پنتاگۆن 8 فرۆکه‌ى جه‌نگى ده‌کڕێته‌وه که بۆ تورکیا دروستکرابوو

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند که هێزه ئاسمانییه‌کانی وڵاته‌که‌ی 8 فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری "F-35" ده‌کڕێته‌وه که پێشکه‌وتووترین فڕۆکه‌ی جه‌نگییه و له بنه‌ڕه‌تدا بۆ تورکیا دروستکرابوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2020 پنتاگۆن له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که "هێزى ئاسمانیى ئه‌مریکا به‌فه‌رمى هه‌شت فڕۆکه‌ى F-35 ده‌کڕێته‌وه، که له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن کۆمپانیاى لۆکید مارتن به‌بڕی 682 ملۆن دۆلار بۆ تورکیا دروستکرابوون".
تورکیا له پلانیدابوو له‌ڕێگه‌ى پرۆگرامى "هێرشى هاوبه‌شى فڕۆکه‌ى جه‌نگی" 100 فڕۆکه‌ى F-35 بکڕێت، به‌ڵام له مانگى ته‌ممووزى ساڵى رابردوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى سیسته‌مى به‌رگریى S-400ـى له رووسیا کڕى له پڕۆگرامه‌که ده‌رکرا.
واشنتن پێیوایه که ئه‌و سیسته‌مه رووسییه له تورکیا جێى مه‌ترسییه بۆ فڕۆکه‌ى F-35 که به یه‌کێک له نوێترین فڕۆکه‌ى جه‌نگى ئه‌مریکا و وڵاتانى ناتۆ داده‌نرێت و نرخى هه‌ر فڕۆکه‌یه‌کى نزیکه‌ى 77.9 ملیۆن دۆلاره.
