زه‌یتى زه‌یتون جێگه‌ به‌کرێم‌و مادده‌ کیمیاییه‌کان بۆ مه‌یک ئه‌پ لێژده‌کات

گه‌نجان به‌کارهێنانى زه‌یتى سروشتى بۆ خواردن و جوانکاری به‌کارده‌هێنن و پسپۆرێکى خۆراکى باس له‌گرنگییه‌کانى ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

بهشێک لهگهنجانى ههرێمى کوردستان بۆ خواردن و جوانکارى پهنا بۆ زهیته سروشتییهکان دهبهن و دهیانهوێت بهم کارهیان پاشهکشه  بەکرێم و مادده کیمیاییهکان بۆ مهیکئهپ بهێنن و پسپۆڕێکى خۆراکیش باس لهگرنگی بهکارهێنانیان دهکات. 

خاوهنى کۆمپانیایهک ئاماژه بهوه دهدات کهزهیتهکانیان بهئامێرى تایبهت دروستدهکرێن و بۆ خواردن بهکاردههێندرێن»، بهڵام پسپۆڕێکى خۆراک دهڵێت «تهنها زهیتى زهیتون و گوێز هندى بۆ خواردن دهگونجێت».

یهکێک لهو کهسانهى که بۆ جوانکارى ماوهى سێ ساڵه زهیتى سروشتى بهکاردههێنێت، ئاماژه بهوه دهدات سودى زۆرى لێبینیوه.

دیمهن بهکر، کچێکى تهمهن (31) ساڵه به‌‌ ‌هاوڵاتى وت:» پێستم پهڵهى بوو لهو کاتهى زهیتى سروشتى بهکاردههێنم سودى زۆرم لێوهرگرتووهو پهڵهو پێستى مردووى دهموچاوم چارهسهر بووه، کهجاران ههزارهها کرێمم بۆ بهکارهێناوهو چارهسهرى نهبووه«.

دیمهن ئاماژهى بهوهشکرد لهگهڵ بوونى پهڵهى دهموچاوى کێشهى قژ ههڵوهرینیشى ههبووهو  بهبهکارهێنانى زهیتى سروشتى توانیویهتى ههڵوهرینى قژى نههێڵێت.

دیمهن جهختى لهوهشکردهوه«کرێمه کیمیاییهکان زیانى زۆرى ههیهو پێویسته ههموو کهس بزانێت زهیتهکان زیانى لاوهکى نیه، بۆیه بۆ جوانکارى زۆر پێویسته کهههموو خانمێک بیزانێت و سودى لێوهربگرێت».

گهنجێک دهڵێت زهیتى سروشتى بهماوهیهکى کهم پهڵهى دهموچاوى نههێشتووه، هێمن مهحمود تهمهن (26) ساڵ وتى:»سوودى زۆرم لێوهرگرتووهو ههم بۆ قژو بۆ پێستیش که زیبکه و پهڵهى پێستمى چارهسهر کردووه، چونکه زهیتهکان سودهکهى ئهوهیه راستهوخۆ چارهسهرى دهکات و بهماوهیهکى کهمترو نرخێکى کهمتر بهدهستیهێناوه«.

ئهو گهنجه باسى ئهوهشدهکات که لهجێى شروب بۆ مناڵهکهى زهیتى زهیتون و گهرچەکى بهکارهێناوهو سودى ههبووه.

هێمن مهحمود وتیشى:» زهیتهکان سروشتین، بۆیه سودیان راستهوخۆ بهپێستهکه دهگات و مرۆڤ دهتوانێت بۆ منداڵ و گهورهش بهکاریبهێنێت».

«زهیتهکانمان تهواو سروشتیین»

خاوهنى کارگهیهکى زهیتى سروشتى دهڵێت بهشێکى زۆر لههاووڵاتیان سهردانیان دهکهن بۆ بهکارهێنانى زهیتهکان بۆ خواردن.

دینا منهوهر، خاوهنى کۆمپانیاى دروستکردنى زهیت و کهرهو ئاوتکى سروشتى ڤى ڤى، لهلێدوانێکدا به‌‌ ‌هاوڵاتى وت»دروستکردنى زهیتهکانمان تهواو سروشتیین و بهئامێرى تایبهتى دروست دهکرێن و بهتازهیى دهفرۆشرێن».

ئهم کارگهیه ماوهى ساڵ و نیوێکه لهپارێزگاى سلێمانى کراوهتهوهو خاوهنهکهى وتى»زیاتر له (25) جۆر زهیت و نۆ جۆر کهرهى رووهکى  لهبهرههمه سروشتییهکان بهرههم دههێنرێت بۆ خواردن و بۆ جوانکارى بهکاردههێنرێت».

«زهیتهکانى ئێمه بۆ خواردن و بۆ جوانکاریش بهکاردههێنرێن و بۆ زۆربهى نهخۆشییهکان دهتوانرێن سودى لێوهربگیرێت، دینا منهوهر واى وت.

خاوهنى ئهم کارگهیه پێیوابوو لهئێستادا خهڵکانێکى زۆر زهیتهکان وهک چارهسهرى نهخۆشى و جوانکارى بهکاردههێنن، چونکه بهبڕواى ناوبراو زیانى لاوهکییان نییه.

لهبارهى تهمهنى ئهو کهسانهى زهیت بهکاردههێنن، دینا منهوهر ئهوهى روونکردهوه که ههموو تهمهنێک و ئاستێک بهکاریدههێنن، چونکه پێیوابوو بۆ ههموو کهس و تهمهنهکان تایبهتمهندى خۆى ههیهو مرۆڤ بهجوانى و تهندروستى دههێڵێتهوه.

پسپۆڕانى خۆراک چى دهڵێن؟

دکتۆر بینایى کامهران، پسپۆرى بوارى خۆراک، لهلێدوانێکدا به‌‌ ‌هاوڵاتى وت» ئهو زهیتانهى کهئێستا بهکاردههێنرێن زهیته رووهکهکان بۆ جوانکارى لهبرى کرێمهکان بۆ پێست و بۆ قژ زۆر باشهو سودى ههیه، بهتهنیا بهکاردههێنرێت یاخود تێکهڵهى بۆ دروستدهکرێت و وهک ماسک بهکاردههێنرێت».

ئهو پسپۆڕهى بوارى خۆراک ئاماژهى بهوهشکرد» تهنیا زهیتى زهیتون و زهیتى گوێز هندى بۆ خواردن گونجاوهو بهکاردههێنرێت، بهدهر لهو دوو زهیته زهیتهکانى دیکه توێژینهوهیان لهسهر نیه، خهڵک تهنیا خۆى هاتووه زهیتهکان بهکاردههێنێت بهپێى ئهزموونى خهڵک، بهڵام تووێژینهوهى زانستیى لهسهر نیه«.

بینایى کامهران، هێماى بۆ ئهوهکرد دهتوانن تهنها زهیتى زهیتون و گوێز هندى به نهخۆش یان خهڵک بڵێت بهکاریبهێنن وهک خواردن، بهڵام زهیتهکانى تر بههۆى نهبوونى تووێژینهوه ناتوانن سودو زیانهکانى دیاری بکهین».

خاوهن فرۆشگایهکى کهمالیات: رۆژانه داواى زهیته سروشتییهکانمان لێدهکرێت

کۆسار کهمال، کهخاوهنى کهمالیانى کۆساره لهناو بازاڕى سلێمانى، لهلێدوانێکدا به‌‌ ‌هاوڵاتى وت» لهئێستادا خهڵکانێکى زۆر ههن رۆژانه داواى زهیته سروشتییهکان دهکهن و بهکاریدههێنن بۆ جوانکارى بهتایبهتى، دهتوانم بڵێم بووەته جێگرهوهیهکى سهرهکى بهرههمى کرێم و مهوادى مهیکئهپه کیمیاییهکان».

ئهو دوکانداره ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد» زیاتر ئهو زهیتانهى بهکاردههێنرێن زهیتى زهیتون و گوڵهبهڕۆژه و گهرچهک و گوێز هندو بادهم و ئهوانهن کهسودى تایبهتیان بۆ پێست و قژ ههیه«.

خاوهنى دوکانى کهمالیاتى کۆسار باسى لهوهشکرد جۆرى زهیتهکان زۆر زۆرن، ههموو ئهو بهرههمه سروشتییانهى کهههیه زهیتیان لێ بهرههمدههێنرێت و ههندێکیان راستهوخۆو بهتهنیا دهتوانن سودیان ههبێت و ههندێکى دیکهیان بهتێکهڵکراوى لهگهڵ گیاو زهیتى دیکهدا سودیان لێوهردهگیرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار