جام رەشکردن تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی بەرپرسە باڵاکانی حکومەتە

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

تەنها رێگە بەئۆتۆمبێلی بەرپرسە باڵاکانی حکومەت دەدرێت جامی ئۆتۆمبێلەکانیان رەش بکەن و هیچ ئۆتۆمبێلێکی تری حکومی رێگەی پێنادرێت، هەر هاوڵاتیەکیش بیەوێت جام رەش بکات دەبێت ساڵانە پارە بدات.

لهمهودوا سهرجهم شۆفێران دهتوانن جامی ئۆتۆمبێلهکانیان به رێژەیهکی زیاتر رهش بکهن و لهبهرانبهریشدا بڕە پارهیهکی زیاتر بدهنه حکومهتى ههرێم، بهڵام بڕیاره نوێیهکه هیچ ئۆتۆمبێلێکی فهرمانگه حکومیهکان ناگرێتهوه، جگه لهوانهی تایبهتن ههڵگری تابلۆی پرۆتۆکۆڵ و دیبلۆماسیین.

چهند ساڵێکه وهزارهتی ناوخۆو دامودهزگاکانی دیکه کار لهسهر ئهوهدهکهن رێگری بکهن لهڕهشکردنی جامی ئوتۆمبێلهکان و کۆنتڕۆڵکردنی ئهو دیاردهیه، بهڵام تائێستا سهرکهوتوو نهبوون.

فازڵ حاجی، وتهبێژی بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی پارێزگای ههولێر، لهلێدوانێکدا به ھاوڵاتی وت «جام رهشکردنی ئۆتۆمبێل گۆڕانکاری بهسهردا هاتووه، پێشتر بڕیارهکه بهو جۆره بوو، جام رهشکردن بهڕێژهی 30% بۆ جامهکانی پێشهوه‌‌و 50% بۆ جامهکانی دواوه بوو، بهڵام بڕیاردراوه بکرێته 50% بۆ جامهکانی پێشهوه‌‌و 80% بۆ جامهکانی دواوه‌‌و بهوهش ساڵانه باجی یهک ملیۆن و (200) ههزار دینار وهردهگرێت».

سهبارهت بهگۆڕانکاری لهڕێژهی رهشکردنی جامی ئوتۆمبێل وتهبێژی هاتوچۆی ههولێر ئاماژهی بهوهکرد ئهو رێژهیهی کهپێشتر دانرابوو، کێشهی بۆ رووبهری جامی سهیارهکان دروستدهکردو خهڵکیش ئهمهی پێباشتربوو رێژهکهی زۆر بێت.

فازڵ حاجی وتی «زۆر شۆفێر دێن و جامهکانیان رهش دهکهن، چونکه پێویستیان  پێیهتی یان حهزیان لێیهتی».

بهپێی بڕیاره نوێیهکهی وهزارهتی ناوخۆ، جامى پێشهوه واته (روو) نابێت بههیچ شێوهیهک رهشبکرێت و هیچ ئۆتۆمبێلێکی فهرمانگه حکومیهکان نابێت جامهکانی رهش بکرێت، جگه لهو ئۆتۆمبێلانهى کهتایبهتن بهسهرۆکایهتی ههرێم و کونسوڵگهریهکان و ئهوانهى ههڵگری تابلۆی پرۆتۆکۆڵ و دیبلۆماسین.

فهرهیدون عومهر، بهڕێوەبهری گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، ئهوهی خستهڕوو جامی ههموو ئۆتۆمبێلێک بهڕێژهیهکی دیاریکراو تاریکی تێدایه، واته سهد لهسهد رووناکی نایهته ناوهوه، بۆیه بڕیاردراوه ئهو ئوتۆمبێلانهی لهسهدا (30) خۆیان لهشهریکهوه جامهکانیان رهشه، رێگهپێدراوبن، رسوماتیشیان لێوهرناگیرێت.

لهبهشێکی دیکهی لێدوانەکەیدا بۆ ھاوڵاتی جهختی لهوهکردهوه رسوماتهکانیش وهک پێشتر ماونهتهوه، وتی «رێژهی لهسهدا (50 - 80) کهڕسوماتهکهی وهک پێشتر ماوهتهوه، له (400) ههزار دهستپێدهکات تا یهک ملیۆن و (200) ههزار، تهنیا گۆڕانکاریهکه بۆ کێشهی قیاسی جامهکان دهگهڕێتهوه«.

بڕیاری ره‌شکردنی جامی ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووەوه‌ 6 – 2 که‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جیکردنه‌وه‌، پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ له‌ 15ی کانونی دووه‌می ساڵی 2020وه‌ بڕیاری ره‌شکردنی جامی ئۆتۆمبێل که‌وته‌ بواری جێبه‌جیکردنه‌وه‌، به‌ڵام ناڕه‌زایی دروستکردو به‌شێک له‌په‌رله‌مانتاران و هاوڵاتیانیش نیگه‌ران بوون، دوای سی رۆژ به‌رده‌وام بوو، دواتر راگیرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار