میدیاى کاغه‌ز متمانه‌یه‌کى بوێرانه‌و کێبڕکێکاری سۆشیال میدیا ده‌کات

«رۆژنامه‌ى کاغه‌ز راستکردنه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ى پشتى هه‌واڵ ده‌گه‌یه‌نێت»

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حه‌سه‌ن

شارهزایانى بوارى رۆژنامهگهرى لهههرێمى کوردستان بهگرنگییهوه باس لهمیدیاى کاغهزو مانهوهى دهکهن بهتایبهت پاش پێشکهوتنى تهکنهلۆژیاو میدیاى ئهلیکترۆنى لهڕووى گهیاندنى زانیارییه وردهکان بهمتمانهوه بۆ هاوڵاتیان.

رۆژنامهى هاوڵاتى، وهک یهکهم میدیاى ئههلى و سهربهخۆ که له 5ى 11ى 2000 یهکهم ژمارهى دهرکردووه، بهردهوام لهکاروانى رۆژنامهگهرى ههرێمى کوردستاندا بۆ گهیاندنى ههواڵ و زانیارییهکان رۆڵى بهرچاوى ههبووه.

هاوڵاتى، سهرهڕاى قهیرانى دارایى و کێشهو گرفته کهڵهکەبووهکانى ههرێم وهک رۆژنامهیهکى نیشتمانى سهرمهشقى میدیاى کوردى بووه کهههموو رهنگه جیاوازهکان به رۆژنامهى خۆیانیان زانیوه.

پاش بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆناو کهرهنتینکردنى کۆمهڵگا، رۆژنامهکه بۆ ماوهى سێ مانگ راگیراو لهمڕۆ دووشهممه 6ى تهمموزى 2020 ههفتانه دهردهچێتهوهو دهبێته میدیاى ههموو خهڵک و رهنگه جیاوازهکان وهک پێشترو گرنگى به رووداوه گرنگهکان و بۆچوونى قهڵهمه بهبڕشتهکان بڵاودهکاتهوه.

بهشێک لهو نووسهرو رۆژنامهنوسانى ههرێمى کوردستان بهگرنگییهوه باسى میدیاى کاغهز دهکهن که رۆڵى گهوره لهگهیاندنى زانیارى دروست و وردی بۆ هاوڵاتیان ههیهو متمانهیهکى راستگۆیانهى ههیهو بهراورد ناکرێت بهو ههواڵ و زانیاریانهى که لهسۆشیال میدیا بڵاودهکرێتهوه.

کاروان ئهنوهر، سکرتێرى لقى سلێمانى سهندیکاى رۆژنامهنووسانى کوردستان ، لهلێدوانێکدا به ‌‌هاوڵاتى وت:» میدیاى کاغهز لهسهردهمێکدا سهرچاوهى ههواڵ بوو میدیاى کاغهز بوو کهسهیرى وێنه کۆنهکانى 30ساڵ لهمهوبهر بکهین ههموو کهسێک، ههموو رۆشنبیرێک  رۆژنامهیهک لهبن دهستیدا بووه، بهڵام ئێستا بۆ گهیاندنى ههواڵ ئهو سهبقهى لهدهستداوه«.

کاروان ئهنوهر ئاماژهى بهوهکرد ئێستا ئیشى رۆژنامهى کاغهز گهیشتۆته ئهو ئاستهى لهبرى ههواڵهکه بهێنێت، دهتباته پشت و بنهوانى ههواڵهکه، لایهنه شاراوهکانى ههواڵهکه و «ئهو ههواڵانهى که لهسۆشیال میدیا بڵاودهبێتهوه لهسهدا 90ى به گومانهوه  لێى دهڕوانیت، بۆیه رۆژنامهى کاغهز  راستکردنهوهى ههواڵ و شیکردنهوهى پشتى ههواڵ  دهگهیهنێت».

ناوبراو پێشیوابوو ئهم ئهرکهى ئێستاى میدیاى کاغهز پێى ههڵدهستێت لهههواڵه راستهقینهکه گرنگتره، چونکه ههواڵى فهیک و راستت بۆ جیادهکاتهوه، دیوى شاراوهى ناو ههواڵهکانیش ئاشکرادهکات و ئهوکات خۆى لهخۆیدا دهبێته ههواڵى راستهقینه.

سکرتێرى لقى سهندیکاى رۆژنامهنووسان لهسلێمانى جهختى لهوهشکردهوه دهبێت ههروهک میدیا رۆژنامهى کاغهز بمێنێتهوه، چونکه که تهلهفزیۆن هات رادیۆ نهخرایه پشتى کهنوانهوه، ئێستاش خهڵک ههیه گوێ لهرادیۆ دهگرێت، «بۆیه ئێستا میدیاى بینراوو بیستراوو نووسراو پێکهوه ههر چواریان دهتوانن ئهرکهکه تهواو بکهن و زانیارى راست و دروست دهگوازنهوه«.

« خهڵک ههیه ئهو تام و چێژو بۆنهى له راپۆرت و  راپۆرته ههواڵ و بۆنى کاغهزهوه دهستى دهکهوێت، بۆیه ئهم جیلهش بڕوات کاغهز ههر دهمێنێت».

کاروان ئهنوهر، باسى لهوهشکرد ئێستا لهمهکتهبهکاندا که بتهوێت بزانى ساڵى 910 له نیویۆرک چى گوزهراوه، دهچن ئهرشیفهکهى رۆژنامهى نیۆرک تایمز دهردهکهن، « ئهوهى لهکاغهزدا ئهرشیف دهکرێت وهک  بهڵگهى دیکۆمینتارى بهکاردههێنرێت لهدادگاکاندا لهتاوانهکان و لهکێشهکاندا ههر ههمووى بهشێکه لهسهر مێژووى مرۆڤایهتى لهسهر لاپهڕهى رۆژنامهکان ئهرشیف کراوه«.

مامۆستایهکى بهشى راگهیاندن لهزانکۆى سلێمانى دهڵێت:» میدیاى کاغهز رۆڵى سهرهکى ههیه لهگهیاندنى راستییهکان و بوونى متمانهیهکى بههێز لهو راپۆرت و زانیاریانهى بڵاودهکرێتهوه«.

نهزاکهت حسێن، مامۆستاى زانکۆى سلێمانى به‌‌ هاوڵاتى وت» لهگهڵ پێشکهوتنى تهکنهلۆژیاو بڵاوبوونهوهى سۆشیال میدیا، میدیاى کاغهز ناتوانێت کێبڕکێى لهگهڵ بکات بۆ گهیاندنى ههواڵى خێرا، بهڵام ههواڵهکانى سۆشیال میدیا جێى متمانه نین بهگشتى».

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه که میدیاى کاغهز رۆڵى سهرهکى ههیه لهگهیاندنى راستییهکان و بوونى متمانهیهکى بههێز لهو راپۆرت و زانیاریانهى بڵاودهکرێتهوه، واتا ئهو رۆڵهى رۆژنامهى کاغهز دهیگێرێت ناتوانین فهرامۆشى بکهین بههۆى سۆشیال میدیاوه«.

ئهو مامۆستایهى زانکۆى سلێمانى پێشیوابوو، رۆژنامهى کاغهز دهبێت شیکردنهوهی وردو دروست بۆ ئهو ههواڵانه بکات که لهسۆشیال میدیادا بڵاودهکرێتهوه.

نهقیبى سهندیکاى رۆژنامهنووسان پێیوایه ههموو ئهوانهى که سهرنووسهر و خاوهنى رۆژنامهکانن لهههرێمى کوردستاندا پهیوهندى بههێزیان نییهو دهکرێت لهداهاتوودا کۆنگرهیهک ئهنجامبدرێت تا گرنگى باشتر بدرێته میدیاى کاغهز.

حاکم ئازاد حهمهئهمین، نهقیبى سهندیکاى رۆژنامهنووسانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى وت:» رۆژنامهى کاغهز گرنگى خۆى ماوه، رهنگ بێت پێشکهوتنى ئهلیکترۆنیش ههر جۆرێک بێت له رۆژنامهى کاغهزو منافهسهکه لهوهدایه که ئهو به رواڵهتێکى باشترو جوانتر خۆى دهرخست، بهڵام رۆژنامهى کاغهز لهبهرامبهر میدیایهکى بێ کردار و بێ راستگۆیى گرنگى خۆى ههیه«.

هاوکات کۆمهڵێک پێشنیارى بۆ رۆژنامهى هاوڵاتى ههبوو کهئهو بابهتانهى تهلهفزیۆن و رادیۆو سۆشیال میدیا  پێى ناوێرن، ‌ و رۆژنامه کاغهزهکانى دیکه بیکهنه کارى سهرهکى خۆیان.

نهقیبى سهندیکاى رۆژنامهنوسانى کوردستان جهختى لهوهشکردهوه که دهکرێت رۆژنامهى ‌ لهداهاتوودا سیمینارێک بۆ خهڵکێکى نوخبه بکرێت و لهوێدا پێشنیارى جددى بکرێت بۆ رۆژنامهى کاغهزو ئاسۆى رۆژنامهى کاغهز.

نووسهرو رۆژنامهنووسێک باس لهوهدهکات میدیاى کاغهز لهبوارى متمانهدا منافهسهیهکى باش دهکات بهرانبهر میدیاى ئهلیکترۆنى.

ئاریان فهرهج، نووسهرو رۆژنامهنووس لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى وت:» کهس ناتوانێت نکۆڵى لهوه بکات، ئهو پێشکهوتنه تهکنهلۆژیایهى که لهمیدیادا هاتۆته پێشهوه میدیاى کاغهزى بهئاراستهیهکى زۆر بردۆته دواوه، منافهسهکه لهڕووى   کاتهوه، بهتایبهت لهڕووى ههواڵ و زانیارى بهخشینهوه میدیاى کاغهزى پێى راناگات، میدیاى ئهلیکترۆنى لهبهر تێچووى کهم  وایکردوه خهڵک رووبکاته میدیایهک که بهپارهیهکى کهم زۆرترین زانیارى و بهخێراییهکى زۆرتر بخاته بهردهم خوێنهرانهوه«.

ناوبراو ئاماژه بهوه دهدات که لهئاستى ئهو پێشکهوتنه  تهکنهلۆژییهدا چاونوقاندن لهبارودۆخهکه  ئیسرافێکه که نهخێر میدیاى کاغهزى ههر دهتوانێت ئهرکى خۆى جێبهجێبکات لهو رووهوه، رهنگه پێداگیریهکى سهرکێشانهبێت و  لهجێى خۆى نهبێت.

ئاریان فهرهج دهشڵێت:» میدیاى کاغهزى ئهگهر دهیهوێت بمێنێت و بهردهوام بێت و فراوانیهک بۆ خۆى دابین بکات دهبێت پێداچوونهوه بهکارکردن و ئالیات و بابهتهکانى خۆیدا بکاتهوه،  زانیارى وردو دهقیقتر و سهرچاوهى باوهڕپێکراوتر دهتوانێت مهساحهیهکى باشتر بۆ خۆى  بهێڵێتهوه«.

ههروهها ئهو رۆژنامهنووسه دهشڵێت میدیاى کاغهز لهبوارى متمانهدا دهتوانێت منافهسهیهکى باش بکات بهرانبهر میدیاى ئهلیکترۆنى، چونکه میدیاى ئهلیکترۆنى و سۆشیال میدیا خێرایهو زۆرترین زانیارى بهکاتێکى کهم پێشکهش دهکات، بهڵام «لهڕووى متمانهوه نهیتوانیوه کهمترین متمانه لهناو خوێنهردا دروستبکات، بهناڕاستگۆیى هاتووهو لێپێچینهوهى لهسهر نییهو شارهزایى و میهنهییهتیهکى پێویست نیهو ههر شتێک بڵاوبکاتهوهو لهڕووى یاساییهوه بهرپرسیارێتیهکى واى ناکهوێته سهر ههموو ئهمانه وایکردووه، ناڕاستگۆیى  ئاسایشێکى فراوانى داگیرکردووه«.

هاوکات، باسى لهوهشکرد لهڕووى سایکۆلۆژیشهوه خوێنهرێکى زۆرم ههیه بهمیدیاى کاغهزى راهاتووهو  رهنگه سۆشیال میدیا فێرى ئهوهى نهکات و میدیاى کاغهز گرنگى خۆى لهو بوارهشدا ههیه.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار