق دهبنه هێزى یهكهم لهناو پهرلهمان و زۆرترین كورسى پهرلهمانى بهدهست دههێنن". سهدر ئهوهشى خستۆتهڕوو:" عێراق پێویستى به ئهقڵ و لۆژیكه بۆ پاراستنى ئاشتى و ڕوبهڕوبونهوهى گهندهڵى جێبهجێكردنى چاكسازى بهڵام پێویستى بههێزیشه بۆ ڕوبهڕوبونهوهى ئهمریكاو ئیسرائیل و دوژمنهكانى ووڵات". لهههڵبژاردنى ڕابردووى پهرلهمانى عێراق ڕهوتهكهى سهدرو حزبى شیوعی و ههندێك كاندیدى سهربهخۆ پێكهوه توانیان 54 كورسى بهدهست بهێنن و بههۆى پشتیوانى خۆپیشاندانهكانى ڕابردووى عێراق ڕهوتى سهدر بههیوایه ڕێژهى كورسیهكانى زیاد بكات و به 100 كاندید بۆ ههڵبژاردنى 10 ئۆكتۆبهر بهشداره.