هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ئاشکرایکرد، لەڕێگەی فڕۆکەی ئێف ١٦ەوە شەش چەکداری داعشمان لە سەڵاحەدین کوشتووە، دەشڵێت هێرشە ئاسمانییەکە بەگوێرەى زانیارى ورد و دروستى هەواڵگری ئەنجامدراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپراسیۆنەکەمان وەک هەوڵێک بۆ تۆڵەسەندنەوەى شەهیدانى کەرکووک ئەنجامداوە. جێگەی ئاماژەیە، لەمانگى ڕابردوودا چەکدارانى داعش چەند جارێک لە ڕێگەى تاکەکەسییەوە هەوڵى کردەى چەکدارییان لە پارێزگاى کەرکووک دابوو، ناو بەناویش کردەى چەکداری لەو ناوچانەدا ئەنجامدەدەن کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە.

هاوڵاتی کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاند، نابێت ڕووداوی هێرشەکەی سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لەیاد بکرێت و ڕێگەش نادەن هەرگیز دووبارە ببێتەوە. کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و هاوژینەکەی لەساڵیادی هێرشەکەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لە واشنتن وەک ڕێزلێنان بۆ گیانی قوربانییانی ئەو ڕووداوە نەمامی یادەوەرییان ڕوواند و بەڵێنیدا هەرگیز کۆڵنەدات لەهەوڵەکانی بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی دۆخەکە و گێڕانەوەی بارمتەکان. دەشڵێت، لەوپێناوەشدا دەبێت کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری فەڵەستینییەکان و هاوڵاتییانی سیڤیلی غەززە کە لە ئازارێکی زۆردان.

هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، یەکەی بەڕێوەبردنی مەترسی و کارەساتی حکومەتی لوبنان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەدا، زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس لە لوبنانەوە چوونەتە خاکی سووریا. دەشڵێت، لە ڕۆژی ٢٣ی ئەیلوولی مانگی ڕابردووەوە تاوەکو ٥ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ئاسایشی گشتیی لوبنان ئاوارەبوونی ٣٠٠ هەزار و ٧٧٤ هاوڵاتیی لوبنان و گەڕانەوەی ١٠٢ هەزار و ٢٨٣ هاوڵاتیی سووریا بۆ ناو خاکی سووریا تۆمارکردووە. جێگەی ئاماژەیە، پێشتریش هیومان رایتس وۆچ ئاشکرایکردبوو، هێرشەکانی ئەمدواییەی ئیسرائیل بۆ سەر دەروازەی سەرەکی سنووری نێوان لوبنان و سووریا، ڕێگریی لە هەڵاتنی ئاوارەکان و ئۆپراسیۆنەکانی هاوکاریی مرۆیی دەکات، هۆشداریشیدا لەوەی خەڵکی مەدەنی ڕووبەڕووی مەترسييەکی گەورە دەبنەوە.

هاوڵاتی ئەمـڕۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ١٢ شوین مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن. بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارای و ئابووری حکومەتی هەرێمی کورردستان بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن، کە بریتین لە ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خویندنی باڵاو توژینەوەی زانستی، پێشمەرگە( دیوان، لیواکان)، یەکەی ٧٠ و ٨٠، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتیەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران. بە پێی خشتەکە ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، حەیدەر نوری، بەرێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، یەدەگی ستراتیژیی ئێستایی بەرووبوومی گەنم گەیشتووەتە زیاتر لە 5 ملیۆن و 500 هەزار تۆن لە سەرجەم کۆگاکانی عێراق. دەشڵێت، عێراق ناکەوێتە ژێر هیچ قەیرانێکی جیهانییەوە، بەهۆی ئەوەی بڕی گەنمی پێویست لە هەموو پارێزگاکاندا هەیە و هەر پارێزگایەک یەدەگێکی ستراتیژی خۆی هەیە کە بەسە بۆ ساڵێکی تەواو، جگە لە پارێزگای بەسرە، کە لە پارێزگاکانی دیکەوە بۆی دەگوازرێتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەکاری تەواویان هەیە بۆ هەر بارودۆخێکی نائاسایی جیهانی لە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی گەنم یان هەر پشێوییەک لە پرۆسەی گواستنەوەدا هەبێت.

هاوڵاتی سبەی سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ١٢ شوین مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن. بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارای و ئابووری حکومەتی هەرێمی کورردستان بڵاویکردۆتەوە سبەی سێشەممە ١٢ شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن، کە بریتین لە ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خویندنی باڵاو توژینەوەی زانستی، پێشمەرگە( دیوان، لیواکان)، یەکەی ٧٠ و ٨٠، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتیەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران. بە پێی خشتەکە سبەی کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەڤیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، فیرقەی ٩١ جەلیل دەستیکردووە بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی سنووردار و ئامانجدار لە باشووری لوبنان. ئەڤیخای ئەدرعی ئەوەسی خستۆتەڕوو، ئەو فیرقەیە بریتییە لە لیوای یەدەگی سێیەم و لیوای یەدەگی هەشتەم و لیوای ٢٢٨ی نەهال لە باشووری لوبنان ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئەنجام دەدەن. ئەوەشی خستۆتەڕوو، داوامان لە هەموو دانیشتووانی گوندەکانی لوبنان کردووە، کە ماڵەکانیان چۆڵ کردووە تا ئاگاداریان دەکەینەوە، نەگەڕێنەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان. جێگاى ئاماژەیە، حزبوڵای لوبنانی لە یەکەمین ساڵیادی هێرشەکەی ٧ی تشرینی یەکەمدا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل.

هاوڵاتی ڕوسیا ڕێگانادات میلیشیا عێراقیەكان لە سوریاوە هێرش بكەنە سەر ئیسرائیل نایەوێت دۆخی سوریا لەوە ئاڵۆزتربێت. ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2024، ڕۆژنامەی (العربي الجدید) بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی میلشیا عێراقیەكان ئامادەبونێكی گرنگیان هەیە لە جوگرافیای سوریادا، كە دیارترین پێگەكانیان لە حمس (ناوەڕاستی سوریا)و دەرعاو ڕیفی دیمەشق(باشور) بۆ پشتیوانیكردن لە هێزەكانی ڕژێمی سوریا. ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، خۆ بەدورگرتنی لە بەركارهێنانی ناوچەكانیان لە سوریا بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل پرسیاری زۆر لەبارەی هۆكارەكانی وروژاندووە، بەتایبەت كە ئەو مەودایەی فرۆكە بێفرۆكەوانەكان و موشەكان دەیبڕن كەمترە لەنێوە بە بەروارد بە عێراق، وێڕای وردی پێكهان و زامنكردنی ئامانجی هێرشەكە. دەشڵێت، چوار سەرچاوە لە گروپە چەكدارەكان ڕەتیانكردووەتەوە قسە لەبارەی ئەم پرسە بكەن، بەڵام یەكێكیان ئاماژەی بەوەداوە دۆخی سوریا بەرگەی ئاڵۆزی زیاتر ناگرێت و روسیاش نایەوێت سوریا ببێتە گۆڕەپانێكی نوێ جەنگ. ئەوەشی خستۆتەڕوو، نوێنەرایەتی گروپە چەكدارەكانی عێراق لە سوریا پاشەكشێی زۆری كردووە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، ژمارەیەكی كەم لە چەكدارو نوێنەرایەتی و سینگەی ماوە لەوێ‌. دەشڵێت، بڕیاڕی حكومەتی سوریا ئەوەیە خۆی بەدوور بگرێت لەو جەنگەو روسیاش پشتتیوانی ئەو بژاردەیە دەكات .

هاوڵاتی بانکى ناوەندى عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٠ ملیۆن و ٥٤٧ هەزار و ٩١٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.  دەشڵێت، لەو بڕە حەوت ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٣ ملیۆن و ١٤٧ هەزار و ٩١٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە. جێگەی ئاماژەیە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە نرخی دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا. دەشڵێت، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت. ئەوەشی خستۆتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. کەسناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٤ پلە دەبێت.

  هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2024، سوپای ئیسرائیل لە یادی هێرشی حەماس بۆسەر ئیسرائیل ڕایگەیاند، زیاتر لە 40 هەزار ئامانجیان لەماوەی ساڵی ڕابردودا پێكاوەو 4700 تونێلیان دۆزیوەتەوەو، هەزار پێگەی تەقاندنی موشەكیان خاپوركردووە. سوپای ئیسرائیل ئەوەشی خستۆتەڕوو، 726 سەرباز لە 7 ئۆكتۆبەری ساڵی 2023وە كوژراون، كە 380 كەسیان لەو رۆژەدا كوژراون، 346 سەربازیش لە هێرش بۆ ناو غەززە كوژراون، كە لە ڕۆژی 27 ئۆكتۆبەری 2023وە دەستیپێكردووە. دەشڵێت، ژمارەی سەربازە بریندارەكانی ئیسرائیل لەو كاتەوە تائێستا گەیشتووەتە 4576 سەرباز، 56 سەربازی دیكەش گیان لە دەستداوە، لە ئەنجامی روداوەكان لە دەرەوەی كردەوە سەربازییەكان. سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە، لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگەوە13 هەزار و 200 موشەك لە غەززەوە هەڵدراوە بۆ ئیسرائیل، 12 هەزار و 400 موشەكی تریش لە لوبنانەوە هەڵدراوە، هاوكات 60 موشەك لەسوریاو 180موشەك لە یەمەن و 400 موشەك لە ئێرانەوە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەززە زیانی دارایی ڕاستەوخۆی سەرەتایی شەرى بزووتنەوەى حەماسى فەڵەستینى و سوپاى ئیسرائیلی بە 33 ملیار دۆلار خەمڵاند. هاوکات بەگوێرەى ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە مانگی٦ی ساڵی ڕابردوودا، پێش شەڕ ڕێژەی بێکاری لەو کەرتە لەسەدا ٤٥٪بووە و پاش شەڕەکە گەیشتووەتە ٨٠٪ ڕێژەی هەژاری بۆ لەسەدا ١٠٠٪ بەرزبووەتەوە. هەروەها ٩٦٪سەروەت و سامانى کشتوکاڵى لەناوچوون، ئەمەش توانای بەرهەمهێنانی خۆراکی ئیفلیج کردووە. هاوکات، لە کۆی ٤٠٠هەزار یەکەى نیشتەجێبوون تەنیا ٥٠ هەزار یەکەیان ماوەو ئەوانى دیکە لەناوبراون و ١٢٥ قوتابخانە و زانکۆ وێرانکراوەو ٢٠١ بارەگاى حکومى بەتەواوى لەناوبراوە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤،عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا 22 سکاڵا لەسەر بانگەشەى هەڵبژاردنەکان تۆمارکراوە و ژمارەیەکى زۆر سکاڵایان لە شارەکان پێگەیشتووە و دواى ئاگادارکردنەوەیان سەرپێچییەکان لابراون. سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن، ئەوەشی خستۆتەڕوو، ژمارەیەک سکاڵایان لەبارەى گوتارى توندەوە پێگەیشتووە و داواش لەسەر جەم بەربژێر و لیستەکان دەکات، دووربکەونەوە لە بەکارهێنانى گوتارى توند و پابەندى ڕێنماییەکانى کۆمیسیۆن بن. باسیلەوەشکردووە، ئامادەکارییەکانى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە و دوو ڕۆژ بەر لە دەنگدانى تایبەت، 15 یاخود 16ی ئەم مانگە قوتابخانەکان لە وەزارەتى پەروەردە وەردەگرن بۆ دەنگدان. عیماد جەمیل، دەشڵێت، ئامادەکارییەکان لەڕووى لۆجستى، تەکنیکى و ڕاهێنانى کارمەندانەوە زۆر بەباشى بەڕێوەدەچن و هیچ گرفتێک دروستنەبووە. ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆمیسیۆن بەهۆی سەرپێچیکردنی ڕێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، 11 بەربژێری بەشێک لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی سزادا، کە زۆرینەیان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن.

بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ١٥ شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن. کە هەریەکە لە کاروباری کۆمەڵاتی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پەروەردە، تەندروستی، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بازرگانی پیشەسازی، سامانە سروشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان، مووچە وەردەگرن. هاوکات سبەی سێشەممە، کە کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمە و ١٢ شوێن مووچە وەردەگرن.

هاوڵاتی ١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛  لە ٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ و ١١:١٣خولەک، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە چەکی قورس دەستوەردانیان لە جوڵەکانی بولدۆزەرێکی دوژمندا کرد لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار و جموجۆڵەکانی سوپای دوژمنیان ڕاگرت.  ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٠:٢٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدی بە قەناس سەربازانی داگیرکەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا سەربازێکی تورک کوژرا. ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل سوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج کە هەوڵیان دەدا بە چەکی قورس بچنە ناو خەندەقەکانی گەریلاوە لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی، و جموجۆڵەکانیان ڕاگرتن. ٢. لە ناوچەی جودی:  ڕۆژی ٢٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل لە حەفتانین بە چەکی قورس بنکەی پۆلیسی سلێبیان لە ناوچەی جودی کردە ئامانج. ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد لە حەفتانین بە چەکی قورس بنکەی پۆلیسی سلێبیان لە ناوچەی جودی کردە ئامانج و یەکێک ساروخەکانیان کردە ئامانج کە سوپای دوژمن تێیدا ئامادەبوون و ناتوانرێت ژمارەی ئەو سەربازانە دیاری بکرێت کە کوژراون. ٣. هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو؛  لە ٣ی تشرینی یەکەمدا تونێلەکانی بەرخۆدان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سێری مەتینا لە مەتینا بە کەمین و بۆسەنانەوە دووجار بۆردوومانکران. ڕۆژی ٣ و ٥ی ئۆکتۆبەر تونێلەکانی بەرخۆدان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لەسەر گردی ئامێدی لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب دوو جار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. ڕۆژی ٤ و ٥ی ئۆکتۆبەر تونێلەکانی بەرخۆدان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب ٧ جار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.  لە ڕۆژانی ٤ و ٥ی ئۆکتۆبەر تونێلەکانی بەرخۆدان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب دوو جار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. ٤. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛  لە ڕۆژانی ٣ و ٤ و٥ی  ئۆکتۆبەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ١٥ جار مەیدانەکانی سیدار، دەشتی کافیا، دەریا هەرج، سپیندار و سیسریان لە ناوچەی کاری بۆردوومانکرد، ٤ جار گۆڕەپانی بەرخۆدانیان لە سێری مەتینا و بیشیلیان لە ناوچەی مەتینا بۆردوومانکرد، ٥ جار مەیدانەکانی بەرخۆدانیان لە گردی جودی، گردی بەهار و گردی ئێف ئێمیان لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب بۆردوومانکرد، دوو جار گۆڕەپانی گردی سافاشیان لە ناوچەی قەندیل بۆردوومانکرد، ٤ جار گۆڕەپانی بەرخۆدانیان لە شەهید شەریف، خانیرا گور و بەربازنیان لە ناوچەی خاکورک بۆردوومانکرد، کە کۆی گشتی دەکاتە ٣٠ هێرشی ئاسمانی.  لە ٣ و ٤ و ٥ی تشرینی یەکەمدا هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانی تورکیا ٥ جار مەیدانەکانی بەرخۆدانیان لە لولان و گردی شکێڤ و سێنین لە ناوچەی خاکورک بۆردوومانکرد، ٢٣ جار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانیان لە بێشیل و سێری مەتینا و کولکا لە ناوچەی مەتینا بۆردوومانکرد، ١٨ جار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانیان لە گردی بەهار، گردی ئامێدی لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب بۆردوومانکرد، کە کۆی گشتی دەکاتە ٤٦ هێرشی ئاسمانی. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل