ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانى عه‌ره‌بى داواى راگرتنى هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێم ده‌که‌ن
کۆنگرێس: پێویسته ئه‌ردۆغان هه‌موو توندوتیژییه‌ک به‌رانبه‌ر کورده‌کان رابگرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێرش و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى هه‌رێم له‌ئاستى ئه‌مه‌ریکاو فه‌ره‌نساو وڵاتانى عه‌ره‌بى کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌و داواى راگرتنى ده‌که‌ن و ئه‌ندامێکى کۆنگرێسیش ده‌ڵێت:» ئه‌ردۆغان هێرشه‌کانت رابگره».
دواى ئه‌وه‌ى له ١٧ى مانگى رابردوودا هێزى کۆماندۆى تورکیا خاکى هه‌رێمى به‌زاندو له‌ناوچه‌ى حهفتانینى سنورى قه‌زاى زاخۆ جێگیربوون، له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و تورکیا نه‌یتوانى سه‌رکه‌وتوو بێت و هه‌په‌گه‌ش له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که (22) سه‌ربازى تورکیایان کوشتووه‌و دوو کۆپته‌ریشیان خستووه‌ته خواره‌وه.
له ١٨ى مانگدا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى تورکیا رایگه‌یاند هێزه‌کانى کۆماندۆى وڵاته‌که‌ى بهئۆپراسیۆنى ئاسمانى گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌که که له‌لایه‌ن ھێزه‌کانى ئاسمانی، ھهلیکۆپتهرى ھێرشبه‌رو فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان پاڵپشتى و چاودێریکراون، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنێک که‌تورکیا ناوى لێناوه (چنگى پڵنگ) و به‌مه‌به‌ستى هێرشکردنه سه‌ر گه‌ریلاکانى په‌که‌که بووه.
ته‌نیا یه‌ک رۆژ پێش ده‌ستپێکردنى ئه‌م ئۆپراسیۆنه، تورکیا ده‌ستپێکردنى ئۆپراسیۆنێکى ئاسمانى به‌ناوى چه‌نگى هه‌ڵۆ راگه‌یاند که له‌یه‌ککاتدا چه‌ندین شوێن له‌مه‌خمورو شنگال و قه‌ندیل کرانه ئامانج.
لیوا بابه‌کر فه‌قێ، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:»سوپاى تورکیا به‌قووڵایى (٢٠ تا٤٠) کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمیان به‌زاندووه‌و باره‌گاى سه‌ربازییان دروستکردووه، وه‌ک وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش حکومه‌تى عێراقیان لهسنووربهزاندنى خاکى هه‌رێم ئاگادارکردووه‌ته‌وه«.
هاوکات، شه‌وى شه‌شى ئه‌م مانگه‌ش هێزه‌کانى یه‌کى پاسه‌وانى سنورى عێراقى له‌چه‌ند خاڵێکى ستراتیجى له‌سنوورى ناحیه‌ى باتیفاو ده‌رکار جێگیرکران که‌ئه‌و شوێنانه‌ش پێشتر له‌لایه‌ن تورکیاوه بۆردومان ده‌کران.
هێرش و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا بۆناو خاکى هه‌رێمى کوردستان، کاردانه‌وه‌ى به‌شێک لهکۆنگرێسمانهکانى ئه‌مریکاى لێکه‌وته‌وه‌و سه‌ره‌ڕاى ئیدانه‌کردنى، داواى راگرتنى هێرشه‌کانیان کردووه.
جیم کوپه‌ر، نوێنه‌رى ویلایه‌تى تێنسى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌تویتێکدا ئیدانه‌ى هێرشه‌کانى تورکیاى بۆسه‌ر خاکى هه‌رێم و هاوڵاتیانى کورد کردووه، باسى له‌وه کردووه که «کورده‌کان پشتیوانى ئه‌مریکا بوون له‌جه‌نگى دژ به‌داعشداو پێویسته هه‌موو توندوتیژییه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه که به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى ده‌کرێت، ده‌بێت ئیدانه بکرێت و رابگیرێت».
هاوکات، کۆمیته‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مریکى بۆ ئازادییه ئاینییه‌کان که له‌لایه‌ن پارتى کۆمارى و دیموکراته‌کانى ئه‌مریکاوه دامه‌زراوه، له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ئیدانه‌ى هێرشه‌کانى تورکیاى بۆسه‌ر شنگال و ناوچه سنورییه‌کانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد‌و داواى له ره‌جه‌ب ته‌ب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆکى تورکیا کرد کۆتایى بهئۆپراسیۆنهکانى وڵاته‌که‌ى بهێنێتێت له‌ناو خاکى عێراقدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، جان ئیڤ لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فهڕەنسا داواى کردووه وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى ئه‌ندام له‌یه‌کێتى ئه‌وروپا له ١٣ى ئه‌م مانگه‌دا کۆبوونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌پرسى تورکیا بکه‌ن، ئه‌مه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌ندێک سزاى دیکه که پێشتر یه‌کێتى ئه‌وروپا به‌سه‌ر تورکیادا سه‌پاندبووى به‌هۆکارى ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پشکنینى کردبوو بۆ ده‌ستکه‌وتنى نه‌وت له‌ناوچه ئابورییه‌که‌ى قوبرس‌دا.
له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش، هه‌ریه‌که له‌ئیمارات، سعودیه‌و میسر نیگه‌رانى خۆیان سه‌باره‌ت بهدهستوهردانهکانى تورکیا‌و ئێران له‌کاروباره‌کانى عێراق و لیبیا راگه‌یاند و کۆمکارى عه‌ره‌بیش وێڕاى ئیدانه‌کردنى هێرشه‌کانى تورکیا، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکیدا باسى له‌وه‌کردووه «تورکیا رێز له‌بنه‌ماکانى دراوسێیه‌تى ناگرێت».
هاوکات، وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا رایگه‌یاند:» تورکیا به‌هێرش کردنه‌سه‌ر باکورى عێراق که‌مه‌به‌ست لێى (هه‌رێمى کوردستان)ه، ناردنى میلیشیا تیرۆریستیه‌کان بۆ لیبیا‌و داگیرکردنى خاکى سوریا ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وت و خێروبێرى ئه‌و ناوچانه‌دا بگرێت و ده‌وڵه‌تى عوسمانى زیندوو بکاته‌وه«.
پێشتریش له‌سه‌ر دوایین ئۆپراسیۆنى تورکیا بۆسه‌ر خاکى هه‌رێم که له ١٦ى مانگى رابردووه‌وه ده‌ستىپێکردووه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بانگهێشتى فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزى تورکیای له‌عێراق کردوو ناڕه‌زایه‌تى خۆیانى سه‌باره‌ت بههێرشهکانى تورکیا پێڕاگه‌یاند، به‌ڵام باڵیۆزى تورکیا له‌عێراق لەبهیاننامهیهکدا رایگه‌یاند، «تورکیا له‌هێرشه‌کانى بۆسه‌ر په‌که‌که به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌غدادیش ئاماده‌نه‌بێت په‌که‌که له‌خاکه‌که‌ى بکاته ده‌ره‌وه«.
هه‌رچه‌نده وه‌ک وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا رایگه‌یاندبوو به فڕۆکه‌ى ئێف ١٦ى ئه‌مریکى به‌شێک له‌هێرشه‌کانیان کردووه، به‌ڵام تائێستا نه ئه‌مریکاو نه وڵاتانى دیکه‌ى ئه‌وروپا ناڕه‌زایه‌تى خۆیان به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى تورکیا و سنوربهزاندنهکانى بۆ ناو خاکى هه‌رێم ده‌رنه‌بڕیوه.
«تورکیا به‌بێ قایلبوونى ئه‌مریکا ناتوانێت په‌نجه بکات به ئاودا، کەئهمریکا رێگه‌ى به‌تورکیا داوه تا هێرش بکاته‌سه‌ر رۆژئاوا»، جۆن بۆڵتن راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى پێشووى ئه‌مریکا له‌کتێبه‌که‌یدا به‌ناوى ئه‌و ژووره‌ى رووداوه‌کان تیایدا روویدا، باسى کردووه.
له‌دواى شکستهێنانى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌تورکیاو باکورى کوردستان، سوپاى تورکیا چه‌ندین جار به‌بیانووى هێرشکردنه‌سه‌ر پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) به‌چڕى هێرشى کردووه‌ته‌سه‌ر ناوچه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان.
هه‌روه‌ها له‌ساڵى 2017 پێشڕه‌وییه زهمینیهکانى بۆ ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێکردووه که له‌ناوچه‌کانى( کانى ڕه‌ش، چیاى کتکین، ده‌شتى به‌رازگر، به‌رمیزه، زاب و خواکوڕک) بهقوڵایى زیاترله (30) کیلۆمهترهاتووهته ناو خاکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌و ناحیه‌ى شێروان مه‌زن له‌سنورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر به‌شى زۆرى له‌ژێر ده‌ستى تورکیادایه.
جگە لەچەند دەستکەوتێکی کاتی‌و بچووک تورکیا لەسەرجەم ئۆپراسیۆنەکاندا شکستی خواردووە لەبەدەستهێنانی ئامانجە گەورەکەی کەئەویش کۆتایی پێهێنانی کوردە
مێژووى له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر خاکى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانى نه‌وه‌ده‌کان که له‌وکاته‌وه تائێستا چه‌ندین هێرشیان کردووه‌ته‌سه‌ر ناوچه سنورییه‌کانى خاکى هه‌رێم که‌ئه‌وانیش ئه‌م ئۆپراسیۆنانه بوون.
*ئۆپراسیۆنى باکورى عێراق له‌ساڵى ١٩٩٢، ئۆپراسیۆنى پۆڵا له ١٩٩٥ ده‌ستیپێکرد، ئۆپراسیۆنى چه‌کوش له ١٩٩٧ ده‌ستیپێکرد،
*ئۆپراسیۆنى به‌ره‌به‌یان له ١٩٩٧دا ده‌ستیپیکرد، ئۆپراسیۆنى خۆر له ٢٠٠٨ ده‌ستپێکرد، ئۆپراسیۆنى مانگى ئابى ٢٠١١و دوایین دوو ئۆپراسیۆنى تورکیاش بۆ ناو خاکى هه‌رێم هه‌ردوو ئۆپراسیۆنى چنگى هه‌ڵۆو چنگى پڵنگ بوون که له‌مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا ده‌ستیانپێکرد.
جگه له‌م ئۆپه‌راسیۆنانه، تورکیا چه‌ندین بنکه‌و باره‌گاى سه‌ربازیى و هه‌واڵگرى کردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و بنکه‌و سهربازگانهى تورکیا که به‌ئاشکراو نهێنی له‌هه‌رێمى کوردستان کردوویه‌تییه‌وه زیاتر له (١٩) بنکه‌ن، (١٥)یان بنکه‌ى سه‌ربازیین و چواریشیان باره‌گاى هه‌واڵگرین که‌زۆربه‌یان ده‌که‌ونه پارێزگاى دهۆک و به‌شێکیشیان له‌پارێزگاى هه‌ولێردان، کهبنکه سه‌ربازییه‌کانى ئه‌و وڵاته‌ش له‌هه‌رێم ئه‌مانه‌ن.
-بنکه‌ى سه‌ربازیى سیری، بنکه‌ى سه‌ربازیى و لۆجیستى بامه‌ڕنێ، بنکه‌ى سه‌ربازیی ناحیه‌ى زێلکان له‌چیاى مه‌قلوب، کانى ماسی، کوپک، گه‌لى سه‌رزێر، کوخى سپی، سینک، گرێبى له‌گوندى بیه، قمری، گه‌لى زاخۆ، باتیفا، شیرت و ده‌رى داوه‌تی.
هه‌روه‌ها باره‌گا هه‌واڵگرییه‌کانى تورکیا که‌ناسراوه به «میت» له‌خاکى هه‌رێمدا هه‌ریه‌که لهبارهگاى میت له‌ناوه‌ندى پارێزگاى دهۆک و له‌ناو قه‌زاى ئامێدی، ناوه‌ندى قه‌زاى زاخۆ‌و ناحیه‌ى باتیفایه له قه‌زاى زاخۆ.
شایەنی باسە جگە لەچەند دەستکەوتێکی کاتی‌و بچووک تورکیا لەسەرجەم ئۆپراسیۆنەکاندا شکستی خواردووە لەبەدەستهێنانی ئامانجە گەورەکەی کەئەویش کۆتایی پێهێنانی کوردە.