ئه‌ردۆغان: هه‌رگیز له‌بڕیارى پڕکردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ پاشگه‌ز نابینه‌وه

7 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند، ١٠ ساڵ پێش ئێستا به ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقمان ووت ئاو عه‌مبار بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌ى ووت '' ئه‌وان گوێیان نییه".
له دوو رۆژى رابردوودا، کاریگه‌رییه‌کانى به‌نداوى (ئه‌لیسۆ) له‌سه‌ر رووبار‌ى دیجله له عێراق ده‌رکه‌وت به‌تایبه‌تى له شاره‌کانى به‌غدا و موسڵ له باکور و ئاستى ئاوه‌که به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 50ى زیاتر که‌میکرد که ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر کشتوکاڵى هاوڵاتیان و جوتیارانى رۆخى رووباره‌که ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، رایگه‌یاند: هه‌رگیز له بڕیارى پڕکردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ پاشگه‌ز نابینه‌وه و پێوییسته له‌سه‌ر عێراق که رێز له ڕا و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌که‌مان بگرێت.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شى خسته‌روو، هه‌ر کات به‌نداوى ئه‌لیسۆ پڕبوو، ئه‌وا هه‌موو شتێک بۆ سروشتى خۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه و "ئێمه ماوه‌ى پێنج ساڵه چاوه‌ڕوانى ئه‌م رۆژه ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى تورکیا وتیشى '' ١٠ پێش ئێستا بوو که به ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقمان ووت ئاو عه‌مبار بکه‌ن و به‌نداو دروست بکه‌ن بۆ وڵاته‌که‌تان و گه‌له‌که‌تان، بۆچى ده‌بێت ئاو له که‌نداوى عه‌ره‌بى به بێ سوود به هه‌ده‌ر بڕوات؟ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق هیچیان نه‌کرد و ئه‌وان گوێیان نییه".
هاوکات، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که به‌نداوى ئه‌لیسۆ ناوچه‌کانى باکورى رۆژهه‌ڵاتى تورکیا (باکورى کوردستان) ده‌کاته گه‌وره‌ترین ناوچه‌ى کشتوکاڵى و گه‌شتیارى و به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنه‌رانمان بۆ راده‌کێشێت.
