سێ داگیرکەر لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی قەناسبەدەستەکانەوە کوژران

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

١. ناوچەی مەتینا:

ڕۆژی ٢٣/٧ کاتژمێر٢:٣٠ی دوای نیوەڕۆ، هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدان جموجۆڵەکانی سوپای داگیرکەری تورکیایان لە کۆلکا کردە ئامانج و بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی  جموجۆڵەکەیان ڕاگرت.

ڕۆژی ٢٣/٧  کاتژمێر ١٠:٣٠ی شەو، هێزەکانی پاراستنی گەل دەستوەردانیان لە جموجۆڵی کۆپتەرە هێرشبەرەکانی تورکیادا کرد لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە شیلازێ و هەلیکۆپتەرەکانیان ناچارکرد بۆ پشتەوەی بەئامانجکردنەکە هەڵبێن.

٢. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب:

رۆژی ٢٢/٧ کاتژمێر٩:٠٠ ی بەیانی، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس سوپای داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی کردە ئامانج.

لە ٢٣/٧ کاتژمێر ١:١٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، شەڕڤانانی هێزەکانی پاراستنی گەل لە یەکینەکانی ژنانی ئازاد، دوای چاودێریکردنی جوڵەی سەربازانی داگیرکەر، بۆ ئاشکراکردنی ناوچەکەیان لە ڕێگەی تاکتیکی قەناس بەدەستەکانەوە، پەردەیەکی سەربازانی داگیرکەریان کردە ئامانج و سەربازێکی داگیرکەریان لەناو برد.

لە ٢٣/٧  کاتژمێر٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، چەکدارانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد دوای چاودێریکردنی جموجوڵەکانی سەربازانی داگیرکەر، لە ڕێگەی تاکتیکی قەناس بەدەستەکانەوە، سەربازێکی داگیرکەریان کردە ئامانج.

لە ٢٢/٧  کاتژمێر ٧:٤٨ خولەکی ئێوارە، هێزەکانی پاراستنی گەل بە بەکارهێنانی تاکتیکی مینچاندن، سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی کردە ئامانج.

ڕۆژی ٢٣/٧، کاتژمێر ٠٤:٤٥، قەناس بەدەستەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی سوپای داگیرکەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا سەربازێکی داگیرکەر کوژرا.

ڕۆژی ٢٣/٧ کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی شەو، هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار دەستوەردانیان لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکانی داگیرکەردا کرد. دوای بە ئامانجگرتنیان ناچاربوون لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.

٣. ناوچەی کاری:

ڕۆژی 23/٧ کاتژمێر ١٠:٠٠ ی شەو، هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی حەفتاباخ دەستوەردانیان لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەردا کرد.

٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە بۆمبی قەدەغەکراو:

ڕۆژی ٢٢/٧ سوپای داگیرکەری تورکیا تونێلەکانی بەرخۆدانی لە گردی ئامێدی بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کرد.

٥. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا:

لە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣/٧، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ٦ جار هێرشی ئاسمانیان کردە سەر ناوچەکانی شەهید شەریف، لۆلان، سەنینە و بەربەزنە لە خاکورکە. لە دەشتا کافیا، زینکڵ و کانی سارکییش لە کاری ٤ جار هێرشیان کرد، لە گردی بەهاریش لە ناوچەی شەهید دەلیل جارێک هێرشیان کرد، لە لیفجی و گردی هیواش لە قەندیل ٤ جار هێرشیان کرد و لە ناوچەی بیشیلیش لە مەتینا جارێک هێرشیان کرد، کە کۆی گشتی دەکاتە ١٦ هێرشی ئاسمانی. ئەم هەڵمەتانە بووە هۆی  ئاگرکەوتنەوە لە زۆربەی ناوچەکان، کە تا ئێستاش بەردەوامە.

لە ڕۆژانی ٢٢ و ۲۳/٧، هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ناوچەکانی دەشتا کاڤیا و حەفتاباخیان لە کاری، ناوچەکانی شەهید شەریف و شەهید کەریم لە خاکورکە، ناوچەی سێری مەتینا لە مەتینا و گردی بەهاریان لە ناوچەی شەهید دەلیل، لە ڕۆژئاوای زاب بۆردومان کرد.


٢٤/٧/ ٢٠٢٤
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار