کوردستان بێ چاپخانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌

خاوه‌نى چاپخانه‌کان: حکومه‌ت هاوکارمان نه‌بێت ناچار ده‌بین دایبخه‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

 

خاوهن چاپخانهکانى ههرێمى کوردستان داوا لهحکومهت دهکهن هاوکاریان بێت  بۆ بووژاندنهوهى کهرتى پیشهسازى چاپ و هۆشدارى دهدهن لهپووکاندنهوهى ئهو کهرته کهزیاتر لهههزار خێزان لێى سوودمهند دهبن.

دانا کهمال چاپخانهى پیرهمێرد، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژهى بهوهکرد ناچار دهبن، چاپخانهکان دابخهن، چونکه ناکرێت خهرجییهکى زۆر لهسهریان بکهوێت و هیچ قازانجێکى نهبێت.

ههروهها  وتیشى»ساڵانه حکومهت (12 بۆ 15) ملیۆن دۆلار ئیش دهنێرێته دهرهوهو کارى ئههللیش که لهدهرهوه دهکرێت لهدهوروبهرى (10) ملیۆندایه«.

خاوهنى چاپخانهى پیرهمێرد ئهوهشى روونکردهوه کۆى سهرمایهى چاپخانهکان لهکوردستان بهئامێرهکان و بینا دهگاته سهروو (50) ملیۆن دۆلار کهخهڵک کردوویهتیه ئهو کارهوهو ئیشى تێدادهکات.

دانا کهمال ئهوهشى باسکرد» تاساڵى 2004یش ئێمه لهگهڵ وهزارهتى پهروهرده کهچاپخانهى تایبهت بهخۆى ههبوو کارمان دهکرد بهتهندهر وهرماندهگرت و فریادهکهوتین و ئیشمان بۆ دهکردن، بهڵام دواتر لهکارخراو نۆژهننهکرایهوهو زیاتر له (150) کرێکاریان ههیه بهههردوو چاپخانهکهى وهزارهتى پهروهرده لهسلێمانى و ههولێر ههموویان بێئیش و بێکار دانیشتون و ئیش و کارێک نادهن بهچاپخانهکانى خۆشیان».

لهبارهى کوالێتى چاپخانهکانى کوردستان، خاوهنى چاپخانهى پیرهمێرد جهختى لهوهکردهوه کهکوالێتى چاپیان زۆر باشه،»کوالێتى ئێمه هیچ خراپتر نییه  لهتورکیاو بهغداو لههیچ شوێنێک».

لاى خۆشیهوه چارهسهرهکانى بۆ حکومهت پێشنیار کرد کهپێویسته حکومهت و کهرتى تایبهت میکانیزمێک بدۆزنهوه، بهههماههنگى ههردوولا چارهسهرێکى وا بدۆزینهوه،  لهخزمهتى حکومهت و کهرتى تایبهتدا بێت.

خاوهنى چاپخانهیهکى دیکه پێى وایه حکومهت گهر بیهوێت زۆر رێگه ههیه کهدهتوانێت کهرتى پیشهسازى چاپى پێ ببوژێنێتهوه.

عهتا مهحمود، خاوهنى چاپخانهى کارۆ، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت» زۆر بوار ههیه کهحکومهت دهتوانێت هاوکاریمان بکات بۆ ئهوهى کارهکانمان پێشبخهین و نرخى کاریش لاى ئێمه دابهزێت تاکو بتوانین کێبڕکێى چاپخانهکانى وڵاتانى دراوسێ بکهین یهکێک لهوانه لابردنى گومرگه لهسهر پێداویستییهکانى چاپ  لهبهرامبهردا گومرگ لهسهر ئهو کارانه زیادبکات که لهدهرهوه چاپ دهکرێن».

ههروهها ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد کرێى کارهبا زۆر زۆرهو یهکهیهک به (130) دیناره، بۆیه داواى کرد کهمبکرێتهوه بۆ (50) دینار.

  عهتا مهحمود وتیشى» لهبهر ئهوهى کرێى شوێنى کارکردن له کوردستاندا گرانه، بۆیه داواکارین لهوهزارهتهکانى پیشهسازى و شارهوانى کهزهوى بۆ ئهو چاپخانانه دابین بکهن کهزهوییان پێنهدراوه، تا ئهو پارهیهى دهیدهن بهکرێ نهیخهینه سهر کارهکان».

لهکۆتاییدا داواکار بوو لهوهزارهتى پیشهسازى و حکومهت کار بۆ ئهوه بکهن کارگهى دروستکردنى کاغهز لهکوردستاندا بنیاتبنرێت تاههلى کارى تر بڕهخسێنێت.

لهههرێمى کوردستاندا زیاتر له (40) چاپخانه ههن، که لهدواى ساڵى 2014و هاتنى قهیرانه یهک لهدواى یهکهکانهوه، کاریان لاواز بووه و بۆته هۆى ئهوهى ههندێکیان چاپخانهکانیان دابخهن و ههندێکیشیان زهرهرمهند ببن.

 کامیل محهمهد، لەچاپخانهى چوارچرا، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى دهڵێت:» نهبوونى پردێکى نێوان حکومهت و چاپخانهکان کێشهى سهرهکیمانه، چونکه وهک پیشهیهکى لاوهکى تهماشاى چاپخانهکانى کردووه نهک وهک پیشهیهکى گهورهى نیشتیمانى».

 ناوبراو دهشڵێت ساڵانه زیاتر لهدوو ههزار کتێب دهچێته دهرهوه بۆ چاپکردن، ئهگهر لهتیراژى ههزار دانه ههژمارى بکهن، ساڵانه زیاتر لهدوو ملیۆن کتێب لهدهرهوه چاپ دهکرێت. ئهمه جگه لهکتێبهکانى وهزارهتى پهروهردهو وهزارهتهکانى دیکه.

 کامیل محهمهد ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد ههزاران خێزان بژێوییان دابین دهبێت لهڕێگهى چاپخانهکانهوه، بهڵام لهئێستادا که زۆربهى چاپخانهکان داخراون یان بهڕێژهیهکى کهم کاردهکهن، رێژهکه زۆر دابهزیوهو زۆربهى ئهوانهى کاریان لهچاپخانهکاندا دهکرد بێکارن.

دهربارهى گرانى نرخى چاپخانهکانى ههرێمى کوردستان بهراورد بهچاپخانهکانى وڵاتانى دراوسێ، خاوهنى چاپخانهى چوارچرا   باسى لهوهکرد که خهتاى چاپخانهکان نییه، بهڵکو بههۆى چهندهها جۆر باجهوهیه کهحکومهت دایناوه لهسهریان لههێنانى کاغهزو باجى ساڵانهو هێنانى ئامێرى چاپخانهکانهوه.

خاوهنى چاپخانهى چوارچرا لاى خۆیهوه رێگهى چارهکانى باسکرد کهحکومهت دهتوانێت پیشهسازى چاپ و چاپخانهکانى پێ زیندووبکاتهوهو وتى»ئهگهر حکومهت وهک پیشهیهکى نیشتیمانى تهماشاى بکات چاپى کتێبهکان لهناوخۆدا چاپ بکرێت ئێمه دهبووژێنهوه«. 

کامیل محهمهد بڕیارهکهى وهزارهتى رۆشنبیرى بهبڕیارێکى «زۆر باش»وهسف کردو وتى»پێویسته وهزارهتهکانى دیکهیش چاوى لێبکهن، چونکه تهنها وهزارهتى رۆشنبیرى نییه، بهڵکو تهواوى وهزارهتهکان کارى چاپیان ههیهو دهیبهنه دهرهوه، بهحزبه کوردستانیهکانیشهوه«.

خاوهنى ئهم چاپخانەیە ئهوهشى خستهڕوو لهئهگهرى وهڵامنهدانهوهى حکومهت بۆ داواکاریهکانیان چاپخانهکان خۆیان دهپوکێنهوه وتیشى:» ئێستا زۆر چاپخانه ههن کهداخراون و ئهوانهى دیکهش بهڕێژهیهکى زۆر کهم کاریان ههیه بۆیه خۆیان ورده ورده دادهخرێن و کۆتاییان دێت».

خاوهنى چاپخانهکانى کوردستان لهڕێگهى ئهم راپۆرتهوه دهیانهوێت حکومهتى ههرێمى کوردستان بهپلانهکانیدا بچێتهوهو کارى چاپ لهگهڵ چاپخانهکانى کوردستاندا ئهنجامبدات.

نهورۆز جهمال، خاوهنى چاپخانهى یاد  لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»وهزارهت بڕیارێکى دهرکردووه کهسپۆنسهرى هیچ کتێبێک ناکات که لهدهرهوه چاپ بکرێت ئهمه بڕیارێکى باشه، بهڵام دهبێت ببێته  فهرمان و بهسهر ههموو پارێزگاکاندا بچهسپێت و پێویستیشه بۆ لهمهودوا ژمارهى سپاردن نهدرێته تاکه کهس و کتێبخانهکان تاڕێگرى بکرێت لهچوونه دهرهوهى کتێب».

  عهلى کهریم، خاوهنى چاپخانهى گهنج، پێى وابوو باسکردنى کێشهکان بۆ وهزیرى پلاندانان کافیهو وتى» سهرهتاى کارهکانمان لهوێوه دهستپێدهکات پێویسته ئهو هاوکارمان بێت».

ههروهها وتیشى» ئهوه بهتهنیا ئێمه نین کهدهمانهوێت چاپخانهکان دابخهین، بهڵکو کهرتهکه بهرهو پووکانهوه دهڕوات و لهناودهچێت».

سهرۆکى کۆمهڵهى چاپخانهکانى کوردستان ئاماژه بهوه دهدات کهوهزیرى کاروکاروبارى کۆمهڵایهتى دهتوانێت رۆڵ ببینێت که لهئهنجومهنى وهزیران پاڵپشتییان بکات بۆ دابینکردنى ئهو ههلى کارهى بههۆى چاپخانهکانهوه دروستدهبێت.

سۆران تاودهر، سهرۆکى کۆمهڵهى چاپخانهکانى کوردستان لهچاوپێکهوتنێکیدا لهگهڵ هاوڵاتى که لهم ژمارهیهدا بڵاوبووەتهوه داوا لەجهنابى وهزیرى کارو کاروبارى کۆمهڵایهتى دهکات که«بهخێرایى لهسهر بردنه دهرهوهى ئهم ههله زۆرهى کار بهدهنگ بێن و چیتر ڕێگا نهدهن ئهم ههلانه بچنه دهرهوهى ههرێم».

لهبهرانبهردا کوێستان محهمهد وهزیرى کاروکاروبارى کۆمهڵایهتى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» خاوهنى چاپخانهکان مافى خۆیانه کههاوکاریان بین تاههلى کارى زیاتر دابین بکهین، ئێمه بهتهواوى پشتگیرى داواکارییهکانیان دهکهین و لهئهنجومهنى وهزیرانیش قسهى لهسهردهکهین و پاڵپشتییان دهکهین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار