خەڵکی تورکیا لەسەر هێرشەکان بوونەتە سێ بەشەوە

وەزیری دەرەوەی پێشووی تورکیا: چل ملیۆن کورد راستییەکی حاشاهەڵنەگره

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى، هیوا ناسیح

یهشار یهکیس، وەزیری پیشووتری تورکیا رایدەگەیەنێت کوردهکان چل ملیۆنن، ١٥ ملیۆنیان لهتورکیا دهژین، ئهمه راستییهکه و دهبێت قبوڵی بکهین و چارهسهرێکی گونجاوی بۆ بدۆزینهوه.

یهشار یهکیس کەیهکێکه لهدامهزرێنهرانی حزبهکهی ئهردۆغان (ئهکهپه) له ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٣ وهزیری دهرهوهی تورکیا بووه، له چاوپێکهوتنێکیدا لهگهڵ رۆژنامهی (NZZ am Sonntagی سویسری رۆژی ١٣ ی ئۆکتۆبهردا دهڵێت «سهرۆک ئهردۆغان  دهڵێت: من تهنها دژی یهپهگهم و ئهوان بهئامانج دهگرم نهک خهڵکی سیڤیل، باشه خۆ ئهو خهڵکهی لهوێن له نێوچه‌‌وانیان نهنوسراوه (من یهپهگهم)! یان خۆ ناچن یهک به یهک سهیری پێناسهکانیان بکهن بزانن کێ یهپه‌‌گهیه! ئاخر چۆن دهزانن کێ سهر بهوانهو کێ دژیانه؟ یهپهگه ٧٠ ههزار شهڕکهری ههیه، که ٣٠ ههزاریان زۆر باش راهێنانیان کردوه و شارهزان، ١٠ ههزاریشیان ژنه شهرڤانن. ئایا سوپای تورکیا لیستی ناوهکانیان لایه بهوێنهوه تا بیانناسێتهوه؟!»

ههروهها دهڵێت «ئێستا گه‌‌لی تورکیا بۆته سێ بهشهوه، یهکهمیان بهههستێکی ناسیۆنالیستییانهی پڕهوه لایان وایه که دهبێت له پشت سوپای وڵاتهکهیانهوه بن. دووهمیان بڕوایان بهجهنگهکه نییه، بهڵام ناوێرن راشکاوانه رای خۆیان بڵێن، چونکه دهوڵهت توشی لێپرسینهوهیان دهکاته‌‌وه، سێیهمیان خهڵکانی رۆشنبیری تورکن، کهگومانیان لههێرشهکه ههیه، جا به راشکاوانه بیڵێن یان راینهگهیهنن.

هەروەها دەڵێت «ئه‌‌ردۆغان سیاسییه‌‌کی زۆرزانه‌، ده‌زانێت چۆن شکسته‌کان بۆ خۆی به‌سه‌رکه‌وتن بگۆڕێت، ده‌کرێت ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه‌ شکست بێت، به‌ڵام ئه‌و بۆ خۆی بیکا به‌سه‌رکه‌وتن و پاشان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ رابگه‌یه‌نێت، تا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌نجامی بدات.»

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار