نرخى نه‌وت به‌رێژه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبووه‌وه و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت نزیکبووه‌ته‌وه له 44 دۆلار.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 21ى ته‌موزى 2020، نرخى به‌رمیلێک نه‌وت له جۆرى برێنت به 43 دۆلار و 76 سه‌نته، له کاتێکدا به‌یانى دوێنێ به 42 دۆلار و 84 سه‌نت بووه.
هه‌روه‌ها له ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى له بازاڕه‌کانى جیهان به 41 دۆلار و 26 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت، له کاتێکدا به‌یانى دوێنێ به 40 دۆلار و 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرا.
هاوکات نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى ئۆپێک به 42 دۆلار‌و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار