هاوڵاتی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و غازی و خزمەتگوزارییەكانی رۆژئاڤای كوردستان بەردەوامەو زیانەكانیشی بە سەدان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتیش دەڵێت: بۆردومانی دووبارەی توركیا بۆ سەر ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەكانی رۆژئاوای كوردستان سیاسەتی برسیكردن و داگیركارییەو ئەمەش تاوانی جەنگە. پەیامنێری هاوڵاتی لەڕۆژئاڤا سەبارەت بەهێرشەكانی توركیا ڕایگەیاند: لەشاری كۆبانێ كارگەیەكی چیمەنتۆ و لەشاری قامیشلۆش چەندین كارگەو دامەزراوە كراونەتە ئامانج، دەشڵێت: ئەو شوێنانەی بەئامانج گیراون شوێنی بیناسازی و كارگەو كۆگای شتومەكی ڕۆژانەو چاپەمەنی و كارگەی چیمەنتۆ و دروومانن. بەوتەی پەیامنێری هاوڵاتی لەڕۆژئاڤای كوردستان، ئەمڕۆ بەگشتی ٣٧ جار هێرش كراوەتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان و هەشت كەس شەهیدبوون و 13 ی دیكەش برینداربوون. وەك پەیامنێری هاوڵاتی دەڵێت هێرشەكان لە كۆبانێ و قامیشلۆ و ئامودێ و شێراوا و منبج ئەنجامدراون، و هەریەك لە ناوەندی پەتڕۆڵ و كارگەی خواردەمەنی و چاپخانە و ناوەندی وەرشەی ئۆتۆمبێل و نەخۆشخانە و ناوەندی كۆگای كشتوكاڵ و كۆمپانیای كاروباری گشتی و كۆگای پەین و شتومەكی ڕۆژانە كراونەتە ئامانج. چڕبونەوەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی ڕۆژئاڤای كوردستان دوای پەسەندكردنی دەستوری رۆژئاوای كوردستان دێت كە دوای سێ ساڵ لەگفتوگۆو راگۆڕینەوە ئەنجومەنی یاسادانانی رۆژئاوای كوردستان رۆژی 12-12-2023 لەشاری رەققە ئەنجومەنی گشتی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باكوورو رۆژهەڵاتی سووریا لەكۆبوونەوەیەكدا ئەو رێككەوتنە كۆمەڵایەتییەی پەسەند كردو ڕۆژئاوای كوردستان بووە خاوەن دەستوری خۆی. بەڕێوبەری خۆسەری لە رۆژئاڤای كوردستان داوای لە نەتەوە یەكگرتوەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات چاودێری هێرشەكانی توركیا بكەن بۆ سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان لە رۆژئاوای كوردستان و هۆشداریشیداوە لە كاریگەری نەرێنی لە سەرتاسەری ناوچەكەو دروستبوونی قەیران. بەڕێوبەری خۆسەری لە راگەیەنراوەكەیدا دەشڵێت: داوا لەنەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكەین لێكۆڵینەوە بكەن و لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەكان پێكبهێنن بۆ چاودێری و بەڵگەكردنی هێرشەكانی توركیا. مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند: بۆردومانی دووبارەی توركیا بۆ سەر ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان لە رۆژئاوای كوردستان سیاسەتی برسیكردن و داگیركارییە ئەمەش تاوانی جەنگە. عەبدی لە تویتێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە راشیگەیاند: لەماوەی ئەمساڵدا ئەوە سێیەمین جارە هێرشی لەم شێوەیە لەلایەن توركیاوە دەكرێتە سەر رۆژئاوای كوردستان كە ئامانج لێی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەیە. فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەشڵێت: لە كاتێكدا دانیشتوانی ناوچەكە خۆیان ئامادە دەكەن بۆ پێشوازیكردن لە ساڵێكی نوێ و سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەكانمان لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ هێنانەدی سەقامگیری، كەچی ئەنقەرە پێداگری دەكات لەسەر سیاسەتە شەڕانگێزە ناڕەواكانی و هەناردەكردنی كێشە ناوخۆییەكانی. بەپێی راپۆرتەكانیش، زیانی بۆردومانەكەكانی توركیا بۆ سەر دامەزراوەكانی نەوت و غازو كارەباو دامەزراوە خزمەتگوزارییەكانی تری رۆژئاڤای كوردستان ملیارێك دۆلاری تێپەڕاندووە. ئەكرەم سلێمان، هاوسەرۆكی فەرمانگەی وزە لە ناوچەی جەزیرە ڕایگەیاند: وێستگەكانی گواستنەوەی دێرك، تەربەسپی، تەل كۆچەر، تەل حەمیس، تەل عەلۆ، باكوری قامشلۆ، باشووری قامشلۆ، عامودێ و وێستگەی تەربەسپی هەموویان بەهۆی بۆردومانی توركیاوە لەكاركەتوون كە كارەبای زیاتر لە نیوەی ڕووبەری ناوچەكەیان دابین دەكرد. هاوسەرۆكی فەرمانگەی وزە لە ناوچەی جەزیرە ئاماژە بەوەشدەكات، ناوچەكە بەشێوەیەكی سەرەكی بەدەست كێشەی كارەباو سوتەمەنی و گازەوە دەناڵێنێت، بەئامانجگرتنی ئەو دامەزراوانەش بە تاوانی جەنگ دەزانێت دژی گەلی سوریا. بەپێی ئەو ئامارانەشی لەبارەی زیانە گیانیەكانی بۆردومانەكانی توركیاشەوە بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاڤای كوردستان بڵاوكراونەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو زیاتر لە 136 هاوڵاتی شەهیدو بریندار بوون. ئاوارە حسێن هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسای نێودەوڵەتی و راگری كۆلێژی یاسا لە زانكۆی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات كە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤای كوردستان تاوانی نێودەوڵەتیەو، دەڵێت: ئەو داگیركاری و بۆردومانانەی توركیا دەیكات بەرامبەر بە رۆژئاوای كوردستان تاوانی نێودەوڵەتییەو بەمەبەست دەكرێت. ئەو مامۆستایەی زانكۆ ئەوەشی وت: دەوڵەتی توركیا تاوانی جەنگ و جینۆساید تاوانی دوژمنكاری بەرامبەر خەڵكی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە. هەر لەوبارەیەوە نوسەر سەردار عەزیز، دەڵێت : بۆمبارانكردنی ژێرخان و بنكەی مەدەنی و ئابورییەكانی ڕۆژئاڤا لە لایەن توركیاوە، تاوانی جەنگە.
هاوڵاتی ئێران دانی بەوەدانا لە هێرشێكی ئیسرائیلدا لەنزیك دیمەشقی پایتەختی سوریا، فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران كوژراوە. میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردەوە: رەزا موسەوی، یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی سوپای پاسداران، لە هێرشەكەی چەند كاتژمێرێكی لەمەوبەری ئیسرائیلدا لە نزیك دیمەشقی پایتەختی سوریا كوژراوە. میدیای فەرمی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە، رەزا موسەوی، یەكێك بوە لە راوێژكارە دێرەكانی سوپای پاسداران لە سوریاو یەكێك لە هاوڕێكانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بووە. وەك میدیای ئێران دەڵێت تاوەكو ئێستا بە دیاریكراوی نازانرێت چەند كەس لەو هێرشەی ئیسرائیلدا بۆ سەر سوریا كوژراون و برینداربوون.
هاوڵاتی سەرچاوەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان هەواڵی تیرۆركردنی ئەندامێكیان لەسلێمانی ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت "نۆ مانگ لەمەوبەر ئەو هەڤاڵەمان لەشەڕێكدا شەهیدبووە و خۆمان هەواڵی شەهیدبوونەكەیمان بڵاوكردوەتەوە". سەرچاوەیەكی باڵا لەباڵی سەربازی پەكەكە بە هاوڵاتی وت:"ئەو هەواڵەی كە گوایە میت لە سلێمانی ئۆپەراسیۆنی كردووە و هەڤاڵێكمانی شەهید كردووە، سەرتاپا درۆیە". ئەو سەرچاوەیە وتیشی:" ئەو هەڤاڵەمان لە شەڕدا و لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا لە گەڵ دوو هەڤاڵی دیكەی نۆ مانگ لەمەوپێش لە مانگی ئاداردا شەهید بوون و خۆشمان ١٥ی ئەم مانگە هەواڵی شەهیدبوونی ئەو سێ هەڤاڵەمان بڵاوكردووەتەوە". بەوتەی ئەو سەرچاوە باڵایەی پەكەكە، "سوپای توركیا كە شكستێكی جەرگبڕ لە سەر دەستی گەریلا خواردووە، بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی چەواشەكارانە ، كە گوایە ئۆپەراسیۆنێكی نوێیە، دەیەوێت ورە بداتە ئەو گروپە فاشیست و بەكرێگیراوانەی كە پشتیوانی لێ دەكەن." "كاتێك كە هیچ بەڵگەیەكیان نییە سەركەوتنی خۆیان نیشانبدەن، لە ناو ئەرشیفی راگەیاندنەكانی هەپەگە دەگەڕێن و وێنە و ڤیدیۆكان كۆپی دەكەن و وەك هەواڵی دەست یەكی خۆیان رایدەگەینن، ئەمە ئاستی داماوبوون و بێچارەبوونی دەوڵەتی فاشیستی توركیا لە ئاست خۆڕاگری گەریلا نیشان دەدات". سەرچاوە باڵاكەی پەكەكە وای وت. جێی ئاماژەیە ڕۆژی 15 ی ئەم مانگە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە سێ گەریلا لە هەڕێمەكانی پاراستنی میدیادا شەهید بوون ڕاگەیەندراوێكی بلاو كردەوە. لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشێكی دوژمن بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا، هەڤالانمان عەلی خەبات، ڕێناس و جەسور شەهید بوون.
هاوڵاتی دوو جوتیاری گوندی تۆپزاوای کەرکوک نزیکەی دوو ڕۆژە لەسەر سکاڵای سوپای عێراق دەستگیرکراون و دادگا ئامادە نیە بە کەفالەت ئازادیان بکات. لهپهیامێكدا ژمارهیهك له دانیشتوانی گوندی تۆپزاوه بڵاویانكردهوه، له كاتژمێرهكانی ڕابردو هاوڵاتی و نوێنهری جوتیارانی گوندهكهمان لهلایهن سكاڵای سوپای عێراق ساتع ناسیح و سۆران نازم له بنكهی پۆلیسی یایچی ڕاگیراون، بهتۆمهتی جیا جیا. دەشڵێن، مهبهست له دهستگیركردنی دو جوتیارهكهی گوندهكهمان ساردكرنهوه و كپكردنی دهنگی جوتیارانه بۆ بهرگریكردن له زهوییهكانمان. ئهوهشیانخستۆتهڕو، داوا لهههمولایهنه سیاسیهكان و هاوڵاتیانی شاری كهركوك و چالاكوانان و رێكخراوهكان ئهكهین گردبونهوهیهكی نارهزایی هێمنانه له كاتژمێر 3:30 ئهمڕۆ لهبهردهم بینای مهكتهبی سیاسی یهكێتی له كهركوك ئهنجامئهدهین ئامادهبونتان بهرگریكردن و داكۆكیكردنه له زهوی و زاره كشتوكاڵیهكانمان و دهنگی حهق.
هاوڵاتی بەهۆی هێرشەکانی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا چوار هاوڵاتی شەهیدبوون و نزیکەی نۆ کەسیش بریندار بوون و چاوەڕواندەکرێت ژمارەیان زیاد بکات. ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتژمێرەکانی پێش نیوەڕۆوە تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ژێرخانی ئابوری ڕۆژئاوا دەستپێکردوو زیاتر لە شەش ناوچەی جیاوازی بە ئامانجگرت لە ئەنجامی بۆردومانەکانیش ژامارەیەکی زۆر هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و بریندار بوون هاوکات چاوەڕواندەکرێت ژمارەیان بەرزبێتەوە، لە هەمانکاتدا ئاژانسی تورکیا ڕایگەیاندووە لە هێرشەکانی ئەمڕۆیاندا ٢٦ کاسیان بە ئامانجگرتووە. لە ئێستادا چوار هاوڵاتی کە خەڵکی سڤیلن و کارمەندی ئەو کارگە و چاپەمەنییانەن بە ئامانجگیراوە گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی ٩ کەسیش بریندار بوون و چاوەڕواندەکرێت ژمارەیان بەرزبێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری هاوڵاتی لە ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە ١٥ هێرشی جۆراو جۆر کراوەو ئەو ناوچانەی هێرشیانکراوەتە سەر لە ڕۆژئاوای کوردستان بریتین لە: ١- قامیشلۆ ٢- عامودا ٣- ترباسپی ٤- کۆبانێ ٥- ڕیگای ئێم فۆر ٦- شێراوا عەفرین هاوکات هەر لەناو قامیشلۆشدا هێرشکراوەتە سەر زیاتر لە ٦ کارگەو سەنتەر و چاپخانەو دامودەزگای جیاواز: ١- ناوەندی کشتوکاڵی جەزیرە ٢- چاپخانەی سیماڤ پرێس ٣- کارگەی ئێم و عەلەفی جەزیرە ٤- وێستگەی شەمەندنەفەر ٥- سەنتەری کاروباری گشتی لە گەڕەکی عەلایە ٦- سەنتەری بەرگدروی مەیسەلیە وێنەی یەکێک لە شەهیدەکانی ئەمڕۆی بۆردومانەکانی تورکیا لە قامیشلۆ بێریڤان زوبێری تەمەن ٣٠ ساڵ کارمەندی چاپخانەی سیماڤ لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە شەهید بوو هاوکات لە ئێستادا خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی قامیشلۆ دژی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەریان دەستی پێکردووە: هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان چڕبونەوەی بە خۆوە بینی کاتێک دوای سێ ساڵ لەگفتوگۆو راگۆڕینەوە ئەنجومەنی یاسادانانی رۆژئاوای كوردستان رۆژی 12-12-2023 لەشاری رەققە ئەنجوومەنی گشتی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باكوورو رۆژهەڵاتی سووریا كۆبوونەوەی ژمارە 90ی خۆی ئەنجامداو رێككەوتنی كۆمەڵایەتیی پەسەند كرد، كە لەلایەن لیژنەی بەرفراوان بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانێتییەكە پێشكەش كرا و ڕۆژئاوا بووە خاوەن دەستوری خۆی.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر دەستگیرکرا و هەروەها دوو بازرگانی دیکە لەپارێزگای (ذی قار) لەگەڵ بڕی (100 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیراوە. ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە هەولێر و سێ تۆمەتبار لە پارێزگای زیقار بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی راگەیاند. بە گوێرەی دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەو سێ تۆمەتبارەی لە پارێزگای زیقار دەستگیرکراون بازرگانی مادەی هۆشبەر بوون، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر 100 کیلۆگرام حەپی کەپتاگۆن (جۆرێکی مادەی هۆشبەر)ـدا. هاوکات ئاسایشی کوردستانیش ڕایگەیاند لە ئەنجامی هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون بۆ دەستگیرکردنی سێ بازرگانەکەی پارێزگای زیقار توانیویانە بازرگانێکی نێودەوڵەتیش لە شاری هەولێر دەستگیربکەن
هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ژمارەیەک کارگەو کۆگای لە چەند ناوچەیەکی جیاواز لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بە ئامانج گرت و بە گوێرەی زانیارییەکان بریندار هەیە. پەیامنێری هاوڵاتی لە ڕۆژئاوا سەبارەت بە هێرشەکان ڕایگەیاند، هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە ٢٥-١٢-٢٠٢٣ کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی لە شاری کۆبانێ کارگەیەکی چیمەنتۆ بۆمباباران کراوە. دوابەدوای ئەو هێرشە لە شاری قامیشلۆ لەنێوان کاتژێر ١١.٠٠--١٢:٣٠ ٥-٦ جار لەلایەن فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆمبباران کراوە . وتیشی، هێرشەکان لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ زیاتر لە ٣٣ پارت لە ڕۆژئاوای کوردستان ویستویانە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەن بۆ ئیدانە کردنی هێرشەکانی تورکیا کە ڕۆژی شەممە کردیانە سەر دامەزراوەکانی ژێرخانی ئابوری ڕۆژئاوا . سەبارەت بە زیانە مادی و گیانییەکان و ئەو ناوچانەی بە ئامانج گیراون، پەیامنێری هاوڵاتی دەڵێت، تا ئێستا حەوت کەس برینداربوون و ژمارەیەکی زۆر کارگەو کۆگا سوتاون و زیانێکی ماددی زۆری هەبووە و ئەو شوێنانەی بە ئامانج گیراون شوێنی بیناسازی و کارگە و کۆگای شتومەکی ڕۆژانە وچاپەمەنی و کارگەی چیمەنتۆ و دوورمانن. لەهەمان کاتتدا لەسەر گوندەکانی شێراوە کە سەر بە کانتۆنی عەفرینە. بەهەمان شێوە هێرشی ئاسمانی بەردەوامە. بە گوێرەی زانیارییەکان یەکێک لەو ناوچانەی هێرشی کراوەتە سەر ناوچەیەکی سەربازی بووە و تا ئێستاش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چاودێری بەسەر ئاسمانی قامیشلۆدا دەسوڕێتەوەو بە ئاسانی دەنگی دەبیسترێت. هاوکات لە هێرشێکی هاوشێوەدا ئێوارەی شەممە، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانکردنەوەی دامەزراوەکانی ژێرخانی ئابووری رۆژئاوایان دەستپێکردەوە، لەگەڵ چەندین هێرشی ئاسمانی و بۆ سەر دامەزراوەکانی خزمەتگوزاری و نەوتی لە گوندەواری قامشلۆ و دێریک. فەرمانگەی وزە لە رووپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، وێستگەکانی گۆڕین و دامەزراوەی غازی سویدییە لە گوندەواری دێریک، بەهۆی بەرکەوتنیان بە بۆردومانی تورکیاوە، لە خزمەتگوزاری دەرچوون. ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەو دامەزراوە غاز و نەوتیانەی کە سووتەمەنی بۆ تۆرباینەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا دابین دەکەن لەکارکەوتوون. هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان چڕبونەوەی بە خۆوە بینی کاتێک دوای سێ ساڵ لەگفتوگۆو راگۆڕینەوە ئەنجومەنی یاسادانانی رۆژئاوای كوردستان رۆژی 12-12-2023 لەشاری رەققە ئەنجوومەنی گشتی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باكوورو رۆژهەڵاتی سووریا كۆبوونەوەی ژمارە 90ی خۆی ئەنجامداو ئەو رێككەوتنە كۆمەڵایەتییەی پەسەند كرد، كە لەلایەن لیژنەی بەرفراوان بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانێتییەكە پێشكەش كرا و ڕۆژئاوا بووە خاوەن دەستوری خۆی. لەم لینکەوە تەواوی زانیارییەکان لەسەر دەستورەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بزانە: دەستوری ڕۆژئاوا
هاوڵاتی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق لە بەغدا ڕایگەیاند دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سەرەتای مانگی سێ دەستبەکار دەبن و لە خانەقین و کەرکووک و مەخمور بڵاوەیان پێدەکرێت، دەشڵێت "چیتر تەعدا لە کورد ناکرێت و زەویەکانیشیان داگیر ناکرێت"، ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ نوێنەری جوتیارانی تۆپزاوا و جوتیارێكی دیكەی كورد لەسەر سكاڵای فیرقەی 11 ی سوپای عێراق لەكەركوك بەندكران. لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی وتووە:" دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق نزیکەی مانگێکە دەستیان بە مەشق و ڕاھێنان کردووە و بۆ ماوەی سێ مانگ لە مەشق و ڕاھێنان بەردەوام دەبن، دواتریش دەستبەکار دەبن و لەناوچە کوردستانییەکان، لە خانەقین و کەرکووک و مەخمور بڵاوەیان پێدەکرێت، بەپێی ڕێککەوتن ئەو شوێنانەیان بۆ دیار کراوە کە بۆشایی ئەمنیان ھەیە، بارەگای سەرەکییان لە کەرکووک لە سەربەشاخ دەبێت کە نزیکە لە سەرگەڕان" . لیوا عەبدولخالق تەڵعەت وتیشی:" ھەبوونی ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە ھاوکارییەکی باش دەبێت بۆ خەڵکی کورد بۆ ئەوەی کەس نەتوانێ تەعدایان لێ بکات و زەویان داگیر بکات، چونکە لەو دوو لیوایە یەکێکیان ئامر لیوایەکەی کورد دەبێت و جێگریشی عەرەب و لیوای دووەم ئامر لیوا عەرەب دەبێت و جێگری کورد دەبێت، ئەمە یەکلایی کراوەتەوە و دیاریش کراون، بڕیاریشە سەرەتای مانگی ٣/٢٠٢٤لە ناوچە کوردستانییەکان ھەردوو لیوا دەستبەکاربن". وتەكانی نوێنەری حكومەتی هەرێم لەفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ ساتیع ناسیح نوێنەری جوتیارەكانی تۆپزاوا لەسەر سكاڵای فیرقەی 11ی سوپای عێراق رۆشتە بەردەم دادگای كەركوك و بە فەرمانی دادوەر لەگەڵ جوتیارێكی تر بەندكران. فیرقەی 11ی سوپای عێراق كۆمەڵێك تۆمەتیان ئاراستەی كردووەو لەنێویدا بانگەوازكردن بۆ كۆبونەوەی خەڵك لەسەربازگەی تۆپزاوا بۆ بینینی شانۆگەری، یەكێكی تر لەدەستگیركراوەكان سۆران مام نازمە كە ماوەیەك پێش ئێستا باوكیشی دەستگیركراو دواتر بە كەفالەت ئازادكرا.
هاوڵاتی جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند پێشبینی دەكرێت بەمزوانە وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوە و لەسەر چەند پرسێك دەست بەكۆبونەوەكانیان بكەنەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە: ڕۆژی 24ـی كانوونی یەكەمی 2023 جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەگەڵ بەشێك لە میدیا عەرەبییەكان كۆ بووە و لە کۆبوونەوە ڕۆژنامەوانییەکەشدا، جگە لە پرسە میدیاییەكان، وردەكاریی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی فیدراڵیی عێراقی ڕوون كردەوە. لەكۆبوونەوەكەدا جوتیار عادل وتوویەتی:" گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامە، ئامانجمان جێبەجێكردنی دەستوور و پاراستنی فیدڕاڵیزمە، پێشبینییش دەكرێت جارێكی دیكە شاندێكی هەرێمی كوردستان بچێتەوە بەغدا، لەسەر كۆمەڵێك پرسی یاسای بودجە و مووچە و نەوت و غاز و ناوچە جێناكۆكەكان گفتوگۆ بكەن." لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش ڕایگەیاندووە: "پرسی دووبارە ناردنەوەی نەوت، پەیوەندیی بە گفتوگۆی نێوان توركیا و عێراقەوە هەیە، ئەوەی پێویست بووە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە پێشكەش كراوە، لە پرسە یاساییەكان و گرێبەستەكان؛ بەڵام پرسەكە لە نێوان ئەنكەرە و بەغدا ماوەتەوە." هەروەها لەبارەی بودجەوە، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسی لەوەشكردووە: "ئێمە جەخت لە ناردنی بەشەبودجەی هەرێم دەكەینەوە، كە لە یاسای پەسندكراوی بودجە دەرچووە. لە ماوەی ڕابردوودا بڕی پێویستی نەوت ڕادەستی سۆمۆ كراوە؛ ڕۆژانە 85 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا كراوە. بۆیە هەموو پابەندییەكان جێبەجێ كراون؛ گرنگە پرسەكە بە بابەتە سیاسییەكانەوە نەبەسترێتەوە و چارەسەر بكرێت." لە وەڵامی ئەو پرسەی كە بەغدا لە بەرانبەر ناردنی بودجەدا، داوای گەڕانەوەی داهاتە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، جوتیار عادل دەڵێت: "ئێمە یاسای ئیدارەدانی دارایییمان هەیە، لە ماددەی 29ـدا دەڵێت: <ئەگەر پارێزگایەك یان هەرێمێك داهاتەكانی ڕادەست نەكات، لە بەشی خۆیدا لە بودجە لێی دەبڕدرێت>. ئەمە یاسایە و ئەو پرسەی چارەسەر كردووە؛ كەواتە پێویستە جێبەجێ بكرێت. بەڵام بەداخەوە تەنیا جەخت لە ڕادەستكردنی داهاتەكان دەكرێتەوە و ئەو یاسایە پشتگوێ خراوە." یەكێك لە پرسەكانیی دیكە، بریتی بوو لە هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، لەوبارەیەوە جوتیار عادل ڕایگەیاندووە:"حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، خودی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان هەموو ئاسانكارییەكی دووپات كردووەتەوە تاكوو هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، بۆ ئەو مەبەستە حكومەت بڕیاری ئاسانكاری و ڕێوشوێنی هەڵبژاردنی بۆ تەواوی دامودەزگە پەیوەندیدارەكان گشتاندووە."
هاوڵاتی دوای نزیكەی دوو ساڵ لە زیندانیكردنی، ئەمڕۆ 24ـی تشرینی دووەمی 2023 دادگای پێداچونەوەی هەولێر بڕیاریدا بە ئازادكردنی كچە میدیاكار و وەرزشكار ناڵە سوپەر. ناڵە سوپەر لە ڕۆژی 12-5-2022 دەستگیركرا و لە مانگی نۆی هەمان ساڵ بە دۆسیەی ساختەكردنی ساڵنامەی ئۆتۆمبێلێك سزا درا. ناڵە پێشتر بە مادەی 289ی تایبەت بە ساختەكردن و 298ی بەكارهێنانی نوسراوی فەرمی ساختە، دۆسیەی بۆ كرابویەوە، بەڵام دواتر بڕیارەكە تەمیز كرایەوە و هەڵوەشایەوە، جگە لەوە بە دۆسیەی هەڵگرتنی چەك سێ مانگ زیندانی كرا. دوای تەواوكردنی ئەم سزایانە، دەبوو ناڵە سوپەر ڕۆژی 12-11-2023 ئازادبكرێت، بەڵام ئەمجارە لە ژێر بڕگەی یەك لە یاسای 21ـی ساڵی 2003 بۆ پێنج ساڵ و مانگێكی تر بەتۆمەتی سیخوڕیكردن زیندانییەكەی درێژكرایەوە. بەڵام دوای چەند ڕۆژێك لە سەپاندنی سزاكەی، ناڵە سوپەر لە تۆمارێكی دەنگیدا سەرجەم تۆمەتەكانی ڕەتكردەوەو تیمی پارێزەرانی لە دادگای تەمیزی هەولێر، داوای دووبارە پێداچوونەوەیان كرد بە بڕیاری پێنج ساڵ زیندانیكردنی ناوبراو، دواجار ڕۆژی 24ی كانونی دووەم، دادگای تەمیزی هەولێر، بڕیاری سزادانی ناڵەسوپەری بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو زیندانیكردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵوەشاندەوەو دەستبەجێ ناوبراو ئازادكرا.
هاوڵاتی ڕۆژنامەنوس محەمەد هەڵەبجەیی كە كار بۆ میدیایەكی پارتی دەكات، لەسەر كۆمێنتێك بۆ تەندروستی هەڵەبجە ئەمڕۆ كاتێك چووەتە بەردەم دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە. هاوڵاتی قسەی لەگەڵ برایەكی محەمەد هەڵەبجەیی كرد، پشتڕاستیكردەوە كە كار بۆ میدیایەكی پارتی دەكات و لەسەر نوسینی كۆمێنتێك بۆ پەیجی تەندروستی هەڵەبجە لەلایەن بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجەوە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە، كاتێكیش محەمەد چووەتە بەردەم دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردووە تا هەشتی مانگی یەكی ساڵی 2024 بەڵام وەك براكەی دەڵێت هەوڵدەدەن سبەینێ بە كەفالەت ئازادی بكەن. هاوڵاتی چەند جارێك پەیوەندیكرد بەبەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەڵام پەیوەندیەكانی بەردەست نەبوون.
هاوڵاتی بەهۆی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر ناوچهى ترپهسپى لهڕۆژئاواى كوردستان چهند شارێكى ڕۆژئاوا بهتهواوى بێ كارهبا بون. شەوی ڕابردوو فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیا زیاتر لە سێ جار چەند کێڵگەیەکی نەوتیان لە نزیک شارەکانی دێرک و تربەسپی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان شهوى ڕابردوو فڕۆكه شهڕكهرهكانى توركیا 3 جارو لهسهریهك بۆردومانى كێڵگهى نهوتى (سەیدا)یان كردوه لەنزیک گوندی گردەم هاوكات هێرشیش كراوهتهسهر كێڵگهى (ئێودایا)و کارگەی پلاستیکیش لهنزیک بەنزینخانەی شابۆ. هاوکات وێستگەیەکیشیان لەگوندی بانیشیکێفت کە سەر بەناوچەی سنوریی دێرکه لەسەر سنوری باشوری کوردستان بۆردومانکردوە. ئەمەش لە کاتێکدایە لەڕۆژى 5ی ئۆکتۆبەرى ئهمساڵدا تورکیا هێرشێكى قورسى کردەسەر ژێرخانی ڕۆژئاوای کوردستانو سهرجهم وێستگەکانی نەوتو کارەباو ئاوو بەنزینەکانی کردە ئامانجو بهو هۆیهشهوه زیانێکی گهورهى لێكهوتهوه.
هاوڵاتی دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتنی تایبەت بە دو سکاڵای موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامدەدات، هەردو سکاڵاکە لەلایەن کۆمەڵێک فەرمانبەرانی هەرێمەوە تۆمارکراوە و داوا دەکەن سەرۆکی حکومەتی هەرێم و عیراق پابەندبکرێن بە یاسای بودجە و موچە. بە گوێرەی خشتەی کاروبارەکان، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی تایبەت لەبارەی دوو سکاڵا لەبارەی "پێدانی مووچە لە وادەی خۆی" و "دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە"ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. سکاڵاکە لەلایەن ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەران تۆمار کراوەو ئەمڕۆ دانیشتنی دووەمی بۆ دەکرێت یەکێکیان تایبەتە بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و لەلایەن ئەژی بەرزان عارف، محەممەد حوسێن کەریم، خەبات لەتیف مارف، نەجمەدین محەممەد ساڵح، دلاوەر عەلی محەممەد ساڵح، ئاوات ئازاد محەممەد، دڵشاد محەممەد ئەمین سەعید، سامان عەلی ساڵح و رێبوار باهر ئەحمەد تۆمار کراوە کە فەرمانبەر و مامۆستان لەسەر میلاکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەو مامۆستایانە لە سکاڵاکەیاندا، داوایان کردووە حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پابەند بکرێن بە جێبەجێکردنی دروستیی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتیی ژمارە 22ی ساڵی 2018ی هەموارکراوی فیدراڵی و داوا ئەکەن ئەو بڕیار و رێنوێنییانەی لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرچوون، هەڵبوەشێنەوە. هەروەها سکاڵای دووەم، کە بڕیارە دادگەی فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، تاوتوێی بکات، لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە تۆمارکراوە لەنێویاندا د. رەعد رەفعەت، سەرۆکی بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر، بەدەل بەرواری، ئاکۆ محەممەد مەحموود، عەلی ئەحمەد و عەلی بابان داوایانکردووە دادگاکە سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی بڕگەی دووی مادەی 12 و هەشتەمی مادەی 13ی یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و2025 پابەند بکات، شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێت و مانگانە مووچەکانیان بێ دواکەوتن وەربگرن. هەر ئەمشەویش ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکەدا گەشتنە بەغداد و دڵشاد میرانی نوێنەری دەستەی داكۆكیكار لە مامۆستایانی ناڕازی بە هاوڵاتی وت : هاتنمان بۆ دووەم دانیشتنی ئەو سكاڵایەیە كە پێشتر تۆمارمان كردووە. وتیشی: دەمانەوێت لەسەر پلەبەرزكردنەوەو دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژو گەڕانەوەی موچەپاشەكەوتكراوەكان لەگەڵ دادگای باڵای فیدراڵی كۆبینەوە تاوەكو دەرچەیەك بدۆزینەوە بۆ كێشەی مامۆستایان. زیاتر لە سێ مانگە مامۆستایان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەهۆكاری پێنەدانی موچەكانیان لە كاتی خۆیدا و ڕاگرتنی پلە بەرزكردنەوەیان، بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندیان كردووە تا ئێستاش دیار نیە لە دووەم وەرزی خوێندن دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی خوێندكاراندا دەكەنەوە یاخودنا.
هاوڵاتی وتەبێژی بەنزیخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارە نرخی هەر لیترێک بەنزین و نەوتی سپی بە بڕی 25 دینار دادەبەزێت. بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزیخانەکانی سلێمانی راگەیاند، لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەنزیخانەکانی شاری سلێمانی نرخی هەر لیترە بەنزینێک بە بڕی 25 دینار دادەبەزێت. وتیشى:"لهگهڵ دابهزینى سێ جۆرهكهى بهنزیندا، نهوتى سپى بازرگانیش بهههمانشێوه 25 دینار دادهبهزێت". وتهبێژى بهنزینخانهكانى سلێمانى هۆكارهكهشى ئاشكراكردو ڕایگهیاند، "لهئێستادا لهكۆگاكانى سوتهمهنى (ساحه) سوتهمهنى زۆرهو خواستیش كهمه لهسهرى، هاوكات ئهو نهوتهش كه حكومهت دابهشیكردوه لهگهڵ دابهزینى بههاى دۆلار، وایكردوه نرخى نهوتیش داببهزێت". نرخی ئێستای بەنزین لە سلێمانی: نۆرماڵ 925 محسن 1150 سوپەر 1300
هاوڵاتی دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ڕێگرییان لێكرا بۆ خۆپیشاندان بچنە بەغدا، بڕیارە سبەی بەشێك لە دەستەی داكۆكیكار لە مامۆستایانی ناڕازی لەسەر پرسی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە و نەدانی مووچە و دانەمەزراندی مامۆستایانی وانەبێژ بچنە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و ئێستا گەیشتوونەتە بەغدا. دڵشاد میرانی نوێنەری دەستەی داكۆكیكار لە مامۆستایانی ناڕازی بە هاوڵاتی وت : هاتنمان بۆ دووەم دانیشتنی ئەو سكاڵایەیە كە پێشتر تۆمارمان كردووە. وتیشی: دەمانەوێت لەسەر پلەبەرزكردنەوەو دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژو گەڕانەوەی موچەپاشەكەوتكراوەكان لەگەڵ دادگای باڵای فیدراڵی كۆبینەوە تاوەكو دەرچەیەك بدۆزینەوە بۆ كێشەی مامۆستایان. زیاتر لە سێ مانگە مامۆستایان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەهۆكاری پێنەدانی موچەكانیان لە كاتی خۆیدا و ڕاگرتنی پلە بەرزكردنەوەیان، بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندیان كردووە تا ئێستاش دیار نیە لە دووەم وەرزی خوێندن دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی خوێندكاراندا دەكەنەوە یاخودنا.
