ئاسایشی سلێمانی: گەورە بازرگانێكی مادەی هۆشبەرمان دەستگیركردوە
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەهەماهەنگی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، گەورە بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا کە لە سنورەکانی نێوان عێراق و سووریا کاری بازرگانیی کردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، 05-04-2024، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو گەورە بازرگانەی مادەی هۆشبەر، دەستیش گیراوە بەسەر "سێ کیۆگرام و نیو" ماددەی هۆشبەر و چەندین پارچەی چەک.
باسی لەوەشکردووە کە بازرگانەکەی ماددەی هۆشبەر لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا کاری بازرگانیی کردووە و لە هەفتەی رابردوودا مادەی هۆشبەری ناردووەتە بەغدا و دەستی بەسەرداگیراوە.
ئاسایشی ههرێم ئاماژهی بهوهداوه كه دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ورد لەسەر بوونی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، لە ٢٠٢٤/٥/٤ توانرا تۆمەتبار (ئ ، م ، ح)دەستگیربکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر بڕی ( سێ کیلۆ گرام و نیو )ماددەی هۆشبەر و چەندین پارچە چەکی تۆمەتباردا گیرا.
له راگهیهندراوهكهی دهزگای ئاسایشی ههرێمدا ئەوەش هاتووه، "تۆمەتبار لە ڕابردوودا چەندین جار لەهەوڵی دەستگیرکردنیدا بەچەک ڕووبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بۆتەوە و هەڵاتووە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە ماددەی (٢٥)لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە."