بەڕێوەبەری نه‌خۆشخانه‌ى شۆڕش بۆ هاوڵاتى: بۆماوه‌ى 48کاتژمێر نه‌خۆشخانه داده‌خرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
به‌رێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شۆڕش رایگه‌یاند به‌هۆى توشبونى سێ کارمه‌ند به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ ماوه‌ى 48 کاتژمێر نه‌خۆشخانه‌که ده‌ده‌خرێت بۆ پاککردنه‌وه.
دکتۆر شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شۆڕش ،له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" سێ کارمەندی نەخۆشخانەی شۆڕش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ى 48 کاتژمێر ده‌ده‌خرێت بۆ پاککردنه‌وه".
وتیشى" ئه‌و سێ کارمه‌نده له‌نه‌خشخانه توشى ڤایرۆسه نه‌بون و خۆمان دۆزیومانه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شۆڕش راشیگەیاند، دوێنی حەوت کارمەندی ئەو نەخۆشخانەیە پشکنینیان بۆ کراوە و دواتر لە پشکنینەکان دەرکەوتووە، سیانیان تووشی کۆرۆنا بوون.
دکتۆر شه‌ماڵ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌ه‌وشکرد" نه‌خۆشخانه‌که که‌ره‌نتین ناکرێت، به‌ڵکو ئه‌و ماوه‌یه داده‌خرێت ته‌نیا بۆ کارى ته‌عقیم کردنه و پاککردنه‌وه‌یه‌کى به‌ته‌واوه‌تى".
باسى له‌وه‌شکرد" له‌ئێستا ئه‌و کارمه‌ندانه‌ى به‌رکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سێ کارمه‌نده توشبوه‌که‌دا هه‌بووه که‌ره‌نتین ده‌کرێن و پشکنینى پێویستیان بۆ دده‌کرێت بۆ رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که".
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکە لە سلێمانی حاڵەتی نوێ تۆمار دەکرێن و لە هەولێریش ئەمڕۆ حەوت حاڵەتی نوێ تۆمار کرا، حکومەتی هەرێمیش بڕیاریداوە، لە سێ رۆژی جەژن، بۆ ماوەی 72 کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆی گشتی رابگەیەنرێت.
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (431) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (٣٨٣) نەخۆش چاكبووەتەوە، ئێستا تەنها (43) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان