پۆلیس ناسنامەی سوتاوەکانی سەر ڕێگای دوكان – سلێمانی ئاشکرا کرد

7 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند سووتاوەکانی سەر رێگەی سلێمانی دووکان سێ کەس بون و دوانیان گیانیان لە دەستداوە کە دانیشتووی گەرەکی سەرچنارن و بە رەگەز عەرەبن.
ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی دوو راگەیەنراوی بڵاوکردەوە کە لە راگەیاندنی یەکەمیاندا ئاشکرایکرد بەهۆی زۆری سووتاویەکەیانەوە نەتوانراوە ناسنامەیان ئاشکرا بکرێت بەڵام لە راگەیەنراوی دوهەمدا ئاماژە بەوەدەکات کە بە رەگەز عەرەبن.
پۆلیس دەڵێت لەسەر ڕێگای دوكان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری( كیا –ژمارە ، بەغدا ) كە سێ سەرنشینی تێدا بوو لەئەنجامی وەرگەڕانی گڕی گرت و بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە سوتان و دوانیان گیانی لەدەستدا بریندارێكیش ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی دوو هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كران و بریندارەكەش بۆ نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی گواسترایەوە.
بە پێی زانیارییەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەوتاوان دەركەوتووە هەردوو هاوڵاتی (ع ، ف ، ص ) و (س ،ف ، ص ) كە دانیشتوی گەرەِكی شەهیدانی سەرچنارن لەشاری سلێمانی و بەڕەگەز عەرەبن بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبیلێكەوە گیانیان لەدەستداوە هەروەها ( س ، ش ، ف ) كەشۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە و بەڕەگەز عەرەبە بریندارەو باری تەندروستی ناجێگیرە .
لە ئێستاشدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .
