راگه‌یاندنى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ: داخستنه‌کە ته‌نیا دوو کاتژمێر بوو
"داخستنى مه‌رزه‌که به‌هۆى به‌کارنه‌هێنانى ده‌مامک و ده‌سته‌وانه بوو له‌لایه‌ن شۆفێره‌کانه‌وه "

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
لێپرسراوى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ رایگه‌یاند داخستنى مه‌رزه‌کە ته‌نیا دوو کاتژمێر بوو و به‌هۆى سه‌رپێچى شوفێره‌کانه‌وه له مه‌رجه‌کانى خۆپاراستنى ڤایرۆسى کۆرۆنا و ده‌ڵێت" له‌ئێستا هاتوچۆى بازرگانى به‌رده‌وامه و زۆر ئاساییه".
موختار حاجى عه‌لى، لێپرسراوى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ له‌سنورى قه‌زاى پێنجوێن، له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایى سه‌ردانى مه‌رزه‌که‌ى کرد به‌بڕیاری وه‌زیر بۆ چه‌ند کاتژمێرێک هاتوچۆى بازرگانى له‌مه‌رزه‌که راگیرا به‌هۆى که‌موکوڕى و به‌کارنه‌هێنانى ده‌مامک و ده‌سته‌وانه له‌لایه‌ن شۆفێره‌کانه‌وه".
ناوبراو بۆ هاوڵاتى وتى "مه‌رزه‌کان هیچ کات داناخرێن، ته‌نیا ئه‌و که‌لوپه‌ل و خوارده‌مه‌نیانه‌ى که دێنه هه‌رێمه‌وه، له‌سه‌ر مه‌رزه‌کان ده‌گوازرێنه‌وه ناو بارهه‌ڵگرى عێراقى و شوفێره‌کانى خۆمان ده‌یانهێننه ناو هه‌رێمه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ک رێکارێک بۆ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا".
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه ئه‌مرۆ هه‌ینى، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخی کرد، له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگه‌یاند بەهۆی رازینەبوونی لەو رێکارانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەکرێن، بڕیاریدا بە داخستنی دەروازەکە بەشێوەیەکی کاتی بۆ پێشگیریی تووندترە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
وەزیری دارایی وتی "سەردانەکەمان بۆ ئەوەیە چاودێری چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان بکەین، ئەوەی بڕیاری لێدراوە ئەوەیە کە دەبێت کەمترین بەریەککەوتن هەبێت لەنێوان ئەوانەی سەردانی سنوورەکە دەکەن وەک شۆفێری بارهەڵگرەکان و حەماڵەکان".
سەبارەت بە زیانە ئابوورییەکانی کۆرۆنا ئاوات شێخ جەناب وتی "بە دڵنیاییەوە زیانی زۆری هەبووە چونکە بەشێکی زۆری داهاتی کوردستان لەم دەروازانەوە دێن".
وەزیری دارایی ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد "تەنیا سێ دەروازە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران هەیە، رێوشوێنی تووندی تەندروستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گیراوەتەبەر، ئەو تەنکەرانەش کە دێن تێکەڵی خەڵک نابن و بە مەفرەزە دەبرێنە سلێمانی و لەوێ دابەشدەکرێن و لەوێش بە پاسەوانەوە دەگەڕێنەوە. هەندێ تێکەڵبوونی کەم هەبوو لەنێوان حەماڵ و کرێکار و شۆفێرەکاندا کە ئێستا هاتووین بۆ ئەوەی ئەوەش چارەسەر بکەین و نەمێنێت".
